کارۆ حوسێن
(چیرۆکی زۆر کورت)
خزمه‌تکار زۆر به‌په‌له و به په‌شۆکاوی به‌ره‌و دیوه‌خانی میر هات
-میرم میرم
— چی بوه چی قه‌وماوه وابه‌م ناوه‌خته خۆت کرد به ژووردا؟
ـ میرم ئه‌زانم ئێوه هه‌مو پاش نیوه‌ڕۆیه‌ک کاتی پشودان و نوستنتانه، به‌ڵام ناچاربوم هه‌واڵێکتان بۆ بێنم.
میر به‌ساردیه‌وه ؛ چ هه‌واڵێک ؟
– گه‌وره‌م ئه‌بێ چی وامن ڕه‌نگ په‌ڕیو بکات ؟!پیاوه‌کانی میری (……)سنوری ئێمه‌یان به‌زاندوه !
ـ هه‌ر به‌وساردیه‌وه؛ چه‌ند پیاون ؟
-قوربان نازانم به‌ڵام ئاسکه کێویه‌کان ڕاو ده‌که‌ن و ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ میرنشینه‌که‌یان.
— که‌واته مه‌ترسی نیه بۆ میرنشینه‌که‌مان !
– چۆن میرم ئه‌ی خه‌ڵکی ، هه‌موو له برسا ئه‌مرن؟
ـ بێ ئەقڵ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌م ڕادێنم به‌ئەو و بۆنه بژین که له‌برژاندنی ئاسکه‌کانی خۆمان له میرنشینی دراوسێمانه‌وه با ئه‌یهێنێ بۆ نێویان .
تەواو