دوو نموونەمان لەناو کۆمۆنیستەکانی کوردا هەیە؛ یەکەمیان لە حزبی شیوعی و دووهەمیان لە‌حزبی کۆمەنیستی کرێکاری. بۆ نمونە حزبی شیوعی كوردستان باریان له‌پارته‌كانی دیكه باشتر نییه، له‌دوا هه‌ڵبژاردنیانداكاركته‌ره‌كی سیاسیان هه‌ڵبژاردووه، كه كاتێك وه‌زیر بوو دیوانێكی شیعری (قوبادی جه‌لیزاده)ی كۆكرده‌وه، چونكه مه‌لاكان له‌سه‌ری هاتنه ده‌نگ و دوایش، به‌پێی فه‌رمانبەرە باڵاكانی ئه‌م وه‌زاره‌ته، كیتابێكی كردبوو بۆ ده‌زگای چاپه‌مه‌نی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت نوسیبووی؛ ده‌بێت له‌دواڕۆژدا كه‌س ڕه‌خنه له‌ئاین نه‌گرێت! هه‌روه‌ها ژووری تایبه‌تی بۆ نوێژكردن له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا بۆ موسوڵمانان ته‌رخانكردبوو، به‌مه‌رجێك چه‌ند مه‌ترێك لای وه‌زاره‌ته‌وه دونیایه‌ك مزگه‌وتی لێییه.
ئه‌م كۆمۆنیسته كه‌لەم ڕۆژانەدا (نۆڤمبەری ٢٠١٦) هه‌ڵبژێردارا به (سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان) پارادۆكسی ئه‌م كاراكته‌ره له‌وه‌دایه ئه‌م شیوعیه موخه‌زره‌مه، دكتۆرای نییه له ئابووری سیاسی، یان كۆمه‌ڵناسی، یان فه‌لسه‌فه كه‌هه‌موو ئه‌مانه لقیان ده‌چێته‌وه سه‌ر ماركس وه‌ك فه‌یله‌سوفێك، وه‌ك كۆمۆنیستێك. یاخود وه‌ك كۆنه شیوعیه‌كان ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ماركسیزم – لینینزم بێت له‌سۆڤیه‌تی كۆن، وه‌ك به‌هادین نوری و عه‌زیز موحه‌مه‌د و تانه‌ت وه‌ك شه‌هید ئارامی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران ئه‌زموونی سۆڤیه‌تی نییه، به‌ڵكو هه‌موو هێز و توانا و وزه‌ی خۆی بۆ ( شه‌ریعه‌ت و زانسته ئیسلامیه‌كان ) ته‌رخانكردووه!
لێره‌دا سینیزم گه‌مه‌ی خۆی ده‌كات، ئالێره‌دا ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی سیاسی و وه‌ك ئه‌وانیتر ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان بازنه‌ی یه‌كه‌م كه‌بازنه‌ی ( كولتوری پاتریاركییه‌ته) كه ئاین و هێزه ئاینی و نه‌ریته كۆنه‌كان به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی وێنه‌ی پاتریاریاركن. ده‌بینین سه‌رسامیه‌ك هه‌یه به نه‌ریتی باوكسالاری و كولتوری نێرسالاریی، كه بێگومان له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ماندا ( مه‌لا موسته‌فا بارزانی) وه‌ك یه‌كه‌مین ڕۆمۆدێلی ئه‌م پاتریاركه‌یه و دوكانی یه‌كه‌می كۆپیكردنه‌وه‌ی ئه‌قڵی سیاسی كوردی به ده‌وری ئه‌م كاریزمایه‌دا ده‌سوڕێته‌وه و له‌دوای ئه‌ویش شه‌ڕی كۆپیه‌كان ده‌ستپێده‌كات، پاشان كۆپییه ژماره سێ و چواره‌كان.
ئه‌م كاراكته‌ره كه ئێستا سكرتێری (حزبی شیوعی كوردستان) له‌كاتێكدا كه وه‌زیری ڕۆشنبیری بوو، ملیدا بۆ فشاری مه‌لاكان و دیوانێكی شاعیر (قوبادی جه‌لی زاده) قه‌ده‌غه كرد، كه ئاماده بوو بڵابكرێته‌وه. ئه‌مه نه‌ك دژی دیموكراسیه‌تی بۆرژوازیه‌ته، كه‌لای كۆمنیسته‌كان ئه‌م دیموكراتیه‌ته جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی قووڵه، به‌ڵكو دژی ساده‌ترین پڕنسیبه‌كانی ماتریالزمی دیاله‌كتیكیشه. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، ئه‌م مه‌لایه‌ی كه ئه‌م دیوانه‌ی بینینووه، نه‌یڕیووه له كتێبخانه‌كان، بێڵكو دیوانه‌كه‌ی له‌چاپخانه‌كه‌ی دزیووه!…لێره‌دا فشارێك له ڕێگه‌ی دزییی مه‌لایه‌كه‌وه بكرێت، بۆ ئه‌م وه‌زیره جێگه‌ی پرسیار نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م ئه‌قڵه كۆپیكار و سه‌رسامه به كولتوریی ئیسلامه‌وی و سانسۆریی ئیسلامی، لێكدانه‌وه‌یی مه‌لاكه بۆ دیوانه‌كه جێگه‌ی سه‌رسامییه و له‌دوایشدا كتێبه‌كه ده‌وه‌ستێنێت و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات. ئالێره‌دا ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی شتێك ده‌ڵێت و شتێكی تر ده‌كات، له‌لایه‌ك كۆمه‌نیسته و له‌كرداریشدا مه‌لایه…
بالێره‌دا خوێنه‌ر بخه‌مه به‌رده‌می چه‌ند په‌ره‌گرافێك كه ڕیپۆڕتاژێكی ( Crhra TV) ده‌رباره‌ی ه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م دیوانه‌ی شاعیر (قوبادی جه‌لیزاده) – ڕیپۆرتاژه‌كه ده‌ڵێت ؛
(( مه‌لا مه‌سعوود پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی له هه‌ولێر به‌ئاژانسی كوردستان بۆ ده‌نگوباس (ئاكانیوز) ی راگه‌یاند “ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌دیاری بۆ ئێمه هاتووه، ڕاسته ئه‌و كتێبه هێشتا له كۆگه‌ی ده‌زگای ئاراسه و ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌زانی به‌ڵام خۆ چاپ كراوه“.
زیاتر گوتی “كاتێك كتێبه‌كه‌مان خوێنده‌وه بینیمان جنێودانی تێدایه به‌خوای گه‌وره”. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ په‌نا ده‌بنه به‌ر سكاڵای یاسایی، مه‌لا مه‌سعوود گوتی “سكاڵای یاساییمان تۆمار نه‌كردووه”. له به‌رامبه‌ردا، به‌دران حه‌بیب به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس رای گه‌یاند “ئه‌م كتێبه هێشتا له كۆگه‌یه و ده‌رنه‌چووه بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵام دانه‌یه‌كی له‌ده‌ستی مه‌لایه‌ك بینراوه له وتاری هه‌ینی“.
روونی كرده‌وه “كتێبه‌كه به‌ڕه‌سمی ده‌رنه‌چووه و ئه‌م دانه‌یه‌ی له‌لای مه‌لا مه‌سعوود به‌دزیاری حسێبه بۆیه داوامانه به‌دادگه تا دز و پاشدز ئاشكرا ببن”. به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “لێژنه‌یه‌كمان داناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م دزییه و بۆ ئه‌مه‌ش تاكه به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ده‌ستمان بێ دانه‌كه‌ی لای مه‌لا مه‌سعووده”.))
فه‌رموون له‌گه‌ڵ لینكی هه‌واڵه‌كه‌ی چرا تی ڤی؛
http://chra.tv/news/index.php?option=com_content&view=article&id=2528:-55-21000-&catid=27:chand-u-huner&Itemid=746
بێگومان لیژنه‌كه‌ی ده‌زگای ئاراس نه‌یتوانی هیچ بكات، چونكه بڕیاری وه‌زیره كۆمۆنیسته‌كه جێگه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه نه‌بوو. ئیدی لێره‌وه به‌ڕێزیان بوون به نوێنه‌ری ئه‌قڵیه‌تێك كه كۆمۆنیزم له‌هه‌موو دونیادا دژایه‌تی ده‌كات.
ئه‌م ئیشكالیه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ( ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی) و گه‌ڕانه‌وه بۆ (دوكانی كۆپی پاتریارك) وه‌ك له‌م نمونه‌یه‌دا ئاماژه‌مان پێكرد، ته‌نها كێشه‌ی یه‌ك كاراكته‌ری شیوعی نییه له كوردستاندا، به‌ڵكو له ئێراقیشدا (حزبی شیوعی ئێراقی) بۆته به‌شێك له شیعه‌گه‌رایی، شیوعیه‌كان نه‌ك هه‌ر وازیان له‌ماتریالزمی دیاله‌كتیكی هێناوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای (ماتریالزم و و ئاین تلیاكی گه‌لانه)ی ماركس و ئه‌نجلس دامه‌زراوه، به‌ڵكو چۆته ناو پێكهاته تائیفییه‌كانیه‌وه و موجامه‌له‌یان ده‌كات و ده‌چێت پاڵیان و ده‌بێته حه‌لیفی سیاسیان. له هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ئێراقی ٢٠١٨ حزبی شیوعی ئێراقی له‌گه‌ڵ ( ڕه‌وتی سه‌در) و به پشتگیری سه‌در كه سه‌ركرده‌یه‌كی تائیفیی شییعییه به‌یه‌ك لیست دابه‌زیوون به‌ناوی (تحالف سائرون (المدعوم من الصدر) يحمل الرقم 156) …هه‌ر بۆیه سه‌یر نییه فۆتۆو كاندیده ژنه‌كانی حزبی شی‌و؛ی و باڵاپۆشی شیوعیش ببێته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و ته‌نانه‌ت نوكته‌ی خه‌ڵكی ئێراق …ئیدی چه‌كوش وداس و ماتریالزمی مێژوویی و شۆڕشی سۆسیالستی …هتد هه‌مووی جارێكتر له‌ئێراقدا گه‌ڕایه‌وه ناو دوكانی كۆپی كولتوری پاترریارك و ماڵه گه‌وره‌كه‌ی پاتریاركیزمه‌وه.
ئالێره‌وه ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی شیوعی ئێراقی داینه‌مۆیه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و دوكانی دێرینی نه‌وه‌كان كه (پاتریارك) وێنه و ئیلهابه‌خشێتی، له‌مباره‌دا دوكانی ( موقته‌دا سه‌در ) وه‌ك مه‌رجه‌عێكی شیعیی مۆدێلی یه‌كه‌مه، كه شیوعیه‌كان خۆیانی تێدا كۆپیده‌كه‌نه‌وه.
كۆپی كۆمۆنیسته پان فارسیزمه‌كه
كۆمنیسته‌كانی دیكه وه‌ك (كۆمنیستی كرێكاری)بوون به شه‌ست و دوو له‌ته‌وه، یه‌كێكیان كه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی بونیادی پاتریاركیه‌ت ته‌واو گونجاوه، ناوی خۆی ناوه (حیكمه‌یست)له‌سه‌ر ناوی سه‌رۆكی ئه‌به‌دی (مه‌نسوری حیكمه‌ت)كه‌وه‌ك(ماركس) وێنای بۆ ده‌كه‌ن و ده‌یپه‌رستن، ده‌ستلێنه‌ده‌راوه و پیرۆزه. ته‌نانه‌ت كه‌ل ه‌نده‌ن به نه‌خۆشی مرد نه‌ك له‌خه‌باتی سه‌رشه‌قام و زینداندا، په‌یكه‌رێكی (تۆرسۆ)ی به‌رامبه‌ر به‌گۆڕی (كاڕل ماركس) به‌پاره‌یه‌كی زۆر بۆ دروستكرا، كه‌تێچوونی ئه‌و قه‌بره و تۆرسۆیه ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌كان ده‌توانن هه‌یانبێت. سه‌یر له‌وه‌دایه كورده‌كان پشكی شێری حیكمه‌تستین و كه‌س له‌م مێگه‌له ڕاكردووه به‌دووی وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی ئه‌به‌دیدا نه‌یتوانی بپرسێت؛ بۆچی ئه‌م پاره زۆره له‌مردوویه‌ك و گۆڕێكی بۆرژوازانه‌دا خه‌رجده‌كرێت؟!
بێگومان لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه بكه‌م، كه قه‌برستانی (های گێت) یه‌كێكه له گرانترین قه‌برستانه‌كانی (له‌نده‌ن) و هه‌روه‌ها ڕۆژانه سه‌ده‌ها بلیت ده‌فرۆشرێت بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌م قه‌برستانه و بۆ سه‌ردانی ماركس. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كرێیی ساڵانه‌ی قه‌بر له‌وێی و به‌تایبه‌ت شوێن قه‌بری (مه‌نسوری حیكمه‌ت) كه ڕێك به‌رامبه‌ر (قه‌بری ماركس) تێچوونێكی خه‌یاڵییه؟ …ئالێره‌دا ئه‌قڵی پیرۆزكردنی وێنه‌ی باوك و پاتریاركاك له‌فۆرمه‌كی دیكه‌دا ئاماده‌گییه و خۆی كۆپیده‌كاته‌وه.
ئه‌م مه‌نسوری حیكمه‌ته (له‌نده‌نیه) به‌پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت (له‌نده‌نییه) مانای ڕه‌گاژۆی نێو له‌نده‌نیت. ژیانێكی پۆش و بۆرژوازیانه ده‌ژیا، تێكه‌ڵاوی ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی خۆی نه‌ده‌كردووه، جگه له‌كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بێت. لێره‌دا ئاماژه به‌ئه‌وه ده‌كه‌م؛ كه ئه‌م (له‌نده‌نیانه) هه‌م له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بوونیان هه‌یه، به‌وه‌ی منداڵه له‌نده‌نیه‌كان پشكی شێری پاره و سامان و هێز ده‌به‌ن و هه‌م له‌بزوتنه‌وه‌ی (گۆڕان) دا منداڵه (له‌نده‌نیه‌كان) كۆی كۆمپانیا و پاره‌ی بزوتنه‌وه‌كه ده‌به‌ن و هه‌م له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌نده‌نیه‌كمان هه‌یه كه‌خاوه‌نی فلاتی (شوقه) پۆش و سكه‌نداڵی دیسكۆكانه….ئاوه‌ها مه‌نسوری حیكمه‌تی له‌نده‌نیش به‌پاره‌ی حزب ده‌ژیا و له‌كاتی مردنیشیدا تۆرسۆ و قه‌بری گرانی لۆكسۆسی بۆده‌كرێت…ئاوه‌ها له‌نده‌نییه‌كان له‌ناو ژیانی ئێمه‌ی كوردا، وه‌ك مشه‌خۆری كولتوریی (كاریزمای پاتریاركی) ڕۆڵێكی ترسناك ده‌بینین!
كاتی خۆی (مه‌نسوری حیكمه‌ت) كۆمه‌ڵێك كادێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان كۆده‌كاته‌وه و پێیانده‌ڵێت؛ وه‌رن بۆ ئه‌وروپا بۆ خه‌باتی كرێكاری.ئه‌م گروپه به‌پاره و نه‌گبه‌تی و هیلاكی خۆیان له‌توركیا له‌ڕێگه‌ی UN ده‌گه‌نه ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و سكنده‌نافیا نیشته‌جێ ده‌بن. ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی كۆمۆنیسته نوێیه‌كان له‌وه‌دایه، كه (مه‌نسوری حیكمه‌ت) نه‌ریتێكی ( پان – فارسیزمی ) سه‌یری له‌دووی خۆیدا جێهێشتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌قسه‌كردن به‌كوری (ناسیونالیستی فاشیستیه)و به‌فارسی قسه‌كردن ستاندارتی ئینته‌رناسیونالستی كرێكاریه. به‌جۆرێك كه ئه‌ندامه كورده‌كانیش شه‌رم ده‌كه‌ن به كوردی له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا بدوێن و گه‌ر بدوێن وه‌ك فارسێكی كوردی‌زان قسه‌ده‌كه‌ن.
(حه‌میدی ته‌قوایی) كه هه‌ندێك له‌كورده كۆمه‌نیسته‌كان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی فارسی كۆمه‌نیست ده‌یپه‌رستن، كورد به‌دواكه‌تووترین میلله‌ت تێده‌گات و هه‌میشه ئه‌و تۆنه پان – فارسیزمه فاشیستیه له‌قسه‌كانیدا ئاماده‌گی هه‌یه. هه‌ر بۆیه هه‌تاوه‌كو ئێستا نه له‌كۆبوونه‌وه سه‌ره‌كیه‌كانیاندا، ته‌نانه‌ت له‌ئاهه‌نگه‌كه‌كانیدا به‌كوردی قسه ناكه‌ن و كارێكیان كردووه كه كوردی قسه‌كردن جۆرێك بێت له‌عه‌یبه. به‌ناڕاسته‌وخۆیی زمانی فارسی بۆته سه‌رپۆشی یه‌كه‌می سه‌رسه‌ریان. كه‌س له‌م مۆبه سیاسیه، له‌م مێگه‌له سیاسیه پرس ناخه‌ته سه‌ر ئه‌م نه‌ریته، ئه‌وه‌ی گرنگه لایان كه‌خۆیان وه‌ك مێگه‌لێكی سیاسی وێنه‌ی سه‌رۆك گه‌شاوه بێت و یه‌كتری كۆپیبكه‌نه‌وه.
به‌دیوێكی تردا، ئه‌مانه وه‌ك تووتی هه‌موو شته‌كانی ئه‌م پیاوه ده‌ڵێنه‌وه، به‌مه‌رجێك خه‌باتیان له‌ئێراندا یه‌ك سانتیمه‌تر چییه بوونی نییه، ته‌نها دیارده‌یه‌كی سكایپی و فه‌یسبووكین. ئه‌م مێگه‌له سیاسیه‌ش به‌رده‌وام ئه‌وه كاوێژده‌كاته‌وه كه‌مه‌نسور ده‌یگووته‌وه، مه‌نسور مرد و كه‌چی ئه‌مانه وازی لێناهێنن، به‌تایبه‌ت كورده‌كان، كه‌به‌فارسی ته‌عبیر له حیكمه‌تسبوونی خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌یر نییه مرۆڤی كورد ئه‌وه‌نده خومار بێت به‌سه‌كرده‌وه به‌مه‌رجێك پێتده‌ڵێت ؛ تۆ كوردێكت زمانه‌كه‌ت عه‌یبه‌یه! دیاره ئه‌وه‌ی گرنگره بۆ من ئه‌وه یه بۆچی پرسیار ناكه‌ن، بۆچی ناڵێن زیاتر له‌چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و سكایپ قسه‌ده‌كه‌ین و له‌جاده خۆشه‌كانی ئه‌وروپا خۆپیشاندانی مۆڵه‌ت پێدراو ده‌كه‌ین، به‌شان و باڵی مردوویه‌كدا هه‌ڵده‌ده‌ین تێربووه له‌مردن!
فۆكۆسكردنی من له‌سه‌ر قسه‌كردن به‌كوردی، په‌یوه‌ست نییه به‌ناسیونالزمه‌وه، به‌ڵام ته‌نها ڕاوكردنی ئه‌و چركه‌ساتی كۆپیه سه‌یره‌یه كه‌پاتریارك و فۆرمه‌كانی له‌دووی خۆی جێده‌هێڵێت، سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ندێكیان خه‌ڵكی باشوورین به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كۆپی مه‌نسوری حیكمه‌تن، له‌فارسێك ده‌چن فێری كوردی بووبێت… به‌مشێوه‌یه پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی ماسكولینزم پشته وێنه‌ی ئه‌م كرده‌یه‌یه….
كۆتایی به‌شی شه‌شه‌م
له‌به‌شی حه‌وته‌مدا دێنه سه‌ر ئاماژه به (ئاپۆچیه‌ت) وه‌ك مۆدێلێكی دیكه‌ی (پاتریارك ) و كۆپی شۆپێكی دیكه له‌باكوور و ڕۆژئاوا!
بۆ تێگه‌یشتن له‌چه‌مك و هه‌ندێك ئاماژه‌پێكردن، فه‌رموون بۆ به‌شه‌كانی پێشووتر ؛