ئه‌مریكانامه قه‌سیده – ڕۆمانێكی قووڵه، قووڵ به‌قه‌د سه‌فه‌ركردن به‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئاوریشمی ماركۆ پۆلۆدا. ئه‌مریكانه‌مه گه‌ڕانه به‌دووی سوبێكتێك، خودێك، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌و‌یه‌دا ونبووه. ونبووه له‌ناو خۆیدا، به‌جۆرێك (خودی شیعریی) له‌ناو كایه‌ی خۆیدا به‌دووی كایه‌ی گه‌وره‌تردا ده‌گه‌ڕێت، له‌ناو لۆكالدا به‌دووی شیعرییه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت، پڕ بكات به‌جیهاندا.
كاكه‌یی له‌ناو بڵقه هه‌واییه‌كه‌ی خۆیه‌وه، له‌ناو پفكه ته‌نكه‌كه‌ی خۆیه‌وه، خۆی داوه‌ته به‌ر ڕه‌شه‌بایه‌ك هه‌ر جاره‌ی بۆ شوێنێك له‌نگه‌ر ده‌گرێت، له‌خودی خۆیدا ده‌یه‌وێت ببێت به‌جه‌مسه‌ر، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆی شاره‌كانی ئه‌م جیهانه نامۆیه‌دا.
پێشه‌وا كاكه‌یی له‌م قه‌سیده‌یه‌دا چیرۆكی جیهانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، چیرۆكی ڕه‌نگه‌كانی، چیرۆكی خورپه و شۆڕش و تێك‌شكان و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تی. ئه‌م به‌دووی ڕۆمانسێكدا ده‌گه‌ڕێت له‌ناو جوگرافیایه‌كدا، كه سه‌رمایه‌داری گڵۆباڵ دواهه‌ناسه‌ی ڕۆمانسی خنكاندووه، به‌ڵام ئه‌م به بڵقه‌كه شیعرییه‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌نده و خۆی تێدا قوشمه‌ڵه كردووه، له‌ناو بڵقه‌كه‌یدا خۆی شلكردووه بۆ ته‌وژمه هه‌وایه‌كی تر، بۆ ڕه‌شه‌بایه‌كی تر بیبات له‌گه‌ڵ خۆی، بۆ شوێنێكی تری بۆهیمه‌یه‌ت، بۆ دونیایه‌كی تری خه‌یاڵ بۆكراو…
ته‌واو
بۆ خوێننده‌وه‌ی ئه‌مریكانامه كلیك بكه‌ره سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره: