به‌پێی هه‌واڵێكی (New York Times- Books ) نیوۆرك تایمز كۆمپانیای (نێت فلیكس Netflix). به‌نیازه دوای به‌سه‌رچوونی زیاتر له‌نیو سه‌ده به‌سه‌ر له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆمانی (سه‌د ساڵ له‌گۆشه‌گیری) ڕۆماننوسی كۆلۆمبی (گابرێل گارسیا ماركێز)ئه‌م شاكاره ئه‌ده‌بیه كۆلۆمبیه بكاته زنجیره فیلم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ماركێزدا به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر وورده‌كاری ڕێكنه‌كه‌وتوون.
بڕیاڕ وایه هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ماركێز ڕۆدریگۆ گارسیا (Rodrigo García) براكه‌ی گۆنزالۆ (Gonzalo) پێكه‌وه ببین به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م زنجیره فلیمه. له لێدوانێكیدا بۆ نیوۆرك تایمز (ڕۆدریگۆ) گووتی؛
(( كاتی خۆی زۆر كۆمپانیای فیلم و ده‌رهێنه‌ر داوایان له باوكم كردبوو كه ڕێگه بده‌ن به فیلمكردنی ڕۆمانه‌كه‌ی، به‌ڵام ماركێز هه‌میشه دووڵ و نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی كه ئه‌وانه بتوانن ناوهڕۆك و شێوازی ڕۆمانه‌كه وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی فیلم…))
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕۆمانه‌كه به‌زمانی ئیسپانی نوسراوه و ماركێز لای وابووه كه جگه له ئیسپانیه‌كان، ئه‌وانه‌ی دیكه به‌زمانی دیكه نواندن بكه‌ن له‌فیلمه‌كه‌دا ده‌بنه كه‌سانێك كه جادووی زمانی ڕۆمانه‌كه به‌با ده‌ده‌ن…ئه‌مه نیگه‌رانی ماركێز بووه له‌كاتی خۆیدا. به‌ڵام به‌پێی لێدوانی ڕۆدریگۆی كوڕی ماركێز، كۆمپانیای (نێت فلیكس) له‌م ساڵانه‌ی دوایدا په‌ره‌ی به فیلمی زمان ئیسپانی دا و توانی قه‌یرانه‌كانی و چیرۆكی مرۆڤه‌كانی ئه‌مریكای لاتین به‌دونیا بناسێنێت.
زنجیره فیلیمی (ناركۆس) و فیلیمی (ڕۆما) كه كاری ده‌رهێنه‌ری فیلمی زمان ئیسپانی فرانسیسكۆ ڕامۆس Francisco Ramos بوو كه بینه‌رێكی به‌رفروانی هه‌بوو له‌جیهاندا. هه‌روه‌ها ڕامۆس سه‌رپه‌رشتیكاری گشتی فیلم و زنجیره فیلمه‌كانی نێت فلیكسه و له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه (ڕۆدریگۆ گارسیا) ی كوڕی ماركێزلهو بڕوایه‌دایه كه ئه‌و كێشانه‌ی جاران كێشه و به‌ربه‌ست بوون له وه‌رگێڕانی ڕۆمانه‌كه بۆ فیلم، ئێستا كێشه نه‌ماوه….
ڕۆمانی (سه‌د ساڵ له‌گۆشه‌گیری) ی (گابرێل گارسیا ماركێز) له ساڵی ١٩٦٧ دا بڵابۆته‌وه و به‌یه‌كێك له‌هه‌ره شاكاره گه‌وره‌كانی ئه‌ده‌بی جیهان هه‌ژمارده‌كرێت. زیاتر له په‌نجا ملیۆن كۆپی لێ فرۆشراوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر چل و حه‌وت زمانی دونیا به زمانی كوردیشه‌وه.
نوسه‌ر و شاعیر (ئه‌حمه‌دی مه‌لا)ئه‌م ڕۆمانه‌ی لهئیسپانیهوه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌زگای چاپ و بڵاكردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه چاپ و بڵاوكردنهكهی گرتۆته ئه‌ستۆ.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای (نێت فلیكس) ئێستا ڕكابه‌ری سه‌خت و توندی ( هۆلیوود)ه و هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌موو دونیادا ده‌توانیت به‌بڕێك پاره مانگانه به‌شدار بیت بۆ بینینی سه‌ده‌ها فیلم و دۆكۆمێنتاری و زنجیره فیلم له‌هه‌موو زمانه‌كانی دونیاوه. تاوه‌كو ئێستا وورده‌كاری ڕێكه‌وتنی نێوان خانه‌واده‌ی ماركێز و نێت فلێكس ئاسكرا نه‌بووه.
سه‌رچاوه؛
نیوۆرك تایمز – 06.03.201