کورتە فلیمی : سەمای لەگەڵدا بکە

Loading

ئەم کورتە فلیمەی کەناڵی ئارتەی ARTEئەڵمانی /فەڕەنسی سەمای لەگەڵدا بکە TAnz mit ihr  یەکێکە لەوفیلمە جوانانەی کەلەنێوان سەما و هونەری کامێراو سیناریۆی بچوکدا گەمەی خۆیدەکات.سەما و دونیای ئەشق و ڕۆژانە

ژیانی ئەوروپی و تەنیایی مرۆڤی نەوەی ئەم سەردەمەی ئەورپا بەرجەستە دەکات.

ژیانی کچیکی قوتابی لەبەرلین (ئالینا تێتسل)  لەنیوان قوتابخانەو سەماکردنی بالێدا. ئاشقی کوڕیک دەیێت (فلیک کاسترۆ ) و لێرەوە فلیمەکە لەنێوان جادەکانی بەرلین و دیسکۆ و سەمای بالێ و شیعر دەستپێدەکات.ژیانی گەنجی ئەوروپایی لەنێوان تەنهایی ڕۆحی و سوستێم و بەتاڵاییدا  .

ئەم فلیمە یەکێکە لەو فلیمە جوانانەی بۆ ئێوەی ئازیزمان  هەڵبژاردووە، وشەکانی فلیمە ئەڵمانیەکە  زۆر کەمن   و فیلمەکە زیاتر هەوڵدەدات لەڕیگەی گرتەی کامیرار و جوڵە و موزیک و لۆکەیشن و شوینەکانەوە تەعبیر لەناوەڕۆکەکەان بکات . بەگشتی  جوڵەکان کۆی  کامیرا چیرۆکەکەتان نیشاندەدات، ئەوەی کەلەم فلیمەدا گردگە بۆتانی وەرگێڕین وشەکانی بەشی یەکەم و دوابەشە …هیوادارین لەم پێنج ڕۆژەدا سەیری ئەم فلیمە بکەن …

فلیمی؛ سەمای لەگەڵدا بکە
فلیمی؛ سەمای لەگەڵدا بکە

فلیمەکە: سەمای لەگەڵدا بکە !

سەرەتای فلیمەکە: (دەنگی ژنێک) ؛ ئەو چیتر (مانگە شەوەکان) ناژمێرێت…

دەنگی کچە ئەکتەرەکە: هەندێک ڕۆژ ترس ئەوەندە زۆرە، خەریکە بخنکێم بەڵام کاتێک هەناسەدەدەم ژیانێکی تر لەدەمارەکانمدا دەجوڵێت …

(فلیمەکە تادوابەشی سەیر بکە)

دوابەشی فلیمەکە مەنەلۆگ:

(دەنگی ژنەکە)

بەڵام کاتێک هەناسەیەک هەڵدەکێشم بەشێک لەژیان دێتەوە دەرێ.

ئەو چیتر (مانگە شەوەکان) ناژمێرێت، چونکە دەنگی دەبێت بەپێکەنینەکانی

دەموچاوی دەبێت بەدەستی،

سەمای ئەو دەبێت بەهەنگاو

دەستی لەقژەکانیدایە.

لەکوێدا ئەو هەناسەی توند بێت، ڕەشەبا دەستپێدەکات

پێستی لەنێو گیاکاندایە

وشەکان بەردەبنەوە

گەڵاکان بەردەنبەوە و درەختەکان بەدەوریدا چرپەیانە.

کەس ناتوانیت بڵێت زۆردەمیکە  ئەمانە پێشوازی لێدەکەن یان ئامادەن بۆ پێشوازیکردنی

یان دەتوانێت  زەمەن بگەڕێتەوە بۆ هاتنی و

بۆ هاتنی سێبەرەکان و هێزی ئەو

بەمشیوەیە گورانیەکانی بەڕیگای خۆیان سەمادەکەن

سەمادەکەن تاسەری سپی دەبێت

تاسەری سپی دەبێت و هێڵەکانی دەستی زۆرتردەبن …

(دەنگی کچەکە)

تاوەکو سەرم سپی دەبێت و

هێڵەکانی نێو لەپی دەستم بێشومار دەبن ….

…تەواو ….

کلیک بکەرە خوارەوە:

کورتە فلیمی؛ سەمای لەگەڵدا بکە    Tanz mit ihr !