کوردبوون


Loading

ڕەشید مەحمود

گوتی: دای و بابێ مە تەداخولا هەمی تشتێت مە دکرن، مە تشتێت باشیش دگۆتن. 
کە زەردەخەنەی دەکرد لۆچەکانی سەر ڕوومەتی بەتەواوی دەردەکەوتن. 
گۆرانی “جانا من”ی “بەیتۆجان”م هەڵکرد و کەمێک دەنگیم بەرزکردەوە. بە پێکەنینێکی پڕ لە حەسرەتەوە گوتی: هەما مە چ گۆتبا وان گوهێ خۆ نەتدامە، وسا دفکرین کو هەر تشتەک ئەو ببێژن یا درستە و ئەو ژی مەسلەحەتا مە بێهتر دزانن.
هەر کە گۆرانیەکە گەیشتە ئەو دێڕە(جانا من پڕ شرینە) جگەرەیەکی داگیرساند و مژێکی توندی لێدا و گوتی:
تە برینێت من حەلاندن. 
بەردەوام بوو لە قسەکردن: 
مە چ خۆشی نەدیتن، دایکا من دگۆت (ئەو کچە چی یە تە دگەل خۆ ئینای؟ سینگێ وێ یێ ڕووتە، لاقێت وێ یێت ڕووتن، ل “گەوەر”ێ تشتێ هۆسا ئەم قبوڵ ناکەین تو بخووە دزانی) پشتی هنگی گۆت (مە تو ناردیە “ئەستەنبۆڵ”ێ تو بخوینی یان ژی وان لاق ڕووتا بۆمە بینیەوە؟)
لەگەڵ بیستنی سەرەتای گۆرانی (ئاگر کەتیە دلێ من)ی بەیتۆجان، دەستێکی بە ڕیشیدا هێناو ئاهێکی هەڵکێشا و گوتی: ئەز و هەوژینا خۆ، مە پێکوە گوهداری وێ سترانێ دکر. مە بەحسێ ئەڤین و عەشقا خۆ دکر. هەمی ڕۆژا وەکی مە یەک دو ددیت، مینا ئەم ژ نوو بێینە دونیایێ وەسا بوو. هەمی تشتێت مە ڤەدگەڕیانە سەر عەشق و ئەڤینێ. بەس وەکی ژیان قورس دبیت ئیدی تو وان فکرا ناکەی. وەکی من گۆتیە تە، بەری نووکە ئەز و هەوژیناخۆ مە پێکوە گوهداریا سترانا دکر.

هەردوو دەستی خستە سەر مێزی بەردەممان، وەک بڵێی قورسایی هەموو دونیا لەسەر لەشە لاوازەکەی بێت هەستایە سەر پێ، بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێت ڕۆیشت. لە شوێنی خۆم نەجوڵام، بەسەر گۆرانی (اطلال)ی ئوم کەلسوم و (سهرت اللیل)ی جورج وسوفدا ڕۆیشتم و هاتمەوە سەر گۆرانی (تە نادەن من)ی بەیتۆجان. لەنێو تاریکاییە ئەنگوستەچاوەکە دەرکەوت، دوو کوپ قاوەی بەدەستەوە بوو. کوپێکی لە پێش من دانا و بەدەم دانیشتنەوە گوتی:
دگەل دەسگیرا خوە بهەوڕا کەتین ماڵا وان، دایکا وێ ب تورکی گۆت( تو کی کو توو دبێژییە کچکا من وان جلان ل بەرخۆ نەکە ها؟ تو کی؟ ئەم دایک و بابێ وێینە، مە ئەو یا سەربەست کری، تو کی کو تو ئەمرا ل سەر سەرێ وێ بکەی؟ کا زوو بێژە من تو ل کیرێ هاتێ ها؟ تو کی زوو بێژە؟) تو دزانی من چ گۆتێ؟
گوتم: نا.
گوتی: من بەس گۆتێ ئەز کوردم.
هەردووکمان پێکەنین و چەند خولەکێک بێدەنگ بووین. تەواوبوونی گۆرانی و بێدەنگ بوونی بەیتۆجان بەبیری هێناینەوە کە ئێمە خەریکی قسەکردن بووین. خێرا قومێکی لە قاوەکەدا و دەستی کردەوە بە قسەکردن، وەک بڵێی دەرفەتی ئەوەی نابێت هەموو چیرۆکەکانی بگێرێتەوە و گوتی: وان هەمی تشت هەبوون، بابێ وێ گۆتە من ئەز دێ ب شەرتەکی کچا خۆ دەمە تە، تو نابی جارەکا دی بچیە “گەوەڕ”ێ. دێ خانیەکی و ترمبێلەکێ دەمەتە، ل کۆمپانیایا من شۆل بکەن، نە لازمە شۆلێ حوکومەتێ بکەن. وەکی من گۆتە ماڵباتا خۆ، هەمی دین بوون.
بە پێکەنینەوە گوتی:
دایکا من دگۆت (ما ئەم دێ ژنێ بۆتە ئینین یان ئەو دێنە داخازیا تە ها؟)
قسەکەم پێبڕی پێیم گوت: جیاوازی چی یە، خۆ ئێستا ناڕۆیتەوە “گەوەڕ” بۆ لایان و هەر لە هەولێر کاردەکەی.
گوتی: مانێ ئەز کەر بووم، چ شۆڵا من ب دایک و بابێ من بوو. نووکە ژیانا من وەکی جەهەنەمێییە. من چ خۆشی نەدیتن. تو دزانی هەمی جارا من دەستێ خۆ ل دۆستا خۆ دشاردەوە، چونکی هەمی برین بوون ل بەر شۆلێ. چ جارا نەتگۆت کو ئەز کوردم و ئەو تورک، ئەز فەقیرم و ئەو دەوڵەمەند. مە چ جارا بەحسێ خانی و شۆل کرن و پارەی نەدکر. هەمی جارا دگۆت دێچینە وی وڵاتی و دێ سەفەر بۆ وی وڵاتی کەین. تو دزانی ژبەر چ؟

گوتم: نا.
گوتی: چونکی وان هەمی تشت هەبوون، خەما وێ بدەست ئینانا پارەی یانکو خانی نەبوو. تو دزانی ئەز شەوەکێ ل مالاوان مام. زۆر تیگەهشتی بوون، دایکا وێ دگۆتە من(وی عەقلێ قەدیم فڕەدە، تو ل کیژان سەردەمی دژی؟) ئەز و باب و دایکا وێ ل سەر یەک مێزی ڕونیشتبووین. بابێ وێ عارەق خارەوە و دایکا وێ ویسکی. وێ بۆخۆ بیرەک ئانی، خەسوویا من ل من پرسی دێ چ وەخۆی؟ من دیت کو دایکا وێ یا وێسکی وەکی ئاوێ دخۆتەوە، جارا ئەوەلی بوو کو ئەز بخۆمەوە. من گۆت ویسکی، هەتا ل گەروا من گەهشتە ناو مەعیدەی من هەست پێکر.
پێکەنین…
بەردەوام بوو:
من وەزانی ئاگر ل سینگێ من بەربوو، سەرێ من گێژ بوو. من نەتدزانی کو چ دبێژن، تنێ من دگۆت دروستە…ڕاستە.
بێدەنگ بوو… بێدەنگ بووم… یەکەو جگەرەیەکمان داگیرساند. سەیری یەکترمان کرد و پێکەنین. خوێنەری بەڕێز، دەزانم ئێستا دەڵێی ئەم چیرۆکە پێکەنینی زۆری تێدابوو. بۆیە با پێت بڵێم: تۆ ڕاست دەکەی.
بەڵام گوتی: دایکا وێ گۆتە من ( تو کەسەکێ بێ مەعریفەتی، تا نووکە ئەز نزانم کو ل کیژان سەردەمی دژیت؟ چەوا د بێیە کچا من وان جلا ل بەر نەکەت ها؟ تو بۆ کچا من نابی.) بلا بێژمە تە کو کچا وێ ئەز بۆ خۆ ڕازی کرم. 
پێکەنی و بەردەوام بوو: من بەرێ خۆ کرە کچکێ و گۆتێ تو دبینی دایکاتە چت بێژیت؟ بلا ئەز ڕازیمە.
دوای کەمێک بێدەنگ بوون، گوتێ: کا بێخە سەر سترانەکێ. 
منیش خستمە سەر گۆرانی (دیار دێرسیم) و هەرکە گوتی (ئۆیۆی یۆی یۆی ئای قەدەرێ) جگەرەیەکیتری دەرهێنا و بەردەوام بوو لە قسەکردن: بلا ئەز دێ وێ هێلم، من بەرێ خۆ کرە کچا وێ و من گۆتێ تو ڕازی ها؟ وەکی تو ببێی پشیکێ زمانێ وێ خاربی وەسا بوو، هیچ نەگۆت. تنێ بەرێخۆ کرە من و قسە ل دەوێ وێ نەهاتە دەر. من گۆت بلا ئەوە ئەز دێ هەرم، ئیدی جارەکا دی تو من نابینی. 
ئیدی چ جارا مە یەکدی نەدیتەوە. پشتی هنگی ئەز زەوجیم، چ شۆل ب دەست من نەکەتن. ئەز هاتمە ڤێرێ … 
بەدەم گوێگرتن لە قسەکانی، خستمە سەر گۆرانی (زنگا زنگا دلێ من، ئاگر بەردا جانێ من)ی بەیتۆ جان. 
بەردەوام بوو و بەیتۆجانیش دەیچڕی(هەڤالێ من دلۆڤان ئیرۆ بوویی چیرۆکڤان … ڕابە سەر هەلدە، قورباناتە بەیتۆجان) …

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین