پڕۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز

جەمال نەبەز لە زمانی تاراوگەی نەتەوایەتییەکەیدا مرد


Loading

ڕەنگە دوای مەولانا خالیدی نەقشەبەندی و حاجی قادری کۆیێ، مەرگی جەمال نەبەز سەرنجڕاکێشترین مەرگی ڕوناکبیری کوردیی بێت. بۆیە، ئەگەر تایبەتمەندییەکی نوسەریی و نوسینی کوردیی هەبێت، گەرەکە ئەو بابەتە یەکێک لە نەوازەترین بابەتی نوسین لەسەر نامۆیی مەرگی نوسەرایەتی کوردبوون بێت .

جەمال نەبەز ، ئەگەرچی یەکێک لە نوسەرە دیارەکانی کوردە کە داڕێژەری هزری پەڕگیریی ناسیۆنالیزمی ئێتنیکیی و زمانی پەتیی کوردیی بووه‌، بەڵام وێڕای زیاتر لە بیست لە حکومڕانی کورد، کەچی ماڵی تاڕاوگەی حەسرەتباری، لە ئازادی ڕا و زمانە ڕامکراوەکەی کوردستان له‌ كن پەسەندتر بوو!

پرسیار ئەوەیە: جەمال نەبەز کە بە گوشت و ئێسقانەوە خۆیی و ژیانی بۆ زمانسازیی و نەتەوەسازییەکی پەتی و بێگەرد تەرخانکرد، کەچی بۆچی ئەو دوورییە درێژەی لە نەتەوە و زمانەکەی وای لێ نەکرد بگەرێتەوە کوردستان؟

ئەگەرچی زۆرێک ئەو نەهاتنەوە و گومان و دڕدۆنگییەی لە نوسەر و خەڵکی کورد، بە ترسنۆکی ئەو پێناسە دەکەن، لێ گەلۆ ئەوە کام ڕەفتار و ئاکاری کورد و هاوزمان و هاونەژادەکانی بوو، کە وایان دەکرد ئەو لێیان بپرنگێتەوە و دڕدۆنگ بێت لە سەردان و گەڕانەوەی؟

مخابن لە ئێستاد نە لێرە و نە لە شوێنێکی دیکەیشدا بە شیاوی دەزانم بکارێم لەسەر ئەو مردنی تاڕاوگەنیشنەی زمانی جەمال نەبەز بنووسم، لێ ئەگەر لە دونیای زمانەوان، ئەکادێمیی، نەتەوەخوازییدا مەرگی جەمال نەبەز پێشهاتێکی هەژێنەر بێت، گەرەکە یەکێک لە سەرەکیترین بابەت، ئاخافتن و نوسین لەسەر ئەو دیاردەی بەنامۆبوون و تاڕاوگەبوونەی ئەو پیاوە بێت.

ئەگەرچی یەکێک لە بەرجەستەترین نوسەری کوردە کە بێوچان بە ڕێگەی هەڵکۆڵینی زمانی کوردییەوە خەریکی کوردسازیی بووە، لێ زۆرێک لە کارە زمانیی و کوردایەتییەکەشی جێگەی ڕەخنەگرتنێکی ئەکادیمیی و هزریین.

بۆیە ئەوەی جێگەی سەرنجی منە لەو نوسەرە مەرگبردووەدا، سووربوونە سۆفیی ئاسایەکەیەتی لە تێگەیشتن لە ژیان، نوسەریی و نەتەوایەتییەکەیدا.
ئ

ەوها جەمال نەبەز، بە پیچەوانەی زۆرێک لە نوسەرانی کورد و دونیایش، لە تاراوگەدا نەمرد، بەڵکە لە تاراوگەی زمان و نەتەوەکەیدا مرد.

ڕۆحت شاد لە بەهەشتی نەتەوە و زمانەکەتدا، کاکە جەمال نەبەز.

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین
ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌.