مستۆ دادار - فاتمۆكێ

مستۆ دادار، به‌یتی فاتمۆكێ


Loading

مستۆ دادار، به‌یتی فاتمۆكێ

 

 

فاتمۆکێ چەن بە بەفر و کەوینە

فاتمۆکێ ئەو ساڵ چ گراویم نینە

فاتمۆکێ جەرگم هەمووی برینە…

فاتمۆکێ بە شاخاندا داهاتم

فاتمۆکێ شەختەی پاییزێ ئەنگاوتم

فاتمۆکێ سێنگی تۆم باخ و بێستان

فاتمۆکێ ماچێکم لێت بردەوە

فاتمۆکێ بە گرێو و چۆڵە مێشکان

فاتمۆکێ هەوارمان پیرە سەنان

فاتمۆکێ ڕەشماڵ و تاوڵ و خێومان

 

فاتمۆکێ پاشە توو ئەو هەوارە

فاتمۆکێ چۆڵە و بل ئاسەوارە

 فاتمۆکێ دە نێو دەریا دا دوڕی

فاتمۆکێ جەرگی ئالەمێت بڕی

فاتمۆکێ ڕەببی بابت زەرەر کا فاتمۆکێ لە جەڵەبی کاوڕی…

 

فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە

فاتمۆکێ چەن بە بەفر و کەوینە

فاتمۆکێ ئەوساڵ چ گراویم نینە

فاتمۆکێ دە وەرە حاڵم ببینە

فاتمۆکێ کوێستانمان چیای قەندیلی

فاتمۆکێ توڕی نەدا مەندیلی..

 

 

* فاتمۆکێ / Fatmokê پەیڤ: فۆلکی کوردی/ مستۆ دادار

ڤۆکاڵ: مستۆ دادار کیبۆرد: سەفین خەراجیانی

ڤیدیۆگرافی و مۆنتاژ: زانیار عومرانی

پرۆدیوسەر: هەڵگورد سەمەد

مافی لەبەرگرتنەوەی بۆ بەرهەمهێنەر پارێزراوە.

Vocal: Misto Dadar Song: Kurdish Folk/Musto Dadar Keyboard: Safin Kharajyanî Video & Edit: Zanyar Omrani producer: Halgurd Samad Filmed by 5D IV

 فه‌رموون :