Ismail hamamin - photo by Houzan

چەند جگەرەیەکی نەکێشراو


Loading

١

بەیەکگەیشتین بێئەوەی کەسمان گلەیی لەو ساتە ڕاکردووە بکەین

یاخود باسی لەو وێستگە زوهرەییانە بکەین، بەردەوام لەخەونەکانماندا بەدوومانەوەن .

دوێنێ،  بۆ یەکەمجار دوای جێهێشتنی نەرمەژێی ودڵدارییە پڕجۆشەکانی نیشتمان

خەونمان بە هەنارەوە بینی.

٢

کاتێک پیرەدایک  لەژێر نەرمە هەتاوی  ڕەشەمێ سەرخەوی دەشکاند،

حەزم دەچووە سەر  بەهێ بۆندارەکان و دەمزانی  لەمانگی خەزەڵوەردا

 هەناسەی دڵداریەکی  دێرین  چاوەڕێم دەکات.

٣

کوا خۆر بۆئەوەی  دنیایەک نەهامەتی ڕاکردووی پێ ڕام کەم،

 کەی ( بۆرخیس ) لەسویسرا  پیردەبێت؟!

٤

لە هەموو کەنار دەریایەکداپەشیمانیەک  هەیە،

لەهەموو   وێستگەیەکی شەمەندەفەردا، ماچێکی گەرمی  هیلاکم دیووە

لەسەر کورسەیەک وەنەوز دەیـباتەوە و چاوەڕوانی   هیچە…

٥

دوێنێ شەو ئاسکە پەمەیییەکان سەردانیان کردم،

چونکە ماوەیەک  بەر  لەهەناسەکانی   ڕەشەبا، منیان  بەسەر تەنافەکانی  مەنفاوە  بینی بوو،

منیان وەک  توێکڵە پڕتەقاڵێک بینی،

گەڕاوە لەخەونەکانی به‌فر، لەبیرەوەریەکانم  دەڕوانی.

٦

سێوێک  لەمن  هیلاکترە،

منیش  لە لێمۆیەکی  بەیانیان   بێدارترم.

٧

هاوڕێکەم  لەنێو بەستەڵەکدا  جگەرەی  دەکێشا  و لەوێش  ڕەقەوە بوو…

کە بەمردوویش  لەنێو شەمەندەفەرەکانی  فرانکفۆرتدا  گرتیان گووتی؛

هاتووم  بۆ ئەوەی   لەگەڵ  هاوڕێی دێرین  لەم  پەنجەرانەوە گاڵتە   بەدەریا بکەین،

لەگەڵ   (بۆرخیس) دا   پیربین . ..

 نورنبێرگ – یانوار 1999

 

  • خۆرخێ لویس بۆرخێس  ١٨٩٩ – ١٩٨٨؛ چیرۆكنوس  و شاعیری ئه‌رجه‌نتینی.

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین
ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌.