سفر هونەر - گفتوگۆی  ئاڤان عومەر لەگەڵ فەرەیدون حەسەن و بەیان سەلمان

هونەر لە بازنەدا


Loading

ئاڤان عومەر – هونەرمەندی شێوەکار

هونەر لەبازنەدا – سفر هونەر 

گفتوگۆی  ئاڤان عومەر لەگەڵ فەرەیدون حەسەن و بەیان سەلمان گفتوگۆ دەکەن لەمەڕ تۆڕی  سەنتەری گەنجان بە گشتی و سەنتەری میدیا  بە تایبەتی ، کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە باشوری کوردستان دامەزرابوو.

هەڵبەت ئەو پرۆژەیە ناوەندێکی گرنگی کۆبونەوە و گفتوگۆی چین وتوێژە جیاوازەکان  و چالاکی جۆراو جۆری تێدا ئەنجامدراوە. لەم گفتوگۆیەدا کە بەسەرکردنەوەیەکی ئەو پرۆژەیەیە تیشک دەخرێتە سەر هەندێک لەو چالاکی وپرۆژانەی لەو سەنتەرانەدا لەوکاتەدا کراون ، هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:

 

– – لە نەوەدەکاندا ڕێخراوە بیانیەکان  لەبەرئەوەی کوردستانیان لە ڕێگەی نەهامەتیەکانیەوە ناسی بوو زیاتر هاوکاریەکانیان فریاگوزاری سەرەتای بوو، بەڵام لەو کاتەدا بوونی پرۆژەی کولتوری زۆر گرنگ بوو، بۆیە خۆشبەختانە هاوکاری تۆڕی سەنتەری گەنجانیان کرد، ئەمەش وایکرد  لەوکاتەدا پڕۆژەیەکی سەربەخۆی بێلایەن بۆگەنجان دابمەزرێت و زۆرێک گەنجی چالاک کۆبکاتەوە.

– کارکردن لە جێگایەک بە پێێ پێویستی شوێنەکە یاخود پڕکردنەوەی بۆشاییەک لەو شوێنە، لە جیاتی هێنانی بیرۆکەی شوێنی ترو کولتوری تر کاریگەری زۆری دەبێت و بە تەندروستی گەشە دەکات و هەمێشە ڕەنگدانەوەی دەبێت.

– کاریگەری و ڕۆڵ و بەشداری ژنان لە سەنتەری میدیاو سەنتەرەکانی تر، بەشێوەیەکی بەرچاو گرنگ بوو.

– گەر بتەوێت گۆڕانکاری لە ستراکتوری کۆمەڵگەیەک دا دروست بکەیت، دەبێت هەندێک تەنگ و چەڵەمە و کۆسپ و سنووری باو نەریت هەیە سەرەوژووری بکەیت، گەر نەتوانی بەتەواوی لایبدەیت.

– بۆچی لە کوردستانی باشور ژنێکی ناسراوی خۆشنوس (  کالیگراف) مان نییە؟

– خۆجیاکردنەوە و جیاکاری لەنێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا، کارێکی زەرەرمەندە لە کۆی گشتی کاری  کولتوریی،  بەداخەوە لای ئێمە ئەم جیاکریە زۆر باوە.

 

 

 

فەرموون لەگەڵ گفتوگۆکە…

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌