ئه‌لبومی (ڤۆکاپێلا) کارێکی موزیکییه لە چواردە تراکت پێکهاتووە. لەلایەن هونەرمەندو نوسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (حەمید شەریفی) و هاوکارانیه‌وه ئیشی لەسەر کراوە. هەر لەسەر ئەرکی خۆی هاتۆتە بەرهەم .
وەک بیرهێنانەوەیەک بۆ گوێگرانی ئەم ئەلبومە لە ساڵی٢٠١٧ دا هونه‌رمه‌ند (بۆنی سیگار) ی بڵاوكرده‌وه، كه یەکێکە لە تراکتەکانی ئەم ئەلبومە و لە سۆشیال میدیادا بەشێوەیەکی بەربڵاو هەوادارێکی زۆری لەخۆی کۆکردەوە.
ئه‌لبومی ڤۆكابیلا بەر لەساڵیک بەرهەمهاتووە و لە تۆمارگهكانی کوردستاندا وەک سیدی بهردهستدهكهوێت، ئێستاش لە ساوندکلاودا كه پێگه‌یه‌كی موزیكی ئازادە و بێ به‌رامبه‌ره، ئامادەیە بۆ گوێگرتن. لینكهكهیمان له‌خواره‌وه داناوه و ئاشقانی موزیك ده‌توانن گوێبیستی بین.
ئەوەی جێگه‌ی سەرنجە لەم ئالبومەدا تازەگەرییەکه لە شێوازی دەربڕین و لێکدانی کارە موزیکی و دەنگییەکانیدا، به‌مانای دوورە لەقاڵبدانی موزیک لە چوارچێوه‌یه‌كدا. هەستکردنە بە گەڕانەوە بۆ سەرەتای تۆمارکردنی موزیک و نزیکایەتی و بەرکەوتنی دەنگی وشه‌كان لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەماندا، ئه‌مه‌ش بەبەکارهێنانی كاریگه‌رییه دهنگیكهكان هه‌ستیپێده‌كرێت. هەروەک ئەوە وه‌هایه بەجادە و کۆڵانەکانی نیشتماندا پیاسە بکەیت و گوێت لە گۆرانییەک بگریت و هاوکات گوێت لە دەنگی منداڵان بێت لەکاتی یارکردندا، یاخود نەرمە بارانێک ببارێت وتێکەڵ بە موزیکەکە ببێت، یان دەنگی ڕێوڕۆیشتنی خەڵکی سەر جادە بێت.
ئەم کارە موزیکیانە پێدانی هەستی لەدەستچوون هەڵسانەوەیە، کە مرۆڤی کورد ڕۆژانە ئەزموونیان دەکات جا لە دەستددانی نیشتمان بێت، یان بەهاکانی بوون بێت لەدەرەوەو ناوەوەی نیشتیمان. بەڵام زیاتر هەستی کەسی کۆچبەری پێوە دیارە، هەڵبەت ئەوەش پەیوەستە بەژیانی تایبەتی هونەرمەندەوە، کە خودی خۆی ئەزموونی پەناهەندەیی دەکات لە تاراوگەدا.
هەروەها لەسەرجەمی کارەکاندا (گێڕانەوەیەکی خودیی) ئاشکرا هەیە، شیعر ئاماده‌گیه‌كی جوانی هه‌یه له‌هه‌موو تۆنه‌كی موزیكیدا، لە هەندێک تراکدا وەک مەنەلۆگێکی شانۆیی لێ دێت، وەک ئەوەی هونه‌رمه‌ند بێەوێت خه‌ڵكانێك لە خۆی کۆبکاتەوە و داوای گوێبستی یه‌كتریان لێ بكات.
كو‌لتور مه‌گه‌زین دەستخۆشی لە حەمید شەریفی و هاوکارانی دەكات بۆ هەوڵ و ماندوبوونیان، ڕۆحێكی جوان له‌ناو ئه‌م كارانه‌دا سه‌ما ده‌كات .
فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌لبومه‌كه؛
https://soundcloud.com/hamid-sharifi-1
فه‌رموون له‌گه‌ڵ (بۆنی سیگار) له كه‌ناڵی یوتوبدا؛