نوسەر و ڕۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق) دوو كتێبى نوێ بڵاودەكاتەوە، كە پێكهاتوون لە دیدارى ڕۆژنامەوانى بە دوو شێوازى جیاواز. كتێبى یەكەمیان بەناونیشانى (چێژى نووسین) و كتێبى دووەمیان بەناونیشانى (چێژى گێڕانەوە)یە كه لهلایهن (دهزگای نووسیار) بڵاودهبنهوه. جێگهی ئاماژهیه كه دهزگاكه ئۆفیسی سهرهكی له وڵاتی دانیماركه و تایبهته به وهشاندن و لهچاپدانی كتێب بهپێی كۆنسێپتێكی تایبهت. ئێستا ههردوو كتێبهكه ئێستا (چاپخانەی كارۆ) لهژێر چاپدان و بەمزوانە بڵاودبنەوە.
تایبەت بە بڵاوبوونەوەى كتێبەكانى شاخەوان سدیق گووتى: ئەم كتێبە نوێیانە درێژكراوەى كتێبى یەكەمن، كە ماوەیەك پێش ئێستا بڵاوكرایەوە، بەناونیشانى (چێژى خوێندنەوە) واتە لەگەڵ ئەم دوو كتێبەى دیكەدا پرِۆژەى كتێبى سیانەن، كتێبەكان هەر سێكیان كارى رِۆژنامەوانى ئەدەبین، و بەشێوەى دیدار لەگەڵ نوسەرانى بوارى ئەدەبدا سازدراون، كتێبى یەكەمیان (چێژى خوێندنەوە) بریتى بوو لە ئەنجامدانى سیازده (13) دیدارى ئەدەبى لەگەڵ سیازده (13) نوسەردا. تێدا دەربارەى پرسى (خوێندنەوەو چێژى خوێندنەوەى كتێب) هەریەكێك لەو بەشداربووانە سەرنجەكانى خۆیان خستبووە ڕوو.
ئەم شێوازە لە كتێبى دووەمیشدا پەیڕەوكراوە بەناوى (چێژى نووسین) كە بەهەمان شێوە لەگەڵ بیست نووسەردا دەربارەى پرسى (نووسین و تایبەتمەندی و شێوازەكانى و چێژى نووسین) دووبارە قسەكراوە. هەرچى كتێبى سێهەمە جیاواز لە هەردوو كتێبەكەى دیكه، پێكهاتووە لە بیست ههشت دیدارى ئەدەبى تایبەت لەگەڵ بیست و ههشت نوسەرو و شاعیر و چیرۆكنوس و ڕەخنەگرى بورى ئەدەبدا. كە هەریەكێك لەوانە ناوى ئاشكراو ناسراو دیارن لەناو دونیاى ئەدەبى كوردیدا.
ئەم دیدارانە بە شێوەیەكى زانستى و ئەكادیمى كراون كە لە داهاتوودا ببنە سەرچاوە بۆ نوسین و لێكۆڵینەوەى ئەدەبى لە سەر ژیان و دونیابینى هەریەكە لەو ئەدیبانەى كە دیداریان لەگەڵ كراوە. ماوەتەوە بڵێین؛ ئەم كتێبانە لەلایان ئەم شوێنانەوە چاپدەكراون:
– كتێبى یەكەمیان (چێژى خوێندنەوە) كە 128 لاپهڕهیە و بە سپۆنسەرى ڕۆژنامەى هاوڵاتى چاپكراوە.
– هەردوو كتێبى (چێژى نووسین) كە سێ سهد و ده لاپەرڕەو (چێژى گێڕانەوە) كە سێ سهد و دوانزده لاپەڕەیە لە بڵاوكراوەكانى دەزگاى نووسیارن. بەڵا م كتێبى (چێژى نووسین) بەسپۆنسەرى سندوقى هاوكارى كتێبى ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ و كۆمپانیاى یوكەى بۆ بازرگانى گشتى چاپكراوە و هەر سێ كتێبەكە لە چاپخانەى (كارۆ)ى شارى سلێمانى چاپكراون.
ئێستا هەردوو كتێبى (چێژى نووسین) و (چێژى گێڕانەوە) لە قۆناغى چاپكردندان و بەمزوانە دەكەونە بەر دیدى خوێنەران.