جۆن ستیوارت میل 1806 – 1873
د.مه‌هدی مه‌حفوز
شوان ئه‌حمه‌د کردویه‌تی به‌کوردی
یه‌که‌م- ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی:
ئه‌و یاسا گونجاو و سه‌رکه‌وتوانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕادیکاڵی ئینگلیزی سه‌پاندنی، له ساڵی 1864 دا گه‌یشته ترۆپک، کاتێک یاسای دانه‌وێڵه‌یان هه‌ڵگرت(1) و بڕیاری بازرگانی ئازادیان دا وه‌ک سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیا. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه له سه‌پاندنی ئه‌و دوو یاسایه‌دا، ده‌سپێکی شلۆقبون و گلۆربونه‌وه‌ی ڕادیکالیه‌تی فه‌لسه‌فی بوو له‌و وڵاته‌دا، چونکه ده‌ره‌نجامه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی بزاوتی پیشه‌سازی بێسه‌روبه‌ر، بووه مایه‌ی دروستکردنی گومانێکی گه‌وره لای هه‌موان و ته‌نانه‌ت ئه‌و گومانه لای پارتی لیبرالیش دروست بوو. هاوکات له‌لایه‌ن چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشه‌وه په‌رچه‌کرداری لێکه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت که به‌رژه‌وه‌ندی و شێوازی ژیانی ته‌قلیدیان که‌وته مه‌ترسیه‌وه.
له ساڵی 1841 دا ڕاپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێپێچینه‌وه‌و ئاگاداربوون له دۆخی پیشه‌سازی خه‌ڵوز کردن ڕاسپێردرابوون، به‌ریتانیه‌کانی توشی داچڵکهنا کرد کاتێک په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه نامرۆڤانه‌یه‌ی ئهوکانه خه‌ڵوزانه لادا. وه‌ک کارکردن به ژن و منداڵ بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ‌و له هه‌لومه‌رجێکی تاقه‌ت پڕوکێندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا کانه‌کان هیچ مه‌رجێکی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیان تێدا نه‌بووه.
ده‌قی ئه‌و ڕاپۆرته‌و هه‌لومه‌رجی دژواری پیشه‌سازیه‌کانی دیکه له‌و وڵاته‌دا، کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له‌و قۆناغه‌دا به‌جێهێشت و ئه‌و ناههمواریانه له‌و ڕۆمانانه‌دا به‌زه‌قی ڕه‌نگیان دایه‌وه که له ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا بڵاوبوونه‌وه.
دوای ئه‌وه‌و به‌درێژایی ئه‌و سه‌ده‌یه ئاقارێک دروست بوو که لێبڕوانهو زۆر به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له سستمی پیشه‌سازی ده‌گرت و هه‌ندێ له‌و ڕه‌خنانه بنه‌مای مۆراڵییان هه‌بوو، هه‌ندێکی دیکه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هونه‌ری بوو.
شایه‌نی باسه به‌رله‌وه‌ی ئه‌و ئاقاره ڕهخنهگرانهیهش بێته‌گۆڕێ، په‌رله‌مانی به‌ریتانی چه‌ند یاسایه‌کی بۆ کارگه‌کان ده‌رکرد به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی سه‌عاته‌کانی کارکردن و چاککردنی هه‌لومه‌رجی کرێکاران، به‌جۆرێک که بۆ کارکردن گونجاوبن و ده‌ست بده‌ن. ئه‌و یاسایانه ئازادی گرێبه‌ستی سنوردار کرد‌و ئه‌وه‌ش نه‌ک هه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئاقاری یاسادانانی لیبرالیزم بوو، به‌ڵکو ناکۆک بوو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی لیبرالیزمیشدا(2).
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ساڵ له دوای ساڵ یاسای زیاتر‌و زۆرتر ده‌رده‌چوو، به‌جۆرێک په‌رله‌مان له کۆتایی چاره‌کی سێهه‌می ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا، کارێکی کرد که ئاقاری فه‌ردانیه‌ت وه‌لاوه بنێت و ئاقاری کۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند بکات. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا لیبرالیزم هه‌ڵوێستی داکۆکیکردن له‌و ئاقاره نوێیه‌ی وه‌رگرت و ئه‌وه‌ش بۆخۆی دژی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی هزری لیبرالی بوو، به‌تایبه‌ت کاتێک ئه‌و یاسا سه‌یرو سهوهرهیه ده‌رچوو له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، واته له‌پێناو دابینکردنی زۆرترین بڕی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو لایه‌ک(3).
ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له لیبرالیزمی ئابوری، هه‌رگیز به‌رهه‌می فه‌لسه‌فه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی پێچه‌وانه نه‌بوو. نه‌خێر ئه‌و په‌رچه‌کرداره‌ی خه‌سڵه‌تی ڕێبازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرت، ده‌کرێت بڵێین به‌گژا چونه‌وه‌یه‌کی خۆڕسکانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بێسه‌روبه‌ره‌یه بوو که هانی پیشه‌سازی ده‌داو شاباشی ده‌کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرنتیه‌ک هه‌بێت که ئه‌و سیاسه‌تی پیشه‌سازیه نابێته مایه‌ی کاره‌سات و ماڵوێرانی، بۆ به‌شێکی زۆری ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌و بواره‌دا ده‌ست به‌کارده‌بن.
ئه‌و په‌رچه‌کرداره له‌و قه‌ناعه‌ته‌وه دروست بوو که سستمی پیشه‌سازی و بازرگانی بێسهرو به‌رو بێ دیسپلین، ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیادا، کۆت و به‌ندێکی زۆر به‌سه‌ر ئازادی ئابوری‌دا سه‌پێنراو ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ندین پارتی سیاسی ئه‌نجامدرا که خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر جیاوازبوون له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا.
بێگومان ئه‌و په‌رچه‌کرداره‌ش به‌رهه‌می ئه‌و هه‌لومه‌رجه نامرۆڤانه‌یه بوو که کرێکارانی بواری پیشه‌سازی ده‌یانگوزه‌راند، لێره‌وه کارێکی ئاسان نه‌بوو لیبرالیزم وه‌ک هێزێکی سیاسی له‌و ئاقاره هیومانستیه لابدات و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه نائینسانیه هه‌ڵوێستی نه‌بێت(4).
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و گۆڕانکاریه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه، کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی هه‌بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌و گۆڕانکاریانه به‌جۆرێک بوو، گه‌شه‌یه‌کی خێرای له هه‌ناوی سستمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیدا دروستکرد. هه‌رچه‌نده ئه‌زمونی دورودرێژی ڕابردوو وای له هاوڵاتی به‌ریتانی کردبوو، ته‌رێز له هه‌موو گۆڕانکاریه‌کی خێرا‌و توندوتیژ بکات، به‌ڵام ئه‌و هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌ی هاتبووه پێش کارێکی کرد گه‌شه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له جوڵه‌و گۆڕانکاری به‌رده‌وامدا بێت. به‌جۆرێک به‌ریتانیا له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو جیاواز و پێشکه‌وتوی تێدا دروست بوو، چ له ڕووی ئابوریه‌وه یان له ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
له هه‌لومه‌رجێکی وادا ”جۆن ستیوارت میل” ژیاوه‌و په‌روه‌رده بووه. سه‌ره‌تاش قوتابی ”جه‌یمس میل”ی باوکی بووه که کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بیروبۆچون و ئایدیاکانی ”جێرمی بنتام” هه‌بووه. له ته‌مه‌نی سێ ساڵیه‌وه باوکی فێری زمانی یۆنانی ده‌کات له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیش‌دا، خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی تێکستی به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سوف و نوسه‌رانی گریگ بووه. هه‌روه‌ها به‌فێربونی زمانی لاتینی و ماتماتیکه‌وه خه‌ریک بووه. پاشان له‌ڕیی چه‌ندین کتێبی جیاجیاوه، سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی مێژوی گشتی بووه. ده‌ساڵانی ته‌واوه نه‌کردبوو، شاره‌زای مێژوی نه‌ته‌وه‌کان و ئه‌ده‌بی یۆنانی و لاتینی بوو. له چوارده ساڵیش‌دا ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و زانسته‌کان ده‌کات.
هاوکات خۆی فێری لۆژیک ده‌کات و ئاگاداریه‌کی باشیشی له ئابوری سه‌رده‌مه‌که‌ی ده‌بێت. له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیش‌دا ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی کتێبی (لۆژیک)ی ”ئه‌رستۆ” ده‌کات و پوخته‌ی ده‌کات. هه‌روه‌ها یاسا ده‌خوێنێت و به‌رهه‌مه‌کانی ”جێرمی بنتام و جۆن لۆک و هێلفیتیۆس و دایڤیدم هیوم” ده‌خوێنێته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌چێته ڕیزی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ڕێی گۆڤاری (وستمنسته‌ر)ه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن بیروبۆچونه‌کانی ”جێرمی بنتام و جهێمس میل” بڵاوبکه‌نه‌وه.
له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵاندا بۆ خزمه‌تکردن په‌یوه‌ندی به کۆمپانیای هندی خۆرهه‌ڵاتیه‌وه ده‌کات و تا ساڵی 1858 ده‌مێنێته‌وه. ساڵی 1865 ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مان و داواده‌کات به یاسا مافی ژنان له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا بسه‌پێنرێت، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک خول ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێت و جارێکی دی هه‌ڵنابژێردرێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یاره‌کانی بیر‌و بۆچونه‌کانیان ده‌رباره‌ی ئایین به نابه‌جێ و مه‌ترسی ده‌زانی. ”جۆن ستیوارت میل” له ساڵی 1873 و له ته‌مه‌نی شه‌ست و حه‌وت ساڵیدا له شاری (ئه‌ڤینیۆن)ی فه‌ره‌نسی کۆچی دوایی ده‌کات، دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێته ڕادیکالیهکی به‌ریتانی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی. به‌تایبه‌ت که ده‌بێته که‌سێکی به‌ناوبانگ و لایه‌نگرێکی سه‌رسه‌ختی مافه‌کانی ژنان و کرێکاران و ڕیفۆرم.
وه‌ک نوسه‌رێک له زۆر بواردا نوسیویه‌تی، به‌تایبه‌ت له گۆڤاری (وستمنسته‌ر)دا که ”جێرمی بنتام” دایمه‌زراند. وتاره گرنگ و دورو درێژه‌کانی له چه‌ند به‌رگێکدا به‌ناوی (وتاره‌کان و مشتومڕه‌کان)ه‌وه بڵاوکردۆته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ند کتێبێکی دیکه‌ی به چاپ گه‌یاندووه، له گرنگترینیان کتێبی (لۆژیک)ه که له ساڵی 1843 دا به‌چاپی گه‌یاندووه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له ئه‌وروپادا هه‌بووه. له ساڵی 1848 کتێبی (پرانسیپه‌کانی ئابوری سیاسی) بڵاوده‌کاته‌وه‌و ئابوری سیاسی ده‌کاته به‌شێک له کۆمه‌ڵناسی. ساڵی 1859 کتێبی (وتارێک ده‌رباره‌ی ئازادی) چاپ ده‌کات و تیایدا داکۆکی له ئازادی تایبه‌تی ده‌کات و ئه‌وه‌شی له‌ژێر کاریگه‌رێتی وڵاتێکی وه‌ک فه‌ره‌نسادا نوسیووه، چونکه له‌نێوان ساڵانی 1820 بۆ 1821 له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێته دڵخوازی فه‌ره‌نساو ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی. ساڵی 1861 کتێبی (ده‌رباره‌ی پراگماتیزم) ده‌نوسێت و تیایدا به‌رگری له پرانسیپی سودگه‌رایی له کاردا ده‌کات و هه‌وڵده‌دات، که‌م و کوڕیه‌کانی ڕێبازه‌که‌ی ”جێرمی بنتام” نه‌هێڵێ و پایه‌دارتری بکات. ساڵی 1873 کتێبی (بیره‌وه‌ریه‌کانی ژیانم) چاپ ده‌کات. دواین کتێبیشی (ده‌رباره‌ی ئایین)ه که دوای مردنی و له ساڵی 1874 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئینگلیزی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن ئاقاری سودگه‌رایی تاکه‌که‌سیه‌وه کۆنتڕۆڵ کرابوو که ”جێرمی بنتام” به‌چاکترین شێوه نوینه‌رایه‌تی ده‌کرد. به‌ڵام گۆڕانی بارودۆخی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی، بارگرانیه‌کی زۆری له سه‌رشانی چینی کرێکاران دروست کردبوو، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی مانای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری گۆڕانی به‌سه‌ردابێت.
ئیتر لێره به‌دواوه هزری سیاسی به‌ره‌و ڕێبازی کۆمه‌ڵایه‌تی مل ده‌نێت و له ئاقاری فه‌ردانیه‌ت دووده‌که‌وێته‌وه، ئه‌و ئاقاره‌ی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیشه‌سازی بێسه‌روبه‌ردا کاره‌ساتی گه‌وره‌ی نایه‌وه. بۆیه بیری سیاسی به پێویستی ده‌زانی که حکومه‌ت له ڕێکخستنی کاروباری کۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆڵی هه‌بێت، ئیتر له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا یاخود له بواری په‌روه‌رده‌و ئابوری‌دا بێت.
ئه‌مه له کاتێکدا ”جه‌یمس میل”، ”جۆن ستیوارت میل”ی کوڕی له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده کردبوو که داکۆکی له ئاقاری لیبرالیزم و فه‌ردانیه‌ت و پراگماتیزم بکات، به‌ڵام ”میل” هه‌رزوو دوای کۆچی دوایی باوکی، واز له‌وانه دێنت و زیاتر ده‌رگیری واقیعی حاڵی کۆمه‌ڵگه‌ی ئینگلیزی ده‌بێت، ئه‌و واقیعه‌ی داوای شێواز‌و میتۆدی فیکری و دنیا بینی تازه‌ی لێده‌کرد.
به‌مجۆره ده‌کرێت بڵێن ژیانی فیکری ”جۆن ستیوارت میل” به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌ش ده‌بێت، له یه‌که‌میاندا بیرکردنه‌وه‌ی تاک گهراییانهیهو له دووه‌مدا به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێت ببێته سوسیالستی و لایه‌نگری ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌ت ده‌ست له ژیانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه وه‌ربدات. گرنگترین شتێک ”میل” پێشکه‌شی کردبێت، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه دهرونیهیهتی ده‌رباره‌ی ئازادی که‌سێتی و ئه‌وه‌ش له دووتویی کتێبێک‌دا به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ناوی (وتارێک ده‌رباره‌ی ئازادی) که له ساڵی 1859 دا بڵاوده‌کرێته‌وه.
دووه‌م – ”جۆن ستیوارت میل” و ئازادی:
له کتێبه‌که‌یدا (وتارێک ده‌رباره‌ی ئازادی)، باس له بابه‌تی ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌کات، هه‌روه‌ها سروشتی ده‌سه‌ڵاتیش تاوتوێ ده‌کات که چۆن یاسا به‌سه‌ر تاکه‌که‌سدا ده‌سه‌پێنێ و سنور بۆ ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی داده‌نێت. چونکه له‌و بڕوایه‌دا بووه ئه‌وه بابه‌تێکه ده‌هێنێت گفتوگۆی قوڵی له‌باره‌وه بکرێت، ئه‌ویش به‌هۆی گرنگی و هه‌روه‌ها کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئێستا‌و داهاتوو.
”میل” پێیوایه مێژوی مرۆڤایه‌تی ده‌ریده‌خات ئازادیخوازان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاقاره‌دا دژبه‌یه‌ک بوون که ویستویه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره به‌هێزه‌کان فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بگرنه‌ده‌ست. لێره‌وه بڕوای ته‌واوی بۆ په‌یداده‌بێت که ئازادی خه‌سڵه‌تێکی خۆڕسکهو مرۆڤ به‌ره‌و چاکه‌خوازی و به‌خته‌وه‌ری ده‌بات. بۆیه ده‌بێت مرۆڤ خۆی سه‌رپشکی ته‌واوی ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی بێت و دوابریار خۆی بیدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بڕوای وابوو سروشتی چێژ جیاوازه‌و له یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی دی ده‌گۆڕێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و بۆچونه‌ی ”جێرمی بنتام”ی به‌لاوه په‌سه‌ندنه‌بوو که باسی له زۆرترین بڕی به‌خته‌وه‌ری بۆ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵک ده‌کردو پێیوابوو، چێژ شتێکی ڕێژه‌ییه و به‌پێی جیاوازی که‌سه‌کان ده‌گۆڕێت.
هه‌روه‌ها قه‌ناعه‌تی به‌وه هه‌بوو که ئازادی هزرو توێژینه‌وه‌و مشتومڕو ئازادی حوکمدانی مۆراڵی بۆ مرۆڤێکی کامڵ که کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر خۆیدا هه‌یه، کارێکی چاکه‌و بۆ خاوه‌نه‌که‌ی و بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یشی ڕێی پێده‌دات خێر ده‌داته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (هه‌موو مرۆڤایه‌تی مافی ئه‌وه‌ی نییه تاکه ده‌نگێکی ناڕازی خه‌فه بکات). چونکه ئازادی فکری و ئازادی سیاسی و هه‌بونی کاره‌کته‌ری ئۆتۆنۆم، کۆمه‌لگه ده‌کاته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لیبراڵ و دامه‌زراوه‌کانیشی به‌جۆرێک دروست ده‌بن که ئه‌و ئازادیانه فه‌راهه‌م بکه‌ن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ”میل” فه‌ردانیه‌ت و بڕیاری شه‌خسی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان، به‌دوو ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌کی بۆ خۆشگوزه‌رانی ده‌داته قه‌ڵه‌م و وه‌ک دوو ئاماژه‌ی گرنگ بۆبونی شارستانیه‌تێکی ئاست به‌رز سه‌یریان ده‌کات.
له زۆر بۆنه‌و جێگه‌یه‌کدا به ئاشکرا باسی له‌وه کردووه که ئازادی سیاسی و فیکری، به گوێگرتن له یه‌کتری و به‌شداریکردن له مشتومڕو گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسه گشتیه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌موان له ده‌رچواندنی بڕیاره سیاسیه‌کاندا به‌شدار بن و به‌هره‌مه‌ندبن له بڕێکی باشی په‌روه‌رده‌و فێرکردن(5).
”میل” پێیوا نه‌بوو ده‌ستوری هه‌موارکراوی ئینگلیزی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، وه‌ک پێویست باسی ئازادیه فه‌ردیه‌کانی تێداهاتبێت.. چونکه ده‌ستوره‌که ئه‌و شتانه‌ی تێدانه‌بوو ئازادیه‌کان بپارێزێت.. له‌نێوان فه‌رمانڕه‌وایان و هاوڵاتیاندا جیاوازیه‌کی گه‌وره هه‌بوو، فهرمانڕهوایانیش نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لیان نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو ته‌نها نوێنه‌ری زۆرینه بوون. که‌واته حکومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی گه‌ل ناکات. گه‌ر هاتوو حکومه‌ت بوو به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌ستدریژی بکاته سه‌ر ئه‌و ئازادیانه‌ی گه‌ل مێژوییه‌کی دورودرێژ خه‌باتی له‌پێناودا کردون.
سێێه‌م – ئازادی و ڕای گشتی:
خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کی تیۆریاکه‌ی ”جۆن ستیوارت میل” ده‌رباره‌ی ئازادی و سستمی په‌رله‌مانی، ئه‌وه‌یه که پرسه سیاسیه‌کان خه‌می یه‌که‌می ئه‌و نه‌بووه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌و زیاتر مه‌به‌ستی بووه، کۆمه‌ڵگه بووه نه‌ک ده‌وڵه‌ت.. بۆیه ده‌بینین له کتێبه‌که‌یدا (وتارێک ده‌رباره‌ی ئازادی) باس له چۆنیه‌تی ده‌ربازبون له سته‌می سیاسی یاخود هه‌وڵدان له‌پێناو گۆڕینی ڕژێمێکی سیاسی ناکات، به‌ڵکو داوا ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رڕاستانه قه‌ناعه‌تێکی گشتی یه‌کتر قبوڵکردن و تۆلێرانس هه‌بێت. به‌جۆرێک جیاوازی بیروبۆچون و بیروڕای جیاواز قبوڵ بکات و ئامێز بۆ ئایدیا نوێیه‌کانیش بکاته‌وه، به‌وپێیه‌ی سه‌رچاوه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شتی تازه.
که‌واته ئه‌وه‌ی ”میل” به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانی بۆ سه‌ر ئازادی ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانڕه‌واکان نه‌بوون، به‌ڵکو ئه‌و زۆرینه‌یه بوو له خه‌ڵک که ناتوانێت شت گه‌لێک قبوڵ بکات که له‌گه‌ڵ ترادسیۆن و داب و نه‌ریتدا نه‌گونجێت. هه‌روه‌ها به‌چاوی گومانیشه‌وه له‌و که‌مینانه ده‌ڕوانیت که له‌گه‌ڵیدا جیاوازن و ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه، قورسایی زۆری ژماره‌ی خۆی به‌کاربهێنێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و که‌مینانه‌ی پێ سه‌رکه‌وت بکات(6).
لێره‌وه پێیوایه له واقیعدا حکومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌ل ناکات، به‌ڵکو نوێنه‌ری ڕای گشتی زۆرینه‌یه و هێزی ئه‌و ڕای گشتیه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر مافی که‌مینه له کۆمه‌ڵگه‌دا. که‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌و ترسی لێی هه‌بوو که ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادی، حکومه‌ت و فه‌رمانڕه‌واکان نه‌بوون، به‌ڵکو ڕای گشتی زۆرینه بوو. بۆیه به‌ڕای ئه‌و پاراستنی ئازادی تاکه‌که‌س هه‌ر ته‌نها پێویستی به سنورداکردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌واکان نه‌بوو، به‌ڵکو پێویستی به به‌رگرتن له زوڵم وسته‌می ڕای گشتی زۆرینه‌ش هه‌بوو که ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگه به‌پێی خواست و قه‌ناعه‌تی خۆی ئاڕاسته بکات، به‌وپێیه‌ی نۆرم و به‌هاکانی ڕێسای ئه‌خلاقی گشتین بۆ کۆمه‌لگه‌و پێویسته هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ش پابه‌ندی بن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که باوه‌ڕیان پێی نییه.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات که ”میل” پێیوابووه، ڕای گشتی کۆمه‌ڵگه له قاڵب ده‌دات و ڕیگه نادات به‌ره‌وپێش بچێت و ناهێڵێت که‌سه‌کان خاوه‌نی خۆیان بن.. واته زۆرینه کۆمه‌ڵگه ناچار ده‌کات به‌وه‌ی، یه‌ک ڕه‌نگ بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کێش و قورسایی زۆرینه به‌کاردێنێت، تا سه‌رکوتی ئه‌و که‌مینانه‌ی پێ بکات که له بیروبۆچون و ڕه‌فتاریاندا جیاوازن له‌و.
بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئازادی، ڕێبه‌رانی لیبرالیزم وه‌ک: ”جه‌یمس میل” پێیان وابوو چاکسازیکردن له سستمی په‌رله‌مانی و به‌رفراوانکردنی مافی ده‌نگدان و هه‌روه‌ها بونی ئاستێکی باش له په‌روه‌رده‌و فێرکردن بۆ هه‌موان، ده‌توانن تێکڕای کێشه ترسناکه‌کانی ئازادی سیاسی چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 1859 و دوای جێبه‌جێکردنی چاکسازی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر سستمی سیاسی و ده‌ستوری له ئینگلته‌رادا، ده‌رکه‌وت به‌دیهێنانی ئازادی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که ته‌نها په‌یوه‌ندی به ده‌زگای سیاسیه‌وه هه‌بێت. لێره‌وه ”میل” پێشنیار ده‌کات که له پشت هه‌ر حکومه‌تێکی لیبرالیهوه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لبیراڵی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که سستمی سیاسی ته‌نها کایه‌یه‌که له چوارچێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوانتردا.
له ئاکامی سۆراخ و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌رباره‌ی ئازادی، ”جۆن ستیوارت میل” گه‌یشته قه‌ناعه‌تێکی ڕه‌شبینانه و پێیوابوو داهاتوی ئازادی له وڵاته‌که‌یدا زۆر تاریکه. چونکه زۆرینه له‌لایه‌ک له‌و بڕوایه‌دایه که هێزی حکومه‌ت هێزی ئه‌وه‌و ڕاوبۆچونی حکومه‌ت ڕاوبۆچونی خۆیه‌تی، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه که‌مینه پێیوایه حکومه‌ت نه‌یاریه‌تی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی به‌ناچاری و به‌زۆری زۆرداری ده‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ریاندا. لێره‌وه که‌مینه به‌دوای ڕێگاچاره‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ی ماف و ئازادیه‌کانی بپارێزێت، ئیتر له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بێت یاخود له‌لایه‌ن ڕای زۆرینه‌وه بێت که له کۆمه‌ڵگه‌دا باڵاده‌سته.
”میل” بڕوای ته‌واوی به‌وه هه‌بوو پێویسته تاکه‌که‌س له کۆمه‌ڵگه‌دا ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆبێت، بۆیه هه‌میشه عه‌وداڵی ئه‌وه‌بووه ئه‌و ئامرازانه بدۆزێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت سنوردار ده‌که‌ن، بۆخاتری پاراستنی ئازادی هاوڵاتیان و به‌هێزکردنی پێگه‌ی تاکه‌که‌س له کۆمه‌ڵگه‌دا.
که‌واته بۆئه‌وه‌ی تاکه‌که‌س له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگه بپارێزێت، ”میل” بڕیارده‌دات که نابێت ده‌خاله‌ت له ژیانیدا بکرێت، ته‌نها مه‌گه‌ر بۆ پاراستنی و پارێزگاری لێکردنی بێت. ده‌سه‌ڵاتی یاسایش کاتێک ئازادی تاکه‌که‌س سنوردار ده‌کات، ته‌نها بۆئه‌وه‌یه ئه‌وانی دی پارێزراوبن. جگه له پاراستنی ئه‌وانی دی له‌وه‌ی تاکه‌که‌س ئازاریان پێ بگه‌یه‌نێت، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له ژیانی وه‌ربدرێت..
تاکه‌که‌س خۆی ده‌زانێت چ ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتێک ده‌بێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆی و کۆمه‌ڵگه ناتوانێت له‌بری ئه‌و ئه‌و بڕیاره بدات، ته‌نها شتێک کۆمه‌ڵگه بتوانێت بڕیاری لیبدات و ڕێگری لێبکات، ڕاده‌و بڕی ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌یه که ده‌شێت به‌وانی دیکه‌ی بگه‌یه‌نێت. له‌وکاته‌دا کۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه ده‌ست له کاروباری تاکه‌که‌س وه‌ربدات و نه‌هێڵێت زیان به که‌سانی دیکه بگه‌یه‌نێت. جگه له‌وه تاکه‌که‌س ئازاده چۆنی پێخۆشه، به‌وشێوه‌یه ڕه‌فتار بکات (تاکه‌که‌س سه‌رپشکه له‌وه‌ی ئه‌قڵ و ده‌رون و جه‌سته‌ی خۆی چۆن به‌گه‌ڕده‌خات).
”جۆن ستیوارت میل” پێیوایه چه‌ند ئازادیه‌کی گرنگ و پێویست هه‌ن بۆ تاکه‌که‌س که نابێت ڕێگه‌یان لێبگرێت و ئه‌و ئازادیانه‌ش ده‌کات به سێ به‌شه‌وه:
1- ئازادی ویژدان: که بریتیه له ئازادی بیروباوه‌ڕو بیرکردنه‌وه‌و ڕاده‌ربڕین له مه‌سه‌له هه‌مه‌جۆره‌کاندا.
2- ئازادی حه‌زو ئازادی کار: ئه‌مه‌ش ئازادی ژیانی تاکه‌که‌س ده‌گرێته‌وه به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ حه‌زو ویستی که‌سایه‌تی ئه‌ودا بگونجێت.
3- ئازادی گردبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی دیکه‌دا: واته مرۆڤ ئازاده له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دا کۆبێته‌وه به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی حیزب و کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراو، به‌مه‌رجێک مه‌به‌ست لێی زیان گه‌یاندن نه‌بێت به خه‌ڵکانی دیکه.
چواره‌م- سستمی حوکمڕانی:
”میل” پێیوایه مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌ت، گه‌شه‌پێدانی توانا کلتوری و ڕۆشنبیریه‌کانی تاکهکهسهو ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی ته‌واوه بۆئه‌وه‌ی کاره‌کته‌رێکی سه‌ربه‌خۆی لێ ده‌ربچێت. به‌وه‌ش تاکه‌که‌س به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت و کۆمه‌لگه‌ش گه‌شه ده‌کات و به‌ره‌وپێش ده‌چێت. کۆمه‌ڵگه‌ی لای ”جۆن ستیوارت میل” کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مادی و جێگیر‌و نه‌گۆڕنییه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زیندووه‌و به به‌رده‌وامی له گۆڕاندایه.
لێره‌وه تێکڕای کاریگه‌ریه فیکری و کلتوریه‌کانی کۆمه‌ڵگه، شوێن ده‌ستیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و پێشکه‌وتنه‌کانی دیارده‌بێت. بۆیه ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن ڕۆڵێکی گرنگ له کۆمه‌ڵگه‌دا وازی ده‌که‌ن و ده‌توانن گۆڕانکاری له سستمی سیاسی و دام و ده‌زگاکانیدا دروست بکه‌ن، له‌وانه‌ش حکومه‌ت.
به‌م پێیه ”میل” له‌و بڕوایه‌دایه پێگه به‌رزو بڵندپایهکانی ده‌وڵه‌ت، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دیاری ده‌کرێت که ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕای گشتیان به‌ده‌سته، نه‌ک دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامان له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌رپرسیاربێت له ده‌ست نیشانکردنی ئه‌و پلهوپایانهدا. تاکه ڕێگایه‌کیش بۆ بره‌ودان به کاره‌کته‌ری سه‌ربه‌خۆ له کۆمه‌ڵگه‌دا (که ئامانجی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌ته)، ئه‌وه‌یه توێژی ڕۆشنبیران له شوێنێکدا دابنرێت که ببێته سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌کی و ڕاسته‌قینه له کۆمه‌ڵگه‌دا.
پێویسته فه‌رمانڕه‌واو ده‌سه‌ڵاتدارانیش بره‌ودان به به‌هره‌و توانا فیکریه‌کانی هاوڵاتیان به ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆیان بزانن و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی سه‌لیقه‌ی زۆر‌و داهێنان، له حکومه‌تدا دابمه‌زرێنن و سود له توانا‌و به‌هره‌کانیان وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته ده‌ستور ئه‌و مافه بپارێزێت. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش ”جۆن ستیوارت میل”، پێشنیازی چه‌ند چاکسازیه‌ک ده‌کات له سستمی هه‌ڵبژاردن و حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا که به‌مجۆره لای خواره‌وه‌یه:
1- سستمی هه‌ڵبژاردن:
ئه‌گه‌رچی ”میل” باوه‌ڕی به ئازادی و دیموکراسی هه‌بوو، به‌ڵام پێداگیری ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌واکان بدرێته ده‌ست جه‌ماوه‌ری نه‌فام، به‌ڵکو ده‌بێت میکانیزمێک بدۆزرێته‌وه تابتوانرێت که‌مینه‌یه‌کی خوێنده‌وارو هۆشیار، فه‌رمانڕه‌واکان دیاری بکه‌ن. واته زۆرینه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وارو نه‌فام بۆی نییه فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڵبژێرێت، هه‌روه‌ها نابێت ده‌نگده‌ران هه‌موویان وه‌ک یه‌ک بن و به‌یه‌ک چاو سه‌یر بکرێن. ئه‌وه‌ی ”میل” باوه‌ڕی پێی هه‌بوو سستمی نوێنه‌رایه‌تیکردنی ڕێژه‌یی بوو، له‌گه‌ڵ بێبه‌شکردنی خه‌ڵکانی نه‌خوێنده‌وارو بێ‌ئاگا له مافی ده‌نگدان.
پاساوی بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌بوو که مرۆڤی نه‌فام ناتوانێت فه‌رمانڕه‌وای چاک له خراپ جیابکاته‌وه، بۆیه واچاکه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی فه‌رمانڕه‌واکان دیاری ده‌کات، پێویسته ئاستێکی باشی خوێنده‌واری و هۆشیاریان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی کاره‌که‌یان ئامانجی خۆی بپێکێت و به‌رهه‌م داربێت.
یه‌کێک له‌و مه‌رجانه‌ی ”میل” بۆ ده‌نگده‌ری داده‌نێت، ئه‌وه‌یه که ده‌بێت خوێندنه‌وه‌و نوسین بزانێت و شاره‌زای پرانسیپه‌کانی ماتماتیکیش بێت. به‌وپێیه‌ی لایه‌نگری ئازادی ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه بوو، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکیه‌ش نه‌هێڵێت که له‌نێوان بڕوابونی به‌ئازادی هاوڵاتیان و هه‌ڵوێستی له مه‌سه‌له‌ی ده‌نگداندا هه‌بوو گه‌یشته ئه‌وه‌ی خوێندن بکرێته کارێکی زۆره‌ملێی و بۆ هه‌موانیش فه‌راهه‌م بێت بێ بهرامبهرو به‌خۆڕایی چونکه پێیوابوو به‌و کاره نه‌زانی و نه‌خوێنده‌واری له کۆمه‌ڵگه‌دا قه‌ڵاچۆ ده‌کرێت و ته‌واوی هاوڵاتیانیش ده‌توانن له مافی ده‌نگدان بێبه‌ش نه‌بن.
به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو حکومه‌ت به ئه‌رکی فێرکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و هۆشیاری هه‌ستێت، به‌ڵکو به‌پێویستی ده‌زانی ڕۆڵی حکومه‌ت له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ته‌نها چاودیری کردن بێت.
کاتێک ”میل” داوای ده‌کرد پڕۆسه‌ی په‌ره‌وه‌رده‌و فێرکردن بگشتێنرێ و بکرێته شتێکی ناچاری، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه نه‌بوو هاوڵاتیان بتوانن به‌شداری پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بکه‌ن، به‌ڵکو خوێندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی به‌یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌بینی، بۆ دروستکردنی کاره‌کته‌ری ئۆتۆنۆم و بڕوا به‌خۆبوو.. هه‌رچه‌نده فێرکردن و هۆشیارکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی به پێویست ده‌زانی، به‌ڵام قه‌ناعه‌تی نه‌گۆڕی وه‌ها بوو که ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سستمی ڕێژه‌یی په‌یڕه‌و بکرێت، واته قورسایی زۆرتر بدرێته توێژه خوێنده‌واره‌که.
به‌م پێشنیازانه ده‌یویست په‌رله‌مان بکاته شوێنێک، تا سه‌رجه‌م توێژ‌و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه نوێنه‌ریان تێیدا هه‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و خوێنده‌وارانه‌ی ئه‌رکی گه‌وره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌لگه‌یان له‌سه‌ر شانه.
2- ڕۆڵی په‌رله‌مان:
سه‌روه‌ختێک ”میل” له سۆراخی نمونه‌یترین سستمی حوکمڕانی بۆ ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و ئه‌رک و ڕۆڵی پهرلهماندابوو، دژی حوکمی تاکه‌که‌س بوو، چونکه پێیوابوو ئه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری گه‌ل و سه‌ربه‌خۆیی هاوڵاتیاندا ناکۆکه. حوکمڕانی تاکه‌که‌سی ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه، توانای خۆیان به‌گه‌ڕبخه‌ن بۆخاتری به‌ره‌وپێشبردن و پایه‌دارکردنی سستمی حوکمڕانی. واته ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر هاوڵاتی. هاوکات ئه‌و ئه‌رک و ڕۆڵه نوێیانه‌ی له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا دێنه‌ئارا، به‌ته‌نها یه‌ک که‌س ده‌رقه‌تیان نایه‌ت و تاکه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار ناتوانێت هه‌موویان ڕاپه‌ڕێنێ.
به‌مجۆره گرنگترین ئه‌رکی په‌رله‌مان چاودێریکردنی حکومه‌ت و سه‌رپه‌رشتیکردنی کاره‌کانی بوو، نه‌ک ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان خۆی حوکمڕانی بکات، چونکه توانای پێویستی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه نییه. په‌رله‌مان حکومه‌ت دیاری ده‌کات و میلله‌ت له ئیش و کاره‌کانیان ئاگادار ده‌کاته‌وه. هه‌ر کاتێکیش زانی کاره‌کانی حکومه‌ت زیان به به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌و کارانه ده‌دات و هه‌روه‌ها گه‌رهاتوو حکومه‌ت به خراپ ده‌سه‌ڵاتی به‌کارهێنا و له ئاست چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانێت هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه‌و له‌سه‌ر کار لایبه‌رێت.
به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێ و شوێنانه په‌رله‌مان ده‌توانێت، مافه‌کانی گه‌ل لهپڕکێشی و ده‌ستدرێژیه‌کانی کۆمه‌ڵگه بپارێزێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا پێویسته په‌رله‌مان ئه‌و ده‌زگایه بێت که داوا‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رده‌ست ده‌خرێت و پێویسته ببێته ناوه‌ندێک بۆ بۆچونه جیاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه، بۆئه‌وه‌ی که‌مینه‌کان ده‌نگیان هه‌بێت و مافی ئه‌وه‌یان پارێزراوبێت که ئازادانه له کاروباری گشتی کۆمه‌ڵگه بکۆڵنه‌وه‌و قسه‌ی خۆیان بکه‌ن.
لێره‌وه په‌رله‌مان ده‌توانێت ئاگاداری ڕای گشتی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه بێت و حکومه‌ت ناچار بکات، گوێ له‌و بۆچونانه بگرێت و کار بۆ جێبه‌جێکردنیان بکات. سه‌باره‌ت به کاری یاسادانان و فۆرمهلاکردنی یاساکان و هه‌موارکردنه‌وه‌یان، ”میل” ئه‌و ئه‌رکه به لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی یاسادانان ده‌سپێرێت که پێویسته ئه‌ندامه‌کانی له شاره‌زایانی بواری یاسا بن و په‌رله‌مانیش ته‌نها مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، ئه‌و یاسایانه په‌سه‌ند بکات.
3- حکومه‌ت:
په‌رله‌مان به‌لای ”جۆن ستیوارت میل”ه‌وه، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێک بوو بۆ چاودێریکردن و سه‌رپه‌رشتیکردنی حکومه‌ت واته په‌رله‌مان خۆبه‌خۆ توانای ئه‌وه‌ی نییه حکومڕانی بکات، چ له ڕووی یاسادانه‌وه بێت یاخود له ڕوی جێبه‌جێکردنه‌وه. چونکه ئه‌و دوو ئه‌رکه پێویستیان به ئه‌زمون و شاره‌زایی هه‌یه‌و به ڕێژه‌یه‌کی که‌میش نه‌بێت، ئه‌وه له په‌رله‌ماندا نییه. بۆیه ده‌ست وه‌ردانی په‌رله‌مان له بواری یاسادانان و به‌ڕێوه‌بردندا، ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌فامی به‌سه‌ر ئه‌زمون و شارهزایدا زاڵ ببێت.
به‌ڕێوه‌بردن پێویسته بدرێته ده‌ست ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی لێوه‌شاوه‌ن و توانای ئه‌و کاره‌یان هه‌یه. په‌رله‌مان له پڕۆسه‌یه‌دا ته‌نها سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و ئه‌رکی ئه‌وه ده‌بێت وه‌زیری گونجاو دابمه‌زرێنێ که به‌رپرسیاری به‌ڕێوه‌چونی کاروباره‌کان بن له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا.
لێره‌دا جیاوازی له‌نێوان “جێرمی بنتام”و “جۆن ستیوارت میل”دادهبینین.. ”بنتام” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر حکومه‌ت و ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردندا هه‌بێت، به‌ڵام ”میل” پێیوابوو ده‌بێت په‌رله‌مان ئه‌و کاره به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌خۆ بکات. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی له‌وه‌وه بوو به‌چاوی خۆی پراکتیزهبونی بیروبۆچونه‌کانی ”بنتام”ی بینی و بۆی ده‌رکه‌وت که په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی گه‌ل، به‌رامبه‌ر به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی حکومڕانی و چاودێریکردنی ڕاسته‌وخۆی سستمی به‌ڕێوه‌بردن، چه‌ند که‌مته‌رخه‌م و ناکاران. له‌به‌رئه‌وه‌ی حکومه‌ت سه‌روکاری له‌گه‌ڵ کاروباری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکیدا هه‌یه‌و کێشه‌ی زۆر‌و زه‌وه‌ندیش له کۆمه‌ڵگه‌دا ڕووده‌دات، ئه‌مه واده‌کات ئه‌ندام په‌رله‌مان نه‌توانێت له هه‌موو ئه‌و ئه‌رک و کێشانه تێبگات. بۆیه پێویسته ئه‌وشتانه بدرێته ده‌ست چینێکی ئۆرستۆکرات که خاوه‌نی زانست و زانیاری بێت، به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ی له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا بێت.
که‌واته به‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ”جۆن ستیوارت میل” له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی ”جێرمی بنتام”دا نه‌بووه، ده‌رباره‌ی چاودێری کردنی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری و له‌بری ئه‌وه سستمێکی ئۆرستۆکراتی تازه‌ی پێشنیاز کردووه، به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ خواست و پێداویستیه‌کانی ژیانی نوێ‌دا بگونجێت و ئامانجی ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌می مۆدێرندا به‌دی بهێنێت.
هه‌روه‌ها ”میل” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو هه‌رساڵه‌و جارێک په‌رله‌مان تازه بکرێته‌وه‌و ئه‌ندامه‌کانی بگۆڕێن، چونکه به بڕوای ئه‌و وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ کردن نییه، ئه‌وه‌نده‌ی ڕه‌خنه‌گرتن و نیشاندانی که‌م و کوڕیه‌کانه.. به‌وپێیه‌شی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌کات نه‌ک شتێکی دی، که‌واته پێویست به‌وه ناکات ساڵانه تازه بکرێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ”جێرمی بنتام” پێشنیازی ده‌کرد.
هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن ”جۆن ستیوارت میل” بڕوای به پێویستی بونی ده‌وڵه‌ت هه‌بووه‌و پێیوابووه، ده‌وڵه‌ت گرنگی و بایه‌خێکی زۆری بۆ ژیانی تاکه‌که‌س هه‌یه، به‌ڵام دژی ئه‌وه‌بووه ده‌وڵه‌ت پڕکێشی بکات و ئازادی هاوڵاتیان پێشێل بکات. لێره‌وه ئه‌و خوازیاری ئه‌وه‌بووه هاوسه‌نگییه‌ک، له‌نێوان ئایدیای ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاو پایه‌دارکردنی ئازادی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تدا ده‌ژین هه‌بێت.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش ئه‌رکی ئه‌وه به‌ده‌وڵه‌ت ده‌سپێرێت که هه‌وڵ بۆ بره‌ودان به کاره‌کته‌ری تاکه‌که‌س بدات، به‌وه‌ش توانی جۆرێک له هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و تاکه‌که‌سدا دروست بکات. ئه‌ویش به‌هێنانه ئارای سستمێکی حوکمڕانی وا که بتوانێت ده‌وڵه‌ت له سایه‌یدا، کار بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌کانی بکات و له هه‌مان کاتدا بواری ئه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بڕه‌خسێنی، تا له ئازادیه‌کانیان به‌هره‌مه‌ندبن و چێژی لێ ببینن.
پهراوێزو سه‌رچاوه‌کان:
1- زاراوه‌ی یاساکانی دانه‌وێڵه له‌نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له به‌ریتانیا ده‌رچوو. له‌و قۆناغه‌دا حکومه‌ت چه‌ند یاسایه‌کی ده‌رکرد به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له دابه‌زینی نرخی دانه‌وێڵه‌ی خۆماڵی، ئه‌ویش له‌ڕیی سه‌پاندنی باجێکی گومرگی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌هێنرا، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێبڕکێی کاڵاو شمه‌کی بیانی. ئه‌و یاسایانه‌ش له ساڵی 1848 دا هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
2- جۆرج سباین: گه‌شه‌کردنی هزری سیاسی، نه‌سکی سی و دوو.
3- جۆرج سباین: گه‌شه‌کردنی هزری سیاسی – کتێبی چواره‌م، ل 928.
4- هـ . س. پ: ل 929.
5- هـ . س. پ: ل ل 936 – 937.
6- هـ . س. پ: ل 937.د.مهدی محفوظ: اتجاهات الفکر السیاسی الحدیث، بیروت، الطبعة الثالثة، 2007.
بابه‌تی: گۆڤاری مه‌ده‌نیه‌ت