ئەمڕۆ یادی 331 یۆهان سیباستیان باخی گەورەیە

Loading

ئەمڕۆ لە ڕۆژمێری ئەڵمانیا و موزیکدا:
٣٣١ ساڵ لەمەوبەر ( یۆهان سباستیان باخ) گەورە موزیکدانەری ئەڵمانی و جیهانی لە دایکبووە.

ئێتنۆمیوزیکۆلۆجیست: توانا حەمە

ئەمڕۆ لە ڕۆژمێری موزیکدا؛ ساڵیادی لە دایک بوونی موزیکزانی گەورەی ئەڵمانی (یۆهان سباستیان باخ)ە. ئەو لە ڕێکەوتی ٢١ ی ئاداری ١٦٨٥ لە شاری لایبزگی ئەڵمانیا لە دایک بووە. کە لە مێژووی ٣٠٠ ساڵی رابردوودا یەکێکە لە دیاترین موزکدانەرانی موزیکی سەردەمی باڕوک و بە درێژای سەردەمە مێژووییەکانی موزیکی ڕۆژئاوا،کاریگەری لە سەر سەرجەم ڕەوتە کۆن و نوێکانی موزیک هەبووە.

ب

Johann Sebastian Bach[a] (31 March [O.S. 21 March] 1685 – 28 July 1750)
Johann Sebastian Bach[a] (  21 March] 1685 – 28 July 1750)

اخ لە ژیانی تایبەتیدا خاوەنی ٢٠ منداڵ بوو؛ بەڵام تەنها سێ لە منداڵاکانی دوای نەمانی درێژەیان بە بوارەکەی باوکیانداوە و ناویان لە پەراوە مێژوویەکانی موزیکدا بە پرشنگداری تۆمارکراوە. بەڵام هێشتا لە ئاست تواناکانی (باخ)ی باوکیاندا هێندە کاریگەریان لە سەر موزیک بە جێنەهێشتووە.

ئەو گەرچی هەموو ژیانی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا بە سەربردووە؛ کەچی بە هەڵ و توانا و کۆششە تایبەتەکانی خۆی توانیویەتی زۆر بە ئاگایانە لە سەرجەم جۆر و ستایلە موزیکییەکانی سەردەمی خۆی ئاگاداربێت و موزیک لە سەر زۆرینەی جۆر و فۆڕمە موزیکییەکانی سەردەمی خۆی بخوڵقێنێت.

ئاشکرایە باخ بە دانەرێکی ( سەردەمی بارۆک) هەژماردەکرێت و لە سەردەمانێکی دوور و ئایینیدا ژیانی بردۆتە سەر؛ کەچی سەڕەڕای ئەوەش، شاکارەکانی بونەتە هەوێن و ماتریاڵ و کەرەستەی گرنگی موزیکدانان و لە زۆرینەی ستایلە موزیکییەکاندا سوودیان لێوەرگیراوە.

لە گرنگترین ئەو شاکارانەی کە بۆتە ناسنامەی کارە موزیکیەکانی تیۆرییەکانی ( باخ)، ئەو چل و هەشت پارچە موزیکەیە، کە لە فۆرمی پریلیود و فوگەدا لە ژێر ناونیشانی
(The Well-tempered Clavier )
دایناوە. لەم زنجیرە کارەیدا، سودی لە شیوازی کۆنتراپۆینت وەرگرتووە و لە نیویاندا هەموو تواناکانی هارمۆنیدان و میلۆدی سازی و بە کارهێنانی پەیژەی موزیکی تێدا جێگیرکردووە.

باخ لە ٢٧ ساڵی کۆتای تەمەنیدا دەبێتە بەڕێوبەر و مامۆستای قوتابخانە و کڵێسای (تۆماس قەدیس) لە شاری لایبزگ، کە تا ئێستاش بە دیارترین و پایە ىڵندترین شوێنی موزیکی لە جیهانی موزیکدا دادەنرێت.
یەکێکی تر لە کارەگرنگەکانی شاکاری (غەمنامەی مەسیح، بە ڕيوایەتی مەتتا)یە، کە هەموو ساڵێک لە ئەڵمانیا و زۆر شوێنی دیکەی جیهاندا بۆتە نەریت و دووبارە نمایشدەکرێتەوە. بێشک باخ سەرمەشق و ئاڤانتگاردی سەردەمی خۆی بووە و جگە لەوە بۆتە گرنگترین پایەی موزیکی دوای سەردەمی خۆی و بە درێژای نزیکەی سێ سەدە، دیارترین وەجاخی نێو موزیکی کلاسیکی ڕۆژئاوایە.
ئەو لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا و لە ٢٨ ی جوڵای ١٧٥٠ لە لایبزگ کۆچی دوای کردووە. دوای خۆی سەدان پارچە موزیکی لە دنیای موزیکدا جێهێشتووە.

سەرچاوە:
بۆ نوسینی ئەم بابەتە سوود لە وتارێکی
وێبسایتی
http://m.dw.com وەرگیراوە.
و لەلایەن نووسەرەوە، پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، لە چەند پەرتوکێکی زانستی بە زمانی فارسی
بۆکراوە.

 

 

کولتور مەگەزین ؛  لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن گوێ لە سەمفۆنیا سێیینە بەناوبانگ (پاسیۆن ماتیۆس ) گوێلێبگرن .