دوا هه‌واڵی ئه‌ستێره ته‌نیاكه
قەسیدە
نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
بێده‌نگی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زمانانه .
دره‌خت بۆنی خاكیان پێوه نه‌ماوه .
تاریكی هه‌ڕمێنی كه‌وتووه‌ته سه‌ر .
كێڵگه‌ی نێرگس
ئاینده‌ی ماسییان ،
كه نه‌مانهێشت
له ڕووباری جه‌سته‌دا پیر بن
سێبه‌ری ڕۆژگاری ڕه‌نگ بزڕكاو .. ده‌نگ كه‌وتوو
ئێواران ده‌یبینی
له شۆسته لازوه‌ردییه‌كانی كێوییایه‌تیدا
وه‌ك شێت دێ و ده‌چێ …
(2)
ئه‌وه چییه شانی خۆت داوه‌ته‌به‌ر
په‌ی به‌نهێنی ده‌با و
له‌به‌ر بای واده وه‌نه‌وز …؟
ئه‌ستێره‌ی سپێده مه‌ست .
باران مه‌ست .
په‌لكه‌گیا مه‌ست .
شه‌ڕه بێهووده‌كان مه‌ست .
فریشته و جنۆكه مه‌ست .
مێژوو مه‌ست …
(3)
ده‌فری نه‌زر
ده‌ركه‌وت بۆشاییه‌كی خۆڵه‌مێشییه
له‌په‌رستگا به‌شه‌وقه‌كانی سۆمه‌ر
كاهینه تێكسمڕاوه‌كان له‌به‌ر (نیئه‌ننا)ی ده‌كه‌ن
ده‌فری نه‌زر
له نیوه‌ڕۆیه‌كی نائاساییدا
به‌چاودێری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م
له‌ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی گومان
له پرۆسه‌یه‌كی ڕوناهیبه‌خشدا دزرا
ئینجا فه‌لسه‌فه چییه؟
ئاكار و مه‌نتیق
جڤات و به‌رهه‌مهێنی و په‌ندگۆیی چین ؟
له سێوێكی ڕزیوی باوه‌رێن زیاتر …
(4)
له‌و دیو قوببه‌ی مینابه‌نده‌وه ده‌ڕوانم :
خه‌ریكین كۆتایی به‌خۆمان
به‌خه‌مه شه‌ونملێدراوه‌كانمان
به‌دوا سه‌ره‌تامان بێنین ..
خه‌ریكین به‌ناو تارمایی شه‌ودا ده‌گه‌ڕێینه‌وه …
ئه‌وه‌ی باسی شووشه‌ی درزبردووی كرد،
ئه‌وه‌ی ده‌نگوباسی گورگی
له شه‌وگه‌ڕدا هێنایه‌وه
ئه‌وه‌ی هات وتی : سپێده‌یه ، وه‌ختیه‌تی
به‌ته‌نێیان هێشته‌وه !
(5)
ئه‌م شانۆییه چه‌ندی ماندوو كردین
ئه‌م شانۆییه چه‌ندمان ماندوو ده‌كا …
(6)
تۆ مه‌به‌ستت هه‌تاوه
كه ئه‌وه‌نده‌مان بێ نرخ گرتووه
ڕۆژانه په‌رداخی نازانمگه‌رایی
لێ پڕده‌كه‌ین …
مه‌به‌ستت هه‌تاوه
له دوندی نیگاماندا سپی ده‌چێته‌وه،
له خاكێكی به‌راوێته ده‌چێ
له ڕه‌نگێكی كاڵی چویتی
به‌سه‌ر جیهانێكی نووستوودا …
(7)
وه‌خت وه‌ختێكی دیكه‌یه
وه‌رز وه‌رزێكی تر
ئێستا هه‌رئاشقێ نیشتمانی خۆی هه‌یه
هه‌ر نیشتمانێ ئاشقی خۆی …
ئه‌ستێره ته‌نیاكه!
ئێمه له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه
كه بێپه‌روا هه‌نسكی سێبه‌ر ده‌خۆینه‌وه
له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه
له كوێوه ئه‌ستێره‌ی ته‌نیا ؟!
حوزه‌یرانی 2011