مام جه‌لال وه‌ك كۆپیه‌ك و كۆتاییه‌كی بێده‌نگ
كه‌مام جەلال پەکیدەکەوێت کۆی یەکێتی دەبێتە هەزار پارچە و تاوەکو ئێستا وەک پاڵەوانی ڕۆمانەکی مارکیز (پایزی پاتریارک) لێدێت ، هەموو ده‌سه‌ڵات به‌ناوی ئه‌وه‌وه قسه‌ده‌كات. ئێستاش تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێكی یەکێتی بەناوی ئەوەوە قسەدەکات، تاکە کەس کە قسە ناکات خۆیەتی و به‌بێده‌نگی كۆچی دوایی كرد!
ئێستا بۆتە نه‌ریت لەناو یەکێتی ئێستادا، تاوەکو بەمام جەلالدا هەڵنەیەیت و نەڵێیت (ڕێبازی مام) ڕێبازی منە، ئەوا یەکێتی نیت! یەکێتیەکانی ئەمڕۆ وەک پارتیە قەدیم ونوێیه‌كان وەهان، چونکە کەس نازانێت ڕێبازی مەلا موستەفا چییە، ئەوا کەسیش نازانێت ڕێبازی مام چییە؟ بەڵام هەر دەبێت بڵێیت؛ من لەسەر ڕێبازی مامم ! به‌مجۆره یه‌كێتی نیشتمانی هیچیتر نییه جگه له (كۆپی شۆپێك) بۆ دروستكردنی نه‌وه‌یه‌ك له‌كۆپی له‌هاوشێوه‌ی سێبه‌ره‌كانی مام جه‌لال، به‌ڵام به‌لاوازی و بێ ڕه‌نگ و كاڵ و كرچییه‌وه.
بەمەرجێک لەنەوەدەکاندا کە یەکێک بەسەر (مام جەلال) هەڵیبدایە دەموچاوی گرژدەبوو. بیرمدێت كۆمه‌ڵێك نوسه‌ران له قه‌ڵاچوالان بانگهێشتكرابوون، یه‌كێك له‌و نوسه‌رانه ( كۆچی دوایی كردووه) هه‌ستایه سه‌رپێی و گووتی؛ مام جه‌لال من پێویستم به پشتگیری ماددییه بۆ چاپكردنی كتێبه‌ك له‌مه‌ڕ (ژیان و تێكۆشانی مام جه‌لال) …مام جه‌لال سه‌ره‌تا ده‌موچاوی گرژكرد و چاویلكه‌كه‌ی داكه‌ند و پاشان به‌بزه‌وه گووتی؛ پشتگیرت ده‌كه‌م كه‌كتێبی شیعره‌كانی خۆت چاپبكه‌یت، واز له‌مام جه‌لال بهێنه…
مام جاران په‌ست ده‌بوو به‌مامه مامه، به‌ڵام دوایی كه‌چوو بۆ به‌غدا بێده‌نگ بوو له‌مه‌ڕ مامه‌مه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ی و میدیایه‌كی خۆی. جاران مام به‌وه په‌ست ده‌بوو، چونکە مام جەلال ڕای وه‌هابوو؛ كه بەپیاهەڵدان مام جه‌لال کەر ناکەیت، چونکە هەموو پیاهەڵدانيک کەرکردنی ئەوی بەرامبەرە، دروستكردنی دیكتاتۆر و فه‌ردانیه‌تی حزبییه…ئەمە ساناترین شت بوو کە مام دەیزانی و پێی توڕه ده‌بوو. کەچی هه‌ر مام خۆی لەم ساڵانەی دوایدا زیز نەدەبوو، چونكه قافڵه‌ی ستایشكاران و بزه درۆینه‌كانی ده‌بینی، به‌ڵام بێده‌نگ بوو له‌مام مامه‌كان،هەر وەک ئەوەی دەستی شتبێت لەم هەمووەی بەدەوریەوەن و تائه‌مڕۆش ئه‌م كولتوره به‌رده‌وامه.
به‌داخه‌وه لەساتەکانی پێش نەخۆشکەوتنی مامێکی غەمناکمان دەبینی، مامێكی خامۆش و بێدەنگ بوو لەم هەمووه‌ی بەدەرویەوەن و خه‌ون به جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌بینی، تاوەکو له‌دواجاردا له‌خه‌سته‌خانه‌ی (شاریتێ- به‌رلین) گیرسایه‌وه. مام جه‌لال بيدەنگ و غەمناک بوو لەو هەموو (مامە مامە)ی هەڵقوونەیان بوو بەدەوریدا، بێدەنگ بوو لەشتێک کەلەژیانیدا ڕقی لێی بوو، وەک ئەوەی بیەويت بڵێت؛ لەنێو ئەم هەموو بێ ئیرادەیەدا هەر من مامم و کەسیان ناتوانن تەجاوزم بکەن، هه‌ڵه‌ی خۆمه چونکە وەهام دروستکردوون!بێده‌نگ بوو چونكه ده‌بوایه كۆپی شۆپه‌كه و مه‌كینه‌ی كۆپیكردنه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
نه‌وشیروان موسته‌فا كۆپیكارێكی سینیكار
بەهەرحاڵ چاره‌نوسی کۆپیەکەی مام جەلال كه‌به‌ڕێز (نەوشیروان موستەفا) له‌مام باشتر نه‌بوو. ئه‌م كه‌سی دووهه‌مه به‌هێزه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی بوو، ئه‌ندازیاری ئه‌م نه‌ریته سه‌یرانه‌ی ناو یه‌كێتی بوو كه‌ناوی كوتله‌چێتیه. ئه‌و ڕابه‌رایه‌تی زۆرانبازیه‌كانی ده‌كرد له‌ناو كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیدا، له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی كۆمه‌ڵهی نه‌وشیروان و یه‌كێتیدا؛ كوتله‌چێتی، ملشكاندنی یه‌كتر و یه‌كتر شكاندنی ڕه‌مزی وئه‌خلاقی و پاكتاوكردنی فیزیكی و ئه‌خلاقی یه‌كتر له‌شاخدا و ناوزڕاندن …هتد ڕێسا‌و یاسای زۆرانبازیه‌كان بوون، ئه‌مانه كاراكته‌ره دیاره‌كانی ئه‌و قۆناغه بوون تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
هه‌ندێك له‌ئه‌ندازیارانی كوتله‌چێتی و (ژووره‌كانی عه‌مه‌لیاتی كوتله) وه‌ك خۆیان ناویانده‌برد بۆ شكاندنی یه‌كتر له‌ناو یه‌كێتیدا كاریانده‌كرد، پاشان هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی (ژووری عه‌مه‌لیاتی كوتله) كه‌ژووری حه‌یابردن و ناوزڕاندن و پڕوپاگه‌نده‌كردنه له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا خۆی دووباره ده‌كرده‌وه. كه‌دوایی له‌جنێوده‌ره‌كانی گۆڕان له‌ناو فه‌یسبوكدا به‌رجه‌سته بوو. ئه‌م نه‌ریتانه هه‌مان كۆپی (نه‌ریتی كوتله) بوو كه له‌ناویه‌كێتیدا بوونیان هه‌بوو، به‌ڵام نه‌وشیروان له‌ناو میدیا و بازنه و زۆرانبازیه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی ئه‌كته‌ره كۆنه‌كانی كوتله‌چێتی ناو یه‌كێتیه‌وه له‌ناو گۆڕاندا درێژه پێدا، به‌جۆرێك چه‌مكی میدیا بووه چه‌مكی تۆپخانه! ئه‌مانه له‌سه‌ر گردێك سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌یه‌كیان ده‌كرد كه به‌مه‌زنده‌ی خۆیان گۆڕانكاری ده‌كه‌ن له‌شتروكتوری كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند ئه‌مانه‌كۆپیه‌كی دیكه‌ی هه‌مان (كۆپی شۆپی ناو یه‌كێتی) و نه‌ریته‌كانی نێگه‌تڤه‌كانی و ناو یه‌كێتین. ڕابه‌ڕانی ئه‌م نه‌ریته (سۆسیۆ-پۆلیتیكه) ئێستا له گۆڕاندا سه‌ركرده‌ن. ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌كه‌ی (فیگوری مام) له‌ناو یه‌كێتیدا ناخودئاگا و نه‌ستیانه له‌گه‌ڵ كۆپی دووهه‌مدا (نه‌وشیروان) خۆیان كۆپیده‌كه‌نه‌وه و پڕۆسه‌یه‌كی هیراركی پاتریاركی نێرسالارانه‌ی خێڵه‌كیانه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بره‌و پێده‌ده‌ن.
لێره‌دا به‌رامبه‌ر میكانزمی ئه‌و (ماشێنه نه‌ستیه) ده‌بینه‌وه كه بیركردنه‌وه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی كۆپی یه‌كه‌مه بارزانیه له‌مێژووی هاوچه‌رخی سیاسیماندا له‌وێوه كۆپیه‌كی دیكه بارزانی دووهه‌م و مام جه‌لاله و سێهه‌م نه‌وشیروان موسته‌فا و ئه‌وانیتره به‌پێی قه‌باره‌ی پارته‌كانیان. ته‌نانه‌ت له‌ڕووی شوێن وه‌ك (شوێنی كۆپی شۆپێك) یان(دوكانی ئیستنساخی ئه‌قڵی سیاسی) بۆ نمونه له یه‌كێتیدا پیێده‌گوترا (ژووری عه‌مه‌لیاتی كوتله) ده‌گۆڕێت، ئه‌م شوێنه له (چاڵه‌كه)وه كه به‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌گوترێت، ده‌گوازرێته‌وه بۆ (گرده‌كه) كه مه‌به‌ستیان بنكه‌ی سه‌ره‌كی بزوتنه‌ی گۆڕانه. ئه‌م شوێنه، ئه‌م (دوكانی كۆپییه) وه‌ك دوكانه‌كانی دیكه‌ی كۆپی سیاسه‌ت، (شوێنێكی داگیركراوه) له‌ڕووبه‌ری فه‌زای گشتی شاره‌كه‌دا. له‌دوایشدا هه‌مووی به‌تاپۆی ڕه‌ش ده‌بێته موڵكی منداڵه‌كانی نه‌وشیروان؟! ئه‌م شوێنانه وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه شوێنێكی فراوانی موڵكی گشتیه و داگیركراوه، وه‌ك چۆن یه‌كێتی و پارتی له‌م سوستێمه پاتریاركیه‌دا هه‌مان ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌سه‌ر (شوێنی گشتی)و فه‌زای گشتی، ئاوه‌ها كۆپیكردنه‌وه‌ی ئه‌وان جارێكتر له‌ئۆپۆزیسۆندا له‌م پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی داگیركردنی شوێندا خۆی كۆپیده‌كاته‌وه.
ئه‌مانه به‌هه‌مان میتۆد و نه‌ریت و (یه‌كێتی كۆپیكردنه‌وه) ده‌یانه‌ویست ته‌جاوزی وێنه‌ی (ئۆرگینال – مام جه‌لال) بكه‌ن. له‌سیاسه‌تی میدیایاندا ئه‌م هیراركیه‌ته ده‌بینین، كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كولتوری نه‌وشیروان موسته‌فا و كوتله‌كه‌یه‌تی له‌سه‌ر گرده‌كه، هه‌ر بۆیه كه‌كۆپیه‌كان توڕه‌ده‌بن میدیای گۆڕان خێرا ده‌كه‌وێته كۆپیكردنی هه‌ست و نه‌ستی ئه‌وان و له‌دوایشدا مێگه‌ل و مۆبه‌كه هانده‌ده‌ن.به‌مانای فیگوری میدیاكار، یان ئه‌كته‌ری میدیاكار له‌م نێوه‌نده‌دا غائیبه و میدیا ته‌نها فۆتۆشۆپێكه بۆ توڕه‌بوونی سیاسی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقی ئه‌وان.
ئیدی میدیا ده‌بێته به‌رجه‌سته‌یه‌كی ئه‌و (سه‌ب كلوتور یان كولتورۆچكه) یان كولتوره بچوكه‌ی شكاندن، ئیدی میدیا به‌زمانی خۆیان ده‌كه‌ن به (تۆپخانه)كه‌ئه‌مه‌ش ناشرینترین پێناسه‌یه كه‌میدیایه‌ك له دونیایه‌ك له‌خۆی بنێت. ته‌نانه‌ت دروستكردنی مۆب و مێگه‌لی توڕه‌ی جنێوفرۆش له‌م ئه‌قڵیه‌ته پارتریارك و ماسكولینزمه‌وه (نێرسالاری) سه‌رچاوه‌هه‌ڵده‌گرێت و خۆی كۆپیده‌كاته‌وه. ئاوه‌ها پرۆسه‌ی كۆپیكردن له‌هه‌ناوی ئه‌قڵی سینستیدا، ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕدا خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وە.
به‌دیوێكی تردا نه‌وشیروان موسته‌فا بۆئەوەی کەس وەک مام جه‌لال گۆڕان به‌ناوی ئه‌وه‌وه گۆڕان هەڵنەسوڕێنيت و نه‌یكه‌ن پاتریاركه‌كه‌ی نێو ڕۆمانه‌كه‌ی ماركیز (پایزی پاتریارك)، وه‌ك چۆن مام جه‌لال له‌یه‌كێتیدا وه‌های لێكراوه، ئه‌وا نه‌وشیروان موسته‌فا تاكتیكێكی زیره‌كانه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زوو زوو ده‌ڕوات، چونکە نایەوێت وەک مامی لێ بەسەربێت و دوا سه‌فه‌ری گه‌ڕایه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی تاپۆی گرده‌كه و كۆمپانیای وشه بوو و كردنی بوو به‌ناوی منداڵه‌كانیه‌وه.
دیاره به‌ڕێز نه‌وشیروان موسته‌فا پیاوێکی زیرەک بوو به‌پێودانگی (سیاسه‌تی مێگه‌ل)و (كۆمه‌ڵایه‌تی خێڵ)، نه‌ك سیاسه‌ت به‌مانای وشه. هه‌ر بۆیه ئه‌میش وەک مام جه‌لال ڕقی لەپیاهەڵدانە، چونکە نایەوێت کەر بکرێت! بەڵام سەیرە بەناوی (کاکە نەوە) و (نەوشیروانیەتە) وە کۆی بزوتنەوەکە هه‌ڵده‌سوڕێت. به‌مانای ئه‌وه‌ی نێزیك نه‌بێت له كاكه نه‌وه و كوتله‌كه‌ی شوێنی نه‌ده‌بۆ‌وه له‌گرده‌كه و له‌دواشدا كه‌خۆی كۆچیكرد ئێستا گروپ گروپ خۆیان له‌خاوه‌نه نوێیه‌كانی گرده‌كه و كۆمپانیای وشه نێزیكده‌خه‌نه‌وه، كه كوڕه‌كانی نه‌وشیروانن. ته‌نانه‌ت لایه‌نگرێكی توندی گۆڕان به‌ناوی (سه‌باح عه‌لی قاره‌مان) هه‌ر له‌گرده‌كه سه‌روچاوی ده‌شكێنن چونكه جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كردووه ڕه‌خنه له میراتگرییه زه‌به‌لاحه ملیۆنه‌ها دۆلاره بگرێت و له‌گرده‌كه‌ی گۆڕان به‌رشه‌قی ده‌ده‌ن.
به‌دیوێكی تردا ڕه‌دووكه‌تووانی وێنه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا، هه‌م له‌ژیاندا و هه‌م له‌مردنیدا (سوپەرمانێك) یان وێنه‌ی (جادووگه‌ر)یان پێبه‌خشیووه، کەدێتەوە دەتوانێت وەک (هودینی) جادووباز فیلێكی گه‌وره له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی بکات بەهەڵم و ونیبکات! کۆی میدیاکەر و هەڵسوڕاوان و هەوادارانی لەسەر ئەم سۆپەرمانیەتە و سیحربازیه له‌سه‌ر ئه‌قڵی گشتی مێگه‌لی سیاسی و هه‌وادارانیان کاردەکەن و ده‌یانه‌وێت بڵێن؛ بارزانی فیله‌كه‌یه و نه‌وشیروان ده‌یكات به‌هه‌ڵم.!
دیاره به‌ڕێز نه‌وشیروان له‌م ئه‌قڵیه‌تی مێگه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه شاره‌زایه و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ركردووه، كاری ئه‌و لێخوڕێنی ئه‌و نه‌سته كۆمه‌كیه و دروستكردنی تاكی مێگه‌لیی بووه نه‌ك مرۆڤی هۆشیاری سیاسی و ئاڕاسته‌كردنی مێگه‌لی سیاسی بووه به‌ره‌و ئامانجه‌كانی خۆی. خه‌می ئه‌و و هه‌موو كۆپیه‌كانی دیكه كه‌به‌ناو سه‌ركرده‌ی سیاسین له‌كوردستاندا هه‌رگیز هۆشیاركردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد نه‌بووه به به‌ها یونیڤێرسالیه‌كانی دیموكراتیه‌ت و ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئازادی. نه‌وشیروان خۆی سیاسه‌تی له‌وه‌دا چڕكردۆته‌وه‌و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، مرۆڤی كورد بكاته مێگه‌لێكی توڕه و ڕه‌دوكه‌وتوو، له‌ناو یه‌كێتیدا ڕه‌دووی مام بكه‌ون و له‌گرده‌كه‌ش ڕه‌دووی خۆی. له‌به‌رئه‌وه نه‌یده‌ویست وەک مامی گه‌وره‌ی (وه‌ك خۆی به‌براگه‌وره‌ی ده‌چووێنێت له‌نوسینه‌كانیدا) لێ بەسەربێت. به‌ڵام مرۆڤ له‌دواجاردا بوونێكه له‌ناو كاتدا و بوونێكه له‌نێو سروشتدا نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی سروشت، تازه كه‌وتبووه دوا وێستگه‌ی پیرییه‌وه بۆیه ده‌یه‌ویست به‌خشكه‌یی بكشێته‌وه. به‌ڵام كڕۆكی ئه‌قڵی گاڵته‌جاری ئه‌وه‌یه چه‌نده بته‌وێت له‌مێگه‌لێك ڕابكه‌یت كه خۆت دروستكردوون و كارت له‌سه‌ر كردوون، ئه‌وا ئه‌وان دێنه ناو ووردرترین قوژبنی ژیانته‌وه و له‌هه‌مو شوێنه‌كه‌وه به‌دووته‌وه‌ن.سه‌یرترین كۆمیدیاكانی ژیان ئه‌وه‌یه مرۆڤ بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت ناتوانێت له‌ده‌ست ئه‌وانه ڕابكات كه‌خۆی دروستیكردوون، چاره‌نوسی تۆ پاپه‌نده به‌چاره‌ونسی ئه‌وانه‌وه، وه‌ك چۆن پاسه‌وان وزیندانكراو پێكه‌وه له‌یه‌ك بینای به‌ندیخانه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌بن، ئاوه‌ها په‌یوه‌ندی ئه‌وان و مۆب و مێگه‌لی پاتریارك مه‌حكومه به‌ژیانی پاتریارك خۆیه‌وه، و پاتریاركی گه‌وره له‌ناو به‌ندیخانه‌ی پاتریاركیه‌تدا به‌ندی ئه‌وانه و ئه‌وانیش به‌ندی ئه‌و.
به‌مانای مۆب و مێگه‌لی سیاسی و پۆپۆلیسته‌كان و كه‌ده‌رئه‌نجامی پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌دێرینه‌كه‌ی خۆیانن، هەر ئه‌وانه دەیکەنه‌وه بەوەی کەخۆیان دەیەوێت. ناچار ئه‌و زوو زوو لەقەیرانەکاندا دەڕۆیشت و ئه‌و قێزه‌ی له‌مێگه‌ل ده‌بینرا كه‌هه‌میشه به‌ده‌ربڕینه‌كانیه‌وه دیاربوو. ئه‌و وریا بوو زوو زوو له‌شانۆكه ونده‌بوو، به‌ناوی زیبوونه‌وه، سەرهەڵده‌گرت و ڕایده‌كرد لەو مێگه‌له‌ی کە به‌رده‌وام فۆرمه‌كی دیكه‌ی بەکۆپی مام و مه‌لا موسته‌فا بارزانیان پێده‌خشی و پێروزیان ده‌كرد…ئاوه‌ها دەڕۆیشت و ونده‌بوو و ده‌بوایه کۆی گۆڕان چاوەروانی هاتنەوەی دەبن و لەچاوەڕوانیدا هەموویان تووشی فەلەج دەبوون و تاده‌هاته‌وه. كۆمیدیترین شت ئه‌وه‌بوو له‌گه‌رمه‌ی نه‌خۆسیدا بوو قسه‌كه‌ری گۆڕان (شۆڕش حاجی) ده‌یگووت ته‌ندروستی باشه و دێته‌وه! كۆپیكردنه‌وه‌ی هه‌مان نه‌ریتی یه‌كێتی كه‌ده‌یانگووت؛ مام ته‌ندروستی باشه و دێته‌وه بۆ كاروباره‌كانی!
ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی سیاسی كوردی له‌وه‌دا بوو، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشیه سه‌خته‌كه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا باسی له‌وه نه‌ده‌كرد كه‌یه‌كێك دیاریبكه‌ن، ببێته ڕێكخه‌ری گشتی چونكه ته‌ندروستی ته‌واو نییه و كۆتایی به‌ژیانی سیاسی خۆی بهێنێت، نه‌خێر، ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو سه‌ركرده‌كانی دیكه به‌مردنی خۆی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی لاچوو و وه‌كو ئه‌وانیتریش موڵك و ماڵی گشتی كرده دیاریی و میراتی بۆ منداڵه‌كانی .
گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی كۆپیكردن
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م (پرۆسه‌ی كۆپیكردنه) له‌كۆنتێكسته مێژوویه‌كه‌یدا، تێیبگه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت سه‌رنجبده‌ین له‌مێژووی هه‌شتاكان، له‌وه‌ی نەوشیروان موستەفا خۆی دروستکاری ئەم ئیرادەو گۆج و فەلەجانە بوو، هه‌ر له‌شاخه‌وه بیگره كه لایه‌نگری به‌ره‌ی (گروپی زنیدان) بوو له‌دژی به‌ره‌ی (ئێراقیه‌كان)، كه‌بێگومان كه‌هه‌ردوولا ماركسی- لینینی ناو كۆمه‌ڵه بوون. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م زۆرانبازیه خوێناویه، چه‌نده‌ها كادێری به‌توانای پێشمه‌رگه و ڕێكخستنی ناو شار، به (تۆمه‌تی ئێراقیبوونیان) له‌باری ته‌مومژاویدا فه‌رمانی كوشتن‌یان بۆ ده‌رچوو، هه‌ندێك له‌ڕێكخستنه‌كانی ناو شار یان له‌پڕێكدا به‌عس زیندانیكردن و له‌سێداره‌یدان! تاكه تاوانی ئه‌وانه‌ی ڕۆیشتن و ونبوون له‌ڕووداوه‌كاندا ئه‌وه‌بوو ده‌یانگووت؛ باخه‌باتی چینی كرێكاری كوردی ببه‌ستینه‌وه به‌چینی كرێكاری ئێراقیه‌وه! به‌گشتی تاوانیان (جیاوازی بیروڕا)بوو، نه‌ك خیانه‌ت. به‌ڵام نه‌وشیروان موسته‌فا بوونی ڕای تری، جگ ه‌له‌خۆی له‌كۆمه‌ڵه‌دا به هه‌ڕه‌شه‌ده‌زانی بۆ سه‌ر خۆی و مامجه‌لال. مێژووی كوژران یان كه‌وتنی زۆری وه‌ك (وریا ڕه‌ش)كه‌به (ته‌ور) له‌تو په‌تكران و زۆریتر كه‌بانگران بۆ سه‌ركردایه‌تی و نه‌یانده‌زانی بۆ مه‌رگی خۆیان ده‌ڕۆن، بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن تاوه‌كو چاڵێك هه‌ڵبكه‌نن و له‌دوایدا پێیانبڵێین ئه‌مه قه‌بری خۆته…و ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها چیرۆكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی دیكه. ڕێكخستنه‌كان باریان باستر نه‌بوو زۆریان ناو و شوێنان ئاشكرابوو چونكه ئێراقین (هه‌ندێكیان هاوڕێی خۆم بوون) له‌زنیدانی به‌عسدا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژران!زۆر له‌پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌كه له‌شه‌ڕه‌كاندا به‌كوشتدران و له‌سه‌نگه‌ردا له‌پشته‌وه سیره‌ی تفه‌نگیان لێ گرتن. وه‌جبه‌ی دووهه‌م هه‌ندێكیشیان له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا یان تیرۆركران به‌ناوی ئه‌وه‌ی پارتی كردوویه‌تی یاخود ئیسلامی و …هتد .. یان له‌شه‌ڕدا خرانه بۆسه‌ی ته‌مومژاویه‌وه!
ئه‌مه مێژوویه‌كه یه‌كلاینه‌بۆته‌وه، به‌ڵام گۆڕی قوربانیه‌كان هێشتا گه‌واهی ئه‌م دووبه‌ره‌كی و كوتله‌گه‌ریه‌ن. دیاره ئه‌وانه‌شی ساغ ده‌رچوون سووكایه‌تیان پێكرا و ئه‌م مێژووه جنێوفرۆشیه ڕه‌گه‌كانی دوور زۆر دوور بۆ شاخ و مۆرلێدان له‌ناوچه‌وانی ئه‌م و ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه. بێگومان هه‌مووی له‌پێناو پاراستنی وێنه‌ی (مام جه‌لال) بوو، شه‌ڕێك بوو نه‌وشیروان موسته‌فا به‌وه‌كاله‌ت ده‌یكرد به‌و نیازه‌ی دوایی بتوانێت له‌دوایدا ده‌ستی بۆ مام به‌تاڵ بێت، ئاوه‌ها كۆپیه‌كانی بارزانی له‌م ئه‌قڵه‌سیاسیه‌دا، له‌م دوكانی كۆپیی نه‌وه‌كاندا، یه‌ك یه‌كتری كۆپیده‌كرده‌وه، یه‌ك كتری ده‌خوارد.
دیوێكی دووهه‌می ئه‌قڵه سینستیه‌كه (ئه‌قڵه گاڵته‌جاڕییه‌كه) سینیكاڵیه‌كه،له‌وه‌دایه، كه قوربانیانی ده‌ستی نه‌وشیروان موسته‌فا له‌پێچێكدا ئاشقی جه‌لاده‌كایان ده‌بن، وه‌ك چۆن هه‌موو قوربانیه‌ك كولتوری جه‌لاده‌كه‌ی كۆپیده‌كاته‌وه، ئاوه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌كه‌مپه‌كانی ئێران له‌ده‌ست نه‌وشیروان خۆیان ده‌شارده‌وه، ئێستا نه‌وشیروان ده‌خه‌نه ئاستی نیتچه و كتێبی له‌سه‌ر ده‌نوسن به‌ناوی (نه‌وشیروان وه‌های گووت) له‌سه‌ر وه‌زنی كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی نیچه ( زه‌رده‌شت ئاوه‌های گووت)…هه‌ندێكیان ئاشكرایه نه‌وشیروان چی پێنه‌كردبوو له‌سووكایه‌تیه‌وه بگره تاوه‌كو هه‌ڵاتن له‌ده‌ستی به‌ره‌و ئێران و سوێد، كه‌چی له‌دوایدا هاتنه‌وه ناو دوكانی كۆپی شۆپه‌كه‌ی پاتریارك. له‌وانه (سالار عه‌زیز) كه ڕێبه‌ری یه‌كه‌می ئاڵای شۆڕش بوو كه‌چی له‌م ساڵانه‌ی دوایی یه‌كێك بوو له‌بڕیاڕده‌ره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دوایش چووه‌وه ناو یه‌كێتی. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م نموزه‌جه پراكتیكانیه‌ن بۆ تێگه‌یشتن له‌جوڵه‌ی سوبێكتی سیاسی گاڵته‌جاڕ له‌ناو كۆپی شۆپی كۆپیه‌كانی پاتریاركی سیاسدا.
له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی ئێراقیه‌ت و كوردستانیه‌ت، دووفاقی ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی ئه‌م كۆپیانه‌ی پاتریاركی سیاسی له‌وه‌دایه، كه هه‌موویان ئه‌م زۆرانبازیه خوێناویه‌یان له‌بیركرد و ئێستا هه‌موویان له‌په‌ڕله‌مانی ئێراقی تائیفی نه‌ك سۆسیالستیدا جمه‌یان دێت و به‌خته‌وه‌رن به‌م هه‌ڵبژاردنه، به‌ئێراقی و كوردستانیه‌وه… سه‌یر نییه؟!ئه‌م ئه‌قڵه نازانیت سیاسه‌تی خۆی له‌كوێدا وه‌ستاوه، ده‌نا ده‌یپرسی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی كوشتن و سووكردنی یه‌كتر له‌پێناوی چی و تۆ چجۆره‌سه‌ركرده‌یه‌كیت له‌ناو مێژوودا؟.
به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م نه‌زانینه، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه ناو قووڵایی نه‌ستی كۆمه‌كی ئه‌م گوڕه‌پانه‌وه و لێره‌وه (پڕۆسه‌ی كۆپیكردن)مێگه‌لێكی سیاسی و كۆیله‌و كوێری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه، ئه‌مه‌ش (به‌ڕای من) كڕۆكی داینامیكیه‌تی جوڵاندنی جه‌ماوه‌ره‌به‌ره‌و مێگه‌لێكی گوێڕایه‌ڵ نه‌ك تاكه‌كی سیاسی هوشیار.به‌مشێوه‌یه وەک چۆن سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی هەر فەلەجی سیاسی بەرهەمدێنن، ئاوەها نه‌وشیروانیش هەمان کارگەی هەیە، خۆ گەر نەوشیروان موستەفا بزانيت گۆڕان خەڵکی تێدایە پێیبڵيت؛ لەم دۆخەدا جيهێشتن مانای دەرکردنتە لەبزوتنەوەکە، ولۆجیکی سیاسەت لێت قبوڵ ناکات لەقەیراندا هەڵبێت و دوایی وەک ئەوەی لەخەو ڕابێیته‌وه لەلەندەنەوە بڵێت؛ ئەرێ کەس شتی پێدەکرێت کوڕینە؟ ئه‌مه ئه‌و قسه‌یه‌ی بوو كه‌دوا ده‌ركه‌وتنی نه‌وشیروان بوو پێش كۆی دوایی له‌له‌نده‌ن و ئه‌و پرسیاره‌ی خسته‌ڕوو؛ چیمان پێده‌كرێت؟
ئه‌م نوكته‌یه‌وه‌ك نواندنی (خوله‌چه‌خماخه)ی هونه‌رمه‌ند (سمكۆ ناكام) ی لێ به‌سه‌ر هات، حاجی (كه‌مال سابیر) بازهه‌ڵده‌دات به‌سه‌ر وه‌ستا تۆفیقی چایچیدا و ده‌ڵێت؛ ئه‌رێ موسوڵمانێك نییه‌ئه‌م پیاوه‌به‌رێت بۆ خه‌سته‌خانه! به‌مه‌رجێك خۆی كه‌شی سه‌وزی به‌ستووه…قسه‌كه‌ی نه‌وشیروان هه‌مان تراژیدۆكۆمیدی خوله‌چه‌خماخه‌مان بیردێنێته‌وه؛ ئه‌رێ كه‌س هیچی پێده‌كرێت؟! لای مێگه‌له‌سیاسیه‌كه ئه‌مه بوو به فه‌لسه‌فە!
گەر نه‌وشیروان موسته‌فا بیزانیانە کەسێک هەیە له‌ناو ئەم (دەنگە فەلەجانه‌دا) لێی ڕاپه‌ده‌په‌ڕێت و ده‌ڵێت؛ تازه‌دەڵێیت چیمان پێدەکرێت و چی بکەین؟! لەبڕوایەدام گه‌ر بیزانیانه‌كه‌سی وه‌ها و ئیراده‌ی وه‌ها بوونی هه‌یه، تاوەکو ژوورەکەی دیکەی سەر گردەکە نەدەچووە ئەولاوە، چجای سەفەر بکات بۆ لەندەن.ئەوانەشی لەکۆنەوە ئه‌م براده‌ره دەناسن، دەزانن ڕێز بۆ قسەی کەس دانانێت و لەدواجاردا قسە هه‌ر قسەی خۆیەتی. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت (نه‌ریتی شكاندنی كه‌سێتی به‌رامبه‌ر)له‌ئه‌وه‌وه له‌زه‌مه‌نی له‌شاخه‌وه‌داكه‌وتۆته خواره‌وه.
بێگومان ئه‌میش وەک هەموو سەرکردەیەکی ئەم دەڤەرە وایە، دەشزانێت چواردەوری (بێ ئیرادەن) بۆیە زوو زوو بەجێیاندەهيڵت بۆئەوەی زیاتر (هەستکردن بەبێدەسەڵاتی) یان تێدا خەستبێتەوە، دەزانيت سیاسی و سیاسه‌ت بوونی نییە، بەڵکو (مازۆخیەتی سیاسی) بوونی هەیە، کە(چێژ لەبێ ئیرادەیی) خۆیان وەردەگرن، هەر بۆیە چێژ لەوە دەبینيت بەنەعل و قەمسەڵەی کۆنەوە وەک فریادڕەس بێتەوە، چونکە دەزانيت کەس ناتوانيت لێیی بپرسيت تۆ لەکوێت برادەرگیان ، باشه بۆ فیلكه‌ی پارتیت له‌پیرمام نه‌كرد به‌هه‌ڵم؟!له‌دواجاریشدا ملیۆنه‌ها خرایه سه‌ر سه‌رمنداڵه‌كانی وه‌ك هه‌موو كۆپیه‌كانی دیكه و كه‌سیش ئێستا فه‌له‌جانه ناوێرێت بڵێت؛ بۆچی پاره‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه ده‌درێت به‌دوو منداڵی له‌نده‌نی!
له‌م نمونانه‌ی سره‌وه كۆپیه‌كه‌ی مام جه‌لال كه‌به‌ڕێز نه‌وشیروان موسته‌فا بوو و كۆپی بارزانی باوك كه مام جه‌لاله له‌گه‌ڵ كۆپی یه‌كه‌می مه‌لاموسته‌فا كه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانییه، ده‌كه‌ونه زۆرانبازیه‌كی سه‌خته‌وه. له‌م كۆپی شۆپه‌دا، له‌م دوكانی كۆپیكردنه‌دا، ئه‌م هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر ده‌دات و ئه‌میش هه‌وڵی ئۆرگینالكردنی خۆی ده‌دات له‌ڕێگه‌ی تێكشكاندنی ئه‌ویتر، به‌مشێوه‌یه له‌ناو هه‌ناوی یه‌ك كو‌لتوردا، له‌ناو یه‌ك دوكانی كۆپیدا كامیان بیباته‌وه گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌مان كو‌لتور خۆی كۆپیده‌كاته‌وه.
له‌م كۆپی شۆپه‌دا هه‌مووان دووباره‌ی یه‌ك ئۆرگینالن و ناتوانن ته‌جاوزی بكه‌ن، چونكه‌ته‌نها (باستارد) و (زۆڵیزمی سیاسی) ده‌توانێت ئه‌وه‌بكات، ئه‌مانه، به‌تایبه‌ت(مام و نه‌وشیروان) شكستیان هێنا له‌وه‌ی ببن به (باستاردی سیاسی)چونكه باستاردی سیاسی زۆر زوو دوكانی كۆپیكردن جێده‌هێڵت، به‌ڵام ئه‌مان له‌م دوكانه‌دا پیربوون و مردن.
ماویه‌تی….
كۆتایی به‌شی چواره‌م
تێبینی: له‌به‌شه‌كانی دیكه دێینه سه‌ر نموونه‌كانی دیكه‌ی ئه‌قڵی گاڵته‌جاری سیاسی كوردی؛ ئیسلامیه‌كان و شیوعی و كۆمه‌نیسته نوێیه‌كان.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌شی پێنجه‌م
بۆكۆی به‌شه‌كان تائێستا فه‌رموون؛