سیروان ڕەئوف کە لە دەیەی نەوەدەکاندا زۆر چالاکانە کاری کردووە، لە ١٩٦٣ لەدایکبووە و لە خۆپیشاندانێکدا بۆ ڕزگاکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ١٧ ی فێبرواری ١٩٩٩دا گڕ لەخۆی بەردەدا و دەرەنجامی ئەم چالاکیە گیان لەدەست دەدات.
سیروان شبر بە شێوازو فۆڕمی ماتریاڵی جیاواز کۆمەڵێک ئەزموونی گرنگی ئەنجامداوە کە دەتوانیت بڵێین سیروان پێرفۆرمانسێکی خۆکردەیی بوو بە بێئەوەی بە هیچ قوتابخانەیەکی هونەردا تێپەڕێت. لە گەلەری (سفر – هونەر) وە ئاشنا دەبین بەچەند کار و پۆستەر و فۆتۆی پێشانگەکانی. هەروەها لێدوانی هەر یەک لە ڕۆماننوس (ئیسماعیل حەمەئەمین) و هونەرمەندان (سۆران ڕەفعەت) و (سامی حەمە موئیمن) لەشێوەی فایلی دەنگی کورت دەخەینە ڕوو. بۆ زیاتر شارەزابوون لە ژیان و کارەکانی سیروان ڕەئوف ناسراو بە سیروان شبر .
لە ماڵپەڕی کوردوپیدیا کورتەیەک لەبارەی ژیانی بڵاوکراوەتەوە و هەروەها هونەرمەند فەرەیدون کەریم لەم ساڵانەی دوایی ڕەدووی بیۆگرافیای سیروان شبر کەوتووە و تەنانەت پێشانگای بۆ کارەکانی کردۆتەوە. لێرەدا گفتوگۆیەکی هەیە لەگەڵ ئاڤان عومەردا .
ئەم فۆتۆی پێشانگەی خوارەوە لەلایەن هونەرمەند (فەرەیدون کەریم) وە ئامادەکراوە، لێدوانەکان لەلایەن (ئاڤان عومەر) ئەنجامدراوە،
ئیسماعیل حەمەئەمین “سیروان شبر پڕۆلیتاریایەک بوو لەناو تیشکدانەوە
هونەرییەکانی خەونی بۆرژوازی بچوکدا
`
کرتە بکەنە سەر ئەم لینکەی خوارەوە بۆ گوێگرتن لەم لێدوانە
سامی حەمە موئیمن – هونەرمەند “هەموویان باسی پێشانگاکەی هۆڵی سورکێو دەکەن، بەڵام پێشانگەکەی هۆڵی حەوتی ئازار سەرەتای سیروانە لەکاری هونەریدا
کرتە بکەنە سەر ئەم لینکەی خوارەوە بۆ گوێگرتن لەم لێدوانە:
سۆران ڕەفعەت – هونەرمەند: سیروان شبر یەکێکە لە هونەرمەندە سەرەتایەکانی کاری پێرفۆرمانس و
ئۆبێکتی هونەری کردووە و لەکاتی خۆیدا بەهەند وەرنەگیراوە.
بۆ گوێگرتن لەم لێدانە کرتە بکەنە سەر بەستەرەکەی خوارەوە:
سێ کاری فۆتۆ و پەرەگرافی سیروان ڕەئوف – منداڵانی ئاوارە و پیر و هەژاریی لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١
-
پێشانگای کۆکاری هونەرمەند سیروان ڕەئوف ٢٠١٩، ڕێکخەر فەرەیدون .کەریم -سلێمانی قاوەخانەی کولتوری فەرمانبەران.
-
پێشانگای کۆکاری هونەرمەند سیروان ڕەئوف ٢٠١٩، ڕێکخەر فەرەیدون .کەریم -سلێمانی قاوەخانەی کولتوری فەرمانبەران.
-
فۆتۆی سیروان ڕەئوف ناسراو بە سیروان شبر.