من و ئەنوەرو هاوکارو عەبدوڵا پێکەوە لەگەڵ ئەم ڕێبەرەدا ڕۆیشتین، دووشەوە بەڕێگەوەبووین و دونیا هەمووی بەفر بوو، ڕێبەرەکەمان دەمانهێنێت و دەمانبات، نازانێت ڕێگاکە بدۆزێتەوە. هێشتا کاروانچی نەهاتبوون هێشتاڕێگاکە نەشکابوو. بەهەرحاڵ، چونکە پێشتر لەبرساندا ترێ ی بەستوی وەک سەهۆڵی ساردمان خواردبوو، ئیدی زۆر ماندوبوین، هاوکار توشی نەخۆشیبوو دەڕشایەوە، هەموو ڕشانەوەکەی ترێی ترشاوی بەستووی سەر ڕێگاکەمان بوو، هاوکار بەتەواوەتی بێ هێزبوو نەیدەتوانی چیتر بڕوات. ئیدی ئێمەش ماندوبوین زۆر برسیمان بوو ناچار من و ئەنوەر هەریەکەی چوینە ژێرباڵێکی (هاوکار) تاوهكو لەگەڵ خۆمان ڕێبکات، هێشتادوای نیوەڕۆبوو بەشوێنێکی بەرزی تەمومژاوی شاخێکەوە بووین، لەدورەوە لەقوڵای نێو دۆڵەکە وه، سەربازگەیەک دیاربوو لێمانەوە ،زۆردوور بو لێمانەوە ئەوان ئێمەیان نهدهبینی، بەڵام ئێمەزۆر بەبچکۆلەیی ئەوانمان دەبینی.
هاوکار بەتەواوەتی ماندوو بوو، توانای ڕۆشتنی نەمابوو و ئێمەش زۆر هیلاک بووین. بەقەدپاڵی ئەوشاخەوە لەنێوئەوبەفرەدا گیرمانخواردبوو بەدەست(هاوکار) وە و دەیگووت: ئێوەبڕۆن، من چیدی ناتوانم ڕێبکەم… دیاره لەقوڵای دۆڵەکەدا لەدورەوە سەربازگەیەک هەبوو و ههربۆیه ئهو گووتی؛ ئێوەبڕۆن و منیش بەرەوخوار بەرەوسەربازگەکە ووردە ووردە دەڕۆم خۆم تەسلیم بەوسەربازگەیە دەکەم…من و ئەنوەرو عەبدوڵا نەماندەهێشت ئەم کارەبکات، چونکە بۆهەموومان خراپ بوو، بەهەرحاڵ هەرچۆنێك بوو (هاوکار) مان ڕازیکرد شتی وهها نەکات، لەگەڵ خۆمان دەتبەین بەهەر شێوەیەک بێت.
بەوماندوبوون و برسیەتی و سەرمایە هەرچۆن بێت (هاوكار) مان لەگەڵ خۆمان بەڕێگادا برد، گەیشتینە شوێنێک دەمەو ئێوارەبوو، لەنێو دۆڵێکدابووین بەنێو دۆڵەکەدا بۆخوارەوە لەدورەوە هەندێک کەس دیار بوون، ئهوانه وڵاخیان پێ بوو و ههروهها چەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگریش لەوناوەدابوون. دیار بوو شوێنی ئاڵوگۆڕی شتومەکی بازرگانی سەر سنوورە، هەندێک کەس لەمەرزەکەوە بەهێسترو وڵاغ شتومەک دەهێنن و لەپاشاندا دەگەڕێنەوە بۆ ناو مەرزەکە.
ڕێبەرەکەمان گووتی: دەبێت لێرەوە بڕۆین، ئیتر ئەودیوو ئەم رێگایە کەئاڵوگۆڕی لێدەکەن مەرزەکەیە، من پێم گوتن باخۆمان لەم دۆڵەوە بڕۆین تاشوێنی ئاڵوگۆڕی شتومەکەکان ،لەگەڵ ئەوان خۆمان ڕێکدەخەین و دەڵێین یارمەتیمان بدەن نەخۆشێکمان پێیە دەمانەوێت بچین بۆ ئەودیوو مەرزەکە . ناتوانێت ڕێبکات باسواری یەکێک لەوڵاخەکان ببێت. ئێمەش هەریەکەمان خۆمان لەگەڵ هێسترەکانی تۆدا ڕێدەکەین تاوهكو لەبازگەکە دەربازمان دەبێت، تاوهكو چینە ناو مەرزەکەوە، هەروەها هەندێک پارەشت دەدەینێ حەقی ئەوەی یارمەتی ئێمە دەدەیت…
ئەنوەرو هاوکارو عەبدوڵا ڕازیبووین ، ئێمەش هەرچۆنێک بوو بەدۆڵەکەدا (هاوکار) مان لەگەخۆمان برد تاوهكو نێزیکبووینەوە لەشوێنی ئاڵوگۆڕی شتومەکەکان، تاوهكو گەیشتینە لایان، من بەکابرایەکم گووت: ئەم نەخۆشەمان لەگەڵە دەمانەوێت بچین بۆ مەرزەکە، نەخۆشه ناتوانێت بڕوات دەمانەوێت یارمەتیمان بدەیت تاوهكو بەوڵاخ بیبەین، حەقی ڕێگاکەشت دەدەینێ کابراکە ڕازی بوو…ئێمەش هەرچۆنێک بێت بەیارمەتی خاوەن هێسترەکان (هاوکار)مان سواری هێسترێک کرد، ئەوپیاوە چوار پێنج هێستری پێ بوو بارەکانی داگرتبوو، دەگەڕایەوە بۆ مەرزەکە، بەڵام ڕێگاکە لەتەنیشت مۆڵگەیەکی سەربازییەوە بوو. ده بوایە بەوئهوێدا دەرباز ببووینایە، چونكه ڕێگای ترمان نەبوو و ڕێگاکە هەر چەند سەدمەترێک دەبوو، ناچار هەریەکەو دارێکمان گرت بەدەستەوە و لەگەڵ هێسترەکانی تردا خۆمان ڕێکخست وەک ئەوەی بڵێیت ئێمەش لەم ناوەدا ئیشدەکەین، شەڕواڵ و جلی ئاسایمان لەبەردابوو، بۆیە زۆر هەستیان پێنەکردین ،هاوکاریش بەسەر پشتی یەکێک لەهێسترەکانەوە بوو، بەسەربازگەکەدا تێپەڕین، توانیمان لەسەربازگەکەی نێوان مەرزەکە ڕزگارمان ببێت ،چوینە ئەودیووەوە،ئیدی مەرز بوو،مەرزێکی سەرسنوور .
خەڵکێکی زۆر چایخانەو شتومەکی فرۆشتن و کێک و چۆرەک و جگەرەو هەموو شتێکی لێ بوو، ئێمەش زۆرماندوو، زۆر برسیمان بوو،پارەشمان پێ بوو خێرا دەستمانکرد بەکڕینی هەندێک چۆرەک و شەربەت و چاو و نان و ئاو وئیدی کەمێک حەساینەوە، ئیسراحەتێکمان کرد. ڕێبەرەکەمان کەتاوهكو ئەمکاتەش لەگەڵمان بوو، گووتی؛ من ئیدی دەبێت بڕۆم ،لێرەوە خۆتان بڕۆن خۆتان تەسلیم بکەن بەیەکێک لەم سەربازگانەی لەم دەورە، بڵێن ئێمە ئێراقین، هەڵهاتوین ئیدی هیچتان لێناکەن دەتانبەن بۆ شوێنی تایبەت… رێبەرەکەمان ڕۆیشت خۆمان ماینەوە چوار کەس پێکەوەین لەودیو سنوورەوە دەمانەوێت خۆمان تەسلیم بەنزیکترین سەربازگە لەم ناوەدا بکەین.
كۆتایی بهشی دووههم