ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:  نوسه‌ر له‌بواری هزری ڕه‌خنه‌یی و ڕۆماننوس و وه‌رگێڕ – شاره‌زا له‌بواری ده‌روونناسی-  ڕێكخه‌ری (Culture Project)
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:  نوسه‌ر له‌بواری هزری ڕه‌خنه‌یی و ڕۆماننوس و وه‌رگێڕ – شاره‌زا له‌بواری ده‌روونناسی-  ڕێكخه‌ری (Culture Project)

نه‌وشیروان موسته‌فا له‌په‌یامه‌كه‌ تێگه‌یشت!


Loading

ئیسماعیل حەمە ئەمین نوسەر وسەبارەت بە ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیار لە نێو سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردسـتان دەڵێت “ئەم گەمەیە لە ڕاستیدا هیچ پەیوەندی نییە بەو دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان هێرۆ خان و دکتۆر بەرهەم لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ، بەڵکو ئەم گەمەیەک بوو بۆ لێدانی گۆڕان.”

هاوکاتی قەیرانە ئابوری و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بارگرژییەکی میدیایی و حیزبیش کەوتۆتە نێوان لایەنکان و خودی حیزبەکانەوە، بەڵام ئایا ئەم هەوڵ و لێدوان و پڕۆژانە کۆمەڵە هەوڵێکی رژد و ئەکادیمین بۆ بەرپاکردنی چاکسازیی و چارەسەرکردنی بژێوی ژیانی خەڵک؟

ئایا چەند ئەو ململانێیانە لە بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیاندایە؟ وردبوونەوە لە بەزبوونەوەی ناڕەزاییەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانی و پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی چاکسازی لەلایەن دکتۆر بەرهەم و کۆسرەت رەسوڵ و هەندێک لە ئەندامانی ئەو حیزبە؛ شارەزایان و چاودێران رای جیاوازیان هەیە لەو بارەیەوە.

ئیسماعیل دەڵێت “هەڵەیەکی گەورەیە وا تێبگەین کە ئەم جۆرە ململانێیانە وا دەکات کە یەکێتی نیشتیمانی لاواز بکات، بەڵکو یەکێتی نیشتیمانی بەهێز دەکات....ئەم زۆرانبازییە هەر هەبووە، تەنانەت کوشتنی یەکتری و راونانی یەکتری و زۆر شتی تریش ڕوویداوە کە مێژووەکەی دیارە، ئەوەی ئێستا روودەدات درێژبوونەوەی ئەم ناکۆکیانەیە کە هەیە، بەڵام ئەمجارەیان لەناو هەناوی گەندەڵیدا روودەدات“.

سەبارەت بە جیاوازییەکانی ناو ئەو حیزبە دەڵێت؛ ئەم جیاوازیانە هیچی جیاوزی نییە بۆ چاکسازی، بەڵکو جیاوازییەکە بۆ دابەشکردنی کێکی دەسەڵات لەداوی نەخۆشکەوتنی بەڕێز جەلال تاڵەبانی..

هەروەها ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت “دکتۆر بەرهەم پێش ئەم پرۆژەیە لە کوێ بووە، به‌ڕێز کۆسرەت رەسوڵ لەکوێ بووە، نەوشیروان مستەفا پێش ئەم پڕۆژەیە لەکوێ بووە”.

هاوکات دەڵێت “لەدوای راپەڕینەوە ئەو هەموو شۆفڵە ئەدزرا، کە کارگەی قیر ئەدزرا، کە سەدی بێخمە ئەدزرا؛ کە داروبەردی ئەم وڵاتە ئەدزرا بەبەرچاویانەوە، ئەی ئەمانە ئه‌و كاته‌  لەکوێ بوون!.

سەبارەت بە گۆڕانیش دەڵێت “گۆڕان بە تەواوەتی هەموو هێلکەکانی خستە ناو سەبەتەی یەکێتی نیشتیمانییەوە”.

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن..