گۆران ڕه‌ئوف له‌م قه‌سیده‌یه‌دا (چوار ئێواره، شكسته‌كانم ده‌خۆمه‌وه) ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نیگه‌رانییه‌كانی سوبێكت، بۆ خودێك له‌ناو ئێوارهكانیدا. خه‌مێكی وجودیانه‌ی قووڵ تێپه‌ڕی ئه‌و كڵێشه شیعرییه‌ی نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌رینی كردووه، به‌وه‌ی چیتر به‌دوای نه‌خشه‌كانی بێهوده‌یی و پایز و دڵه پڕ حه‌سره‌ته‌كانی مێینه‌دا ڕاناكات، كهلهههمانكاتدا خه‌مێكی پیاوانه بوون له‌ڕۆژه‌كانی جه‌نگدا.
نه‌وه‌ی نوێی كوردی فۆرمێكی دیكه له‌شیعر به‌رهه‌مده‌هێنێت، كه‌به‌ناو یونڤێرسدا، به‌ناو كۆی جیهاندا ده‌گوزه‌رێت. هه‌رچه‌نده له‌ڕووی واقیعیه‌وه گیرۆده‌ی شاره كانن كهگوندی لۆكالی پڕ كینه‌ی سیاسه‌ت و سادهخوازی سیاسه‌تن. به‌ڵام خه‌می ئه‌م نه‌وه‌یه، كه (گۆران ڕه‌ئوف) له‌م فۆرمه شیعرییه‌دا، لهئێوارهكانیدا ته‌عبیری لێوه ده‌كات، په‌ڕینه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی شیعرییه بۆ خه‌مه سوبێكتیڤهكان، به‌ره‌و كایه‌كی دیكه كهمهشقی خۆی ده‌كات له‌ناو ماناكانی بووندا.
له‌ڕووی فۆرمی شیعرییه‌وه هه‌ر له (گۆران ڕه‌ئوف)ه‌وه بیگره تاوه‌كو (داستان بارزان) و (ئاكار موحه‌مه‌د)ی هه‌موو ئه‌م سیانه، په‌لاماری سوبێكتی خۆیان ده‌ده‌ن، له‌شته ووردهكانهوه دێنه‌وه ناو دونیای شیعر . هه‌رچی (پێشه‌وا كاكه‌یی) یه وه‌ك نه‌وه‌كه‌ی خۆی سوبێكتێكه له‌ناو جوگرافیای گڵۆبۆسدا، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی شاره‌كانه‌وه پارچه‌كانی خود پێناسه بكات.
گه‌ر نه‌وه‌ی ڕوانگه له‌حه‌فتاكاندا په‌لاماری پرسه گشتیه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه، چینایه‌تی و شۆڕ‌شیان دابێت، نه‌وه‌ی ئێمه‌ش كۆچكردن و حه‌سره‌تی پایز و وجودیه‌ت و كۆچ و نامۆبوون، ئه‌وا نه‌وه‌ی نوێ په‌لاماری خۆی ده‌دا، ته‌نها خۆی و هیچیتر، به‌مانای لهبهریهكهوتنهوه ناچێته ناو تۆبۆگرافیای قه‌سیده‌ی نوێیه‌وه، به‌ڵكو لهتۆبۆگرافیای شیعره‌وه جارێكی‌تر وه‌ك كلاسیك ، وه‌ك نالی، لهسوبێكتی شیعرییه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه. ئه‌م ئێوارانه چیتر، ئێواره‌ی پایزی هه‌شتاكان نین كه‌شاعیر پیاسه‌ی تێدا ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و ئێوارانهن كه ئێواره‌كان له‌ناو خودی شیعریدا پیاسه ده‌كه‌ن.