بیۆگرافیایەکی کورتی: شوان کەمال
- ١٩٦٧ لە دایکبووی شاری سلێمانی لە باشوری کوردوستان.
- ١٩٨٧ بروانامەی دبلۆم لە هونەری پەیکەرسازی لای پرۆفسۆر دارا حەمە سەعید لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی.
- ١٩٩١ بروانامەی بەکالۆریۆس لە هونەری پەیکەرسازی لای پرۆفسۆر ئیسماعیل فەتاح تورك و سالح قەورەغولی و محمەد غەنی حکمەت،لە ئەکادمیای هونەرە جوانەکانی بەغداد.
- لە دوای راپەرینەوە بۆتە مامۆستای پەیکەرسازی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی،هەر لەو ساڵەنەدا چەند پرۆژە و پەیکەری بۆ شارەکانی کوردوستان دروستکردوە،لە هەلەبجە و سلێمانی و هەولێر.
- ساڵی ١٩٩٤ کوردوستانی جێهێشتوە و لە وڵاتی ئەلەمانیا نیشتەجێ بوە.
- ساڵی ١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٠،کارکردن و فێربونی چۆنیەتی قاڵبکردن و دارشتنی کانزا و گەورەکردنی پەیکەر بە شێوەیەکی مۆدێرن،لە شاری دۆسلدۆرف لە ئەلەمانیا.
- ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٣ دروستکردنی گەلێک پرۆژە و کاری هونەری و پەیکەر بۆ گەلێك لە مۆزەخانەکانی جیهان.
- لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی دویدا هەشت ٨ پرۆژەی پەیکەری مێژویی بۆ ئەلەمانیا دروستکردوە،زۆربەیان لە شاری فوپەرتاڵ و دۆسلدۆرف و کۆلن دانراون.
- لەماوەی ئەم ساڵەنەی کارکردن و ئەزموندا بە شداری گەلێك پێشانگەی هونەری کردوە لە عێراق و کوردوستان و ئەوروپا و جیهان،چەندین خەڵاتی هونەری پێبەخشراوە.
- دوایەمیین پەیکەر لە سلێمانی بۆ شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس بو لەبەردەم دەزگا و پەخشی سەردەم دانراوە،ئێستاش سەرقاڵی پرۆژەی پەیکەری ئەنفالە بۆ گەرمیان،کە رێکخراوێکی ئەلەمانی سەرپەرشتی و سپۆنسەری ئەکات.