موراد فه‌رهادپور
وەرگێڕانی لەفارسیەوە.؛ وه‌ليد عومه‌ر
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت بڵێم نه نیه‌تی ئه‌وه‌م هه‌یه كه ده‌رباره‌ی به‌های ئه‌ده‌بیی به‌رهه‌مه‌كانی هیدایه‌ت قسه بكه‌م نه تواناشیم هه‌یه، چونكه شاره‌زاییم له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخـی ئێران‌دا زۆر كه‌موكورت و په‌رشوبڵاوه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كاره‌كته‌ر و كه‌سایه‌تیی هیدایه‌تیش، چ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی و چ لێكۆڵینه‌وه‌كانیشی، هه‌ر خاوه‌ن ڕا و بۆچوون نیم. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مانه له‌و ڕووه‌وه ده‌رباره‌ی هیدایه‌ت ده‌دوێم كه ته‌نیا نوسه‌رێك نیه و به‌س، به‌ڵكو به جۆرێك له جۆره‌كان سێبه‌ری قورسی تارماییه‌كه‌ی، یان باشتره بڵێم تارماییه‌كه‌ی هێشتاش هه‌ر به سه‌ر شانی خۆمان و كه‌لتوره‌كه‌مانه‌وه‌یه .
دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه، هه‌م بۆ ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و هه‌م له چاوی خه‌ڵكی ئاساییشه‌وه، هیدایه‌ت به جۆرێك سیمبوڵی سه‌ره‌كیی هونه‌رمه‌ندانه و ڕۆشنبیرانه ده‌ژمێردرێت و ته‌نانه‌ت سه‌ركوتی ئایدۆلۆژی و خه‌روارگه‌لێك تۆمه‌ت و بوختانیش نه‌یتوانیوه ئه‌م سێبه‌ره له‌ناوببات، یان ته‌نانه‌ت كاڵیش بكاته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مڕۆ تارمایی هیدایه‌ت ئاسۆی ڕه‌مزيى كه‌لتوری ئێمه‌ی به شێوه‌یه‌كی فراوانتر گرتۆته‌وه. «بوون به سادقی‌هیدایه‌ت» له ڕاستیدا خه‌ون و ئاره‌زووی شاراوه و ئاشكرای هه‌موومانه، ئاره‌زووی ئاگایانه و نائاگایانه‌ی هه‌موو نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی ئێرانییه. هه‌موان به جۆرێك له جۆره‌كان ئاره‌زوومه‌ندن كۆپییه‌كی هیدایه‌ت بن یاخود ببنه هیدایه‌تی دووه‌م و ئه‌م ئاره‌زووه‌ش هێنده به‌هێزه كه ده‌توانرێت له پانتاییه ئایدۆلۆژییه‌كانی ڕاستگه‌رای په‌ڕگيرييشدا به‌ته‌واوی هه‌ستی پێ‌بكرێت، واته ته‌نانه‌ت له‌و جێگایانه‌شدا كه هیدایه‌ت له بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌كو ڕووخسارێكی ته‌واو نێگه‌تیڤ پیشانده‌درێت، دیسان ڕۆڵی ڕه‌مزى و سیمبوڵیی خۆی ده‌گێڕێت و سێبه‌ره‌كه‌ی هێشتا هه‌ر ئاماده‌یه.
به‌ڵام هۆكاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌مزييه گشتگیره چیه؟
له‌بیرمه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ڕاپرسییه‌ك له نێو گه‌نجاندا ئه‌نجامدرا ده‌رباره‌ی ئايكۆنه به‌ناوبانگ و دیاره ئێرانییه‌كان. له‌ناو ئه‌و ده ئايكۆنه‌دا كه ناوده‌بران هیدایه‌ت تاكه ڕۆشنبیر بوو، باقیی ڕووخساره‌كانی تر وه‌رزشی و سیاسی و له‌و جۆرانه بوون. هیدایه‌ت له‌و لیسته‌دا له یه‌كه‌مینه‌كان بوو، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له ڕاپرسییه‌كه‌دا به‌شدار ببوون، به‌شێك نه‌بوون له نوخبه و ڕۆشنبیران، به‌ڵكو وه‌ك ده‌وترێت عامه‌ی خه‌ڵك زۆرترینی پێكده‌هێنا.
بۆیه هیچ گومانێك له ئاماده‌یی ئه‌م سێبه‌ره و كاریگه‌رييه‌كه‌ى ناكرێت و و به‌درێژایی چل ساڵی ڕابردوو تارماییه‌كه‌ی یان تارماییه جۆراوجۆره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوون و قورساییان خستۆته سه‌ر شانمان. گومانم هه‌یه بتوانرێت هۆكارگه‌لێك بۆ ئه‌م ئاماده‌ییه قورسه ڕه‌مزييه بدۆزرێته‌وه. هه‌ندێك له‌و هۆكاره باوانه ده‌ژمێرم كه ڕه‌نگه له سه‌ره‌تادا به زه‌ینماندا بێن و، پاشان باسی ئه‌وه ده‌كه‌م كه بۆچی ئه‌م هۆكارانه هۆكاری بنه‌ڕه‌تی نین.
خاڵى يه‌كه‌ميان، ژیانی پڕ ئازار و چه‌رمه‌سه‌ریی هیدایه‌ته، یان هیدایه‌ت وه‌كو سیمبوڵی ئازاری ڕۆمانتیكه كه له‌گه‌ڵ ڕووخساری باوی “ڕۆشنبیر” له ئێران‌دا جووتدێته‌وه. حاڵه‌تێكی تر، خۆكوشتنه‌كه‌یه‌تی. حاڵه‌تی سێیه‌م، ڕۆڵ و كاريگه‌رى و ده‌ربڕینی سیمبوڵیكی خودی ڕۆمانی “كونه‌په‌پووی كوێر”ه به‌تایبه‌ت له‌وێوه كه په‌يوه‌نديى به مێژوو و كه‌لتووری ئێمه‌وه هه‌يه و ئه‌و ڕۆڵه‌شی كه له‌م ڕووه‌وه ده‌یگێڕێت. چواره‌م هۆكاریش، ئیعتیبار و ناوبانگی جیهانیی هیدایه‌ته وه‌ك به‌ناوبانگترین ڕۆشنبیری ئێران له جیهاندا.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنین، كه بۆچی ئه‌م هۆكارانه، هۆكاری سه‌ره‌كی نین، تاوه‌كو دواتر بچینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به لاى منه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كییه.
تا ئه‌و جێیه‌ی په‌یوه‌نديی به ئازارچه‌شتنه‌وه هه‌یه، پێويسته بڵێین ئازارچه‌شتن به تاقى ته‌نیا نابێته فه‌زیله‌ت و پێویستی به هیچ به‌هره و توانایه‌كی تایبه‌ت نییه. هه‌موو مرۆڤه‌كان ئازارده‌چێژن و بگره زۆرێك هه‌ن به‌راورد به هیدایه‌ت ده‌كرێت ئازارێكی زیاتریان چه‌شتبێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییه زاتیيه‌ی نێوان ئازارچه‌شتن و بوونی نوسه‌ر(و هونه‌رمه‌ند)، كڵێشه‌یه‌كی ڕۆمانتیكییه، كه لای ئێمه‌ی ئێرانییه‌كان و له كه‌لتوری ئێمه‌دا به‌قووڵی جێی خۆی گرتووه. له ئه‌نجامی هه‌ندێ هۆكاری وه‌ك هه‌بوونی سێ هه‌زار ساڵ پێشینه‌ی سته‌مكاریی ئاسیایی و پڵیشانه‌وه‌ی تاك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌ها و سه‌ركوتكاره‌وه، ئه‌و تێڕوانینه‌ی له نێوان فه‌زیله‌ت، به‌تایبه‌ت فه‌زیله‌تی فیكری و ئازارچه‌شتندا په‌یوه‌ندییه‌كی زاتی هه‌یه و بۆته باوه‌ڕی هه‌میشه‌یی ئێمه: «ته‌نیا ئه‌و گوناهه‌ت به‌سه، كه تۆ ئه‌هلی فه‌زڵ و عیلمی«.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر خۆكوشتنه‌كه. پێم وانییه بتوانین خۆكوشتنی هیدایه‌ت له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌ك نیشانه‌ی “ئاره‌زوو بۆ مه‌رگ” دابنێین، به‌تایبه‌ت له‌و ڕووه‌وه كه خۆكوشتنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو و سه‌رگرتوو بوو، هه‌ڵبه‌ت وێناكردنی په‌یوه‌نديی نێوان خۆكوشتن و ڕۆشنبیربوون دیسان كڵێشه‌یه‌كی ڕۆمانتیكی دیكه‌یه كه زۆرجار ده‌رباره‌ی كه‌سانێك ڕاست ده‌رده‌چێت خۆكوژیی سه‌رنه‌كه‌وتوو ئه‌نجامده‌ده‌ن. خۆكوشتن به وته‌ی لاكان، به مانایه‌ك له ماناكان تاكه كرده‌ی سه‌ركه‌وتووه، واتا هه‌ر كرده‌یه‌ك جۆره هه‌وڵێكه بۆ به‌دیهێنانی ئاره‌زوو، له‌كاتێكدا مادام ئاره‌زوو هیچكات به‌دیناهێنرێت، به‌ڵكو ڕێك ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی بۆ درووستده‌بێت و سه‌ركه‌وتن و تێربوونی راسته‌قینه هیچ كاتێك به‌دی نایه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، خۆكوشتن تاكه‌كرده‌ی ته‌واو سه‌ركه‌وتووه، چونكه له‌خۆكوشتنی راسته‌قینه‌دا ئاره‌زووی مرۆڤ ڕووه‌و مه‌رگه و مه‌رگیش ڕووده‌دات. عاقيبه‌ت و كاركردی ئه‌م كاره، بێ چه‌ندوچونه و ئه‌نجامه‌كه‌یشی هه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه‌یه، كه له‌و ناوه‌دا كه‌وتووه: سه‌لماندنی بڕێنه‌ره‌وه و حاشاهه‌ڵنه‌گرى به‌دیهاتنی ئاره‌زوو و سه‌ركه‌وتنی كرده‌كه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دژ ده‌وه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و باسه‌ی لێره‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، چونكه من وای نابینم بایه‌خی هیدایه‌ت له هیچ جۆره سه‌ركه‌وتنێكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. به‌ڵكو ڕێك به پێچه‌وانه‌وه، خاڵی بنه‌ڕه‌تی، شكسته‌كه‌یه‌تی و ئه‌مه‌ش ئه‌و باس و خواسه‌یه كه دواتر دێینه‌وه سه‌ری. كه‌واته ناشێت خۆكوشتنیش وه‌كو هۆكار سه‌یربكرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، خۆكوشتن ته‌نیا وه‌كو به‌شێك له كۆی شوناسی ڕه‌مزيى هیدایه‌ت مانای تایبه‌تیی خۆی وه‌رده‌گرێت و كاریگه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه (واته له هه‌ناوی ئه‌و باسه‌دا كه دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ری). گه‌رنا ژماره‌ی ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆشنبیرانه كه‌م نین كه ئێستا و ناوه ناوه خۆیان كوشتووه و پێویستیش ناكات ناویان بێنینه‌وه. نابێت ئه‌و خاڵه‌ش له‌یادبكه‌ین كه به هه‌رحاڵ له كه‌لتوره ئیسلامییه‌كاندا خۆكوشتن زۆر كه‌مه و ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریی هه‌بووه له ناساندنی هیدایه‌تدا وه‌كو ڕووخسارێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره.
تا ئه‌و جێیه‌ش كه په‌یوه‌ندیی به “كونه‌په‌پووی كوێر”ه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندیی ئه‌م ڕۆمانه‌ش به دوالیزمی ئه‌فسانه‌یی/مێژوویی یان غه‌یبانی/دونیایی كه‌لتوری ئێمه‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌توانێت كاریگه‌ری دابنێت و ڕوون و ئاشكراشه شیكردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌وته‌كان و ده‌ره‌نجام و پاشهاته‌كانی ئه‌م دوالیزمه بۆ خۆی كلیلێكه. گه‌رچی ئه‌مه خاڵێكی گرنگه و من ده‌متوانی باسه‌كه‌م په‌یوه‌ست به هه‌مان باس و خواس فراوان بكه‌مه‌وه، به‌ڵام وازم له‌مه هێنا چونكه ئه‌م كاره پێشووتر له لایه‌ن به‌ڕێز “ئیسحاق‌پور”ه‌وه و به‌ناوی “له‌سه‌ر ئارامگای هیدایه‌ت”ـه‌وه به جۆرێكی ناوازه ئه‌نجامدراوه. ئه‌م كتێبه به باشترین شێوه به‌رهه‌مه‌كانی هیدایه‌تی شیكردۆته‌وه و به بڕوای من تاكه ته‌فسیرێكی ورد و واقیعیانه‌ی “كونه‌په‌پووی كوێر”ه .
سه‌باره‌ت به ئیعتیبار و ناوبانگی جیهانیی هیدایه‌تیش، ناچارم تۆزێك له باسه‌كه لا بده‌م. ئه‌مڕۆ ئه‌وه سینه‌ماكارانن كه به ڕووخساری جیهانی و نوێنه‌رانی كه‌لتوری ئێمه له جیهاندا ده‌ژمێردرێن، ناوبانگی كه‌سانێكی وه‌ك شاملۆ و ساعیدی و عه‌له‌وی و به‌هرامی سادقی و.. . به هیچ شێوه‌یه‌ك جێی به‌راوردكردن نین له‌گه‌ڵ ناوبانگی فڵان فیلمسازدا، به‌ڵام لانیكه‌م ڕیشه‌یه‌كی ئه‌م ناوبانگه زۆرجار هیچ نیه جگه له ڕكابه‌ری و حه‌سودی و ڕقی فیستیڤاڵه‌كانی ئه‌وروپا (وه‌ك ده‌گوترێت) ده‌رهه‌ق به هۆڵیود كه بازاڕی هه‌موویانی كزكردووه و هه‌ندێ جاریش ته‌نانه‌ت له‌ڕووی هونه‌رییشه‌وه له ئه‌وروپییه‌كان زۆر باشتر فیلم به‌رهه‌مدێنێت. سه‌رباری ئه‌و ئیعتیباره‌ی كه له‌م هونه‌ری حه‌وته‌مه‌وه (وه‌ك ده‌گوترێت) سه‌رچاوه ده‌گرێت به ڕاده‌ی هونه‌ره‌كانی تر به‌رده‌وامیی نابێت، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌م ئیعتیباره به‌ره‌نجامی ئه‌و فیلمانه بێت كه ناوه‌ڕۆكی تا ڕاده‌یه‌ك هه‌میشه‌ییان مناڵانی دایك ونبووه (پێده‌چێت –هاچی مێشه‌نگ- و –كوڕه ئازاكه كرابێتنه سه‌رمه‌شق)، له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا تێكه‌ڵكردنى واقیع و فیلمه داستانییه‌كانه. زۆرینه‌ی ئه‌مانه، فیلمگه‌لی زۆر ساده و به‌ده‌ر له هه‌ر جۆره ته‌كنیكێكن، له كاتێكدا ته‌كنیك بنه‌مای سه‌ره‌كیی سینه‌مایه و گه‌ر فیلمسازێك بیه‌وێت بڵێت فیلمه‌كه‌ی من ته‌كنیكی نیه، ئه‌وا ته‌واو هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاقی كۆیله‌كان، هه‌ژاری وه‌كو فه‌زیڵه‌ت بناسێنێت.
ئه‌م جۆره فیلمانه، ده‌مخاته‌وه بیری ئه‌و قسه‌یه‌ی بێكێت كه ده‌رباره‌ی مۆندریان ده‌یوت: «تابلۆكانی مۆندریان زه‌وقى مرۆڤ تێكده‌دات ده‌رباره‌ی نیگاركێشان». هه‌ڵبه‌ت با تێپه‌ڕین له سوهرابی شه‌هیدثالث كه كاتێ ئه‌م فیلمانه مۆدێل نه‌بوون و فیستیڤاڵه بیانییه‌كانیش هێشتا له‌گه‌ڵ هۆڵیوددا ده‌سته‌ویه‌خه نه‌ببوونه‌وه، ئه‌م ستایله‌ی داهێنا و تاكو كۆتاییه لۆژیكییه‌كه‌ی ڕایكێشا.
به‌هه‌رحاڵ با ئه‌م له‌باس‌لادانه جێ بهێڵین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوبانگی جیهانیی هیدایه‌ت. ده‌توانم بڵێم كه خودی ئه‌م ناوبانگه‌ش ئه‌سڵی كێشه‌كه ڕوون ناكاته‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌رباری ئه‌م ڕاستییه‌ش كه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی نه‌رجسی (كه گرنگی به كه‌لتوری ئه‌وانیتر ناده‌ین و به‌قووڵی بڕوامان وایه جیهان سته‌می ده‌رهه‌ق كردووین و كه‌لتوری ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سكه‌وته زانستییه‌كانی ئێمه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه) نرخێكی گه‌وره داده‌نێین بۆ ده‌ركه‌وتنمان له جیهاندا. به‌ڵام دیسان هه‌ر پێم وانیه بتوانرێت ناوبانگی هیدایه‌ت به هۆكاری سه‌ره‌كیی ئاماده‌ییه ڕه‌مزييه‌كه‌ى بزانین. وێڕای ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت به‌شێك نه‌بوو له براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ و ناوبانگه جیهانییه‌كه‌شی زۆرجار له فه‌ڕه‌نسا تێناپه‌ڕێت.
ئه‌ی كه‌واته وه‌ڵامه‌كه چیه؟
به بڕوای من تاكه وه‌ڵامی درووست ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت له كاره‌كه‌ی خۆیدا شكستی هێنا، هه‌ر ئه‌و شكسته‌ی كه دیسان به وته‌ى بێكێت، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی نوسه‌ربوونه و ته‌نیا نوسه‌ر ده‌توانێت ئه‌زموونی بكات. لێره‌دا به‌ڵگه‌نامه و بنه‌مای قسه‌كانم بریتی ده‌بێت له یاده‌وه‌رییه‌كانی هاوڕێیه‌كه‌ی هیدایه‌ت، واته ئاغای فه‌رزانه.
هیدایه‌ت به‌ر له خۆكوشتنی، له دوو ده‌ستنوسیدا كه دوایین به‌رهه‌می بوون، ده‌فه‌وتێنێت. سه‌رباری ئه‌و هه‌موو فێڵه‌ی كه هاوڕێیه‌كه‌ی بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و دوو ده‌ستنوسه ده‌یكات و، ئاشكرا به خودی ئه‌م كه‌سه‌ش ده‌ڵێت- به وردی ده‌ربڕینه‌كه‌یم بیر نیه بۆیه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس ده‌كه‌م-« چیتر نامه‌وێت بنوسم» و به دیاریكراوی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه «چیتر نامه‌وێت به فارسی بنوسم، به ڕاده‌ی پێویست نوسیومه، دوای ئه‌مه لێگه‌ڕێن با ئه‌وانیتر بنوسن، من ئیتر ماندوو بووم له‌م ئيشه».
خاڵێكی گرنگی تر كه له‌م یاده‌وه‌رییانه‌دا دێته‌به‌رچاو ئه‌وه‌یه كه هیدایه‌ت نزیكه‌ی شه‌ش مانگ پێش خۆكوشتنی ده‌ڵێت «تازه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و جێیه‌ی كه نوسه‌ربوون به مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌ست‌پێبكه‌م و تازه فێربووم كه ڕاستييه‌كه‌ى چۆن بنوسم» و یان وه‌ك ده‌گوترێت له لوتكه‌ی كاره‌كه‌یدا بوو، واته شكستی هیدایه‌ت و دڕینی ئه‌و دوو به‌رهه‌مه و ئه‌و خاڵانه‌ش كه خستیه‌ڕوو، ده‌رخه‌رى شكسته‌كه‌ی ئه‌ون. ئه‌م شكسته له لاوازییه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه و له‌م ڕووه‌وه ده‌كرێت به‌راوردی بكه‌ین به شكست لای نیچه، شكستێك كه له هێزه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت.
ڕێك به‌و جۆره‌ی كه بێكێت ده‌یوت، ئه‌م شكسته له جورئه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له‌ڕاستیدا، شكستخواردنی ئه‌و كه‌سه‌یه كه تازه گه‌یشتۆته جێیه‌ك كه ده‌توانێت به بڕوای خۆی نوسه‌ربوون ده‌ست پێ‌بكات، به جێیه‌ك كه تازه سه‌روه‌ختی نوسین و پێگه‌یشتنی ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام ڕێك شه‌ش مانگ دوای ئه‌مه، ده‌ستنوسه‌كانی ده‌دڕێنێت و خۆی ده‌كوژێت.
ئه‌مانه خاڵگه‌لی په‌یوه‌ستن به هیدایه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی شكست له كۆ و گشت‌دا سه‌یربكه‌ین نه‌ك ته‌نیا له شكستی تایبه‌تی هیدایه‌تدا. مه‌سه‌له‌ی گشتیی شكست له‌ڕاستیدا جۆره ده‌سته‌وه‌سان و بێ‌تواناییه‌كه له ده‌ربڕیندا، ئه‌ويش له ساته‌وه‌ختى ناچاركردن به ده‌ربڕيندا. ده‌كرێت نمونه‌گه‌لێكی تری شكست له‌م شێوازه ناو ببه‌ین كه به‌ناوبانگترینیان كافكایه. ئه‌گه‌ر ماكس برۆد هه‌ردوو ڕۆمانی گرنگی “كۆشك” و “دادگایی” له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی كافكا خۆی بسوتاندایه، ئه‌وا ئێستا ئێمه ئه‌وانه‌مان له به‌رده‌ستدا نه‌بوو. ڕه‌نگه زۆرێك له عاشقانی ئه‌ده‌ب له‌م قسه‌یه بێتاقه‌ت ببن و هات‌وهاواریان لێ به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام به بڕوای من گه‌ر له‌و دوو ڕۆمانه ته‌نیا چه‌ند پارچه‌یه‌ی بمایه‌ته‌وه ئه‌وا ده‌شیا كافكا به‌ها و ئیعتیبارێكی زیاتری له ئێستا هه‌بوایه.
تەواو