سێوەکەی بارزانی .. ئەو سێوەی لە یەکەم شەوی پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستاندا، لەگەڵ ئەقڵەکانی پشت ڕیفراندۆمەکەوە قاشیکرد. هەندێک پێیان وابوو ؛ ئەمە سێوەکەی ئیسحاق نیوتنە! کۆمەڵێک چاودێری سیاسی تر پێیان وابوو: نا ئەوە سێوەکەی نیوتن نییە، بەڵکو سێوەکەی ماکنتۆش و ئەپلەکەی ستیڤ جۆبزە . ئەو سێوە هاوبەش(دوا ئێواره خوان) ی نێوان بارزانی و پیاوەکانی پشت و پێشی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی ، سێوی سەربەخۆیی نەبوو ، وەک هەوادارانی دەیانگوت ، گوایە بارزانی عێراقی پێ لەتکرد لەنێوانکورد و عەرەبدا. بەڵکە سێوی هێنانە دی یەکێتی خاکی عێراق بوو . سونە و شیعەی پێ ئاشتکردەوە . سێوی یەکخستنەوەی ئێران و تورکیا بوو دژ بە کورد . سێوێکی مەترسیداربوو ئەگەری کوشتنی یەکجاری پرسی کوردی پێوەبوو لە سەرتاسەری کوردستان .