ده‌نگێكی تیژ وه‌ك گوێزان گووتی؛ كه‌واته تۆ زۆڵه‌كه‌یت… لا‌چۆ له‌به‌رچاوم، بچۆ بۆ ژووره‌كه‌ی خۆت …
گابرێل گارسیا ماركێز – سه‌د ساڵ له گۆشه‌گیری*
ئه‌م گه‌شته‌مان به‌نێو دونیای ئه‌قڵی گاڵته‌جاری سیاسی كوردیدا بۆئه‌وه بوو، خوێنه‌ر له‌ڕوانگه‌ی هه‌ندێك چه‌مك و تێرمی گرنگی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی(پێته‌ر سلۆته‌ردایك) وه‌ك؛ پاتریاكیزم (پیاوسالاری) ، ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی (سینزم)، باستاردیزم (زۆڵیزم و زۆڵبوون)، كۆپی شۆپ ، ده‌عبابوون به‌نه‌عله‌تبوونو خاڵی سفری مێژوو… هتد دونیابینی خۆی شرۆڤه بكات. بێگومان به‌چه‌ند نمونه‌یه‌كدا تێپه‌ڕین كه له‌ناو مێژووی كوردیدا بوونی هه‌یه، چ وه‌ك فاكت و مێژوو و چ وه‌ك ژیانی سه‌ركرده‌یی كورد له‌ناو مێژوودا. دیاره ده‌شێت له‌زۆر خاڵدا ئێمه ته‌نها ئه‌و دیووه‌ی دیارده‌كه‌مان شیكرده‌وه كه‌تایبه‌تن به‌م چه‌مكانه و له‌پێناو تێگه‌یشتین له سینیزمی كوردی یان سینیزم به‌گشتی. به‌ڵام دیووه سیاسی مێژووه سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌كانی ده‌شێت له‌كۆنتێكسێكی تردا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و كاری ئه‌م باسه نییه.
گه‌شتی ئێمه، گه‌شتی گه‌ڕانه به‌دووی ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی كه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه، دونیایه‌ك خوێنی ڕشتووه و دونیایه‌ك چاره‌نوسی مرۆڤه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه. لێره‌دا ئه‌قڵی گاڵته‌جاری به‌ساده‌ترین پێناسه ئه‌وه‌یه؛ كه شتێك ده‌ڵێت و شتێكی تر ده‌كات، دووفاقه و ده‌بڵ مۆڕاڵه و ده‌بڵ ئه‌خلاقه. به‌مه‌ش ئێمه له‌ناو مێژووی كوردا به‌رامبه‌ر سوبێكتێك، سوژه‌یه‌ك، خودێك ده‌بینه‌وه كه له‌ناو دووفاقی خۆیدا كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌ی له‌م میلله‌ته‌دا خوڵقاندووه، هه‌ر له فرۆشتنی خاكه‌وه بیگره تاوه‌كو شه‌ڕی براكوژی و جاشێتی سیاسی بۆ بێگانه و له‌دواجاریشدا گه‌نده‌ڵی…
ئیدی ئه‌زیزان، ناتوانین ژیانی سه‌ركرده‌یه‌ك و هه‌ڵسوكه‌و‌تی جودابكه‌ینه‌وه له مێژوو و بڵێین؛ ئه‌وه ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی. ئه‌و ژیانه‌ی ئه‌و هه‌ڵیبژاردووه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌زاران ژیانی خۆیان به‌و ژیانه‌وه پابه‌ندبكه‌ن. هه‌ر بۆیه كاتێك (نه‌وشیروان موسته‌فا) دوای ئه‌م خوێن ڕژانه ده‌ڵێت؛ من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گاڵته‌م به سۆسیالستی هاتووه! ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین؛ كه‌واته ئه‌م هه‌موو گه‌نجه‌تان بۆچی له‌بن به‌رد و ژووری زیندانه‌كاندا، بۆ یه‌كترتان له‌سه‌ر چه‌مكی كرێكاری كوردستانی و كڕێكاری ئێراقی كوشت؟ بۆچی ئه‌م هه‌موو گه‌نجه‌تان نارد بۆ شه‌ڕی به‌عس له‌ژێر ناوی خه‌باتكردن بۆ سۆسیالزم و سوستێمی سۆسیالزم بۆ كوردستان؟ هه‌روه‌ها كاتێك (ئۆجه‌لان) له‌ئیتاڵیا گووتی؛ وازمان له‌تیرۆریستی هێناوه، خۆشه‌به‌ختانه پارتی كرێكاران و قه‌ندیل گووتیان؛ ئێمه تێرۆرمان نه‌كردووه، به‌ڵكو شۆڕشمان كردووه له‌پێناو مافه ڕه‌واكانمان…به‌مه‌ش ئۆجه‌لان تووشی شۆك بوو، ئه‌م شۆكه‌ش به‌خۆداچوونه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی به‌دووی خۆیدا هێنا…
به‌ڵام پارادۆكسه‌كه ئه‌وه‌یه كه (جه‌نگاوه‌ری خودا) درۆزن و دووفاق بێت، ئه‌مه كاتێكه كه ئیسلامییه‌كی بنه‌ماڵه‌ی (عه‌بدولعه‌زیز) نه‌ك له‌سه‌ر شه‌وانی سووری له‌نده‌نی و ده‌ستدرێژی له‌حیزبه ئیسلامیه‌كه‌ی ده‌رناكرێت، به‌ڵكو له‌شوێنای خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك دووباره هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆنترین حزبی ئیسلامی كوردستانه و وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی گه‌نجی كورد بۆ جیهاد ئاماده ده‌كه‌ن و دونیایان له‌پێناو به‌هه‌شتی خوادا له‌به‌رچاو ده‌خه‌ن مردنیان لێده‌كه‌ن به به‌چوونه ناو به‌هه‌شت. كه‌چی سه‌ركرده‌كه‌یان به پاسپۆرتی سعودیی و له (مایده‌ڤێلی له‌نده‌ن) خاوه‌نی شوقه‌ی گرانبه‌هایه و به ده‌چێت بۆ دیسكۆی گران و له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌خه‌وێت، نه‌ك ئه‌وه له‌ناو كافرانیشدا به ده‌ستدرێژیكار دادگاییده‌كرێت! ئیدی چیتر ئه‌مه ژیانی كه‌سی خۆی نییه، كه ئێمه بۆمان نه‌بێت به‌لایدا تێپه‌ڕین، چونكه ده‌بێت چه‌نده خێزان كوڕه‌كانیان، كچه‌كانیان چاره‌نوسیان له‌پێناوی حزبێكی ئیسلامی‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه و ئاواره‌یی كه سه‌ركرده‌كانیان بڕوایان به‌وه نییه كه‌به‌ناگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه…هه‌روه‌ها باسی ئه‌و شیوعیه ئیسلامیه‌مان كرد تا سه‌ر ئێسقان له‌پێناو مه‌لاكاندا دیوانی شیعر له‌بازاڕدا كۆده‌كاته‌وه. یان ئه‌و كۆمۆنیستانه‌ی قه‌بری سه‌ركرده‌كه‌یان له‌گرانترین شوێنی له‌ندنه!…هه‌روه‌ها هاتین باسی مام جه‌لالمان ئه‌و مام جه‌لاله‌ی له كتێبێكدا به‌ناوی ( مافی چاره‌نوسی كوردستان و مافی خه‌ونبینی به سه‌ربه‌خۆیی) ده‌كاته ده‌ستپێكی خه‌باتی خۆی، كه‌چی له‌دوایدا گاڵته به‌هه‌مان كتێبی خۆی ده‌كات پێتده‌ڵێت؛ (سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونی شاعیرانه) و دووباره ئێراق له‌سه‌ر میزاجی پان -عه‌ره‌بیزمی شیعی و سونی بیناده‌كاته‌وه.
ئاوه‌ها خوێنه‌ری ئازیز، ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی كوردی له‌م پێچه‌دا ترسناكترین نه‌خۆشیه كه ئه‌قڵی سیاسی دروستی په‌كخستووه و ده‌بێت بخرێته ژێر پرسیاره‌وه. ده‌مێكه هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه ده‌پرسێت و ده‌شبێت بپرسێت؛ ئایا ئه‌م سیاسیانه جیدین له‌وه‌ی ده‌یڵێن یان دوای ماوه‌یه‌ك به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانیان هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌مانه جگه له وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆپی ئه‌قڵیه‌تی پاتریاركی (پیاوسالاریی) نییه كه ڕه‌گه‌كانی له‌ناو دواكه‌وتوویی و ئه‌قڵی خێڵه‌كییه‌تدا داكوتاوه و سه‌كرده‌كان ته‌نها ده‌یانه‌وێ كورسی پاتریاریاك بگرنه‌وه و شه‌ڕی سه‌ركرده‌كان هیچیتر نییه جگه له‌شه‌ڕكردن له‌سه‌ر كورسیه دواكه‌وتووه‌كه‌ی پاتریارك نه‌بێت؟!
ئاوه‌ها ئه‌م گه‌شته ئه‌م (كایه هه‌مه‌ڕه‌نگه) ده‌خوڵقێنێت بۆ چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌قڵ له‌ناو گومان و كۆجیتۆی دیكارتیدا به‌وه‌ی ده‌ڵێت؛ من بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته هه‌م…به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی ده‌یه‌وێت مرۆڤی كورد بكاته ناو مێگه‌له‌وه و به‌خۆی بڵێت؛ من مێگه‌لی سه‌رۆكه‌كانم ، كه‌واته من هه‌م…لێره‌دا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت خوێنه‌ركه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی، كه گومانكردن له‌م ئه‌قڵه چ له‌ڕابوردوودا و چ له‌ئێستادا ئه‌و ئازاره‌یه ده‌بێت بیكێشێت، ئه‌و زۆنگاوه‌یه ده‌بێت قاچی تێبنێت. تاوه‌كو نه‌شچینه ناو زۆنگاوی ئه‌قڵی گاڵته‌جاری، دونیا وه‌ك خۆی، به‌ڕووتی وه‌ك چۆن هه‌یه، نایبینین.
به‌دیوێكی تردا، كۆی ئه‌م باسه چوونه ناو كایه و هه‌وڵدانه له‌ناو (كایه‌لۆژییه سلۆته‌ردایكیه‌كان) ته‌نها بۆئه‌وه‌یه خوێنه‌ر چاوی به‌راووردكاری له‌خۆیدا دروستبكات، و بچێته ئه‌و دیوو دیارده‌كانه‌وه. به‌مانای هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنی (كایه‌کان، سڤێرەکان– – Sphären- Sphere) ، كایه‌یه‌ك،ژوورێك، بوارێك، فه‌زایه‌ك له‌نێویدا به‌چاوێكی دیكه‌وه له‌دیارده‌كان بڕوانێت و چاودێربێت له‌سه‌ر ژیانی خۆی و بزانێت له‌كوێدا ده‌توانێت ببێت به باستارد و له‌كوێشدا هه‌مان كولتوری باو كۆپیده‌كاته‌وه.
له‌م گه‌شته‌ماندا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه (مۆدێلی بارزانی) وه‌ك مۆدێلێكی پاتریاركی به‌هێز، وه‌ك (مۆدێلێكی نێرسالاری)و ڕه‌مزی (ماسكولینزمی خێڵه‌كی)و ئیسلامه‌وی نه‌ریتخوازی جێگیر، به‌رده‌وام گه‌شه‌ده‌كات. ڕه‌گه‌كانی خۆی و هێزی خۆی له‌ناو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیدا وه‌رده‌گرێت.پارادۆكس لێره‌دایه كه دژایه‌تیكه‌رانی ئه‌م مۆدێله‌ش دێن و بۆ دژایه‌تكیردنی ئه‌م مۆدێله هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ناو ئه‌م مێگه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا كاربكه‌ن، بێئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن كولتوری ئه‌م مێگه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه بگۆڕن. ڕوونتر بدوێین؛ له‌شه‌سته‌كانه‌وه له جیابوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراته‌وه و جیابوونه‌وه‌ی ڕۆشنبیره‌كانی به‌ناوی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له مه‌لاموسته‌فا بارزانی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، كۆی دژایه‌تیكارانی ئه‌م مۆدێله به‌هه‌مان میتۆد و ئه‌قڵیه‌تی ئۆرگینال (بارزانی) هه‌وڵی دژایه‌تیكردنی بارزانی ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌مان ناونا شه‌ڕی (كۆپیه‌كان) له‌گه‌ڵ (ئۆرگینالدا) .
ڕاستیه تاڵه‌كه دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی ئه‌زموونی دژایه‌تیكردنی (مۆدێلی بارزانی) ئه‌وه‌یه؛ كۆی نه‌یارانی (كولتوری بارزانی) هه‌ڵگری هیچ كولتورێكی دیكه نین، ئه‌وان جودا بكاته‌وه له‌پارتی و كولتوری بارزانی، كه كولتوره‌كی كۆنزه‌رڤاتیڤانه‌یه. به‌مانای كۆی دژه پارتیه‌كان هه‌وڵی گۆڕینی كو‌لتور و شێوه‌ژیانی (مۆدۆس ڤیڤێندی- modus vivendi) خۆیان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیان ناده‌ن، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌مان كولتوری دێرین، كه له شه‌سته‌كانه‌وه كاری پێده‌كرێت، به‌هه‌مان میتۆد و ئه‌قڵیه‌ت له‌ناوخۆی خۆیدا كارده‌كه‌ن و خۆیان دووباره به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆپیه‌كی تری (پارتی دیموكراتی كوردستان) و كۆپیه‌كی تری (بارزانین)…ئیدی هه‌ر له‌په‌یوه‌ندی نێوان سكرتێری گشتی و ڕێكخستنه‌كه‌ی، یاخود ڕێكخه‌ری گشتی ڕێكخستنه‌كه‌ی، تاوه‌كو ده‌گاته دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و پله له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزی بۆ سه‌رۆك و كوتله و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب سیاسی یان خانه‌ی ڕاپه‌ڕندن و ته‌نانه‌ت پیرۆزكردنی سه‌ركرده‌كانیان دوای مردنیان وه‌ك ده‌ستلێنه‌دراو و به‌پێغمه‌به‌ركردنیان هه‌مان میتۆدی پارتیه له‌مامه‌ڵه‌یاندا له‌گه‌ڵ مردنی سه‌رۆك مه‌لا موسته‌فابارزانی!
به‌مشێوه‌یه لێره‌وه بیگره تاوه‌كو ده‌گاته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌ریته دواكه‌تووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و زیندووكردنه‌وه‌ی كولتوری خێڵه‌كان له‌پێناوی ده‌نگ و تاوه‌كو ده‌گاته سیاسه‌تی پیاوسالارانه‌ی ناشرین له‌دادگا و ڕاڕه‌وكانی یاسادا. بێگومان له‌دوا وێستگه‌یدا جه‌ختكردن له‌سه‌ر (سه‌وابتی دینی) كه بێگومان لێدانه له‌دروستبوونی سیاسه‌تێكی جێنده‌ری دروست له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. به‌مشێوه‌یه هه‌موو ئه‌م به‌ناو ( دژه پارتیانه) ته‌نها له‌ڕواڵتدا دژی پارتین به‌ڵام له هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانكردندا هه‌موویان كۆپی پارتین. به‌مانای له‌ڕواڵتدا جیاوازن، به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا كولتوریان وه‌ك كولتوری كۆنزه‌رڤاتیڤی پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ین، هه‌ر بۆیه دژایه‌تی پارتی هه‌میشه به پاشكۆیه‌تی پارتی ده‌شكێته‌وه.
پارادۆكسه‌كه لێره‌دایه به‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی پارتی به میتۆدی پارتی، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كۆڵكه‌كه‌ی ئه‌م مۆدێله‌یان به‌هێزتر كردووه و هێشتا پارتی حزبی یه‌كه‌مه له‌كوردستاندا. به‌مجۆره ئێمه ئه‌مه‌مان ناو نا شه‌ڕی كۆپیه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆرگینالدا و ئه‌م جه‌نگه‌مان له‌ناو چوارچێوه‌ی دوكانی كۆپیكردندا پێناسه‌كرد، وه‌ك چۆن هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه ده‌چێت دۆكۆمه‌نتێكی ئۆرگینال له‌دوكانی كۆپیدا كۆپی بكات، ئاوه‌ها نه‌وه‌كان له‌م كولتوره پیاوسالارییه (پاتریاركیه) یه‌كتری كۆپیده‌كه‌نه‌وه و ناومان نا (كۆپی شۆپی نه‌وه‌كان).
بێگومان ئه‌م دوكانی كۆپیه به‌شۆڕشكردنی فیزیكی و چه‌كداری كۆتایی نایه‌ت، به‌لابردنی ئیداری و گۆڕینی چه‌ند یاسا‌ییه‌ك كۆتایی نایه‌ت، ئه‌ی چی له پاتریاركه‌كه‌ی ڕه‌مزییه‌كه‌ی ناو ڕۆحمان بكه‌ین؟ وه‌ك چۆن له كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقدا سه‌دامه‌كه‌ی ناو ڕۆحی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ر ڕۆژه‌و له‌شوێن و ده‌زگا و خێزان و مزگه‌وت و حزب و قه‌واره‌یه‌كدا سه‌دامێكی بچوك به‌رهه‌مدێنێت. ئاوه‌ها‌لابردنی ئه‌م مۆدێله پاتریاركییه، نێر سالارییه، ته‌نها به‌دروستكردنی (هۆشمه‌ندییه‌كی نوێ) ده‌پوكێته‌وه، هه‌تاوه‌كو ئه‌م هۆشمه‌ندیه نوێیه له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌دایك نه‌بێت و خۆی ئه‌زمون نه‌كات، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه پاتریارك له‌دوای پاتریارك له شێوه‌ی (سه‌رۆكی نه‌مر – پاتریارك) به‌رهه‌مدێنێته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر بچینه ناو ڕه‌گه‌كانی ئه‌م مۆدێله پاتریاركیزمه، پیاوسالارییه، دواكه‌وتووه، له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌واجۆرێك له‌توندوتیژی خێزانی له(فۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تیدا) له‌كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وانیتر پیاده‌كرێت، ئه‌م فۆرمه له‌هه‌موو شوێنێكدا ئاماده‌یه. ئه‌م فۆرمه سه‌رێكی له‌ئیسلامدا بۆ دروستبووه و قاچێكی له‌خێڵكدا و ده‌مێكی له‌مۆدێرنه‌دا بۆ دروستبووه و ده‌ماغێكی له‌كۆنه‌خوازیدایه. كۆی ئه‌م مۆدێله پاتریاركیه له‌هه‌موو سووچ و په‌نای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، له‌په‌یوه‌ندییه سێكسوالیه‌كانی نێوان ژن و پیاوه‌كاندا، هۆمۆكاندا، ترانس جێندره‌كانشدا، ئاماده‌گی هه‌یه. ئه‌م مۆدێله به‌درێژایی مێژوو خۆی كۆپیده‌كاته‌وه و له‌به‌رئه‌م هۆیه كۆی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌مان به‌سوڕانه‌وه له‌ناو دوكانێكی كۆپیكردن پێناسه‌كرد. ته‌نها زۆڵ و باستاردی سیاسی و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت ئه‌م زنجیره گه‌شه‌سه‌ندنه نێگه‌تیڤ و كۆپیه بوه‌ستێنێت و مه‌كینه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی ئه‌م سته‌مه بشكێنێت.
بێگومان له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م باستارده، ئه‌م زۆڵه سیاسیه، كه ده‌كرێت گروپه‌یه‌ك، ڕێكخراوێك،ڕێبازێكی سێكسوالی نوێ بێت، ده‌كرێته مۆنسته‌ر و ده‌عبا وئه‌قڵی كۆپیكار هه‌وڵده‌دات باستارد بكوژێت یان و زۆڵ بكات به‌ده‌عبایه‌ك كه‌له‌په‌ره‌سه‌ندنی پێگه‌یشتنی ئاسایی ده‌رچووه و ده‌بێت ڕامبكرێت و له‌چوارچێوه‌ی خواوه‌ندا بمێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه زۆر زوو پارتی و كولتوری كۆنزه‌ڤاتیڤی سیاسی بۆ لێدانی شیوعیه‌كان هاتن مێگه‌لی جه‌ماوه‌ریی كۆنه‌خوازی جوڵاند به‌وه‌ی كه ؛ شیوعیه‌كان سواری دایك و خوشك و كچه‌كانی خۆیان ده‌بن، چونكه ماركس ده‌ڵێت دارێك خۆت بیڕوێنیت پێویسته به‌ره‌كه‌ی بۆ خۆت بێت …به‌مه‌رجێك نه‌ماركس و نه‌ئه‌نگلس و نه‌كۆمۆنیزم شتی وه‌هایان نه‌نوسیووه و نه‌گوتووه.
هه‌روه‌ها كاتێك كه مه‌كته‌بی سیاسی ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی بارزانی نه‌هێڵێت وشه‌ی (جاش) ی بۆداده‌تاشن و پێوه‌یان ده‌لكێنن.. كه ئارام و شه‌هاب وه‌ك دوو دامه‌زرێنه‌ری به‌هێزی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م دوكانی كۆپیه كۆنه‌خوازه ده‌ربچن و له‌پێناویدا ده‌مرن، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت درێژه به‌و كولتوره نوێیه بده‌ن ناوی (ئێراقچی)یان لێده‌نێن و زیاتر ده‌عاجانیان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌یانكه‌ن به (ئاش) ئیدی هه‌ر كه‌سێك له‌دژی دووسه‌كرده مام جه‌لال و نه‌وشیروان بوایه به تۆمه‌تی ئاش ده‌عاجانیده‌كراو خوێنی بۆ هه‌ر یه‌كێك حه‌ڵالده‌كرا زۆریش له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا كوژران . ئه‌مه له‌پارته ئیسلامیه‌كانیشدا بوونی هه‌یه و له كۆمۆنیسته نوێیه‌كان ده‌عاجینكردن له‌شێوازی ناوناتۆره‌ی وه‌ك ناسیونایست، بۆرژووازی، و دژه كرێكار وئۆپۆرتنیست و ڕیڤیژینست و ئانارشیست… هتد ..له‌ئیسلامیه‌كاندا به كافر و عه‌لمانی زه‌ندیق و هتد ده‌عاجانیده‌كرا. ئیدی هه‌موو یه‌كێك ئه‌م ده‌عبایه بكوژێت ده‌بێته پاڵه‌وانێك ، چونكه پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی كولتوری جڤاته‌كه‌ی ده‌كات.
لێره‌وه به‌رامبه‌ر كۆنترین فۆرمی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌بینیه‌وه، كه بیركردنه‌وه‌ی یۆنانیه‌كانه كاتێك خواوه‌نده‌كان زۆڵیان ده‌بێت، یه‌كسه‌ر ده‌یانكه‌ن به‌ده‌عبا و نێزیكبوونه‌وه لێیان ده‌بێته وشكردنی جه‌سته‌ی پاڵه‌وانان. وه‌ك چۆن له‌میتۆسی (ئه‌فسانه) سه‌ری په‌ڕێندراوی (میدۆزا) دا هه‌یه، كه‌هیچیتر نییه جگه له ژنێكی نه‌گبه‌ت خوای خواوه‌نده‌كان (زێۆس)ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر ده‌كات، كه‌چی له‌جیاتی سزدانی زێۆسی خودای نێرسالار، ده‌كرێت به‌ده‌عبایه‌كی ناشرین! میدۆزا پرچه‌كانی ده‌بن به‌مار و جوانیه‌كه‌ی ده‌بێته له‌عنه‌ت بۆ خۆی و هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵیدا بخه‌وێت، هه‌ر كه‌س سه‌یری چاوه‌كانی بكات ده‌بێت به‌به‌رد و له‌ناو ده‌چێت.ته‌نانه‌ت دێوه گه‌وره‌كانی نێو ئۆقیانوسه‌كانیش، سه‌گه سێ سه‌ر و كلك ماره‌كانی نێو جه‌هه‌نه‌می هادێس به‌نه‌عله‌تكردنی ئه‌و زۆڵه‌ن.
ئه‌م بوون به‌ده‌عبایه به‌گشتی سزای لادانه له‌كولتوری باو، لێره‌دا له‌م باسه‌دا لادانه له كولتوری پاتریارك و پیاوسالاری و كۆنه‌خوازی، لادانه له‌خوداوه‌نده‌كان. به مانای ته‌نیا كه‌و‌تنه‌وه‌یه وه‌ك ده‌عبایه‌كی ناشرین. به‌ڵام هونه‌ری دژایه‌تیكردنی ئه‌م كولتوره باوه ئه‌وه‌یه، كه به‌رگه‌ی ئه‌وه بگریت ته‌ریك و نه‌عله‌تلێلكراوبیت و زۆڵبوونت پێ باشتر بێت وه‌ك له‌وه‌ی له ژیانێكی هه‌ڵه‌دا بژیت و لێره‌وه سوبێكتی (ئۆپۆزیسێۆن-بوون) سه‌رهه‌ڵدادات. ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی فیگوری باستاردیان تێدا دروستبووه و زۆڵی سیاسی و كولتوریی و موزیكالی و ئاینی تێدا له‌دایكبووه، شارستانی گه‌وره‌یان بۆ خۆیان بیناكردووه و ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌خۆیاندا ده‌چنه‌وه و خۆیان له‌دووباره‌بوونه‌وه ده‌پارێزن. هه‌ر بۆیه كێ بتوانێت به‌رگه‌ی به‌ده‌عبابوون بگرێت له‌كولتوری باودا، ده‌توانێت گۆزه‌یه‌ك له‌په‌رستگای كولتوری خواوه‌نده ئه‌به‌دیه‌كان بشكێنێت، ده‌توانێت ئامێرێكی كۆپی له‌دوكنی كۆپیه‌كه‌ی پاتریاركدا له‌كاربخات. هه‌ربۆیه بۆ ده‌عباكردنی نه‌وه‌ی باستارده‌كان خۆی جه‌نگێكه له‌نه‌وه‌ی دووهه‌م و سێهه‌میشدا به‌رده‌وامه، ئه‌مه باجێكه كه باستارد ده‌یدات و به‌میراتی بۆ نه‌وه‌ی دووهه‌می به‌جێده‌هێڵێت تاوه‌كو خۆی ده‌بێت به‌كولتور.
به‌ڕای من كه‌ی باستارد ڕامكرا، ئه‌وا ده‌بێته ده‌عبایه‌كی ده‌سته‌مۆی ناشرین له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا. چیرۆكی ته‌مه‌نی (زۆڵی سیاسی) له كولتوری ئێمه‌ی كوردا هه‌میشه ته‌مه‌نی كورت بووه، چونكه زۆڵی سیاسی هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌باوكی پاتریارك،له‌دوای پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ململانێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه ڕیزی هه‌مان كو‌لتور و هه‌مان به‌های كۆنینه و هه‌مان دواكه‌توویی. به‌مانای ئه‌وانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ نێو كۆپی شۆپه‌كه، به‌ڵام چیتر شوێنای خواوه‌ندی ژماره دوو و سێ و چواریان پێنابه‌خشرێت، به‌ڵكو بوونه‌ته ده‌عبایه‌كی ده‌سته‌مۆ، وه‌ك مۆنسته‌رێك، له‌خوار قاچی پاتریارك بۆ ئه‌به‌د ماونه‌ته‌وه. به‌مانای ته‌نیاییه‌كه‌یان، پابه‌ند نییه به‌ئیندیڤیدوالیه‌ت و ته‌نیاكه‌وتنه‌وه‌ی باستارد و كولتوری زۆڵیزم، نه‌خێر، ته‌نیاكه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نیاكه‌وتنه‌وه و مردنه له‌كه‌ناری خۆكۆپیكردنه‌وه وه‌ك ده‌عبایه‌كی ناشرین له‌ناو فه‌وزایه‌كی گه‌وره و پیرۆزكردنێكی درۆزنانه‌دا. ئیدی ژیان و مردنیان هیچیتر نه‌بووه جگه له‌پارێزه‌ری ئامێری كۆپیه‌كانی پاتریارك نه‌بێتو مردنیشیان ته‌نها مردنی ده‌عبایه‌ك بووه و هیچیتر.
ته‌واو
سه‌رچاوه‌كان
-
– Peter Sloterdijk, Die schreckliche Kinder der Neuzeit, Suhrkamp 2014
– Ehsan Abdulaziz: Saudi millionaire who said he ‘accidentally tripped and -penetrated’ teenage girl cleared of rape/ Independent -16.Decmber 2015
بۆ زانیاری له‌سه‌ر ڕۆچوونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز به‌كچێكدا به‌سه‌رخۆشی تكایه بڕوانه ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپه‌ندێنت Independentله 16.Decmber 2015 ) / یان لەگۆگلە ناوەکەی ليبدەن بە ئینگلیزی/یان ئه‌م لینكه؛
http://www.independent.co.uk/news/uk/crime/millionaire-ehsan-abdulaziz-who-said-he-accidentally-tripped-and-penetrated-teen-is-cleared-of-rape-a6774946.html
یان ئه‌م لینكانه؛
لینكی ڕۆژنامه‌ی الوطن له‌مه‌ڕ ئیحسانی عه‌بدولعه‌زیزی سعودی:
http://www.watanserb.com/2015/12/16/مليونير-سعودي-مارس-الجنس-مع-قاصر-عن-طري/
ئەمەش لینکی دەیلی مەیلە بەدانپێانانی ئیحسانی سعودی؛
http://www.dailymail.co.uk/news/article-3361640/Saudi-millionaire-cleared-raping-teenager-telling-court-accidentally-penetrated-18-year-old-tripped-fell-her.html
لینکی میرەر دەربارەی تیوەگلانی دادوەر؛
http://www.mirror.co.uk/news/uk-news/millionaire-businessman-cleared-raping-teenager-7018414
بۆزانیاری لەمەڕ پۆستە فەیسبوکیەکەی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز؛ بڕوانە
http://www.nrttv.com/Details.aspx?Jimare=23109
ئەمەش لینکی ئیمزاکان و داواتی تێهەڵچوونەوەن؛
https://www.change.org/p/karen-bradley-mp-investigate-judge-martin-griffiths-for-corruption-and-protecting-rapists?recruiter=33338868&utm_source=share_for_starters&utm_medium=copyLink
– بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی دیوانی قوبادی جه‌لیزاده له‌كاتی وه‌زیری ڕۆشنبیری كاوه شاكر مه‌حمودكه‌ئێستا سكرتێری حزبی شیوعو كوردستانه بڕوانه؛
http://archive.penusakan.com/hewal/60-qwbadycelilzade-mlyoniek-xramekra.html
یان بڕوانە؛
کوردستانی نوێ؛ ئامانج خه‌لیل؛ ستیانی بەفر ھەرای نایەوە قوبادی جەلیزادە دەڵێ بەھۆی شیعرێکەوە تەکفیر کراوە…ڕۆژی15/1/2011 http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=5697&Cor=5&Besh=Witar
– ئۆجه‌لان؛ وازمان له‌تیرۆر هێناوه- به‌رلینه تسایتونگ ؛
-
http://www.berliner-zeitung.de/abdullah-oecalan-war-zuletzt-wochenlang-mit-einem-flugzeug-auf-der-flucht—das-ende-einer-karriere-als-
berufsrevolutionaer-das-phantom-fliegt-nicht-mehr-16049144
-
Peter Sloterdjik, Kritik der zynischen Vernunft, SV 1983.
-
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام به‌شی یه‌كه‌م، بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه –چاپخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ – كانونی دووهه‌م ساڵی ١٩٨٠
9. Gabriel Garcia Marquez, One Hundert Years of Solittude, Penguin.
بۆ كۆی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌به‌شی یه‌كه‌مه‌وه تا دوابه‌ش فه‌رموون: