به‌یانی بوو له خه‌و هەستا، جارێ (سۆزی) له‌نێو شیرینی خه‌ودا بوو، شیرین دڵی نه‌هات کچه ۱۷ ساڵه‌که‌ی له‌خه‌و هه‌ڵسێنێت له‌دڵی خۆیدا وتی (تاقانه‌ی دایه شه‌وان به‌دیار چاولێکردنی فه‌یسبوکه‌وه دائه‌نیشێ).
(شیرین) ده‌موچاوی شۆری و ده‌ستی کرد به ناوماڵ کۆکردنه‌وه، سه‌ره‌تا ڕێکخستنه‌وه‌ی مه‌تبه‌خه‌که و دواتر ژوری میوان، کاتژمێر گه‌یشتبووه ۱۰:۳۰‌ی پێشنیوه‌ڕۆ، چووه ژووری نوستنه‌که‌ی تا کۆیبکاته‌وه به‌ڵام چاکه‌ت و پانتۆڵه‌که‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر سیسه‌مه‌که بینی، له دڵی خۆیدا وتی (که‌مێکی تر ئه‌حمه‌د دێته‌وه ماڵ و پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌ڕواته ده‌ره‌وه له‌وانه‌یه ئه‌م جلانه‌ی پێویست بێت، بۆی ئوتو بکه‌م باشه).
سۆزی له‌خه‌و هه‌ستا به ده‌نگی ده‌رگاکه، (شیرین) زانی کچه‌که‌ی له‌خه‌و هەستاوە
– سۆزی گیانی دایه هەستای؟
– به‌ڵێ دایه گیان هەستام.
سۆزی دوای ده‌موچاو شۆرینینێكی به‌په‌له به‌ره‌و ژووری نوستنه‌که‌ی دایکی ڕۆیشت، بینی دایکی جل ئوتو ئه‌کات به‌ڵام نه‌یزانی جله‌کانی باوکێتی.
– ئه‌ی بۆ منت هه‌ڵنه‌ساند؟ بیده‌ره من، سۆزی چاوه‌ڕێی وه‌ڵام نه‌بوو چوو ئوتوه‌که‌ی له‌ده‌ست دایکی وه‌ربگرێت بینی جلی پیاوانه‌یه!
دایکه ئه‌وه جلی کێیه؟!
– قابیله هی کێیه ئه‌زیزم، نایانبینی جله‌کانی باوکته!!!
– جا دایکه بۆ ئێستا ئوتویان ئه‌که‌ی؟!
– ئێ کچم باوکت که‌مێکی تر له‌ده‌وام دێته‌وه، له‌وانه‌یه دوای نیوه‌ڕۆ بچێته ده‌ره‌وه و له‌به‌ریان بکات!!!
سۆزی به خه‌مێكه‌وه كه دایكی وایزانی بێتاقه‌تی پاش له خه‌و ههڵسانێتی؛
– باشه دایکه بیرمکه‌وته‌وه دوێنێ شه‌و هاوڕێیه‌کم له فه‌یسبوک نامه‌ی بۆم نارد وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه ئه‌چمه‌وه ژووره‌که‌م وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه.
شیرین له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئوتوهکهدا؛
– باشه تاقانه‌ی دایه و بابه نازداره‌که‌م بڕۆ وه‌ڵامی بده‌وه.
سۆزی چووه ژووره‌که‌ی خۆی و دهرگاکەی داخست، به‌ره‌و سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی رۆیشت، ئه‌و سیسه‌مه‌ی باوكی به‌منداڵی و له‌ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا، پێش مردنی به‌ڕوداوێكی هاتوچۆ بۆی كڕی بوو (باوكه دایكم بیرت ئه‌كات).