بەشی فەرهەنگی هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس لە تەوەرەیەکی تایبەتدا، بەشێک لە چیرۆکنووسە گەنجەکان لەسەر پرسی شووناس، خەسڵەت و تایبەتمەندی و خاڵە جیاکەرەوەکانیان لە نەوەی پێش خۆیان سەبارەت بە ״چیرۆک״ دەدوێنێت. لەم گفتوگۆیەدا، بارانی چیرۆک‌نووس وەڵامی پرسیارەکانمان دەداتەوە.
ئاژانس: چۆن دەتوانین خەسڵەتەکانی چیرۆکی ئەم نەوە نوێیە دیاری بکەین، ئایا ئەم نەوەیە گەیشتوونە شوێنێک لە چیرۆکنووسین کە توانیبێتیان بە هەندێ خەسڵەتی گشتیی هاوبەش بناسرێنەوە؟
باران: ڕاسته چیرۆك خۆی وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌ب، وێنه‌یه‌كی گشتی به كۆمه‌ڵێك ناسینه‌وه‌وه هه‌یه، به‌ڵام خودی تێروانین بۆ چییه‌تی چیرۆك و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌رده‌مه‌وه بۆ سه‌رده‌م و له قۆناغه‌وه تا قۆناغ گۆڕانكارییان پێوه بینراوه، به‌ڵكو جیاوازی دیدگه و بینینی پسپۆڕانی كایه‌كه به هاوشوێنی و هاوزه‌مانیشه‌وه، مۆركی چیرۆكیان هه‌مه‌جۆر كردووه. ئه‌مه به‌و واتایه‌ی له شاره‌زایه‌كه‌وه بۆ شاره‌زایه‌ك بۆچوون و پۆلێنبه‌ندییه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی و چییه‌تی چیرۆك جۆراوجۆر بوون. گه‌ر له بنه‌ماكانه‌وه بڕوانین، له سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی كورته‌چیرۆكه‌وه تا هه‌نووكه‌ش، به گوێره‌ی ناساندنێكی بنه‌ڕه‌تی، سنووردارێتی و كورتی كات، گێڕانه‌وه ده‌كاته كورته چیرۆك، به پێچه‌وانه‌وه درێژبوونه‌وه‌ی كات و كراوه‌یی له فۆڕمی بێسنووریدا، ده‌ق بكاته هه‌ر شتێك نایكاته چیرۆك … بۆچوونێكی تر چیرۆكی سه‌ركه‌وتوو به ماهییه‌تی ناوه‌ڕۆكه‌وه یان به شێوازی داڕشتن و بیرۆكه‌ی ته‌ڕحكراوه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به پابه‌ندبوونی به ڕووداوێكه‌وه، به‌جۆرێك كه له پێكه‌وه‌لكاندنی ڕه‌گه‌زه‌كاندا، هونه‌ر و كارامه‌یی هه‌بێت … ده‌نگێكی دی ڕۆچوونه‌ناو كاره‌كته‌ره‌كان به گرنگترین بونیاد‌ی چیرۆك ده‌زانێت بۆ جێگیركردن و خستنه به‌رچاویان له بارودۆخێكی دیاریكراودا … پاشان له چیرۆكی مۆدێرنه و هونه‌ریی نوێ‌دا، خه‌سڵه‌تێكی بایه‌خپێده‌ری چیرۆك، هه‌مه‌چه‌شنی و ڕه‌نگاڵه‌ییه‌تی به بوونی چیرۆكی خه‌یاڵی و واقیعی و تێكه‌ڵكاریشیان پێكه‌وه … هه‌روه‌ها بوونی ڕای جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چیرۆك چ وه‌ك سه‌باره‌تبوونی به تاك یاخود كۆ، پێوسته مۆركی خۆماڵیبوونی پێوه بێت و سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بۆ ناسینه‌وه و ئاشنابوون به كولتوور و گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ردا پێیوایه چیرۆك پێویسته زیاتر جیهانبین بێت … هه‌موو ئه‌مانه و زۆر خاڵ و ئه‌رگومێنتی دی شایه‌ن به لێدوان و بیرلێكردنه‌وه، له كایه‌كه‌دا له ئارادان و جێگه‌ی تێگه‌یشتنه گه‌ر چیرۆكنووس بخوازێت به گرنگیدانی به خاڵێك یان زیاتر، به‌رهه‌مه‌كانی مۆركدار بكات. بۆیه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕا تا به‌ره‌وپێشچوون و نوێگه‌ری، ئه‌وه‌ی كه گرنگه به چیرۆكی نه‌وه‌یه‌كه‌وه دیاربێت، هه‌بوونی هێڵی جیاواز و شێوازی تایبه‌تی نووسینه، نه‌ك خه‌سڵه‌تی گشتی و هاوبه‌ش. خۆشبه‌ختانه چیرۆكنووسانی ئه‌مڕۆ (ده‌نگه جدییه‌كان) كونجكۆڵن به تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌مه‌جۆر و هه‌وڵی به‌رچاویان بۆ ئه‌زموونكردنی نوێكاری و به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی كه بۆ چیرۆكنووسانی ئه‌م نه‌وه‌یه پێویسته، به‌رده‌وامیدانه به شێوازی تایبه‌ت و هێڵه بۆگرنگه‌كان، تا ناسینه‌وه و خه‌سڵه‌تداركردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، له‌سه‌ر ئاستی تایبه‌ت، نه‌ك گشتی …
ئاژانس: چیرۆکی کوردیی ئێستا لە دیوە باو و کلاسیکییەکەی وەڕسووڕاوە، تەکنیکی گێڕانەوەی چیرۆک، زمان، خەیاڵ و بابەت گەشەی سەندووە؟
باران: جیا له هێڵه‌كانی تایبه‌تمه‌ندێتی و خه‌سڵه‌ت به‌رفراوانی كه له پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌مان پێدا … چیرۆك به‌گشتی هه‌ڵگری پرسیاری سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌تی و هه‌میشه بارگاویه به بابه‌ت و دیارده هه‌نووكه‌ییه‌كان. به‌هه‌مان شێوه، هه‌ریه‌ك له ئاستی زمان و سروشی خه‌یاڵ و هونه‌ری ته‌كنیكیش له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكدا، په‌یوه‌ستن به دونیابینی چیرۆكنووس و سه‌رچاوه‌كانی ڕۆشنبیرییه‌وه له سه‌روه‌ختی نووسیندا … بۆیه بێگومان چیرۆكی ئه‌مڕۆ، كلاسیك یاخود جارانی تێپه‌ڕاندووه، دیاره به‌و مانایه نا كه كلاسیك پله‌یه‌ك له خوارتر بێت و چیرۆكی نوێ پله‌باڵاتر بێت، هه‌روه‌كچۆن پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاست نییه، نا، زۆر به سانایی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له سه‌رده‌می كلاسیك‌دا ناژین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازار و پرسیار و گرفت و بابه‌ته هه‌ستیار و دڵخوازه‌كانمان شتانێكی دین … هه‌ربۆیه سه‌باره‌ت به خه‌یاڵ و ته‌كنیك من زۆر له‌گه‌ڵ چه‌مكی گه‌شه‌سه‌ندندا نیم، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ جیاوازبوونیانم. به‌ڵێ خه‌یاڵ و ته‌كنیكیش له چیرۆكی ئه‌مڕۆدا جیاوازن له خه‌یاڵ و ته‌كنیكی چیرۆكی جاران، به‌ڵام به مانای گه‌شه‌كردن و كامڵبوونیان نا، به‌ڵكو به‌و هۆكاره‌ی كه دۆخ و دونیای ئه‌مڕۆ، ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ به ئاڕاسته‌یه‌كی دی ده‌به‌ن و ته‌كنیك شتێكه گێڕانه‌وه‌كه ده‌ستنیشانی ده‌كات، ده‌نا هیچ پێشكه‌وتنێك ناتوانێت خه‌یاڵ و ته‌كنیك بكاته كاڵایه‌كی حازربه‌ده‌ست تا به‌به‌ری چیرۆكدا بكرێن ... به‌ڵام كار و كاردانه‌وه‌ی زمان، كه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی چیرۆك هه‌یه و كۆڵه‌كه‌ی بنچینه‌یی گێڕانه‌وه‌یه، جیاواز له هه‌موو توخم و لایه‌نه‌كانی دی، پێویستی به په‌روه‌رده‌كردن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامه. له‌مباره‌یه‌وه، ده‌شێت بواره‌كه به به‌راورد به ڕابوردوو هه‌ندێك پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیبێت، به‌ڵام هێشتا زمان له چیرۆكی كوردیدا گرفتی زۆره و بایه‌خپێدان و كاربۆكردنی وردی ده‌وێت …
ئاژانس: تۆ وەک چیرۆکنووسێک، لە نووسینی چیرۆکدا چ شتێک زیاتر ڕاتدەکێشێت و بایەخی پێ دەدەیت، تەکنیک، زمان یان بابەتی چیرۆکەکەت، بێگومان کە هەموویان ڕەگەزی گرنگن، بەڵام زیاتر لە ڕووە تەکنیکییەکەوە لە چیرۆک دەڕوانیت یان وەک بابەت و کەرەستە؟
باران: بێگومان هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كان له بونیاد‌ی چیرۆكدا گرنگن، لاوازی هه‌ر یه‌كێكیان لاوازییه بۆ خودی چیرۆك و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پته‌وی و هه‌ماهه‌نگیان پێكه‌وه به‌رهه‌می پڕبایه‌خ و شایسته پێكده‌هێنن. به شیاوی نازانم له ڕووی زمان، ته‌كنیك یاخود كه‌ره‌سته و ناوه‌ڕۆكه‌وه، وه‌ك سه‌رخستنی ڕه‌گه‌زێك به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زێكی تردا، له چیرۆك بڕوانرێت، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه به دیدی من چی زیاتر خزمه‌ت به هونه‌ری گێڕانه‌وه ده‌كات، من له هه‌رشت زیاتر، چێژ له زمان ده‌بینم له پڕۆسه‌ی نووسین و كاركردنم له چیرۆكدا …
ئاژانس: ئەگەر چیرۆک‌نووس و چیرۆکێک پێشنیار بکەیت دوای ئەم چاوپێکەوتنە خوێنەران بیخوێننەوە، کام چیرۆک‌نووس و چ چیرۆکێکە؟
باران: له ڕاستیدا زۆر له‌گه‌ڵ پێشنیاردا نیم سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه. هه‌رگیز كاریگه‌ری به‌رهه‌می ئاڕاسته‌كراو ناگات به‌وه‌ی خۆت سه‌رنجكێشی ده‌بیت و هه‌ڵیده‌بژێریت بۆ خوێندنه‌وه. خوێنه‌ری جددی خۆی نووسه‌ر و كتێبی په‌سه‌ند و دڵخواز ده‌دۆزێته‌وه كه مه‌عریفه و چێژ و سه‌رسامییان پێ ببه‌خشێت. پاشان هه‌ندێجار پێویستده‌كات به‌رهه‌می خراپیش بخوێنرێته‌وه، چوون ئه‌ویش جۆرێك له فێربوون ده‌به‌خشێت …
ئاژانس: سەبارەت بە جیاوازیی ئەم نەوە چیرۆکنووسە نوێیە لەگەڵ نەوەی پێشوو چ قسەیەکت هەیە، ئەگەر بە کورتیش بێت دەتوانی چەند جیاوازییەکی بنەڕەتی و زەق بۆ ئێمە شی بکەیتەوە؟
باران: سه‌باره‌ت به كار و جیاوازی چیرۆكنووسانی ئه‌مڕۆ و پێشتر، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و زانستی بكرێت، بێگومان لێدوان و گفتوگۆی زۆر سه‌رنجكێشی لێهه‌ڵده‌هێنجێنرێت و بابه‌تێكه ده‌شێت له ڕه‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه زۆری له‌سه‌ر بگووترێت … به‌ڵام به‌كورتی شیكردنه‌وه و ئاماژه‌دانی سه‌رپێی له‌م باسه‌دا، له شتانێكی دووباره و زۆرگووتراو زیاتر، وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆی شایسته ده‌سته‌به‌ر ناكرێت … وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا، جیاوازییه‌كان ده‌رئه‌نجامی سه‌رده‌م و سه‌رچاوه و جۆری گرفت و دونیابینییه‌كانن. به‌ده‌ر له‌مانه، نموونه‌یه‌ك له دیارترین ئه‌و جیاوازی ڕا و بۆچوونانه‌ی كه له‌نێوان نه‌وه‌كاندا هه‌بووه و له كۆی به‌رهه‌مه‌كاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، ده‌رهه‌ق به چییه‌تی و چۆنێتی چیرۆك بووه، به‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی پێشوو زیاتر پابه‌ندبوون به مه‌رجه كۆنكرێته كلاسیكییه‌كانی شێواز و داڕشتنه‌وه، له‌كاتێكدا نه‌وه‌ی نوێی چیرۆكنووسان خوازیاری كراوه‌یی زیاتر و ئاماده‌ی هه‌وڵی گۆڕانن له‌م ڕووه‌وه. ئه‌مه هاوته‌ریب و كۆك به‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆش ستروكتوری چیرۆك كۆمه‌ڵێك خاڵی لێ داوا ده‌كرێت كه مه‌رجی نه‌وه‌ی پێشووش بووه و به‌وه‌شه‌وه كه من زۆرجار گوتوومه گێڕانه‌وه له فۆڕمی كلاسیك‌دا، ئه‌فسوونێكه چیرۆك ناتوانێت ته‌واو ده‌ستبه‌رداری بێت …
باران
+ ده‌رچووی كۆلێژی زانستی شانۆیه، به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانكۆی ستۆكهۆڵم وه‌رگرتووه.
+ سێ كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی به ناوه‌كانی (نامه‌یه‌ك بۆ به‌هه‌شت)، (ڕۆژێكی تۆزاوی) و (ده‌بێت شتێك بگێڕمه‌وه) له ساڵه‌كانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٢ و ٢.١٥ دا له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی (كیتابی ئه‌رزان) و (یانه‌ی قه‌ڵه‌م) و (ناوه‌ندی ئه‌ندێشه)وه چاپ و بڵاوبوونه‌ته‌وه.
+ ساڵی ٢٠١٣ كتێبێكی كۆسه‌رگوزشته‌ی به ناوی (بۆچی گیا گه‌شه ده‌كات) له سویدییه‌وه كردووه به كوردی و (یانه‌ی قه‌ڵه‌م) چاپی كردووه.
+ ساڵی ٢٠١٤ هه‌مان كتێبی (بۆچی گیا گه‌شه ده‌كات) له لایه‌ن (ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس)ه‌وه كراوه‌ته كتێبی ده‌نگی و به CD بڵاوبووه‌ته‌وه.
+ سه‌رجه‌م شانۆگه‌رییه‌كانی (سارا كه‌ین)ی له سویدییه‌وه وه‌رگێڕاوه و (ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م) ساڵی ٢٠١٦ به چاپی گه‌یاندووه.
+ جگه له چیرۆك و وه‌رگێڕان، چه‌ندین (لێكۆڵینه‌وه) و (گوتار)ی له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.