وشهكهساڵييهك ههوكى گرتووين، كاتێك بير له مه‌ترسييه‌كانى دهكهينهوه بێنمان ته‌نگ ده‌كات. له‌وه ده‌چێ ئه‌و ساڵ جێگۆڕكه به وه‌رزه‌كان كرابێـت وه‌ك هه‌نووكه‌ى زستان، به‌دوو هه‌فته خۆر به تاقى ئاسمانه‌وه ده‌بينرێت و هه‌ورێك ناگرمێنێت، باران هه‌ست و خوستى نييه. سهيريش نييه له‌م باره‌دا نێرگز سه‌ر ده‌ربهێنێت. له لۆفه‌ى ڕێگه سه‌ره‌كييه‌كانى نێوان دووشاردا چهپكێكى به يه‌ك- دوو هه‌زار، مێرمنداڵێك دهيفرشێته ئه‌و خه‌ڵكه‌ى به‌وێدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن. به‌وێ وه‌رزى سه‌رمايه، كه هيچ له ناوه‌كه‌ى ناكات، په‌تايه‌ك بڵاو بۆته‌وه له هه‌ر ماڵێك دووان و سيان له‌رز و تايان گرتووه، هه‌ڵامه‌ت ته‌نگى پێههڵچنيوون، ههڵاوى گه‌رمى ناو پێخهفهكهيان دزه به په‌تاكه ده‌كات بۆ مژووڵكردنى ئه‌وانى تر.
بۆيه به‌و ده‌ستپێكه نووسينهكهم هێنا، ده‌مويست ده‌رچه‌يه‌ك بدۆزمه‌وه تاكو له‌وێوه بڵێم تا دوێنێش له‌ناو هه‌مان په‌تادا ده‌مناڵاند و ئۆقره‌م لێ بڕا بوو. وه‌لێ دايكم كه له ژوورهكهى ئه‌و ديوو پاڵكه‌وتووه، پێنج ساڵيك ده‌بێت ئه‌و ژووره‌ى كردووه به هي خۆى، بارى له من دژوارتره تا ئێسته‌ش له‌و په‌تايه نه‌جاتى نه‌بووه، گه‌رچى به‌ر له من تووشى ئه‌وه بوو. ئاخر ئه‌و به كۆڵێ خه‌فه‌ت و ده‌رده‌وه كه چه‌ندين ساڵه بهدهستيه ناڵه ناڵيهتى، بێ ئارامه. هه‌نووكه‌ش ئه‌م په‌تا ناكاته به‌رۆكى گرتووه، خودا بزانێ چ حاڵيهتى.
ئه‌مرۆ كه‌مێ ڕه‌وشم چاتره و ده‌ره‌قه‌تى ئه‌وه دێم به شتێكه‌وه سه‌رقاڵ بم، بۆيه‌شه به هاوسه‌ره‌كه‌م گوت:
له‌م هانوساته كوپێ شيرى گه‌رم خراپ نييه، ئه‌گه‌ر ئه‌لبوومه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆتدا بهێنيت كه‌مێ پێيه‌وه بخافڵێين چاتر.
كوپه شيرهكهى هێنا و قوومێكيم لێى خوارده‌وه. ئه‌لبوومى وێنه‌كانى له‌به‌رده‌مم دانا، پێش ئه‌وى ده‌ست به‌و نووسينه بكه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ركه‌م باسى ئه‌وه‌مان ده‌كرد، له خێزاندا ژنان ماندووترن، ئانكوو پياوان. گفتوگۆكه‌مان خراپ نه‌بوو تا ئه‌و جێگه‌يه‌ى بير و ڕاى يه‌كترمان لا په‌سند بوو. هاوسه‌ركه‌م بايى ئه‌وه هۆشيار بوو كه ئهرگيومێنتێكى ده‌هێنايه‌وه بۆ باسه‌كه‌ى، هه‌وڵيده‌دا سوود له نزيكتريان شت وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى بهرانبهركهى باسه‌كه به‌لا ڕێدا نه‌بات. گفتوگۆكه‌مان گرينگيش بوو، به‌وه‌ى كو كۆى مژاره‌كه تێكه‌ڵكردنى ئه‌زموونى خۆمان بوو له بوونيادنانى ماڵ و دوو منداڵه‌كه‌مان، نه‌بێته بار به‌سه‌رمه‌وه له‌و باسه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌م پشكى شێرى به‌ركه‌وت، من به‌هۆى دهوامهكهمهوه به‌يانيان ده‌چوومه ده‌ره‌وه تاكو كاتژمێر دووى دوانيوهڕۆ، زۆرجار نيوهڕۆكانش نه‌ده‌هاتمه‌وه له‌گه‌ڵ بانگى ئێواره، چ بۆ سه‌رگه‌رمكردن بێت ياخوو كارێكم بۆ هاتبايه پێشێ له ده‌ره‌وه ده‌مامه‌وه تا نزيك به ده‌ى شه‌و.
ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌يه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو ئه‌وه بوو، من ته‌نيا له ڕووى ماددهيهوه هاوكارێكى باش بووم، له‌گه‌ڵ سۆزى باوكايهتى، گه‌رنا (خواردن، ميوان و كێماسيهكانى ماڵ، شۆردن و پاقژ ڕاگرتنى هه‌موو ماترياڵهكان، خه‌واندن و ئه‌ركى منداڵه‌كان) بگره زێدهتريش هه‌مووى له ئهسۆتى هاوسه‌ره‌كه‌م بوو، بۆيه ددانى پێداده‌نێم ئه‌و له من پتر ئه‌ركدار بوو.
به‌ده‌م شيرخواردنهوه چه‌ند وێنهيهكم سهيركرد له ههڵدانهوهيان دوودڵ بووم. ئه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌ى بهسهريشياندا تێپهريم و نيگام له ڕووخسارى كه‌سه‌كان كه‌نارى ده‌گرت، به‌ر يه‌ك جۆر كاردنه‌وه له به‌رانبه‌ر فلاشى كامێرا‌كان ده‌كه‌وتم، مه‌به‌ستم له ڕه‌نگى جل و شێوه‌ى وه‌ستان و ئه‌و باگراوندانه نييه كه له وێنه‌كاندا هه‌بوون، به‌ڵكه بزه ساخته هاوبه‌شه‌كانيان بوو، بۆ من ببوو به پرسيار.
گه‌له‌ك ڕامام له پاشخانى كاردانه‌وه هاوبه‌شه‌كانيان، ئه‌فسووس شتێكى وايان لێ حاڵى نه‌بووم شايه‌نى گێڕانه‌وه بێت، ئه‌وه‌ى لێيانم ههڵگۆزى ته‌نيا بزهساختهيهكى ڕهگاژوو بوو له‌م كولتووره، كو خوێنئاسا به‌نێو هه‌موو ده‌ماره‌كانى له‌شدا بڵاو بۆته‌وه تاكو خۆيان له ڕاستيهك ڕابپسكينن.
له‌وه‌ش سه‌ر ده‌رناكه‌م، بۆچى ته‌نيا ئه‌و وێنانه ده‌چركێنن و دهيانپارێزن كه ده‌لاله‌ته له شادى و ڕهزمێك، مه‌گه‌ر كاريسهيهكيش شايهن به‌وه نييه مرۆ جارجاره له ڕێگهرى بينينى وێنيهكهوه ئهندێشهيان بكات؟ شتێكى ئه‌وه‌نده ناكۆك نييه به تێگه‌يشتنى من، گه‌ر له هه‌مبه‌رى وێنه‌ى ههڵپهركێيهك وێنه‌يه‌كى داڕووخانيش هه‌بێت. بۆ نموون: مادامه‌كێ ئێمه وێنه‌ى ئێجگار زۆرى ڕاپهرين و وه‌ده‌رنانى حكومه‌تى عێراقمان هه‌يه هى ده‌ستپێكى ساڵانى نه‌وه‌ت، ده‌بوو هه‌نێ وێنه‌ى ئه‌و داڕووخانانهشمان ههبووايه كو له شه‌ڕى خوێننۆشى گيانى خۆمان هاته كايه، له تاڵان و هه‌تك بگره تا ده‌گاته سووكايهتكردن به پيرۆزيه‌كان.
بێئهژمار وێنه‌ى پێشمهگهرمان هه‌يه له ساڵانى هه‌شتا، بگره زووتريش، كه‌چى وه‌ك بڵێى له نيوه‌ى دووه‌مى هه‌شتا بۆ سه‌ره‌وه كامێرا‌كان ئيستۆك بووبێتـن و نهيانتوانى بێت سهرتاشينى ژن و كچ و پير و منداڵه‌كان بگرێت، كاتێ به ده‌ستى حكومه‌تى عێراق له دۆڵى باليسان و شوێنانى تر به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى هاوكارى پێشمه‌رگه بوون و ئه‌وانيان داڵده‌داوه له‌لاى خۆيان و خواردنيان پێداون، بهسهريان هێناون.
ئه‌وه‌تا دايكم، به‌هۆى حاڵه‌تێكى تايبه‌ته‌وه دواى بينينى ئه‌و ڕووداوانه به چاوى خۆى ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌ستى به ئارامى نه‌كردووه.
له باسه‌كه دوورناكه‌ومه‌وه، ده‌مێ ساڵه ئه‌و چيرۆكه له مێشكمدا مێرووله ده‌كات، كه‌چى نازانم بۆچى تا ئه‌و په‌تايه نه‌هات و نێرگز زووتر له واده‌ى خۆى ده‌رنه‌كه‌وت وهبيرى ئه‌وه نه‌بووم ده‌ست به گێڕانه‌وه‌ى بكه‌م.
له‌نێو ئه‌لبوومه‌كه‌دا زۆرترين وێنه‌ى باوكم هه‌يه، زۆربه‌شيان به خهندهيهكهوه، له هه‌ندێكيان ده‌گاته ئاستى ئه‌وه‌ى ددانه‌كانى، كه زه‌رد و كلۆر بوون بهدهركهوتبوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ى من له بيرمه و دايكم هه‌ميشه بۆى باسكردوين، له بنه‌ڕه‌تدا باوكم پێچه‌وانه‌ى وينهكانى له‌گه‌ڵ ئێمه ژياوه، زۆربه‌ى كات تووڕه و سه‌رشێت بووه. بيرمه ماميشم كه له باوكم گه‌وره‌تر بوو، به دايكمى ده‌گووت:
سوپاس كه ئارام ده‌گرى له‌گه‌ڵ ئه‌و برا سهربهكێشهييهم. تۆ نه‌بيت ئه‌سته‌مه ئه‌و ماڵه به‌وجۆره بمێنێت. براكه‌ى خۆم بناسم هى ماڵدارى نييه ئه‌و ماڵه بهسهرخۆيدا وێران ده‌كات. به‌ڵام شووكر بۆ خوداى مه‌زن تۆى بۆ ئه‌و ماڵه ناردووه و هێشتۆته‌وه.
باوكم دواى ئه‌وه‌ى له كهمين گيرا، شه‌وه‌كه‌ى بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى كه‌س ئه‌و ناوچه‌يه جێده‌هێڵێ و بۆ ئه‌به‌د ناگهڕيتهوه، دواى چه‌ند ڕۆژ ئه‌وه‌مان زانى گوايه شه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كچى مام كه‌ريم له ماڵه‌كه‌ى ئه‌وان گيراون، به‌ڵام باوكم خۆى ڕزگار ده‌كات و بههانهيهكى باشى ده‌ستگير ده‌بێت تا له شاخ ببێت به پێشمه‌رگه.
ڕۆڵى دايكم پێش ئه‌و ڕووداوه كه‌م نه‌بوو، به‌وه‌ى باوكم هه‌ميشه له‌به‌ر خۆى و هاوڕێكانى ئاگاى له ماڵ و منداڵى نه‌بووه، به شايهتى مامه‌كانم ئه‌وه دايكم بووه ده‌ستى له‌سه‌رمان هه‌ڵنه‌گرتووه، گه‌رچى خاڵهگهورهكهم زوو به دايكمى گووتبوو گه‌ر ده‌زانى ئه‌و (عومه‌ر)ه نهفرهتيه وه‌ك پياو نازانێ بژى تۆ خۆتى لێ به خه‌سار مه‌ده. به‌ڵام دايكم ئه‌وه‌نده پێداگيرى له‌وه كردووه كه ده‌يه‌وێ خۆى ئاگاى له منداڵه‌كانى بێت، هيچ باكى به‌بێ ئه‌مه‌كى و شهڕانگێزيهكهى باوكم نه‌ده‌دا، بێ ئابڕووييهكهشى له‌ولا بووه‌ستێ.
دواى ئه‌و ڕاههژانه ڕووحيهى دايكم تووشى هات به‌هۆى باوكمه‌وه، ماوه‌يه‌كى زۆر بێده‌نگى هه‌ڵبژارد هه‌مووان وا تێگه‌يشتن ئيتر ئه‌و له زمان كه‌وتووه، به‌ڵام دواى ماوه‌يه‌ك هێور هێور كه‌وته قسه‌كردن. ئيتر له‌وێوه ئاريشهكان گه‌وره‌تر بوون، سه‌ختى و دژوازييهكان باڵيان به‌سه‌ر دايكمدا زێده‌تر لێكدهكردهوه، له‌سه‌رێكه‌وه ژنان ده‌يان وت، (عومه‌ر) ناحه‌قى نه‌بووه چاوى له ژنى تر بێت. له‌ولاشه‌وه چونكێ باوكم ون ببوو ناوه‌ناوه پياوانى سه‌ر به حكوومه‌ت شه‌و بووايه ياخوود ڕۆژ گرينگ نه‌بوو ههراسانيان ده‌كردين، پرسيارى بێئهژماريان ده‌كرد، هه‌موو ئه‌و گووشاره ده‌روونييه و ڕۆژگاره سه‌خته دايكم له كۆڵى نابوو، ئه‌ويش بۆ كێ، ته‌نيا بۆ منداڵه جێماوهكانى (عومه‌ر).
من و دووبراى له خۆم بچووكتر له‌گه‌ڵ تاقانه (ئه‌ژێ)ى خوشكم بهڵايهكى تر بووين به‌سه‌ر سه‌رى دايكمان، له‌و ڕۆژانى بێ ئۆقرهييهدا ئه‌وه‌نده سانا نه‌بوو ژنێ به‌ته‌نيا به‌و هه‌موو ئه‌ركه ڕابگات، له كاتێكدا گه‌وره‌كه‌يان من بوو كه دوانزه (ڕێبه‌ندان)م ڕهتنهدابوو. بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و دايكه شهكهتهم وه‌ربگيرێت له چاو تروكانێك، وه‌ختێ هه‌موو شتێك له باره‌ى باوكم ئاشكرا بوو دواى حه‌وت مانگ له په‌يوه‌نديكرد به شاخه‌وه (عومه‌ر. ك. تۆفيق) شه‌هيد ده‌كرێت و دايكم له يه‌كێك له مامه‌كانم ماره دهكرێهوه. مامه (ئه‌نوه‌ر)م كه ئه‌ويش هه‌نووكه به باوكى كۆچكردووم دێته هه‌ژمار، هه‌شت ساڵ له دايكم منداڵتر بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى دايكم بۆى باسكردووهم دواى مردنى ئه‌و باوكه‌م، ژيان له‌گه‌ڵ ئه‌ويشدا شتێكى واى جوودا نه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانى (عومه‌ر)ى باوكم.
دووبراكهم، دانه‌يه‌كيان (شاكێو)ه بووه به پزيشك له نه‌خۆشخانه‌ى شار ده‌وام ده‌كات، ئهوتريشيان (شێركۆ) له په‌روه‌رده دامه‌زراوه. (ئه‌ژێ) به په‌نجه ناسك و جوانييه تايبه‌ته‌كه‌ى خۆى قژى ژنان ده‌برێت و ئارايشگهى داناوه. (كامه‌ران) كه ته‌نبا باوكى ئه‌و ناوى (ئه‌نوه‌ر)ه بچووكترينى خێزانه‌كه‌مانه، ئه‌و له رووسيا ده‌خوێنێت. به‌هۆى دايكمانهوه هه‌موومان به‌شێك بووين لهويترمان، به‌يه‌كه‌وه بوونێكى ته‌واومان دهئهزموواند. ڕه‌نگه زيادهڕهوهى نه‌بێت گه‌ر بڵێم ئه‌وه خوێنى دايكمه له مندا كه ڕێگه‌ى پێمداوه هه‌ست به ڕۆڵى هاوسه‌ركه‌م بكه‌م له‌وه‌ى كه له من پتر ماندووتره بۆ ماڵه‌وه.
نامه‌وێ ئه‌لبوومه‌كه زێده‌تر هه‌ڵبده‌مه‌وه، بێگومان ئێوه‌ى خوێنهرانيش پتر له جارێك سه‌يرى وێنه‌كانى خۆتان كردووه. بۆيه ده‌زانم هه‌تا ههڵيبدهمهوه وێنه‌ى زياتر ببينم زۆرتر هه‌ست به ئازاره‌كانى دايكم ده‌كه‌م له‌به‌رانبه‌ر پێكه‌نينه ساخته‌كانى باوكم له ناو وێنه‌كان. ئه‌و وێنانه‌ى ده‌يان بينم چه‌ندين فه‌رسه‌خ دووره له حه‌قيقه‌ت و بوونمان. خۆزى ئه‌لبوومێك له ماڵه‌كانمان بكينهوه، تژێى بكه‌ين له‌و حاڵه‌تانه‌ى ڕووخسارمان هيچ ساختهيهكى پێوه ديار نه‌بێت.
ده‌مه‌وێ قومێكى تر له كوپه ساردوسڕهكهى به‌رده‌مم بده‌م، ده‌نگێك له ژوورى دايكمهوه ده‌بيستم، په‌له (خه‌نده)ى هاوسه‌رم ده‌چێته لاى و منيش به‌دوايدا ده‌چم نه‌وه‌ك دڵى له لێدان بكه‌وێ و دوا ساته‌كانى وێنه نه‌گرم.