مایسترۆ؛ دڵشاد سه‌عید - سه‌مفۆنیای شه‌نگال و پێشمه‌رگه‌

سه‌مفۆنیای شه‌نگال


Loading

له ‌یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌ڕی داعش و كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی لە ده‌ڤه‌ری شنگال، تۆڕی میدیایی ڕووداو دوو به‌رهه‌می سه‌مفۆنی و كۆراڵی پێشمه‌رگه‌ و شنگالی هونه‌رمه‌ندی نێوداری كورد (دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید) لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك نمایشکرد، كه‌ ئۆركێسترای نیشتمانی چیك و ژماره‌یه‌ك هو‌نه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد تێیدا به‌شداربوون.

ڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2015 بەرهەمەكانی (پێشمەرگە و شنگال) لە هۆڵی (ئینستیوتی کەلەپووری کورد) لە شاری سلێمانی.  ڕۆژی یەکشەممە 2ی ئابی 2015 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر و پاشان لە هۆڵی كۆنگرەكانی شاری دهۆك بە سپۆنسەری (ڕووداو)  نمایشكران.

سه‌مفۆنیای شه‌نگال – مایسترۆ دڵشاد سه‌عید‌

 

130 هونەرمەندی کۆڕال لەو سیمفۆنیایە بەشداربوون کە سیانزه‌ هونەرمەندی ناسراوی بەشەكانی کوردستانیان تێدابوو لەوانە نارین فە‌قێ، عەمار کوفی، هانی، خێرۆ عەباس، جەمشید، شڤان پەروەر، حەسەن شەریف، محەممەد تەها ئاکرەیی، ئەیوب عەلی و ژمارەیەك گۆرانیبێژێکی ناسراوی دیکە.

فه‌رموون له‌گه‌ڵ  سه‌مفۆنیای شه‌نگال:

 

 

https://www.youtube.com/watch?v=ojqid9N38FU

سه‌رچاوه‌؛ سایتی هه‌واڵیی ڕووداو

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین
ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌.