تابلۆ: فریشته‌کان، پارچه‌یه‌ک یان دیمه‌نێک له‌و کاره‌ی جیۆڤانی که به (مادۆنای خه‌مبار)ناوده‌برێت.
شوێن: که‌نیسه‌ی (سانتا ترینیتا)
جیۆڤانی، له‌ساڵی 1240 له شاری فلۆره‌نسا له دایک بووه، ده‌ستپێکی ئه‌زموونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشه‌نگه له بواری هونه‌ری شێوه‌کاریدا، له کۆپی کردن و لاسایی کرنه‌وه‌ی کاری بێزه‌نینییه‌کانه‌وه بووه.
پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ببێت به 25 ساڵ ستایڵی تایبه‌ت به خۆی په‌ی پێده‌بات و هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌شدا له سه‌رانسه‌ری ئه‌وسای وڵاتی ئیتالیادا نازناوی (باوکی هونه‌ری شێوه‌کاری ئیتالی) پێده‌بڕێت. له سه‌رده‌م و ساڵانێکدا که ده‌یان هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زمون و به ته‌مه‌نی تر و هاوته‌مه‌نی خۆیشی سه‌رقاڵ بوون به‌م هونه‌ره‌وه، ده‌توانین بڵێین هونه‌ری شێوه‌کاری ئه‌و ده‌م له تافی لاوێتی خۆیدا بوو. له نوسین و تێکسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا که له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه نوسراون، جیۆڤانی-یان به هونه‌رمه‌ندێکی به سه‌لیقه‌و به‌هره‌مه‌ند ناوزه‌د کردووه، بێگومان سه‌لیقه‌و ئاستی ڕوانینی ئه‌و هۆکار بووه بۆ خوڵقاندنی چه‌ندین کاری ناوازه، هه‌ر بۆیه جیۆڤانی له‌ناو هاوکارانی خۆیدا ده‌بیته نمونه‌یه‌کی زیندوو گرنگ و سه‌روه‌تێکی نه‌بڕاوه‌یش بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆی له ئیتالیا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیش.
شه‌پۆل: قوتابخانه‌ی فلۆره‌نسا
کاره‌کانی تری: یوحه‌نای پیرۆز (گه‌له‌ری و بورجی پیسا)، به‌شداری له چه‌ندین کاری مۆزایکدا.
کاریگه‌ری: هونه‌ری بێزه‌نتینی، کلتوری ڕۆما
ته‌مه‌ن: 1240 فلۆره‌نسا، ئیتالیا / 1302 فلۆره‌نسا