گەشەسەندنێکی هاوچەرخ لە هایکوی دانیمارکی


Loading

 

گەشەسەندنێکی هاوچەرخ لە هایکوی دانیمارکی

ئالان پەری

پاشکۆیەکی کورت لەبارەی کتێبەهایکوی: (شووشەیی مانگ جوڵەی سێبەر) لە نووسینی: تۆرڤاڵد بێرتلسن، وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: ئالان پەری

وەشانی نووسیار ٢٠٢٣

شێوازە شیعری ژاپۆنی ”هایکو” بووە سەرچاوەیەک بۆ نوێگەری شیعری باڵای ڕۆژئاوا. لە پاڵ شیعری لیریک کە پەیوەندییەکی ئەوتۆی هەبوو بە ئاکامەکانی جەنگی دووەمی جیهانیی.

ڕیتمی کورتی هایکو هێندەی هەناسەیەکە، فۆرمێکی شیعرە و تێکەڵێکی تێکست و موزیک و وێنەیە لە هەمان کاتدا. (گەوهەری هایکو یووگین  yūgenئاماژەپێدان بەوەی لە فۆرم دەترازێ، بەڵام هێشتاش سەر بەم جیهانەیە). بەکارهێنانی  شیعر بۆ بڕین/وەستان کیرژی kireji  لە ڕیتم و ناوەڕۆک بە یاوەریی وهاوتەریبیی وێنە بە کۆدنەکراوەکانی جیاوازەوە بۆ شیعری ڕاستەقینە. ئەمەیش بووە هۆی پەرەسەندنی جۆرێکی نوێی شیعری هاوچەرخی ڕۆژئاوا. ئەم هەمەجۆرییە بە تەواویی سروشی وەرگرت وەک نمونەی شیعری خەیاڵیی و سوریالیی لە کاتی جەنگی یەکەمی جیهانیی و هەروەها کاردانەوەی دیاری خۆی هەبووە لەسەر شیعر تا دوای جەنگی دووەمی جیهانیی.

لە دانیمارک هایکو لەلایەن ئەستێرەی یاری تێنس و بەهرەمەند تۆربن ئۆلریش کە لە گۆڤاری ئەدەبیی بازاڕ لە ساڵی 1958ەوە ناسێنرا. پاشان بناغەی پتەوتر و وردتر بۆ هایکوی دانیمارکی هاتە ئاراوە لەلایەن هانس-یورگن نیلسن کە نووسینی هایکوی ژاپۆنی لە ڕۆژنامەی ڤیکۆرن وەرگێڕدرایە سەر زمانی دانیمارکی  لە ساڵی 1961 و لە ئەنتۆلۆژیای هایکو لە ساڵی 1963.

سروش و تەوژمی تەواوی ئەو هایکویانە لە شاعیرانی دوای جەنگ و کۆنکرێتیزمی هایکو کە لە سەرانسەری ئەسکاندیناڤیا دا لە کاتی خۆیدا هەڵیکرد. لە سوید، تۆماس ترانسترۆمەر هایکوی نووسی. لە دانیمارک سروشی هایکو بە هایکوی مۆدێرنیتەی دوای جەنگ وەک ئیڤان مالینۆڤسکی و هانس-یورگن نیلسن نووسرایەوە و دوای ئەوان چەندین شاعیری دیکە هاتنە ئەو مەیدانە لەوانە پیتەر لاوگسن و سوزان برۆگەر و پیا تافدروپ:

لەو شوێنەی کە دەرزییەک دەلەرێتەوە

پەپوولەیەک لەسەر نوک دەوەستێت

لە کاتێکی ونبووی ساڵدا.

پیا تافدروپ بابەتی لەدەستدانی بێتاوانی وەک هەردوو خاڵی مردن و دەستپێکێکی داهێنەرانە لەم هایکویەدا دەبینرێت. ئۆبجێکتە دزێوەکە دەرزییەکە و دەبێتە وەرزێکی ونبوو.

لە کاتێکدا هایکو لە هەموو جیهان بەربڵاو بوو کیگۆ kigo و پێداویستییە فەرمییە کلاسیکیەکانی تر هاتن کە سەخت بوون بۆ تیگەیشتن و زیاد لە پێویست بوون. لەساڵی 2001 کۆمەڵەی هایکوی سەر بە کۆمەڵەی نووسەرانی دانیمارکی دامەزرا. نووسەرانی هایکو بە شێوەیەکی زۆر جیاواز پێناسەی هایکویان کرد. کاتێک گروپی هایکو لە ساڵی 2011دا دەهەمین ساڵیادی ئەنتۆلۆژیای (پەڕە لە با*) دا بڵاو کردەوە، سەرنووسەرەکان تەنها دەتوانن لەسەر ئەم پێناسە فراوانەی هایکو ڕێکبکەون:

”ئێمە باوەڕمان وایە کە هایکویەکی باش دەبێت بە جۆرێک بێت کە وێنەکانی چڕ بێت، جیهانێک بێت لە کورتکراوەکان، ناوکی بچووک بێت کە بە خودی جیهان ڕەنگ دەداتەوە.”

ڤیگۆ مادسن و بۆ لیلل پڕۆژەی (دیاریی شاعیریان) دەستپێکرد، دوای ئەو پرۆژەیە  چەند هایکویەک لە ڕۆژنامەی ئینفۆرماشیۆن  لە ڕێکەوتی 2/1/2006 بڵاو کردەوە. کۆی گشتی 330 هایکو لەلایەن شاعیرانی دانیمارکی جۆراوجۆرەوە لە خۆ گرتبوو. لێرە تۆرڤاڵد بێرتلسن یەکەم جار خۆی وەک شاعیری هایکو بەم دوو هایکۆیە دەستی پێکرد:

شووشەیی مانگ

شووشەیی مانگ بەسەر بەفر

پاشماوەی هەڵکڕانی سپییەتی

ڕۆژێکە خاڵییە لە ویژدان

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Blade i Vinden, Forlaget Ravnerock, 2011, s. 8.*

جووڵەی سێبەر

سێبەری مانگێکی شین

ڕەشایی پێست بە سوور دادەپۆشێت

لە یەکەی کات.

لە ساڵی 2012دا گروپی هایکو دەرفەتی خوێندنەوەی هاوبەشی هایکویان بۆ ڕەخسا کە هێرمان ڤان ڕۆمپوی کە ئەو کات سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بوو بەشداری کرد لە لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆپنهاگن. بۆ ئەم بۆنەیە تۆرڤاڵد بێرتلسن وەک پاشکۆیەک بۆ (پەڕی با) ی بە ئینگلیزی و دانیمارکی هەڵبژێردرا. کتێبی هایکوی ئەمڕۆی دانیمارکی 3 جار لە لایەن تۆرڤالد بێرتێلسنەوە بڵاوبۆتەوە قسەکەرانی ئینگلیزی 43 شاعیری زیندووی هایکوی دانیمارکی ناساندووە.

هەندێک لە شاعیرانی هایکوی دانیمارکی مامەڵە لەگەڵ سروشت و وەرزەکان و بابەتەکانی تر دەکەن. هەروەها کلاسیکەکانی هایکوی ژاپۆنییش بەکاردێنن. بە زمان و ستاتیکایەک کە نزیکە لە چەمکی زمانی ئینگلیزی، هایکو بە نەریتی خۆی دەنووسن. بۆ نمونە: هاننە هانسن کە دامەزرێنەر و  هێشتا سەرۆکی گروپی هایکویە لە کۆمەڵەی نووسەرانی دانیمارک. هایکو کلاسیکییەکانی هاننە جۆرێکی تایبەتە لە ئایرۆنی دانیمارکی کە بەتەواوی شێوازی خۆی هەیە:

درەوشانەوەی بەڕوو

گوڵی سپی بە سەوزاییەکی تازە

ئەوان چاک بوونەوە

هەندێکی تریان هایکو بە نەریت و یاسا سەرەتاییەکانی ژاپۆنییەوە دەنوسن. ژمارەیەکی زۆر لە هایکونووسانی ئێستا زیاتر ڕەگیان لە شیعری هاوچەرخی دانیمارکی و ڕۆژئاواییدا داکوتیوە. بۆ نموونه:

ڤیگۆ مادسن پێی وایە تایبەتمەندیی وتە شیعریی و چامە شیعرە کورتەکانی بۆ چامەی هایکوی کاریگەر بە گواستنەوەیەکی ئێجگار نەرم و نیان دێتە ئارا:

ئاسمانێک لە مەڕمەڕی ئیتاڵی

تەختەی قەسابخانە

ئای، چەندە بیرت دەکەم

تۆ!

لێرەدا نە ڕەچاوی مەرجە نەریتییەکان و نە ژماردنی بڕگەکان لە هایکو دا لەبەرچاو گیراوە. شیعرەکە لەبارەی سروشتەوە نییە و شاعیریش بە کەسایەتییە خوێناوییەکەی ئامادەیی هەیە.

لە ساتێکی دیاریکراودا لە ئێستادا ڕوونادات، مەبەستمان ئەوەیە کە مەرجی هەنووکەیی پشتگوێ خستووە، بەڵکو لە کاتێکی خەوندایە. ئەوە تەوژمی سەرسوڕمانەی کیرێجیی           kireji  ئەزموونێکی نوێ و درکئامێزی پێ دەدات. لە شیعرەکەدا بە نەرم و نیانییەک دوای هەر دێڕێک ڕوو دەدات. کەشی دەقەکە لە ڕووی زمانەوانییەوە گۆڕاوە بۆ ناوەوە تا دەگاتە سەر بەشیکی کۆنکریتی و ئەبستراکت، کە لە هەمان کاتدا وێنەی دەربڕین و میتافۆر لە خۆ دەگرێت.

تۆرڤاڵد بێرتیلسن 7 کۆمەڵە شیعری و هایکوی بڵاوکردۆتەوە و شیعرەکانی وەرگێڕدراوەتە سەر 10 زمانی جیهانی. هەروەها سەرپەرشتی ئیدیتۆرکردنی چەند ئەنتۆلۆژیای شیعری کردووە. لەوانە سەرپەرشتی ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی بۆسنایی کردووە و کە لە ساڵی 2019 لە پێشانگای کتێبی سارایڤۆ خەڵاتی باشترین ئیدیتۆری وەرگرتووە لە پێشانگای کتێبی سارایڤۆ لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا. دوا بەدوای ئەوە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ شاعیرانی کورد ئەنتۆلۆژیای شیعری نوێی کوردیییان دەرکردووە. هەروەها چەندین وتاری نووسیوە سەبارەت بە پێشکەوتنی هایکوی دانیمارکی لە چەندین بڵاوکراوەی نێودەوڵەتی وەک POV ئینتەرناشناڵ و گۆڤاری هایکیستی کورد و پێگەی وێبسایتی دامەزراوەی هایکو:

لەپشت ئاوێنەوە

لە شوێنێکدا

کەس نایەتە دیدەنی گیا

تەپوتۆزی پەپوولەکان

ئالیس لە وڵاتی سەمەرەکاندا تووشی سوریالیزمێک دەبێتەوە کە کەشی دەقی کیرێجی kireji لە شیعرەکەدا ئەوەندە ناسکە یان ڕەنگە لەگەڵ وشەکانی تەپوتۆزی پەپوولە نەیەتەوە. ئەگەر ناونیشانەکە لەوێ نەبووایە، ئەوا هایکوشیعرەکە دەتوانرا وەک وەسفێکی سروشتیانەی هەبێت و وەک دەشتێکی خاپور دەخوێنرایەوە. بەڵام ناونیشانەکە وا لە کەشی دەقەکە دەکات کە زیاتر لە مانایەکی هەبێت لە ناو شیعرەکەدا بە ناسینەوەیەکی سات ئامێزدا، ئاسۆی وردە گەردونێک دەخاتە پێش چاو و لە بەستنەوەدا شیعرەکە ئەوە دەردەخات کە لە دژی دروستکردنێکی نادیار لە پشت خاڵی سفری تێکدەرانەی خود ڕەنگدەداتەوە. سیناهید نێزیرۆڤیز بەم شێوەیە باس لە خوێندەوەی بێترلسن بۆ هایکوی بۆسنی دەکات لە هایکوی ماژیساڤینا لە ڕیژیچ: ”تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی (پۆ پیتێک) ئەوەیە کە دەربڕینێکی شیعریی پوختە و هاوتا لەگەڵ سادەییەکی باوەڕپێنەکراودایە کە تێکەڵە لەگەڵ چڕییەکی زۆر لە میتافۆرەکاندا.”

اشکۆیەکی کورت لەبارەی کتێبەهایکوی: (شووشەیی مانگ جوڵەی سێبەر) لە نووسینی: تۆرڤاڵد بێرتلسن، وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: ئالان پەریوەشانی نووسیار ٢٠٢٣
اشکۆیەکی کورت لەبارەی کتێبەهایکوی: (شووشەیی مانگ جوڵەی سێبەر) لە نووسینی: تۆرڤاڵد بێرتلسن، وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: ئالان پەری وەشانی نووسیار ٢٠٢٣

لە گەشەکردنی شیعری هایکوی دانیمارکی دا، هەر یەک لە بیتپۆتیان لە ئەمریکا و زێن بودیزم ڕۆڵێکی کەمتریان گێڕاوە. چەند بۆچوونێکی جیاواز هەیە سەبارەت بەوەی کە شیعرێکی هایکو لەنێوان شاعیرانی دانیمارکی و هاوچەرخی ژاپۆنی و هایکوی ڕۆژئاوایی جیا بکاتەوە. هەندێک قافیە و میتافۆر و ناونیشان و دەربڕینە شیعرییەکانی تر بەکاردەهێنن کە بە توخمی بیانی دادەنرێت بە بەراورد بە شێوە کلاسیکەکانی هایکوی ژاپۆنی. کلیلەکە ئەوەیە کە شیعرێکی هایکو ئەزموونی ساتێک دەخاتە بەر چاو لە گەردە گەردونەکەیدا، بە یارمەتی کەشی دەقی کیرێجیی  kireji و بەمەیش ئەزموونەکە فراوانتر دەکات. گەشەی ئەم کەشی دەقە هەمیشە تایبەتمەندی خۆی پاراستووە بە هاوتەریبی لەگەڵ پڕۆژەی تاک و تەرای شیعری لیریک. هەروەها سەرجەم شاعیرانی هایکو هەوڵ دەدەن ساتە هایکوی (یووگین yūgen بخنە گەڕەوە بە ئاماژەپێدان بەوەی لە فۆرم دەترازێ، بەڵام هێشتاش سەر بەم جیهانەیە). ئیتر گرنگ نییە کام لەوانەی بە شێوەیەکی کلاسیکی دەنووسن یان هایکوی هاوچەرخ، شاعیرانی هایکوی دانیمارکی لە ماوەی 60 ساڵی ڕابردوودا هەموویان زیاتر یان کەمتر بە قووڵی لە ژێر کاریگەری شیعری هاوچەرخن.

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و شێوازی نوسین و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌