له‌م پڕۆسه‌ی كۆپیكردندا (باستارد – زۆڵ Bastard) له‌نه‌وه‌یه‌كی تردا سه‌رهه‌ڵده‌دا، باستارد ئه‌وه‌یه كه‌ده‌یه‌وێت پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م تێكبشكێت، یاخود لێوه‌ی ده‌ر‌بچێت و چیتر هه‌ڵگری بۆماوه‌ی یه‌كه‌م نه‌بێت. باستارد له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ماندا ئه‌كته‌ره زیره‌ك و سه‌ركێشه‌كانی نێو كولتورن،نێو سیاسه‌تن، نێو به‌هاكانن، نێو هونه‌رن، نێو زانستن …باستارده‌كان به‌پانوپۆڕی كو‌لتوردا له‌سیاسه‌ته‌وه بیگره تا هونه‌ر و نه‌ریته‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌راتێن ده‌كه‌ن، هه‌ژانێكی گه‌وره دروستده‌كه‌ن. به‌پله‌ی یه‌كه‌م (خه‌ونبینه‌رن)به‌ڵام جوڵه‌یه‌كی گه‌وره له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروستده‌كه‌ن، بێگومان دونیای باستارده‌كان دونیایه‌كی پڕ نیگه‌رانی و سه‌ركێشی و خوێناویه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌مه‌ڕه‌نگی و جوڵه‌و كولتورێكی نوێ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌دیده‌هێنێت.
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی وئاینیدا,باستارد هه‌میشه ترسی له‌ناوبردنی له‌سه‌ره.پاتریارك هه‌رگیز توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌ها نوێیه‌كان له‌خۆی بگرێت، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵی تێكشاندنی ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كولتورییه نوێیه‌كان ده‌دات. كولتوری پا‌تریاك، مۆدێلی پا‌تریاك هه‌میشه كار له‌سه‌ر كوشتنی باستارده‌كان ده‌كات. زۆڵیزم یان باستاردیزم Bastardismusله‌م كو‌لتوردا نابێت به‌مۆدێل یان كولتورۆچه‌كه(سه‌ب-كو‌لتور)، به‌ڵكو ده‌بێته به‌ره‌یه‌كی خوێناوی ده‌چێته شه‌ڕه‌وه له‌دژی به‌ره‌ی پاتریارك.
له‌م مۆدێله‌دا كه‌له‌شۆرشی كوردیدا ده‌یبینین، مۆدێلی )پاتریاركی سیاسی ( كه‌له‌مۆدێلی سه‌رۆك و كه‌سی یه‌كه‌می پارته‌كان و مێگه‌له سیاسیه‌كه‌ی پێك دێنن، ئه‌م دووانه‌ییه؛ سه‌رۆك و مێگه‌له‌كه‌ی، سكرتێر و مێگه‌له‌كه‌ی، ڕێكخه‌ری گشتی و مێگه‌له‌كه‌ی –ڕابه‌ڕ و مێگه‌له‌كه‌ی و مه‌لا و مێگه‌له‌كه‌ی، یه‌ك یه‌كتری به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه، یه‌ك یه‌كتری كۆپیده‌كه‌نه‌وه. كۆپی شۆپی ئه‌م سه‌رۆك و مێگه‌له‌كه‌ی كاتێك چالاكده‌بێته‌وه، كه‌هه‌ستده‌كه‌ن باستارده‌كان به‌خۆیان و خه‌ونه سوریالی و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانیانه‌وه په‌یداده‌بن و ده‌یانه‌وێت له‌شریتی بۆماوه‌یی و كۆپی مۆدیلی یه‌كه‌م ده‌ربچن و ژیانێكی نوێ و شێوازێكی ژیانی نوێ بینابكه‌ن .
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، له‌مێژووی سیاسماندا دوو قۆناغمان هه‌یه:
یه‌كه‌میان؛قۆناغی مه‌لاموسته‌فا بارزانیه كه تاوه‌كو شكستی ١٩٧٥ سه‌رۆكی بارزانی سه‌رۆكی بێ ڕكابه‌ر بوو نه‌ك له‌باشوور به‌ڵكو له‌هه‌موو كوردستاندا، لێره‌وه به‌هێزترین مۆدێلی پاتریاركمان هه‌یه كه له‌دوای ئه‌و شه‌ڕی كۆپیه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
دووهه‌میان؛ قۆناغی دووهه‌م له‌دوای نسكۆی ١٩٧٥ ده‌ستپێده‌كات، كه جوڵه‌ی كۆپییه‌كان له‌مێژووی سیاسیمانداله‌دوای شكستی شۆڕشی ١٩٧٥ مه‌لا موسته‌فا بارزانی درێژ ده‌بێته‌وه تاده‌گاته ١٩٩١ كه‌ڕاپه‌ڕین و ڕۆژانی ئه‌مڕۆمان. بۆ ئه‌وه‌یزیاتر نێزیك ببمه‌وه له‌مه‌به‌سته‌كه‌م ده‌توانم بڵێم؛ كه كۆپیه‌كان له‌شاخدا و له‌ناو یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌دا درێژه‌ی هه‌بووه له‌چه‌نده‌ها فۆرمدا، تاوه‌گو گه‌یشته به‌بنه‌ماڵه‌كردنی یه‌كێتی بۆ چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیدا و پاشان له‌ناو گۆڕاندا (كه كۆپیه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتی بوو) هه‌مان مۆدێل به‌ته‌واوه‌تی خۆی كۆپیكرده‌وه به‌وه‌ی نه‌وشیروان موسسته‌فا كۆی سامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی وه‌ك تاپۆ خسته سه‌ر منداڵه‌كانی و به‌هێمنی دوای ئه‌وه دونیای به‌جێهشت.
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه گرنگه لێره‌دا دادگایی سیاسی ئه‌م و ئه‌و نییه، به‌ڵكو گه‌ڕانه به‌دووی (سێبه‌ره‌كانی بارزانی باوك) له‌كۆپیه‌كانیدا، ئه‌مه‌ش ڕوونادات تاوه‌كو له‌پڕۆسه‌ی (كوشتنی باستارد) تێنه‌گه‌ین. لێره‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مێژوویه‌كی خوێناوی هه‌یه له‌جه‌نگیدا له‌دژی فاشیزمی به‌عسدا، هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه‌ی گه‌نج ته‌نها خومابوون به خه‌ونی شۆڕشكردن له‌دژی فاشیزمی پان عه‌ره‌بیزم و دابوویانه شاخ و له‌ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و یه‌كتیدا خه‌باتیان ده‌كرد و له‌ناوچوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی به جیاواز له‌خه‌ونی پێشمه‌رگه و كه‌سه خه‌و‌بینه‌ره سیاسیه‌كانی، سه‌رقاڵی پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بوون، ئه‌وه‌نده‌ی پابه‌ندبوون به‌ته‌رازووی هێز له‌ناوخۆداو خه‌میان كوشتنی (ڕۆحی باستاردی سیاسی ) بوو له‌شۆڕشی كوردیدا، ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی مه‌سه‌له گه‌وره‌كان نه‌بوون كه سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورده.ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی پاكتاوكردنی پاشماوه سیاسیه‌كانی (ئارام – شاسوار جه‌لال) بوون، ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی مه‌سه‌لی كورد نه‌بوون له‌ئێراقدا. به‌ڵگه‌شمان قسه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فایه له‌یاده‌وه‌ریه‌كانیدا كه‌ده‌ڵێت؛ كه‌حكومه‌تی ئێراقی بانگیان كردین بۆ مفاوه‌زات، نه‌مانده‌زانی چیمان ده‌وێت!
به‌مشێوه‌یه ڕاكردنی كۆپیه‌كان بۆ كوشتنی باستارده‌كان له‌شۆڕشی كوردیدا له‌ته‌سفیاتی ناو كۆمه‌ڵه‌دا ده‌ستیپێكرد، مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فا زیاتر له‌مه‌سه‌له‌ی كورد سه‌رقاڵی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوون. به‌مانای كاریان(كوشتنی باستارد) و ڕێگه‌گرتن بوو له‌دروستبوونی باستاردیزم كه كولتوری پاتریاركیزم و نێرسالاری و كولتوری دیوه‌خان بگۆڕێت بۆ شۆڕشكردن به‌سه‌ر به‌ها باوه‌كۆنه‌خوازه‌كاندا، بێگومان وه‌ك ئارام خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی (له‌سه‌ر بنه‌مای كاری تێوه‌ره‌ی شۆڕسگێڕانه). ئه‌مه كه‌ڵكه‌ڵه و كاری كۆپیه‌كان بوو له‌قۆناغی یه‌كه‌می شۆڕشدا. دیاره هه‌موو ئه‌م ته‌سفیاته فیزیكی و فیكریی و سیاسییه له‌پێناو مانه‌وه‌ی (وێنه‌ی سه‌رۆك) بوو وه‌ك مۆدێلێكی درێژه‌پێدراو له‌ئه‌م بۆ ئه‌ویتر بوو.
له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا كه‌ژینگه‌ی پاتریاركه، نمونه‌یه‌كی بچووكمان هه‌یه، كه له بكه‌رێكی سیاسی وه‌ك (جه‌وهه‌ر نامیق) سه‌رۆك په‌ڕله‌مانی خولی یه‌كه‌می په‌ڕله‌مانی حكومه‌تی هه‌رێمدا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كرد. جه‌وهه‌ر نامیق پیاوێك بوو وه‌ك دژه بنه‌ماڵه‌یی و هه‌ژموونی بارزانیه‌كان به‌سه‌ر پارتیدا شه‌ڕێكی بێ وچانیكرد. ده‌یویست مێژووی پارتی له‌مێژووی بنه‌ماڵی جودا بكاته‌وه له‌دژی گه‌نده‌ڵی قسه‌ی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌میش زۆر زوو كپ و خامۆشكرایه‌وه و له‌پڕێكدا كۆچی دوایی كرد!
جه‌وهه‌ر نامیق هه‌وڵدانێك بوو بۆ ده‌رچوون و بڕینی پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی باوك له‌ناو پارتیدا، هه‌وڵدانێك بوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مێژووی پارتی له‌مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌و سیفه‌ته‌ی پارتی حزبێكی سیاسیه ده‌شێت به‌چه‌نده‌ها قۆناغی گۆڕانكاری سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیدا تێپه‌ڕێت،به‌ڵام زۆر زوو هۆكاری جه‌سته‌یی و فیزیكی هه‌وڵدانه‌كه‌ی كۆتایی پێ هێنا.
كوشتنی فیگوری (باستاردی سیاسی)له‌ناو مێژووی یه‌كێتیدا بۆئه‌وه بوو كه هه‌ردوو فیگوری (مام جه‌لال و نه‌وشیروان)ببنه دووانه‌ی سه‌ره‌كی و ڕكابه‌ریان نه‌بێت، به‌ڵام له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه زۆرانبازی چه‌ند كۆپیه‌كی دیكه‌مان ده‌بینی له‌سه‌ر ئه‌م میراتیه كاریان ده‌كرد، له‌وانه (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) و (جه‌بار فه‌رمان)و له‌دواجاریشدا شه‌ڕی نێوان دووانه مێژووییه‌كه له‌نێو خۆیاندا.
(جه‌بار فه‌رمان) كۆپیه‌كی دیكه بوو له‌سه‌ر میراتی یه‌كه‌م كاریده‌كرد، زۆر باش له‌یه‌كێتیداهه‌ڵكشا، چاكتر وه‌هایه بڵێم له‌ناوكۆمه‌ڵه‌دا له‌كاتی ته‌سفیاتی فیزیكی لایه‌نگرانی ئاڵای شۆڕش و هه‌موو دژه جه‌لالیزمێك و چه‌پبوونێك به ئاڵای شۆڕش ناوده‌برا و هه‌موو ڕیفۆرمێك له‌دژی هه‌ڵكشانی وێنه‌ی دووانه‌ی ئه‌به‌دی (مام جه‌لال –نه‌شیروان ) به ئێراقی ناوده‌برا، كه‌بێگومان مه‌كینه‌یه‌كی پڕوپاگه‌نده‌ی ناشرینكردنیش له‌پشته‌وه بۆ ڕه‌واكردنی ده‌نگی (گه‌نجه چه‌په‌كان) له‌ئاراد بوو، به (توندڕه‌وه‌كان) ناویانده‌بردن. له‌م پێچه‌دا (جه‌بار فه‌رمان) له‌كوشتنی (وریا ڕه‌ش) وه ئه‌ستێره‌ی لای نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌گه‌شێته‌وه. فه‌ریدون عه‌بدولقادر به‌نوسینی نامیلكه‌یه‌ك به‌ناوی (پارتی پێشڕه‌وی چینی كرێكار) خه‌تێكی فیكری بۆ نه‌وشیروان و مامجه‌لال دروستده‌كات و ئیدی كوشتنی (باستاردی چه‌پ) له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا ده‌ستپێده‌كات.ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی له‌وه‌دایه كه زه‌مه‌ن وه‌رده‌چه‌رخێت ئه‌م هه‌موو كوشتنه به‌ته‌ور و فیشه‌ك و قه‌برهه‌ڵكه‌ندنی هوڕێكان به‌یه‌كتری كه‌گوایه له‌پێناو پارتی پێشڕه‌وی چینی كرێكارنی كوردستاندا بووه، هیچیتر نه‌بوو جگه له‌دۆریه‌كی گه‌وره، هه‌م نه‌وشیروان خۆی بڕوای به‌چه‌پ و ماركسیزم -لینیمه‌ك نه‌بوو كه‌خه‌ڵكی له‌سه‌ر كوژرا و هه‌م فه‌ریده‌ون عه‌بولقادریش وه‌ك كاراكته‌ر بووه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری شار.
لێره‌وه پاراستنی كولتوری باوكی ئه‌به‌دی پاتریارك داینامیكی كولتوری خۆی له‌و جه‌نگاوه‌رانه‌وه وه‌رده‌گرت كه‌به‌ته‌ور و فیشه‌ك خه‌ریكی كوشتنی باستارده‌كان، و كولتوره نوێیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه بوون. ته‌نها له‌پێناو مانه‌وه‌ی كۆپی شۆپ یان باشتر وه‌هایه بڵێین دوكانی كۆپیكردنی باوكی ته‌قلیدی بوون. هه‌ر بۆیه سه‌یر نییه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا جارێكی‌تر فیگوری مه‌لا و شێخ و ته‌كیه و بانگخواز به‌هێزێكی نوێیه‌وه دێته‌وه ناو گۆڕه‌پانه‌كه، موسته‌شاره‌كان به‌به منه‌تی له‌ئه‌نفال نه‌ك داوای لێبوردن نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ببن به‌به‌شه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵگری بیروڕای ئارام بوون و هه‌ندێكیشیان له‌دژی دووانه‌یی (مام جه‌لال نه‌وشیروان) ده‌نگی ناڕه‌زا‌ییان هه‌ڵبڕیبوو، ئه‌مانه له‌شاخدا پاكتاوكران و ناوی جه‌بار فه‌رمان به‌و پاكتاوكردنه‌ی باستارده‌كان نوسابوو. له‌دوای ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر ئه‌و میراتی پاكتاوكردنه كاری ده‌كرد. هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌و ده‌ستڕۆیشتووی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌دوایشدا گوێی لهنهوشیروان موسته‌فاش نه‌ده‌گرت. (جه‌بار فه‌رمان) له‌ته‌نیشت ئه‌و (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) به‌هه‌مان شێوه هه‌ڕه‌شه بوون له‌سه‌ر مام جه‌لال. به‌مشێوه‌یه له‌م دوكانی كۆپیكردنه‌دا، كۆپیه‌كان ده‌یانویست جێگه‌ی ئۆ‌رگینال بگرنه‌وه.
مام جه‌لال وه‌ك(كۆپی یه‌كه‌می پاتریارك) زۆر زوو ده‌ركی به‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و دووانه كرد، هه‌ر بۆیه (نه‌وشیروانی زیز و دڵشكاو)ی له له‌نده‌نه وه هێنایه‌وه و ئاشتیكرده‌وه، بێگومان بۆ ترساندنی (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و جه‌بار فه‌رمان) و ئه‌وانیتر ئاشتیكرده‌وه.
نه‌وشیروان موسته‌فا ملیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مه‌یه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یزانی له‌ناوچوونی (كۆپی مام جه‌لال) له‌ڕووی سیاسیه‌وه، مانای له‌ناوچوونی كولتوری خۆیه‌تی، هه‌ر بۆیه وه‌ك به‌رگری له كۆپی یه‌كه‌م كه‌مام جه‌لاله ( مه‌لا موسته‌فا وه‌ك مۆدێل و ئۆرگیناله له‌م باسه‌دا)، نه‌وشیروان ڕازیبوو به‌شداربێت. هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كرد و هه‌ژموونی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و جه‌بار فه‌رمانی لاواز كرد. دیاره دوای ئه‌و مێژووه، له‌ته‌رازووی هێزی سیاسی و ڕێكخراوه‌یدا، ته‌رازووه‌كه به‌ره‌و كوتله‌ی مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فا شكایه‌وه. دوای ماوه‌یه‌كجه‌بار فه‌رمان له‌دوایدا به‌نه‌خۆشیه‌كی كت و پڕ و ترسناك كۆتایی پێهات و (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) له‌و ڕۆژه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریكرا.
به‌مجۆره (نه‌وشیروان موسته‌فا)له‌دواجاردا ملیدا به‌وه‌ی خه‌ون ببنێنێت به‌وه‌ی ببێت (كۆپی دووهه‌م) كه مام جه‌لاله، چونكه مام دوای ئه‌م ئه‌زمونه سه‌خته‌ی له‌گه‌ڵ (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) و (جه‌بار فه‌رمان) ده‌ركی به‌وه‌كرد كه‌چیتر ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌یبینی له‌دووركه‌تنه‌وه له مۆدێلی بارزانی باوك هه‌ڵه‌یه‌ك بوو، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌و شتروكتوره هه‌مه‌ڕه‌نگیه‌ی هه‌یه سه‌ری ده‌خۆن، هه‌ر بۆیه ترسی داهاتووی لهنهوشیروان بوو. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه مام ناچار بوو كۆی یه‌كێتی و له‌ڕووی میدیاییشه‌وه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌خۆیه‌وه به‌ندبكات.ئه‌مه‌ش خه‌ونه دێرینه‌كه‌ی نه‌وشیروانی له‌باربرد كه ببێته سه‌ركرده‌ی بێ ڕكابه‌ر له‌ناو یه‌كتیدا له‌دوای مام. هه‌ر بۆیه خێرا جوڵا و به‌ره‌ی ڕیفۆڕمی دروستكرد و هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان كه‌به‌دۆڕاندنی به‌ره‌ی ڕیفۆڕم كۆتایی پێهات، نه‌وشیروانی له‌و خه‌ونه بچوكه‌ی خست كه‌بتوانێت ببێت به‌جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال.
ئه‌م مێژووه ئاشكرایه لای هه‌مووان، هه‌ر بۆیه له‌م دیارده سیاسی وكولتوریه‌وه سه‌رنجده‌ده‌ینه پڕۆسه‌ی شه‌ڕی (كۆپیه‌كانی بارزانی) له‌ناو خۆیاندا و له‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته‌كرد كه نه‌وشیروان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ژیانی سیاسی خۆیدا هه‌وڵیدا ڕۆڵی (باستارد زۆڵی سیاسی) ببینێت، وه‌ك تاكتیك، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌نه‌ریته‌كان كاراكته‌ری سیاسی و فیكری بێت. ئه‌م هه‌وڵه زۆر زوو له‌دژی سروشتی خۆی بوو، چونكه هه‌رگیز كۆپی ناتوانێت به‌رامبه‌ر (كۆپی دووهه‌م وه‌ك ئۆرگینالی دووهه‌م) كه مام جه‌لال بوو هه‌ناسه بدات.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین بۆچی ئێمه به‌مام جه‌لال ده‌ڵێن (كۆپی یه‌كه‌می مۆدێلی پاتریارك) كاراكته‌ری كولتوری مام هیچ جیاوازیه‌كی جه‌وهه‌ری نه‌بوو له‌ده‌ستبردن بۆ كایه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، هه‌ر له‌هه‌ڵسوكه‌وتی و هه‌ژموونی له‌ناو یه‌كێتیدا و و هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات و زیندووكردنه‌وه‌ی هێزی خێڵه‌كی و كولتوری دیوه‌خاندا كاری گه‌وره‌ی كرد و ده‌ستی هه‌بوو له‌باڵاكردنی ئه‌م كولتوری وه‌لائاته خێڵه‌كیه له‌ناو سیاسه‌تدا كه‌ئه‌مه درێژبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی دیوه‌خانه‌كانه له‌شێخ مه‌حموده‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ درێژبوونه‌وه‌ی هه‌یه. ته‌نانه‌ت له‌ڕووی بودجه و چه‌ك و پاره و لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پشت دادگاكان و زۆریتر خێڵه‌كان تا ئه‌مڕۆش له‌سه‌ده‌ی زێڕینی خۆیان ده‌ژین.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده له كۆتاییه‌كانی ژیانی سیاسی‌دا مام جه‌لالچه‌ند جاریش په‌شیمانی خۆی له‌دژایه‌تی مه‌لاموسته‌فا بارزانی ده‌ربڕی. ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌وڵدانه له كۆپی بارزانی گه‌وره، له‌یه‌كێتیدا وورده وورده سه‌ریهه‌ڵده‌دا، به‌تایبه‌ت كاتێك مام بوو سه‌رۆك كۆماری ئێراق. ئه‌م كرده‌یه‌زیاتر له (كولتوری پێداهه‌ڵدان) و ستایشكارانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌دا ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌ت له (مامه، مامه‌ی) ناو میدیای بینراو نوسراوی ناو یه‌كتیدا گرنگی پێدرا. له‌ڕووی سیاسی و ڕێكخراوه‌ییه‌وه له‌بوونی (تاڵه‌بانیه‌كان) و ستایشتی تاڵه‌بانیه‌كاندا ده‌ركه‌وت، كه‌ئه‌وان بوون به‌جومگه‌ی سه‌ره‌كی ناو یه‌كێتی و ده‌زگاكانی، به‌مه‌ش یه‌كێتی ته‌واو بووه كۆپیه‌كی دیكه‌ی بارزانی و حزبه‌كه‌ی.
هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری ئه‌ندامه دێرینه‌كانی یه‌كێتی به‌مه قه‌ڵس و ناڕه‌حه‌ت بوون، به‌ڵام فشاره ئابووری و جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌وانی بێده‌نگ كردبوو.له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال دیسانه‌وه (كۆپیه‌كانی مام جه‌لال) كه‌وتنه‌وه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری . نه‌وشیروان موسته‌فا گردێكی گرت له‌یه‌كێتی و گۆڕانی دروستكرد و له‌گرده‌كه به‌گه‌واهی هه‌ڵسوڕاو كه‌سه هه‌ره گرنگه‌كانیان هه‌مان مۆدێلی ناو یه‌كێتی و پارتی كۆپیكرده‌وه، چونكه له‌دوا جاردا قسه هه‌ر قسه‌ی خۆی بووه و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده كۆنه‌كانی یه‌كێتی كه‌له‌گه‌ڵیدا هاتبوون ماوه‌یه‌كی زۆر لێی دووركه‌تنه‌وه. به‌مشێوه‌یه (مۆدێلی بارزانی یه‌كه‌م) كه قسه هه‌ر قسه‌ی خۆیه‌تی، (مۆدێلی مام جه‌لال) كه‌قسه هه‌ر قسه‌ی خۆیه‌تی، مۆدێلی كوتله‌ی هێرۆخان كه‌قسه هه‌ر قسه‌ی خۆیه‌تی، مۆدێلی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح قسه هه‌ر قسه‌ی خۆیانه یه‌ك یه‌كتریان كۆپیده‌كرده‌وه‌و ئه‌مانه‌ش ئێستا به‌رده‌وامن له‌م كۆپیكردنه‌وه‌ی مۆدێلی پاتریاركی مێژووی كه جه‌سته‌ی ڕه‌مزی باوكێكی سه‌رۆك خێڵی سیاسی‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات.
ڕاسته‌ئه‌م كۆپیكردنه‌وه‌ی (مۆدێلی سه‌رۆكی یه‌كه‌م) له‌کولتور و مۆدێلی(ئەقڵی سیاسی)کوردییەوە سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت،به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا ڕه‌گه‌كانی له‌ناو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی مرۆڤی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت، له‌ناو مێگه‌ل و جومگه كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌م وێنه‌یه به‌كاراكته‌ری به‌هێز و كاریزما وه‌سفده‌كرێت و ده‌په‌رسترێت.
ئه‌م مۆدێله لەکاراکتەری کولتوری کۆمەڵایەتی سەرکردە و کادێرەکانه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت، تاوه‌كو ده‌گاته ناو كۆمه‌ڵگه. هه‌ره‌وه‌ها له‌ساده‌ترین كه‌سه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت تاده‌گاته كه‌سێكی بڕیاڕده‌ر له‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا. ئاوه‌ها كۆی ئه‌م مۆدێله پاتریاركیه، هیراركییه لەهەڵسوکەوتی مرۆڤەکانیەوەیە خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات؛ لەمسەری چەپه‌وه بۆئەوی ڕاست، لەوسه‌ری بێ باوەڕه‌كانه‌وه تادەگاتە بڕواداره‌كان، لەوپه‌ڕی بەناو گۆڕانەوە تادەگاتە ئەوی پارتی، لەمی ئیسلامیەوەیە تادەگاتە ئەوی سەلەفی و یەکێتیەک ! لەوانه‌ی بەناو ڕۆشنبیرەکانی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاته‌وه بیگره تاوه‌كو ئیسلامیستە مۆدێرنەکان…ئه‌مانه گشتیان، یەک تایپی بیرکردنەوەن، یەک جۆر هەڵسوکەوتن، یەک جۆر مامەڵەن و (یەک مۆديلی مرۆڤن) یه‌ك یەکتری دووبارە دەکەنەوە، بۆیە سەیر نییە کەشەڕیان دەبێت وەک یەکن و کەئاشتیش دەبنەوە وەک یەکن. بەگشتی تێكرا كۆپییەک مۆديلی کۆمەڵایەتی و فه‌رهه‌نگین و یه‌ك تاپیی كه‌سایەتین كه‌یەکتری کۆپیدەکەنەوە.
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌یه له‌ناو هه‌ناوی كو‌لتوردا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ فەیلەسوفی ئەڵمانی (پیتەر سلۆتەردایك)كه ڕای وه‌هایه؛ کۆپیەکان جێگە بەئۆرگینال و ئەسڵی دەگرنەوە، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا بۆ مانه‌وه‌ی ئۆرگیناله‌كان له كولتوری پاتریاركیه‌تدا(باوكسالاری-نێرسالاری)، كولتوری پارتریاركیه‌ت پێویستی به(پڕۆسه‌یه‌كی كۆپی دروستكردنه)بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و درێژه‌دان به (بۆماوه‌ی خۆی) له‌زنجیره‌ی تێۆره‌په‌ره‌سه‌ندنی مانه‌وه‌ی بۆماوه‌دا. به‌مجۆره پاتریاركیه‌ت هه‌میشه به‌ده‌ست و به‌ددان مۆدێلی خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه، پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه وه‌گه‌ڕده‌خات بۆ پاراستنی به‌ها كولتوری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆی، سلۆته‌ردایك ئاماژه به‌وه‌ده‌دات؛
(دونیای باوكسالاری له‌دووهه‌م قۆناغیدا، له‌نێو پرۆسێسی كۆپی دروستكردندا خۆی بیناده‌كاته‌وه 1…242)
بڕوانه به‌ئه‌ڵمانی؛ منداڵه‌ترسناكه‌كانی نوێ كات سوركامپ ٢٠١٤
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا مۆدێلی مرۆڤێکی باوكسالار، نێر سالاری پاتریارك، تابینه‌قاقای له‌به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كیدا نقومبووه ئاماده‌یه. ئه‌م مۆدێله ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كولتوره خێڵه‌كی و ئاینیه جێگیره‌باوه‌یه كه كه‌س نایه‌وێت ته‌جاوزی بكات.بێگومان ئه‌م مۆدێله‌لەخودی بارزانی یه‌كه‌مدا(مه‌لاموسته‌فا بارزانی)خۆی بەرجەستەدەکات كه‌سه‌رۆكی به‌هێزی هه‌ر چوارپارچه‌كه بوو. به‌مجۆره کۆی ئەقڵی سیاسی كوردی، له‌وڕۆژه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ خه‌ونی بووه به‌دووبارە بوونەوەی كۆپی ئه‌م مۆديله و خۆكۆپیكردنه‌وه له‌فۆرمی جیاواز جیاوازدا. ئیدی له‌چه‌په‌وه بیگره تاوه‌كو ڕاستڕه‌وی ئیسلامی و پۆپۆلیزمی گۆڕانخواز و كۆمۆنیستی كرێكاری و شیوعی قه‌دیمه و ئیسلامی سه‌له‌فی و فێمینزمی حزبی و نوسه‌ری فه‌رمی میهره‌جانه‌كان و هونه‌رمه‌ندی بێ ڕكابه‌ر و میدیای پاڵه‌وانی ئازادی… هتد.كۆی ئه‌مانه خه‌ریكی كۆپیكردنه‌وه‌ی هه‌مان مۆدێلن، هه‌مان خوماربوونن به مۆدێلی بێڕكابه‌ری له‌گۆڕه‌پانه‌كدا، خومارن به بوون به‌جێگره‌وه‌ی مۆده‌لی یه‌كه‌می كۆنزه‌ره‌ڤاتیڤ.
ته‌نانه‌ت له‌قوتابخانه‌و سوستێمی په‌روه‌رده و هه‌یكه‌لی ئیداری و سیاسی و وێنه‌ی ڕۆشنبیریشدا هه‌موو یه‌كێك ژن و پیاو هه‌وڵده‌ده‌ن كۆپیه‌ك بن له‌م مۆدێله پاتریاركیه ئۆرگیناله، ئه‌مه‌ش گرفتی سه‌ره‌كیه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی توانای مه‌ده‌نیبوونی نییه‌و دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه له‌خه‌باتی چه‌پ و ماركسیزم لینیزم، مه‌لا و بانگخوازه‌كان ده‌بنه ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه.
هه‌ر لەبەر ئەم هۆیه کەس توانای نییه بڵێت؛ بەڵێ بەدیلی تۆمان هەیە و لەسەری ڕێکەتووین و شەڕی بۆ دەکەین کەبێتە جێگه‌ی تۆ. گه‌ر هاتوو بارزانی دووهه‌میش بڕوات (له‌كاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته نه‌ڕۆیشتبوو) له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه‌ی دێته جێگه‌ی كۆپیه‌كی دیكه‌یه، كه‌له‌ناو ئه‌قڵی كۆمه‌كی كوردیدا مێگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌یهاوێته نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئه‌مه به‌ڕای مته‌وازیعی من برینه گه‌وره كولتوریه‌كه‌یه ده‌بێت دانی پێدابنێین و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌ر بۆیه من سه‌رم سوڕنامێنێت كه تاوەکو ئەمڕۆ كه‌س نەیگوتووە بەدیلی بارزانیمان هەیه! چونكه له‌ناخی خۆیاندا بارزانی به‌به‌هێزترین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌یی نێو ڕۆحی خۆیان ده‌زانن، به‌هه‌مان شێوه‌ش بێده‌نگبوونی خه‌ڵكی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مۆدێله، له‌ڕێگه‌ی خۆپیشاندانی فاشێۆن و داواكاری له‌وه‌ی ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه نه‌ك دژایه‌تی سه‌رجه‌م كولتوری ده‌سه‌ڵات، هه‌مان لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت. لەنەستی کۆمەڵایەتیماندا و لەهەموو شوێنێکدا مۆديلی بارزانی ئامادەیە، وەک چۆن سەدام لەنه‌ستی کۆمەڵایەتی هەموو ئێراقدا هێشتا ئامادەگیه‌كی ترسناكی هه‌یه.
به‌مشێوه‌یه دیکتاتۆریەت ناڕوات تاوەکو لەدڵ و ڕۆحی مرۆڤی ئەم دەڤەرەدا ئەم مۆدێلە لانەچێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر بازهه‌ڵده‌ینه باكووری كوردستان، ئه‌وا له‌نێو په‌كه‌كه دا (مێگه‌لێكی سیاسی) هه‌یه هه‌وڵده‌دات وێنه‌ی ئاپۆ وه‌ك (پارتریارێك) زاڵبكات به‌سه‌ر كۆی خه‌باتی په‌كه‌كه‌دا. (ئاپۆچیه‌تی كوێر) ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كه‌له‌داهاتوودا مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی دیموكراتی له‌ڕۆژئاوا و باكوور دروستده‌كات.له‌به‌رئه‌م هۆیانه‌گۆڕینی سەرۆکەکان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌میشه‌ی وەک میسری لێدێته‌وه؛ لە‌حوسنی موبارەکه‌وه‌بۆ مورسی و لەمورسیەوە بۆ سیسی ولەسەدامەوە بۆ مالیکی و لەمالیکیەوە بۆ عەبادی، ئاوەها خۆیان دووبارەدەکەنەوە.کۆپیەکان و ئۆرگینالەکان لەجێگۆڕکيدان!
ماویه‌تی – كۆتایی به‌شی سێهه‌م
بۆ به‌شی چواره‌م؛
بۆ به‌شه‌كانی دیكه فه‌رموون: