(رِۆژێك كتێبێكم خوێنده‌وه و سه‌راپای ژیانم گۆرِا) هه‌رجارێك رِۆمانى (ژیانى نوێ)ى( ئۆرهان پامۆك) بخوێنمه‌وه ئه‌م دێرِه له‌ناوه‌وه ئهمههژێنێت. سه‌ره‌تا هه‌ستم ئه‌كرد وته‌كانى داپیره و ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ى بۆ وێنه‌كێشان هه‌مبووه سه‌رله‌به‌رى ژیانیان گۆرِیوم. لهوباوهرِهدام هه‌موومان له ژیاندا شتێك یاخود كه‌سێكمان هه‌یه كه سه‌رله‌به‌رى ژیانمان بگۆرِێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكى چاوهرِواننهكراودا رِوودهدات،
كاتى رِوودانى رِهنگه كاتێكى زۆر كوشنده بێت و ته‌واو ته‌واو سه‌رله‌به‌رى ژیانت بگۆرِێت.. به‌لآم نه‌خێر نه وته‌كانى داپیره و نه وێنه‌كێشان ژیانى منیان نه گۆرِی، به‌ڵكو رِۆژێك منیش……….
پێتان ناڵێم سه‌رله‌به‌رى ژیانم به‌چى گۆرِا، تا ئه‌و ئاستهنگانهتان بۆ باسنهكهم كه له پێناو فێربوونى وێنه‌كێشاندا تووشى بووم. چه‌ندین ناخۆشیم بینی، چه‌ندین ئازار .ته‌نانه‌ت ده‌ستم له‌خۆشه‌ویستى نیشتیمان و دایك و هه‌موو خزمان هه‌ڵگرت له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ( باران)ى خۆشه‌ویستم ، ئێستا من و نیشتیمانم چه‌ندین ولآتى غه‌ریب له نێوانماندایه. هاورِێیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى نیشتیمانم له بوارى وێنه‌كێشاندا خراپ بوو ناچار ئه‌بوو جێبهێڵم. هه‌موو جارێك داپیره‌م ئه‌ى گوت: (رِۆڤان تۆ ئه‌بێت ببیت به وێنه‌كێش، باپیرت به‌ئاواته‌وه بوو ببێت به وێنه كێش، به‌لآم به‌داخه‌وه ته‌مه‌ن رِێگهى نه‌دا) ئه‌م قسانه‌ى داپیره‌مم هه‌موو جارێك هێنده‌ى تر له‌ناوه‌وه هانى ده‌دام. ته‌واو ناتوانم له‌وه زیاتر خۆم بۆ رِاناگیرێت. بیهێنه پێش چاوت له ولآتێكى غه‌ریبدا بژیت و بیرى یاده‌وه‌ریى كۆنى منداڵیت بكه‌وێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌و ساته ترسناكانه‌ى كه له رِێگاى گه‌یشتن به‌و ولآته‌دا تووشى بویت، كابراى قاچاخچى ، كابارى تلیاك خۆر ،سه‌گه گهرِهكانى رِێگا كهدوات ئه‌كه‌ون و ئه‌وه‌ى بكه‌وێته به‌رده‌ستیان رِزگارى نابێت، ئه‌مانه هه‌موویان چیرۆكن . ئه‌و هه‌مو و ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌ته‌ى لهرِێگا بینیم ئاه. چه‌ند به ئازاره. من ئێستا لێره ئه‌ژیم و له‌وێ نیم.. تكایه هاورِێیان ته‌واو پێتان ئه‌ڵێم ژیانم به‌چى گۆرِا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى درێژه به‌م باسه‌ى ئێستا نه‌ده‌م چونكه له‌ناوه‌وه ئهمكرۆژێت. منیش رِۆژێك كتێبێكم خوێنده‌وه و سه‌رله‌به‌رى ژیانى گۆرِیم. ئه‌مه له كاتێكدا من له هه‌وڵ و كۆششى بهردهوامدابووم تا بگه‌م به‌و ئاواته‌ى كه پێشتر هه‌مبووه.. ئه‌و ئاواته‌ى كه‌چه‌ندین ساڵ خه‌ونم پێوه بینی . ئه‌و ئاواته‌ى كه ئه‌گه‌ر لهدایكببوایه ئاواتگهلێكى تر‌ى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنا. . من نه‌مزانى ته‌نها به‌خوێندنه‌وه‌ى كتێبێك ئاوها ئاواته‌كه‌م له‌ناو ئه‌چێت. باشه ئه‌گه‌ر بمزانیبایه ئه‌بوو چیم بكردایه؟
به‌هه‌رحاڵ من خوێندمه‌وه، ئه‌مه‌ش ئاواتهكهمى وه‌كو به‌فرێك توانده‌وه و سه‌رماى هیچ زستانێك نایكاته‌وه به به‌فر.
چه‌ند رِۆژێك بوو نه‌چوبووم بۆ كتێبخانه بچووكه‌كه‌ى قه‌راغ شار، له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى بارانێكى به خورِ ته‌واوى شارى داپۆشى بوو، به‌لآم برِیارمدا به‌هه‌ر جۆرێك بێت برِۆم. بهرِێكهوتم. له‌گه‌لأ چوونه ژووره‌وه‌م بۆ كتێبخانه بچووكه‌كه وه‌ك هه‌میشه، پیاوه پیره‌كه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه پاڵ كه‌وتبوو، رِووى كردبووه گه‌رمكه‌ره‌وه‌كه و سه‌رى داخستبوو. پیاوه پیره‌كه چاوه‌رێی ئه‌وه نه‌بوو كه‌سێك هه‌بێت به‌و بارانه سه‌ردانى بكات…رِۆیشتمه ژوووره‌وه . سه‌رقاڵى سه‌یركردنى كتێبه‌كان بووم له‌ناكاو پیاوه پیره‌كه به‌ئاگا هاته‌وه. له‌كاتى سه‌یركردنى كتێبه‌كاندا چاوم چووه سه‌ر كتێبێك نووسرابوو (ژن بوون واته كۆتایى دونیا) كتێبێك له‌ژێر هه‌موو كتێبه‌كانى تردا بوو. كه‌م خه‌ڵك ئه‌یتوانى بیبینێت. ته‌نانه‌ت خۆشم دواى ئه‌و هه‌موو جاره به‌لآم ئهورِۆژه بهرِێككهوت بینىم. كتێبه‌كه‌م كرده‌وه له لاپهرِهى یه‌كه‌مى نووسرابوو (ببوره ههلآڵه. ته‌نانه‌ت وێنه‌كانیش ناتوانن برینه‌كانى ههلآڵه بڵێن، ناچار وه‌كو یاده‌وه‌رییه‌ك نوسیوومه‌ته‌وه ..)
شتێكى سه‌یره! كتێبێكى بچكۆلهى درِاو، رِهنگى به‌رگه‌كه‌ى كاڵ بۆته‌وه و به ئاسته‌م ئه‌توانیت نوسین و وێنه‌كانى ناوى ببینیت. له پیاوه پیره‌كه‌م پرسى نرخى چه‌نده. سه‌ره‌تا پیاوه پیره‌كه گومانى هه‌بوو كه ئه‌و كتێبه له دووكانه‌كه‌ى ئه‌ودا بوبێت. كه‌مێك سه‌رنجى كتێبه‌كه‌ى دا‌و لێی وورد بوه‌وه، پاشان هیچ خۆى تێك نه‌داو نرخێكى پێ وتم…كتێبه‌كه‌م كرِی و گهرِامهوه بۆ ماڵه‌وه.
دواى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه هه‌ستێكى سه‌یر دایگرتم، هه‌ر ئه‌و هه‌سته ئاواتهكهمى توانه‌وه و وێڵى كردم به‌دواى ئاواتێكى تردا، هه‌ر ئه‌و هه‌سته هێدى هێدى گهوربوو له‌ناخمدا و واى لێكردم ئێستا وێل بمم به‌دواى ئه‌و خه‌ونه‌مدا و ئه‌و كتێبه كۆنه كه‌هى چه‌ند سالێك له‌مه‌و پێشه یادهوهرییهكهى بنووسمه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم له رِۆژنامهوه گۆڤاره‌كاندا و ته‌نانه‌ت له كۆڵانه‌كانى شاریشدا بلآویكهینهوه تا بتوانین یان مام (ئه‌سكه‌نده‌ر) یاخود منداڵه‌كه‌ى (ههلآڵه) بدۆزینه‌وه.
بـــاوك
(ئه‌سكه‌نده‌ر)م. له‌دواى ئه‌و هه‌موو رِووداوانهى كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا رِوویدا، ته‌نها كه‌س كه جێ‌ما من بووم.
رِووداوهكان هه‌موویان ته‌واوبوون، ئازیزه‌كانم هه‌موویان رِۆیشتن، خه‌م و خه‌فه‌ت له دڵى كه‌سدا نه‌ما. به‌لآم هه‌موو ئه‌و ئازارانه هێشتا له ناخى مندا سه‌وزن و گرێبه‌ستى هه‌تاهه‌تاییان مۆركردهوه و به‌نیازنین به جێم بهێڵن. له ناخى دڵمه‌وه خۆزگه ئه‌خوازم منیش برِۆیشتمایه و لێره نهمامایهتهوه. له‌گه‌ڵ رِووداوهكاندا وه‌ك فرمێسكى منداڵێك هه‌ر زوو برِۆیشتمایه و ئاسه‌وارم نه‌مایه. من ئێره‌م به‌هۆى (ههلآڵه)ه‌وه خۆشئه‌ویست، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نازه‌نینى دایكى ههلآڵهى بهمن سپاردبوو، بۆیه ئه‌بوو باش ئاگام لێیبێت.به‌لآم كه ئه‌و رِۆیشت ته‌واو، من ئێستا هیچ حه‌زێكم بۆ ئه‌م ولآته نه‌ماوه. هیچ حه‌زێكم بۆ ئه‌م خانووه كۆنه پرِ رِووداوه نه‌ماوه. من ناڵێم یادگارى، چونكه حه‌زناكه‌م به‌هیچ جۆرێك ئه‌و رِووداوانه ببنه یادگارى من . رِهنگه كه چیرۆكه‌كه‌م بۆ گێرِانهوه باوهرِم پێبكه‌ن و هه‌قم پێبه‌ن. هه‌رچه‌نده من خۆم هیچ حه‌زناكه‌م ئه‌م چیرۆكه بگێرمه‌وه، به‌لآم ناچارم چونكه ئه‌وه چه‌ند جارێكه منداڵه‌كه‌ى (ههلآڵه) ئه‌بینم هه‌مان ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه ئه‌كاته‌وه كه (ههلآڵه) ئه‌ى كرد. ئه‌ترسم..زۆر ئه‌ترسم ئه‌م منداڵه چاره‌نووسى هه‌مان چاره‌نووسى دایكى بێت. بۆیه ناچارم بۆ ئێوه‌ى بگێرِمهوه، تا به‌یه‌كه‌وه بیر له چاره‌سه‌رێك بكه‌ینه‌وه. حه‌ز ئه‌كه‌م له گێرِانهوهكهم كه‌ستان تێنه‌گه‌ن، ئه‌مه‌وێت ئه‌مه خراپترین چیرۆك بێت و كه‌س تێنه‌گات. چونكه رِووداوهكان ئه‌وه‌نه قێزه‌ونن و نا مرۆڤانه‌ن، نازانم چۆن باسى بكه‌م.تكایه دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆكه كه‌س پرسیارم لێنه‌كات ده‌رباره‌ى هیچ شتێك، چونكه ئێستا دڵم پرِه كه ئه‌م باسه ئهگێرِمهوه. ئه‌و رِووداوانهى به‌سه‌ر (ههلآڵه)دا هات ئومێده‌وارم به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌یه‌ت. ئازیزان من بۆیه وێنه‌كانى ههلآڵه ئه‌كه‌مه قوربانى ئه‌م نوسینه، ئه‌مه‌وێت كه‌سێك هه‌بێت یارمه‌تى ئه‌م منداڵه بدات. هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵمدا له پێشه‌كى ئه‌م كتێبه‌دا نه‌ینووسم، به‌لآم هیچ كه‌سێك و هیچ شوێنێك ئاماده نه‌بوون ئه‌م نوسینه‌م بۆ بلآو بكاته‌وه. بۆیه ئومێده‌وارم هه‌ر كه‌سێك پێشه‌كى ئه‌م كتێبه‌ى خوێنده‌وه یارمه‌تیمان بدات……
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه من ئاگام له ههلآڵه بوو، چونكه وه‌ك گوتم تاكه یادگارى نازه‌نینه بۆ من. باوكى نه‌بینیه‌وه، بێبه‌ش بووه له‌و سۆزه. ههلآڵه كاتێك له سكى دایكی‌دا ئه‌بێت، باوكى له‌دایكى جیائه‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى باوكى ههلآڵه ئه‌چێته لاى پیاوانى ده‌وڵه‌ت و هه‌رشه‌وه و له‌گه‌ڵ كچێدا رِائهبوێرێت . له‌یه‌كێك له شه‌وه‌كاندا باوكى ههلآڵه عاشقى ئه‌و كچه ئه‌بێت، كه ئه‌و شه‌وه برِیاربووه له‌گه‌ڵیدا بخه‌وێت. باوكى ههلآڵه واز له نازه‌نینى ژنى ئه‌هێنێت و ئه‌چێت له‌گه‌ڵ سۆزانییهكدا ژیان ئه‌كات. هه‌ربۆیه هه‌وڵمدا جێگاى باوكى بۆ بگرمه‌وه. نازه‌نین زۆر ته‌نیا بوو. هیچ خزم و كه‌سێكى نه‌بوو، چونكه له‌به‌ر پێگه‌ى سیاسى باوكى ههلآڵه خزم و كه‌سه‌كانى ماڵى نازه‌نین هیچ پرس و رِاییهكیان به نازه‌نین نه‌كردبوو كاتێك دابوویان به‌شوو، له‌كاتى جیابوونهوهشیدا هه‌موویان پشتیان تێكرد، هه‌ر بۆیه‌وه نزیكترین كه‌س لێوه‌ى من بووم. من جێگاى باوك، برام بۆ گرتبۆوه.. دواى له‌دایكبوونى ههلآڵه به‌چه‌ند مانگێك نازه‌نین ئهمرێـت.
نازه‌نین ته‌مه‌نى سى و چوار ساڵێك ئه‌بوو كه مرد. هێشتا وه‌ك جاران جوان بوو. به‌لآم ئه‌وه‌ى نازه‌نینى پیركرد و واى لێ‌كرد كه بمرێت، ئه‌و قسه‌و قسهڵۆكهى خه‌ڵكی و ماڵى باوكی بوو.. دواى پێنج مانگ له بوون به (دایك) نازه‌نین مرد. هه‌موو جارێك ئه‌ى گوت: (حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌م منداڵه‌م بمرێت. كه‌ست بینیوه تۆ ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌زبكات منداڵه‌كه‌ى بمرێت؟ من حه‌ز ئه‌كه‌م، چونكه دڵنیام چاره‌نووسى له من باشتر نابێت) نازه‌نین هیچ دڵى بهمنداڵهكهى خۆشنه‌بوو.
پێش ئه‌وه‌ى بمرێت پێى گوتم (تۆ ببه به باوكێك بۆ ئه‌م منداڵه‌م ناویشى بنێ ههلآڵه، ئاگاداربه ئه‌سكه‌نده‌ر من كه پێت ئه‌ڵێم ببه به باوك، ئه‌بێت ئه‌وه بزانیت كه من قورسترین ئه‌ركم به تۆ سپاردووه، چونكه باوك بوون له‌م وڵاته‌دا هێنده‌ى خوا حه‌زبكات قورسه. به‌لآم ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ده‌ر له تۆ كه‌سیتر شك نابه‌م بۆیه ناچارم وات پێ‌بڵێم و هیوادارم رِێگا له ئاره‌زووه‌كانى نه‌گریت، چونكه هه‌ستێكى سه‌یرم هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌م منداڵه‌م، دڵنیام ئێستا ئازاره‌كانى منى له ناخیدا هه‌ڵگرتووه).
ههلآڵه له‌لاى من گه‌وره‌بوو، سرووشتێكى سه‌یرى هه‌بوو، زۆر رِقى له پیاو ئه‌بوه‌وه و به‌منداڵى چهندجارێكى زۆر سه‌رى كورِانى گهرِهكى شكاند بوو. ته‌نها من و سهرمهندى خۆشئه‌ویست، سه‌رمه‌ند ئه‌یتوانى له ده‌ره‌وه ببێت به هاورِێیهكى باش بۆ ههلآڵه . سه‌رمه‌ند باوكى رِێگرى لێ ئه‌كرد له‌چوون بۆ قوتابخانه‌ى و من قسه‌م له‌گه‌ڵ باوكى كرد و رِازیم كرد. هۆكاره‌كه‌ى زیاتر بۆ ئه‌وه ئهگهرِایهوه تا ئاگاى لهههلآڵه بێت. سه‌رمه‌ند ئه‌یویست به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م پاداشتهم بداته‌وه. هه‌ربۆیه له قوتابخانه چه‌ندین جار له‌گه‌لأ كورِى گه‌وره گه‌وره‌دا له‌سه‌ر ههلآڵه شهرِی كردبوو چه‌ندین جار سه‌رى شكابوو…. سه‌رمه‌ند كورِێكى عاقڵ و به‌هێز و ئیشكه‌ر بوو. له‌ده‌ره‌وه خه‌ڵكى به سهرهسوور بانگیان ئه‌كرد هاهاها.. منداڵێك بوو هێنده‌ى من دنیاى بینی بوو. به ته‌واوه‌تى ئه‌وتوانى ئه‌ركى پیاوێكى گه‌وره‌ى پێبسپێریت.
وێنهكیشـــه بچكـــۆلهكه
دواى رِازیكردنى باوكى سه‌رمه‌ند، چوونى ههلآڵه و سه‌رمه‌ند بۆ قوتابخانه، من هه‌ستم كرد به‌شێك له داواكه‌ى نازه‌نینم به‌جێگه‌یاندووه. هه‌موو جارێك كه ئه‌چوومه سه‌ر گۆرِهكهى نازه‌نین پێم ئه‌گوت (نازه‌نین ههلآڵه ئێستا له قوتابخانه‌یه، به‌لآم به‌داخه‌وه له قوتابخانه مامۆستاكان رِقێكى زۆریان هه‌یه به‌رامبه‌ری، به هۆى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام رِهخنهى له مامۆستا پیاوه‌كان ئه‌گرێت و ئه‌یكات بهشهرِ له‌گه‌ڵیاندا. نازه‌نین ئێستا من رِۆژ به رِۆژ زیاتر باوهرِ به‌و قسهیى تۆ ئه‌كه‌م، دڵنیام له‌وه‌ى ئه‌م منداڵه‌م ئازاره‌كانى تۆى له‌ناخییدا هه‌ڵگرتووه).
وه‌ك گوتم ههلآڵه سروشتێكى سه‌یرى هه‌بوو، هه‌ندێكجار سه‌رم سوورِئهما له‌وه‌ى ك همن و سه‌ره سوورى خۆش‌بووێت. ههلآڵه وێنهكێشێكى زۆرباش بوو،به‌لآم به‌داخه‌وه ئه‌م به‌هره‌یه سه‌ره‌تاى كێشه‌یه‌كیتر بوو بۆههلآڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه‌ى ئه‌ى كێشا گاڵتهركردن بوو به‌پیاو.مامۆستاكانى چه‌ندینجار منیان بانگكردبوو بۆ قوتابخانه، به‌لآم هیچ قسه‌كردن له‌گه‌لأ ئه‌و كچه‌دا سوودى نه‌بوو…… ههلآڵه له قوتابخانه هاورِێیهكى نزیكى هه‌بوو ناوى دێراو بوو. هه‌ر به هۆى دێراو یشه‌وه ههلآڵه هاورِێیهكیترى بۆ په‌یدا بوو كه ناوى خانزاد بوو، كچه پوورى دێراو بوو. هاورِێیهتى دێراو له‌گه‌ڵ ههلآڵهدا بۆ ئه‌وه ئهگهرِایهوه كه ته‌نها دێراو و پاشان خانزاد ئه‌و وێنانه‌ى كه ههلآڵه درووستى ئه‌كرد به‌دڵیان بوو. به‌هۆى ئه‌مه‌وه ببوونه هاورِێ. دڵخۆش بووم كه ههلآڵه هێدى هێدى له‌گه‌لأ ده‌ورو به‌ردا ئه‌كرایه‌وه. هه‌موو جارێك پێى ئه‌وتم (باپیره له‌و وێنانه‌ى كه درووستى ئه‌كه‌م، له قوتابخانه ته‌نها كه‌س كه بهدڵییهتى دێراو و خانزادن له‌گه‌لأ سه‌ره‌دا، به‌لآم ئاخ ئه‌و مامۆستا سه‌گبابانه ناهێڵن و رِاستهوخۆ ئهیدرِێنن)
ئه‌ترسام كه دێراو و خانزاد به‌هۆى ههلآڵهوه تووشى كێشهببن. چونكه هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ى كه ههلآڵه ئهیكێشان گاڵته‌كردن بوو به پیاو. چه‌ندین جار من و ههلآڵه رِۆشتین بۆلاى دكتۆرى ده‌روونى،دكتۆره‌كان پێیان ئه‌وتم ئه‌م كچه‌تان ناتوانێت په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ببه‌ستێت، ئه‌م كچه‌تان هه‌موو پیاوه‌كانى دونیاى لابووه به‌و پیاوه‌ى كه ئازارى داوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارهكهیهتى. دكتۆره‌كان هه‌موویان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ى مندا بوون.لاى من ئه‌وه‌ى ببوه هۆكارى رِقى ههلآڵه به‌رامبه‌ر پیاو باوكى، دكتۆره‌كان به‌ته‌واوى له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌ى مندا بوون … رِاسته ههلآڵه باوكى نه‌بینى بوو، به‌لآم هه‌ر رِۆژهو چیرۆكێكى نوێى باوكى ئه‌بیست.
با دوورنه‌كه‌ومه‌وه له گێرِانهوهكه و بێمه‌وه لاى مامۆستاكانى. شتێكى سه‌یره ئه‌گه‌ر مامۆستا رِقى له قوتابییه‌كه‌ى بێت و له‌گه‌لأ ئه‌مه‌شدا قوتابیه‌كه سه‌ركه‌وتو بێت! رِۆژێك له قوتابخانه‌وه منیان بانگ كرد. مامۆستایه‌كیان ناوى له‌على بوو گوتى : ههلآڵه به‌رده‌وام گاڵته به مێرده‌كانمان ئه‌كات، به من ئه‌ڵێت مامۆستا( گسكێكى گه‌وره‌ت هه‌بێت، له‌وه باشتر نییه كهمێردت هه‌بێت؟)..نهم ئه‌زانى چی‌یان وه‌لآم بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌و كاته من كه‌وتبوومه گومانه‌وه له مامۆستاكان، مامۆستا پیاوه‌كان رِێزَیكى زۆریان له‌من ئه‌گرت به‌تایبه‌ت ئه‌م چهندجارهى دوایى. ئه‌مه واى له من كرد كه گومان دروستبكه‌م به‌رامبه‌ر مامۆستاكان له‌سه‌روو هه‌مووشیه‌وه گومانى سهركهووتنى ههلآڵه هه‌موو ساڵێك له قوتابخانه.
هه‌میشه كه ئهمپرسى ههلآڵه له قووتابخانه چۆن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ئه‌هێنیت. ههلآڵه به پێكه‌نینه‌وه ئه‌ى گوت: باپیره گرنگ نییه، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مامۆستاكان پرسیان مام ئه‌سكه‌نده‌ر خوشكه‌كه‌ت چۆنه؟ بڵێ: زۆر باشه و چاوهرِوانى ئێوه‌یه.
كچــێكى نیــوهرِووت
چه‌ند ساڵێك تێپهرِى، ههلآڵه قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تایى، ناوه‌ندى، دواناوه‌ندى ته‌واو كرد. به‌لآم رِووداوهكان ئاڵۆزتر و دووباره‌تر ئه‌بوونه‌وه. ل هقۆناغى خوێندنیدا چه‌ندین جارى تر بانگكرام بۆ قوتابخانه. گومانه‌كانم له‌سه‌ر ژیانى ههلآڵه هێنده‌ى تاڵه رِهشهكانى قژم كه‌مى كردبوو. نه‌مئه‌زانى چیبڵێم و چیبكه‌م. ته‌نها ئومێد كه هه‌مبوو سهرمهندبوو. به‌لآم ئه‌ویش گه‌وره ببوو، كۆمه‌ڵێك خه‌مى تر به‌رۆكى ماڵیانى گرتبوو. له هه‌مووشى به‌ئازارتر ئه‌و بارودۆخه‌ى ولآت كهتێى كه‌وتبوین، چه‌ندین گرووپى خوێنرِێژ و چه‌ندین دز و جه‌رده‌ى نه‌ناسراو به شاردا بڵاو ببوونه‌وه…….. ههلآڵه گه‌یشته قۆناغى زانكۆ به‌لآم ئه‌وه‌ى تا ئێستا وه‌ك گرێ كوێره‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ههلآڵه قۆناغى خوێندنى چۆن برِیوه؟… ئێواره‌بوو خه‌ریكى ئاماده‌كردنى خواردن بووم تا هه‌ر كهههلآڵه هاته‌وه نان بخۆین، بهپێكهیننهوه هاته‌وه گوتى (باپیره گه‌شتمه زانكۆ)له‌م كاته‌دا. سه‌رمه‌ند هات تا بزانێت چیی بووه دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌واڵه‌كه‌ى زانى سه‌رمه‌ند گوتى (باپیره ئه‌م چه‌ند ساڵه ئه‌زانیت بۆ ههلآڵه له قوتابخانه ده‌رچووه؟) ده‌رفه‌تى نه‌دا وه‌لآم بده‌مه‌وه. له‌م كاته‌دا ههلآڵه هێنده‌ى تر دایه قاقاى پێكه‌ین. سه‌رمه‌ند درێژه‌ى به باسه‌كه‌دا و گوتى (باپیره من له‌گه‌ڵ زۆرێك له مامۆستاكاندا هاورِێ بووم. چه‌ندین جار داوام لێ‌كردن ههلآڵه ده‌ربچێنن. به‌لآم ئه‌مزانى دواى چه‌ند جارێك رِۆژێك قسه‌م ئه‌شكێنن ، هه‌ر بۆیه رِۆژێك رِهسمى كچێكى نیوه رِووتم به برِهپارهیهك په‌یدا كردوو بردم بۆ قوتابخانه، نیشانى بهرِێوهبهر و پاشان هه‌موو مامۆستاكانم دا‌و گوتم: ئه‌مه خوشكى مام ئه‌سكه‌نده‌ره و شووى نه‌كردووه خۆى داناوه بۆ ئێوه. هه‌ر مامۆستایه‌كم ئه‌بینى ئه‌م گوت: ئه‌مه خوشكى مامه ئه‌سكه‌نده‌ره شووى نه‌كردووه خۆى داناوه بۆتۆ..واى لێهات دواى ماوه‌یه‌ك من نامه‌ى دڵداریم له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌نووسى بۆ مامۆستاكان به‌ناوى له‌یلاوه و له‌نامه‌كاندا جه‌ختم ئه‌كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌بێت ههلآڵه ده‌ربچێت. باپیره ئێستا زانیت، بۆ هه‌موو جارێك ههلآڵه پێی ئه‌وتى بڵێ خوشكه‌كه‌م شووى نه‌كردوه و چاوهرِێى ئێوه‌یه؟ هه‌موو نهێنییه‌كه ئه‌مه بوو) ئه‌و سهرهسووره خوێرِییه كردییه گاڵته‌و گوتى (باپیره تۆ بۆخۆت له مامۆستاكانى زانكۆى ناكه‌یت به كورِێكى چاو سه‌وز و نامه‌یان بۆ بنێریت ئاوا رِهنگه باشتر بێت.).
ئه‌و ئێواره‌یه زانیم مامۆستاكانیان چه‌ند گه‌مژه‌بوون، ئه‌و هه‌موو ساڵه چاوهرِێ بوون. ئه‌وه‌نده‌ى تر منیش رِقم له پیاو ئه‌بۆوه، له‌پێش هه‌مووشیاندا له خۆم و له دڵه‌وه پشتگیرى ئه‌و گروپانهم ئه‌كرد كه له‌شار فێرببوون وێنه‌ى دژ بهپیاوانیان به‌شاردا ههڵئهواسى و شاریان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵكردبوو. له یه‌كێك له‌و وێنانه‌دا كه درووستیان كردبوو تیایدا گاڵته به‌پیاو ئه‌كرا، وێنه‌ى پیاوێك بوو كه گونى له جه‌سته‌ى درێژتره. یان وێنه‌یه‌كى تر به‌هه‌مان شێوه وێنه‌ى پیاوێكه كه گوونى وه‌كو قه‌ڵه‌مێك به‌ده‌ستیه‌وه گرتبوو شیعرى پێئهنوسی… بارودۆخى ولآت ئاوها ئهرِۆشت، هه‌ر چه‌ند كه‌سه و كۆئه‌بنه‌وه و گرووپێكیان داده‌مه‌زراند و كه‌س نه‌یئه‌زانى كێن و كێ نین. من له‌هه‌موو كاتێك زیاتر له ههلآڵه ئه‌ترسام.به‌تایبه‌ت دواى شووكردنى دێراو و خانزاد…..
قۆناغـــهكانى زانـــكۆ
گه‌یشتنى ههلآڵه به‌قۆناغى زانكۆ كه‌مێك دڵیخۆشكردم. به‌لآم ههلآڵه له‌جاران زیاتردهچووه ده‌ره‌وه و نهشمئهزانى چیئهكات ئه‌وه‌نده‌م ئه‌زانی یان له‌گه‌لأ دێراودایه یان خانزاد..
ئێواره‌بوو كزهى با كه‌مێك هه‌بوو، هێدى هێدى پاییز ئه‌هات و سه‌رما ده‌ستى پێئه‌كرد، له باخهكهدا خه‌ریكى برِیینى داره‌كان بووم، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاوهرِێى هاتنه‌وه ههلآڵهم ئه‌كرد، له‌ناكاو دێراو و باوكى خۆیان كرد به ژووردا، باوكى قژى دێراوى تووند گرتبوو گوتى (بۆ واز ناهێنن خۆت‌و كچهخوێرِییهكهت هه‌مووى ئێوه ئه‌م كچهمتان وا لێ‌كرد)
باوكى دێراو واى گوت و كچه‌كه‌ى برده‌وه . دواى ئه‌و به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م باوكى دێراوى دا به‌شوو!
له‌دواى شووكردنى دێراوهوه خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كى زۆر به‌سه‌رماندا دابارى.
ئه‌و ماوه‌یه ههلآڵهش وه‌ك من بێتاقه‌ت بوو، خهمۆكیهكى زۆر دایگرتبوو. هه‌موو ئه‌م رِووداوانه گیانى نازهنینیان ئه‌هێنایه‌وه بیرى من. خۆم به گوناهبار ئه‌زانى، كهنهمتوانیبوو په‌روه‌رده‌یه‌كى باشى كچه‌كه‌ى بكه‌م.ئێواره‌یه‌ك ههلآڵه په‌تى بێتاقه‌تى له‌زاریدا پچرِان و هات بۆلام و پێَی گوتم (باپیره ئه‌زانم زۆر بیتاقه‌ت و خه‌فه‌ت باریت، به‌تایبه‌ت به‌هۆى ئه‌م رِووداوانهى دواییه‌وه، شوو كردنى دێراو و ئه‌و سهرهرِۆ و عهجوولیهم هه‌موو ئه‌مانه‌م تۆیان بێتاقه‌ت كردووه. به‌لآم باپیره من ئه‌م شتانه هه‌مووى له پێناو دایكما ئه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هێنده‌ى تریش عهجولبم ئاگرى ناخى من به‌رامبه‌ر به‌و كێرزلانه ناكوژێته‌وه. باپیره ئه‌و گروپانه‌ى كه له شاردا درووستبوون، له‌ناویاندا ئه‌و گرووپه‌ى كه وێنه‌ى گوونى پیاوه‌كان به دیواره‌كانه‌وه ههڵهئواسن، ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن من و دێراو و خانزادوه دامه‌زراوه. وه‌ك ئه‌وسا پێم وتبویت دێراو و خانزاد وێنه‌كانى منیان زۆر به‌دڵ بووه، هه‌ر بۆیه برِیارماندا گرووپێك درووستبكه‌ین كه‌له نێوان ئه‌و سێیانهماندا ده‌رنه‌چێت. ئه‌و ئێوارهیى كه دێراو و باوكى هاتن بۆ ئێره، ئه‌و ئێواریه باوكى یه‌كێك له‌و وێنانه‌ى به دێراو گرتبوو. دواى ئه‌وه‌ى زۆرى لێدابوو ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێبڵێت دێراو ناوى كهسمانى نه‌هێنابوو، ئه‌مه‌ش باوكى دێراوى تورِهكردبوو تا بێت بۆ ئێره، چونكه من و خانزاد نزیكترین هاورِێى دێراو بووین.باپیره ئێستا من ته‌نها هاورِێ كه ماومه خانزاده، ئێستا ئێمه له‌زانكۆ زۆر ئه‌ترسین، هه‌موو رِۆژێك برِیارى وازهێنان ئه‌ده‌ین، به‌لآم زوو پاشگه‌ز ئه‌بینه‌وه، هه‌رچه‌نده دڵنیام رِۆژێك پاشگه‌ز نابینه‌وه).
ســـهرهتاى كـــارێكى نــوێ
له‌دواى شووكردنى دێراو به‌و رِێگادرِندانهیه منیش هێنده‌ى تر رِقم له‌پیاو ئه‌بوه‌وه، دڵخۆشبووم كه ژنم نه‌بوو. شار هێنده‌ى تر باروودۆخى تێكچبوو. گرووپه‌كان تاده‌هات له‌زیادبووندا بوون. خه‌ڵكه‌كه‌ش هێنده توورِهببون ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پشگیرى ئه‌و رِێكخراوانهیان ئه‌كرد. ئه‌و ماوه كوشتارێكى زۆر له‌شار رِوویئهدا، هه‌ركه‌سێك گومانێكى بچووكى لهسهربووایه ئهكووژرا، كاره‌كان هێنده‌ى تر ئاڵۆز ببوو. به‌لآم ئێمه هه‌موو ئهمشتانهمان پشتگوێ خست، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ئه‌و رِێكخراوه بیرۆكه‌ى ههلآڵه بوو………… بۆیه
منیش برِیارمدا هاوكارى ههلآڵه و خانزاد بكه‌م، هه‌روه‌ها سهرمهندیشمان له‌م كاره ئاگادار كرده‌وه، ئه‌ویش پێی‌خۆش‌بوو كههاوكاریمان بكات….. رِۆژێك چوومه سهرگۆرِهكهى نازه‌نین و پێم گوت (نازه‌نین من له‌گه‌ڵ ههلآڵهدا ئه‌و كارهئهكهم، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِاسپاردهى تۆیهكهمن هیچ رِێگا له ئاره‌زووه‌كانى ههلآڵه نه‌گرم، من هیچ گوێم له‌وه نییه كهچارهنووسمان ئه‌بێت به‌چى)
سه‌رمه‌ند به‌هۆى ئیشكردنیهوه زۆر دره‌نگ قۆناغى خوێندنى بۆ ته‌واو كرا، یه‌كێكى تریش له‌و هۆكارانه‌ى واى كرد سه‌رمه‌ند دره‌نگ خوێندن ته‌واو بكات ئه‌وه‌بوو، دواى ئه‌وه‌ى ههلآڵه خوێندنى ته‌واو كردوو مامۆستاكان زانیان سه‌رمه‌ند درۆى له‌گه‌لأ كردوون و هیچ كه‌سێك به‌ناوى له‌یلاوه بوونى نییه . مامۆستاكان تۆڵه‌ى ئه‌و هه‌موو ساڵه چاوهرِوانییهیان له سه‌رمه‌ند كرده‌وه. دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌لآم ئێستاسهرمهند گهشتتۆته قۆناغه‌كانى كۆتایی، ئه‌ركى ئه‌و له‌گه‌لأ ئێمه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌بوو به رِۆژ برِواته بازارِ و قسه‌ى خه‌ڵك و باروودۆخى شارمان بۆ بێنێت. منیش شه‌وانه ئه‌چووم وێنه‌كانم هه‌ڵئه‌واسی، ئه‌ركى ههلآڵه وخانزادیش درووستكردنى وێنه بوو. ماوه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌مان كرد و تووشى چه‌ندین ناخۆشى بووینه‌وه، یه‌كێك له‌و ناخۆشیانه ئه‌وه‌بوو كه ههلآڵه و خانزاد به‌هۆى ئه‌و ترسه زۆره‌ى كه‌هه‌یان بوو وازیان له زانكۆ هێنا ….. تێكچوونى باروودۆخى شار و رِۆیشتنى سه‌رمه‌ند، شووكردنى خانزاد خه‌مێكى تازه‌بوون بۆ من و ههلآڵه..
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رمه‌ند قۆناغى خوێندنى ته‌واو كرد بۆ زانكۆ رِۆشت بۆ شارێكى تر و ئێمه‌ى به‌جێهێشت، به‌لآم به‌رده‌وام نامه گۆرِینهوه هه‌بوو له‌نێوانماندا. ئه‌و ماوه‌یه كه‌سێك نه‌بوو تا هه‌واڵى شارمان پێبڵێت، هه‌ندیكجار من ئه‌و كاره‌شم ئه‌كرد، ئه‌چوومه چایخانهكانهوه یاخوود ئه‌و پاركانهى ئێواران خه‌ڵك تیایدا دائه‌نیشت ئه‌مزانى ولآت له‌چ بارودۆخێكدایه هه‌ندێك ئه‌یان گوت (هه‌مووى خۆمان بووین هه‌ر بیرمان له گوونمان كرده‌وه تا وامان لێهات) ههندێكیتریش ئه‌یان گوت (حوكمه‌ت هه‌ر كه‌سێك بگرێت و بزانێت په‌ویوه‌ندى هه‌یه بهرِێكخراوێكهوه قیر له قنیاندا ئه‌توێننه‌وه) به‌هه‌رحاڵ ئێستا پێویست ناكات هه‌موو قسه‌كان به ئێوه بڵێم.
ئه‌و ماوه‌یه چالاكییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كى باش بهرِێوه ئه‌چوو….رِۆژێك دواى ئه‌وه‌ى لهبازارِ هاتمه‌وه بینیم خانزاد ده‌ستى كردووه به گریان. دواى ئه‌وه‌ى پرسیم خانزاد گوتى ( باپیره باوكم برِیاریداوه من بدات به‌شوو. به پیاوێك و له شاریش نه‌مێنین رِاستهوخۆ لێره برِۆین. باپیره باوكى دێراو قسه‌ى له‌گه‌ڵ باوكمدا كردوه و باوهرِی پێهێناوه.به‌لآم باپیره من نامه‌وێت شوو بكه‌م، نامه‌وێت سه‌گبابێك خۆى بكات به‌خوا به‌سه‌رمه‌وه) ناههقییهكى ترمان بیینى ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو خانزاد شووى كرد. له یه‌كێك له‌نامه‌كاندا ئه‌م هه‌واڵه‌مان بهسهرمهنددا وپێی رِاگهیاندین كه ئه‌و پیاوه ئه‌ناسێت. وێنه‌یه‌كى بۆناردین نازانم چۆن ده‌ستى كه‌وتبوو. به‌هه‌رحاڵ ماوه‌یه‌كى زۆر كارمان نه‌كرد و له‌كار كردن وه‌ستاین ههلآڵه به‌رده‌وام ئه‌یووت (باپیره چ شتێك له‌گه‌لأ ئه‌و كێرزلانهیا سوودى هه‌یه؟؟؟ ئه‌ترسم باپیره تۆش رِۆژێك به‌زۆر من به‌یت به‌شوو! شتى وابكه‌یت یه‌كسه‌ر خۆم ئهكووژم)
هه‌ر له‌ویا ده‌میم به ووشیهك داخست و دڵنیام ئه‌كرده‌وه …
لام سه‌یربوو هه‌موو ئه‌مشتانه هه‌موو ئه‌م ناهه‌قیانه ئه‌كران و كه‌سێك قسه‌یه‌كى نه‌ئه‌كرد. ئێمه‌ش له‌تاودا هه‌ر له‌ناو خۆماندا خۆمان ئه‌خوارده‌وه. به‌تایبه‌ت ههلآڵه زۆر بێتاقه‌ت ببوو. ئه‌و ماوه‌یه كه‌سمان خه‌ومان نه‌بوو. من جارجاره خه‌و ئه‌یبردمه‌وه و نه‌مئه‌زانى چۆن،. ئه‌و ماوه‌یه چه‌نده‌ها وێنه‌ى درووستكردو رِاستهوخۆ ئهیدرِاند. نه‌یئه‌هێشت من هه‌ڵیواسم. به ده‌ستێكى په‌رچه‌مه ژاكاوهكانى لائهبردو سه‌یرێكى ئه‌كردم و ئه‌ى گوت (باپیره ژنانى ئه‌م شاره به‌س بۆ گایین باشن. هه‌ر شایه‌نى ئه‌وه‌ن كێرزلێك به‌سه‌ریانه‌وه ببێته مڵۆزم. باپیره ئێمه چه‌ند وه‌خته وێنه هه‌ڵئه‌واسین به‌لآم كه‌س قسه‌یه‌ك ناكات..ئه‌ى هاوار كه‌س قسه‌یه‌ك ناكات)
ههلآڵه زۆر غه‌مباربوو وه‌ك ئه‌وه‌ى شكستى هێنا بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كه‌ى خۆی به‌رامبه‌ر به باوكى.. منیش رِۆژێك نامه‌یه‌كم بۆ سه‌رمه‌ند نووسی‌و له‌هه‌موو ئه‌و رِووداوانم ئاگادار كرده‌وه . چاوهرِێى وه‌لآمى سه‌رمه‌ند بووم، رِاستى خۆم هیچم بۆنهئهكراو نه‌مئه‌زانى ئه‌بێت چیبكه‌م. ئێواره‌یه‌ك رِۆیشتم بۆ سه‌ردانى نازه‌نین بۆ گۆرِستان و به‌هه‌مان شێوه بارودۆخى ههلآڵه و هه‌موو ئه‌و رِووداوانهم بۆباسكرد. بۆم باسكرد كه ئێمه وێنه بلآو ناكه‌ینه‌وه و. له‌كاتى ئه‌م قسانه‌دا بارانێكى بهخوورِ دایكرد وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مه فرمێسكى نازه‌نین بێت له‌ئاست ئه‌و رِووداوانهدا. بارانه‌كه هێنده به‌هێز و خێرا بوو من نهم توانى زۆر له‌لاى نازه‌نین بمێنمه‌وه، به‌په‌له گهرِامهوه. گهرِامهوه بینیم وه‌لآمى نامه‌كه له‌لایه‌ن سهرمهندهوه هاتۆته‌وه، ههلآڵه خه‌ریكى خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه بوو. پێی گوتم كه سه‌رمه‌ند داوای كردووه من بچم بۆلاى به ئومێدى ئه‌وه‌ى له‌وێ بار‌و دۆخم باشتر ببیت. پێم باشبوو ئیدى له‌وه زیاتر كات بهفیرِۆ نه‌ده‌ین، هه‌ر ئه‌و شه‌وه ههلآڵه هه‌موو شتێكى ئاماده‌كرد تابه‌یانى زوو برِوات. به‌یانى به‌هه‌مان شێوه‌ى شه‌و باران بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى فرمێسكى نازه‌نین هیچ نه‌وه‌ستابێت و به‌رده‌وام بێت. ههلآڵه ماڵئاوایى لێكردم، به‌ڵێ ماڵئاوایى!
بــــارانه
دواى ئه‌وه‌ى ههلآڵه بهرِێككهوت ئه‌و رِۆژه باران هیچ نه‌وه‌ستا یاخود ئه‌توانم بڵێم: فرمێسكى نازه‌نین هیچ نه‌وه‌ستا، له‌و ده‌مه‌وه ئێواره‌یه‌دا زیاتر بوو كه ههلآڵه هاته‌وه. هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه‌ش شار لافاو بردى….. ههلآڵه به‌یانییه‌كه‌ى زوو رِۆشت و ئێواره‌كه‌ى له‌كاتى بارانه زۆرهكهدا هاته‌وه.
ئێواره‌بوو سه‌رمه‌ند به‌په‌له خۆى كرد به‌ژووردا و ههلآڵهی له‌باوه‌شدا بووّ، ئه‌مه بۆمن زۆر شتێكى چاوهرِواننهكرا و سه‌یر بوو، زۆر ترسام….بۆ ئه‌بێت ههلآڵه هاتبێته‌وه؟
دڵم كه‌وتبووه په‌له په‌ل و خه‌ریكبوو لهسنگمهوه ئه‌هاته ده‌ره‌وه. ههلآڵه لاواز لاواز ببوو گیانى هه‌مووى شوخت بوو سهرمهندم هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه نه‌بینیبوو…به‌خێراى ههلآڵهم لهسهرمهند گرتوو بردمه سهرجێگاكهى خۆم و پاڵم خست و پرسیم چی بووه ههلآڵه گیان؟
ده‌نگى به‌زۆر ئه‌هاته ده‌ره‌وه گوتى (باپیره ئه‌وه تۆیت؟؟! باوهرِم نه‌ئه‌كرد بووبینمه‌وه. باپیره من نازانم له ژیانمدا تۆ و سهرمهندم هێنده خۆش ئه‌وێت. ته‌نانه‌ت دواى ئه‌و رِووداوهى كه به‌سه‌ر منیاندا هێنا هه‌ر ئێوه‌م خۆش ئه‌وێت) ئارامم لێبرِا و گوتم (ههلآڵه گیان كاتى ئه‌م قسانه نییه چی بووه؟)
ههلآڵه گوتى (باپیره ئه‌م به‌یانییه سوارى پاس بووم، له‌ناو ئه‌و هه‌موو نه‌فه‌ره‌دا ته‌نها منى تیادابووم كچ. نه‌فه‌ره‌كان كارمه‌ندى كارگه‌یه‌ك بوون له قه‌راغ شار، به هیچ جۆرێك له كارگه كچیان له‌گه‌ڵدا نه‌ببوو. زۆربه‌ى ژیانیان له‌و كارگه‌یه‌دا ببوو، بۆیه تارِادهیهك به كچ نائاشنا بوون. له رِێگا هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌شار ده‌رچووین هه‌مووى كێرى هه‌ڵسا و من له شهرِواڵهكهوه باش باش ئه‌مبینى زۆر ترسام نهم ئه‌زانى چۆن خۆم ده‌ربازبكه‌م. هه‌موویان به كۆڵێك سمێڵه‌وه چاوایان برِیببووه من، شۆفێره‌كه له‌پێش هه‌مویانه‌وه به‌رده‌وام له ئاوێنه‌كه‌وه سه‌یرى ئه‌كردم.ئه‌و پیاوهشى تیادا بوو كه سه‌رمه‌ند وێنه‌كه‌ى نارده‌وه هاورسهرهكهى خانزاد. كهمێكى تر پاسه‌كه رِۆشت هه‌ندێك شوێنى پاسه‌كه وه‌كو رِووخسارى شۆفێره‌كه كۆن بوو. له‌ناكاو یه‌كێك له پیاوه‌كان به‌ره‌و رِووم هاتوو قژى توند گرتم خه‌ریكبوو ئه‌و دووربخه‌مه‌وه له‌خۆم هه‌موویان هه‌ڵسان و ته‌نانه‌ت ئاگام لێ‌بوو سایه‌ق پاسه‌كه پاسه‌كه‌ى له قه‌راغ جاددهكه وه‌ستان، ئه‌ویش هات و به‌هه‌موویان ده‌ستیان كرد به گایینم، هیچ رِهحمێكیان بهمن نه‌كرد، مێرده‌كه‌ى خانزادیش بوو. باپیره سه‌یرى پشتم كه هه‌مووى جێگا گازه هه‌مووى جێگه‌ى چرِنوكه. باپیره سه‌یرى لاملم كه هه‌مووى خوێنى كچێنیمه، له‌گه‌ڵ شه‌هوه‌تى ئه‌و ناپیاوانهدا تێكه‌ڵ بووه، باپیره ئێستا من هه‌ست ناكه‌م جارێكى تر بتوانم ببمه‌وه به ههلآڵهكهى جاران. چونكه بوون به ژن لاى من كۆتاى دونیایه) ههلآڵه ئه‌وه‌نده‌ى گوت‌و ده‌ستى كرد به گریان. بینیم شه‌هوه‌تى ئه‌و ناپیاوانه ته‌نانه‌ت به‌و پارچه كاغهزهشهوهیه كه‌من دوعایه‌كم تیادانوسیبوو خستبومه گیرفانى ههلآڵهوه. نهم ئه‌زانى چیبكه‌م، ته‌واو من به‌رگه‌ى ئه‌م ژیانه ناگرم. ئێستا گومانم لهسهرمهندیش هه‌یه گومانم هه‌یه له‌و نامه‌یه‌ى كۆتایى و به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه مێرده‌كه‌ى خانزاد له‌هه‌مان پاسدا بووه و چونكه ئه‌و هاورِێى سهرمهنده.
كۆتـــایی
منداڵه‌كه‌ى ههلآڵه له‌م كاته‌دا ده‌ستى كرد به‌گریان، رِۆیشتم، بینیم، منداڵێك خۆى كردووه به ژووردا تاكوو ئه‌و تۆپه‌ى كه یاریان پێده‌كرد بیباته‌وه. بهبینیى ئه‌و كورِه منداڵه‌كه‌ى ههلآڵه ده‌ستى كردبوو به گریان. وه‌ك گوتم هه‌ستم پێكردووه كه‌هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى ههلآڵهى هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه من ئه‌م باسه‌م گێرِایهوه. چونكه بهرِاستى به‌رگه‌ى ههلآڵهیهكى تر ناگرم گه‌وره‌ى بكه‌م. به‌رگه‌ى ئازارى تر ناگرم بۆیه داواتان لێئه‌كه‌م یارمه‌تیم بده‌ن. به‌لآم سه‌ره‌تا با باسهكهتان هه‌مووى بۆ ته‌واو كه‌م چونكه هه‌قى خۆتانه بزانن ههلآڵه چۆن مرد.
دواى ئه‌وه‌ى ههلآڵه رِووداوهكهى چه‌ند جارێكی‌تر بۆباسكردمهوه. نازانم چۆن وه‌سفى ئه‌و ساتهتان بۆبكه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه تووشى رِووداوێكى واببن چیتان لێدێت؟
هه‌ركاتێك وه‌لآمى ئه‌و پرسیاره‌تان دایه‌وه ئه‌و بۆشاییه بچووكه‌ى ئه‌م چیرۆكه‌ش پرِئهبێتهوه.
دواى چه‌ند رِۆژێك ههلآڵه رِشایهوه و باروودۆخى تێكچوو. به په‌له رِۆیشتم دكتۆرم بانگ كرد هێشتا هه‌ر باران به‌رده‌وام بوو، رِوونتر بڵێم: فرمێسكى نازه‌نین وشكى نه‌كردبوو. دكتۆره له‌گه‌لأ بینینى ههلآڵهدا گوتى ئه‌م ژنه‌تان بووه به دایك. منى هێنایه ژوورهكهیتر و گوتى (مامه گیان ئه‌و ژنه چی تۆیه؟) منیش ووتم (دكتۆرگیان كچمه)
دكتۆره‌كه دواى كه‌مێك بێده‌نگى گوتى (ببوره به‌لآم ئه‌بێت ئه‌م هه‌واڵه ببیستیت ئه‌ویش ئه‌ویه یان منداڵه‌كه ئه‌ژی یاخود كچه‌كه‌ت)
ته‌ندرووستیم هێنده‌ى تر خراپ بوو. (دكتۆر گیان چۆن بزانم كامیان ئه‌ژین)
– ئه‌و كاته‌ى كه منداڵه‌كه له‌دایكبوو، دیارى ئه‌دات.
ئه‌و ئێواره‌یه له‌گه‌لأ بارانه‌كه‌دا هه‌ورێكى رِهش زۆر رِهش شاره‌كه‌ى زوو كرد به شه‌و. هه‌ستم ئه‌كرد یه‌كێك ئیزرائیلى بۆ ئێمه خه‌به‌ر كردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ گیانى من، چاوهرِێى بووم تا بێت و بمكوژێت، به‌لآم به‌داخه‌وه نه‌هات و به‌و ئازاردانه‌ى كه ئه‌مبینى ئهیكوشتم.
هاورِێیان. له دواى ئه‌و ئێواریهوه چه‌ند مانگێكمان له نه‌خۆشخانه بهرِێككرد، چونكه ئه‌بوایه ههلآڵه له‌ژێر چاودێریدا بوایه ئه‌گه‌ر یه‌كێك ئاگاى لینهبوایه ئه‌ی كێشا به‌سكیدا و ئه‌ى گوت (من مناڵم ناوێت….نامه‌وێت) هه‌ندێكجار هه‌مان پرسیارى نازه‌نینى ئه‌كرده‌وه و ئه‌ى گوت (باپیره كه‌ست بینیوه مناڵى خۆى خۆش نهوێـت من ئه‌م منداڵه‌م خۆشناوێت)
هه‌ستم ئه‌كرد نازه‌نین ئه‌بینم له‌وكاتانه‌دا. ئه‌و ماوه‌یه هیچ كه‌سێك هاوكارمان نه‌بوو. سه‌رمه‌ند ته‌نها ئه‌و كاتانه ئه‌هات بۆلامان كه زانكۆى نه‌بوایه. رِهنگه بڵێن بۆ نه‌چون بۆلاى پۆلیس و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رِووداوه. هه‌قى خۆتانه. هاورِێیان ههلآڵه به‌رده‌وام منى ئهگهرِاندهوه له‌كاتێكدا كه ئه‌مویست برِۆم بۆلاى پۆلیس. به‌رده‌وام ئه‌ى گوت: باپیره بۆ كوێ ئهرِۆیت؟! ئه‌مه‌ى ئێمه تووشى بووین بچووكترین شتى ئه‌م دونیایه، باپیره ئێمه له دووقاچ ئه‌چین كه پێڵاوه‌كانمان بۆمان گه‌وره‌یه هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌ین پێڵاوه‌كه بۆمان نابێت، باپیره ئێمه قه‌ت بۆ ژیان نابین، ژیان بۆ ئێمه زۆر گه‌وریه. نه‌رمه پێكه‌نینێكى گاڵته‌بازانه ئه‌هاته سه‌ر لێوی و ئه‌ی گوت (باپیره ژیان قۆنه‌ره‌یه).
پێش واده‌ى خۆى به چه‌ند مانگێك ههلآڵه منداڵه‌كه‌ى بوو. ئه‌و رِۆژه من ئه‌مزانى یه‌كێكم له‌ده‌ست ئه‌چێت، به‌لآم نه‌مئه‌زانى كاممیانن. ئه‌مزانى كه من قه‌ت گرێبه‌ست له‌گه‌لأ خۆشبه‌ختیدا مۆرناكهم، قه‌ت پێكه‌نین نایه‌ته سه‌رلێوى من. ئه‌مزانى……ههلآڵه مرد. تكاتان لێئه‌كه‌م داوام لێمه‌كه‌ن به درێژى بۆتان باسبكه‌م. تكایه له‌وه زیاتر ئازارم مه‌ده‌ن. ئێستا من دڵم پرِه منداڵه‌كه‌ى ههلآڵه لهباوهشمدایه و یارى به‌و ملوانكه‌یه ئه‌كات كه ههلآڵه به دیارى بۆى كرِیبووم. لهباوهشمدایه كه‌ئه‌م باسهئهگێرِمهوه. تكاتان لێئه‌كه‌م هاوكارم بن من ههلآڵهێكى ترم بۆ به‌خێو ناكرێت، دڵنیام نازه‌نینیش هه‌مان ئه‌و قسه‌یه‌ى منى هه‌یه. دواى ئه‌و هه‌موو ناههقیهى به‌رامبه‌ر ههلآڵه و نازه‌نین كرا ئه‌وه‌ى سه‌یره ئه‌وه‌یه كهمنێكى پیاو ئه‌م باسه ئهگێرِمهوه له‌هه‌مووى سه‌یرتر منم كه ههلآڵهم به‌خێوكرد، منم كه ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌بێت ناچارم ههلآڵهێكى تر بهخێوكهم…تكایه قسه‌یه‌ك بكه‌ن….جارێكى تر ئه‌ڵێم ببوره ههلآڵه.. ئازیزان ئێستا ئیدى ئه‌توانن بچنه لاپهرِهكانى دواتر و ئه‌و وێنانه ببینن كه ههلآڵه درووستى كردبوو.
…….
خــۆمم رِۆڤـــان.
هیوادارم كه‌ستان وه‌كو من ئاواتهكهتان بۆ گهرِان به‌دواى منداڵه‌كه‌ى (ههلآڵه)دا له‌یاد نه‌كه‌ن. ئه‌رێ بهرِاست بێتاقه‌ت و غه‌مباربوون؟
رِاسته ئه‌م یاده‌وه‌رییه زۆر كۆنه. زۆر كۆن مه‌به‌ستم هى ده ساڵێك پێش ئێستایه. رِاسته رِهنگه مام (ئه‌سكه‌نده‌ر)
كۆچى دوواى كردبێت. به‌لآم دڵنیام منداڵه‌كه‌ى ههلآڵه ماوه. دڵنیام هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو من وازم له‌خه‌ونه گه‌وره‌كه‌م هێنا لێره‌وه منیش ئه‌ڵێم (ببوره داپیره من ناتوانم ئاواته‌كه‌ى باپیره‌م بێنمه دى)….ئێستا ئێمه له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ دۆزینه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى ههلآڵه. به‌داخه‌وه كاره‌كه بۆ ئیمه زۆر زه‌حمه‌ته چونكه مام (ئه‌سكه‌نده‌ر) به‌هیچ جۆرێك ئاماژه‌ى بۆناوى ئه‌و منداڵه نه‌كردووه. به‌لآم ئه‌توانین له رِێگاى وێنه‌كانى ههلآڵهوه زانیاریمان ده‌ست بكه‌وێت چونكه دڵنیام كه ئه‌و منداڵه هه‌ر نه‌بێت یه‌كێك له‌و وێنانه‌ى دایكى بینیوه. له‌به‌ر ئه‌وه دڵنیام كه ئه‌و وێنه‌یه‌ك ببینێت كه ئێمه بڵاو مان كردۆته‌وه ئهیناسێـتهوه…. ئێستا سات به‌سات خه‌ڵكى زیاتر دێن بۆ گهرِان به‌دواى ئه‌و منداڵه‌دا. تكایه ئێوه‌ش كه ئێستا بهههواڵهكهتان زانیوه وه‌رن و هاوكارمان بن.
تەواو
……..
کولتور مەگەزین دەیەوێت سەرنجتان بۆ ئەم چیرۆکنوسە ڕاکێشێت و لەداهاتووشدا ڕەدووی کارەکانی دیکەی دەکەوین .