مودلیانی - ١٩١٧ - جوانیه‌ك به‌ڕووتی دانیشتووه‌ Nude Sitting on a Divan (La Belle Romaine), 1917

زه‌ماوه‌ندی هه‌وره‌ بابردووه‌كان


Loading

(1)

/ گۆرستانی/ لانه‌وازان/ ئاوازی/ هاته‌هه‌تایمان/

/  بۆ/ ده‌ژه‌نێ/ له‌/ گۆڕستانی/ لانه‌وازاندا/ هاوین/

 /  زستانه‌/ به‌هار/ زستان/ پایز/ زستان و/ زستان/

 /  زستان/

 

 

مۆدلیانی؛ جوتیاره‌ بچوكه‌كه‌ .١٩١٨
The Little Peasant, 1918, Tate Liverpool

چیم لێ ده‌پرسی؟

كه‌ من شتێك له‌ مێرگ و پاناو‌كان نه‌زانم…؟

چیم لێ ده‌پرسی؟

له‌وه‌ته‌ی هه‌م ،

سیمای خۆمم نه‌بینیبێ ؟

چیم لێ ده‌پرسی ؟

كه‌ نه‌زانم له‌ كوێڕا ده‌ست پێ بكه‌ین

 

(2)

/  ئێمه‌/ خاكمان/ به‌/ كێڵراوییه‌وه‌/ خۆش/ ده‌وێ/

/  ئاو/ به‌/ ڕه‌وانی/ گوڵه‌گه‌نم و/ په‌لكه‌گیامان/

/  چۆن/ خۆش/ بوێ/ كه‌/ سنگیان/ ده‌ده‌نه‌/ به‌ر/

/ گه‌ردی/ به‌یانییان و/ له‌/ ئاوابوونی/  شه‌و/ ده‌دوێن؟/

 

 

گوێ بۆ كوێ هه‌ڵده‌خه‌ی ،

سه‌ره‌تای  وچان و كسپه‌یه‌.

چاو بۆ كوێ هه‌ڵده‌بڕی ،

دوایی كه‌وشه‌ن و ئاسۆیه‌.

ئێستا ویقار

له‌ خه‌رمانه‌ی مانگدا نییه‌

ویقار ئێستا ،

له‌ ژاكانی ڕوومه‌تی ئه‌و ژنانه‌یه‌

به‌هه‌نسكی چاوه‌ڕوانییه‌وه‌ خه‌مڵیون  .

 

 

(3)

/  ئیتر/ ناڕوانمه‌/ ده‌ره‌وه‌/ ئه‌و/ تیشكانه‌ی/

/  له‌/ چاوی/ تۆوه‌/ هه‌ڵمگرتوون/ به‌سن/

/  بۆ/ ئه‌وه‌ی/ هه‌ناسه‌یان/ پێ/ بده‌م/

 

 

ده‌نگێك ده‌بینم ، ته‌نیا .. ماندوو

به‌ره‌و من دێ

به‌ر له‌وه‌ی بگات ،

كه‌ویه‌ به‌فره‌كان له‌ كۆڵ ده‌نێم و هه‌ڵدیم .

چه‌پكه‌ تیشكێك

له‌ گوێم ده‌زرنگێته‌وه‌

مۆبایله‌كه‌میانم پێدا ده‌ده‌م ،

په‌رتیان ده‌كه‌م ..

 

 

مۆدلیانی Amedeo-Modigliani-The-Beautiful-Confectioner-and-Portrait-of-Mario-Varvogli

(4)

/ گه‌ڕانه‌وه‌/ بۆ/ سه‌رچاوه/

 /  له‌/ پایزێكی/ كه‌سكدا/‌ ساویلكه‌ییه‌../

/  هه‌موو/ ده‌م/ شیعر/ له‌/ جه‌ژن و/ شادیدا/ نییه‌/

/  ئه‌و/ پیشه‌/ له‌عنه‌تییه‌/

/  وه‌ك/ ئاو/ به‌/ جه‌سته‌ماندا/ دێته‌/ خوارێ/

/  زمانمان/ بپژێنێ/

 /  ئه‌و/ پیشه‌یه‌/ زۆر/ جار/ كه‌/ له‌/ په‌رده‌یێكی/

/  ڕووبه‌ده‌ر/ ده‌چێ/ تامی/ نامێنێ

 

زنجیریان

به‌ملی

ڕه‌شه‌بای

ناوه‌خته‌وه‌ كردبوو…

نه‌وای سه‌رده‌می

به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌فڕاند..

 

 

 (5)

/  سینه‌مان ،/ سینه‌ی/ داغمان/ به‌/ ئاخی/ كپكراو/

/  به‌/ لێزمه‌ی/ ئه‌سرین/ داخراوه‌/

/  ئه‌و/ قفڵه‌/ به‌/ چی/ ده‌كرێته‌وه‌؟

به‌/ چی/  ده‌كرێته‌وه‌/ ئه‌م/ قفڵه‌؟/

 

 

كۆیان كردینه‌وه‌

له‌ گۆزه‌یه‌كیان هاوێشتین  ..

چێژخوازن  ..

هه‌موو زمانێك ده‌زانن

له‌ هه‌موو زمانێك ده‌گه‌ن ،

زمانی خاك نه‌بێ .

به‌سۆیه‌ یه‌كته‌نیی .

دژواره‌ خرۆش .

 

 

(6)

/  چی/ بكه‌ین/ كه‌مینێك/ بۆ/ گۆشه‌گیریی/

 /  بنێینه‌وه‌؟!/

/  چ/ ڕێگایێك/ بگرینه‌به‌ر/

 /  جه‌سته‌ی/ گڕگرتووی/ گۆشه‌گیریی/

/  شه‌ڵاڵی/ عه‌شق/ بێ ؟/

 

 

ڕووبار لێڵ بوو ،كه‌س گوێ ناگرێ .

با تاوگه‌ز بوو  كه‌س نابینێ .

پاكدامه‌نیی ،

له‌ ژێر پێی پێناواندا كه‌وتووه ‌..

ناپاكییان له‌ ڕووبار ،

ناپاكییان له‌ دره‌خت ،

ناپاكییان له‌ با كرد ..

له‌ مه‌رگه‌مه‌له‌دا

بوار هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بوو .

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بوو بوار

ڕووباری لێڵ !

بای تاوگه‌ز !

دره‌ختی به‌ ناخدا هه‌ڵچوو!

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌….

 

 

 

 

(7)

/  قه‌ڵای مێردان/ ئاده‌میخۆرانیش/ داڵده‌/ ده‌دا/

/  ئایا/ كاتی/ نه‌هاتووه‌/ له‌/ دۆڵێكی/ دووردا/

/ كۆببینه‌وه‌/ پێكه‌وه‌/ پیاڵه‌ی/ ژه‌هر/ هه‌ڵده‌ین؟/

/  له‌/ كاتێكدا/ دڵمان/ وازی/ له‌/ سه‌مایه ‌؟

 

 

شه‌تاوم له ‌ڕه‌وتی  ورشه دی

نهێنی له‌ بانگه‌شه‌دا  ..

ئه‌وانه‌ به‌ختیار بوون

سۆمایان نه‌مابوو!

ئه‌وانه‌ به‌ختیار بوون

ژاڵه‌یان خواردبوو !

 

 

مودلیانی – ١٩١٧ – جوانیه‌ك به‌ڕووتی دانیشتووه‌
Nude Sitting on a Divan (La Belle Romaine), 1917

(8)

/ گه‌ر/ ئه‌م/ سه‌فه‌ره‌/ بكه‌ین/ له‌/ كوێی/

/  لێكدابڕاندا/ ده‌بین؟/

/  له‌/ كوێی/ ده‌ربه‌ده‌ری و/ خان به‌كۆڵی/

/ كێڵگه‌كاندا/ ده‌بین؟/

/  له‌/ كوێی/ نیگه‌رانیی/

/  چی/ بكه‌ین/ ئێمه‌/ چی/ بكه‌ین؟/

/  به‌رده‌وام/ بین/ له‌/ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی/

/  ته‌وژمه‌/ تێكشكاوه‌كان/

/  یان/ بوه‌ستین؟/

ئه‌و ئاوه‌ پاراوه‌ی

به‌ تافته‌ی ده‌سماڵی هه‌ڵخراوتا

دێته‌ خوارێ ،

گریانی منه ‌، ڕێداری چیا !

ئه‌و ئاوه‌ پاراوه ‌،

گریانی منه ‌..

 

(9)

/  قسه‌م/ بۆ/ تۆیه‌/ گه‌ڵای/ تۆقه‌ڵان/

/  قسه‌م/ بۆ/ تۆیه‌/ شه‌وبۆی/ به‌رده‌رگا/

/  قسه‌م/ بۆ/ تۆیه‌/ ئێواره‌ی/ نه‌رم/

/  قسه‌م/ بۆ/ تۆیه‌/ سیبیریای/ دۆزه‌خ/

 /  بۆ/ ئێوه‌یه‌/ قسه‌م !

 

سه‌یری ئه‌و ترسه ‌كه‌!

له‌ كووره‌ی هه‌ڵایساو ،

له‌ دیالۆگی سه‌رده‌م ده‌چێ ..

سه‌یری په‌نجه‌ی باران بكه ‌!

به‌سه‌ر ڕۆژگاری من و تۆدا

وێنه‌ی گوڵه‌ڕه‌نگینه‌كانی كه‌نار

ئه‌و ترسه ‌،

له‌ ڕازیكی شكۆدار ده‌كا

مشت له‌ خه‌نجه‌ر ،

چاو له‌ خوێن  ..

ده‌ڵێی به‌فری كانوونه‌

ڕه‌شانگ پڕ ده‌كاته‌وه ‌.

سه‌یركه‌! ئه‌و ترسه ‌،

ئه‌و ترسه‌ی

له‌ كووره‌ی هه‌ڵایساو ده‌چێ و

من و تۆی تێداین

چه‌ند ئاسووده‌ و بێ هاوتایه‌..

 

 

تشرینی دووەمی  

2013

 

 

 

ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌ نوسه‌ر خۆی.

 

 

تابلۆكان: نیگاركێس و سكلپتوریست  ئه‌مێدیۆ  مۆدلیانی ١٨٨٤ – ١٩٢٠