دار هه‌نارێك له ڕه‌زه‌كه‌دا ڕوابوو، له‌سه‌ر قسه‌ی باپیره‌وه هه‌مووان ڕاهاتبوون نزیكی نه‌كه‌ونه‌وه چونكه پێیانوابوو به‌هه‌رهۆیه‌ك بێت ئه‌م دار هه‌ناره ژه‌هراویه. ته‌نها خزمه‌تكاره‌كه‌یان ئاوی ده‌دا و ساڵانه له به‌ری دار هه‌ناره‌كه‌ی ده‌خوارد.هه‌ركه‌سێك پرسیاری له باپیره ده‌كرد كه بۆچی خزمه‌تكاره‌كه به خواردنی هه‌ناره‌كه نامرێت. باپیره ده‌یگووت؛ ڕۆڵه‌ی خۆم، خزمه‌تكاره‌كه‌مان له نه‌وه‌ی قه‌ره‌جه و ئه‌و وه‌ك ئێمه نییه. قه‌ره‌جه‌كان هیچ شتێك نایانكوژێت… ئه‌وانیش چونكه هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بوو وه جیا له گونده‌كه‌ی خۆیان هیچ شوێنێكی تریان نه‌بینیبوو باوه‌ڕیان به‌قسه‌كه‌ی باپیره ده‌كرد.
ساڵان ڕۆیشت هه‌ربه‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامبوو، باپیره مرد. ڕۆژێك براگه‌وره‌ی كوڕه‌كان به‌براكانی گووت؛ ئاوا نابێ ئه‌م دار هه‌ناره له‌هه‌موو دار هه‌ناره‌كانی تر گه‌شتر و ئاڵ تره به‌ڵام ئێمه چه‌ند ساڵه به‌قسه‌ی باوكمان لێی ناخۆین و خزمه‌تكاره‌كه به‌ئاره‌زوی دڵی خۆی لێی ده‌خوات، گه‌ر قسه‌ی باوكمان ڕاست بوایه ئێستا ده‌مێك بوو خزمه‌تكاره‌كه مردبوو. بڕیارمداوه له به‌ری دارهه‌ناره‌كه بخۆم.
براكان زۆریان كرد تا په‌شیمانی بكه‌نه‌وه، گووتیان؛ ئه‌و قه‌ره‌جێكه و قه‌ره‌جه‌كانیش به‌پێی قسه‌ی باوكمان به‌هیچ شتێك نامرن… به‌ڵام براگه‌وره سوور بوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی بۆیه به‌یانیه‌ك له‌به‌ر چاوی هه‌موان چوو له به‌ری دار هه‌ناره‌كه‌ی خوارد. قه‌ده‌ر وای كرد له‌وكاته‌دا براگه‌وره گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌مووان جارێكی تر مردنی براكه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ خواردنی دار هه‌ناره‌كه. چونكه ئه‌وان بێئاگابوون له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی باپیره كاتی خۆی ده‌یكرد وه‌ك ڕێزێك بوو له خزمه‌تكاره‌كه تا به‌ئاسوودهی‌ی و بێ منه‌تی كوڕ و نه‌وه‌كانی له به‌ری ئه‌و دارهه‌ناره بخوات.
براگه‌وره یه‌ك كوڕی هه‌بوو زۆر دڵگرانبوو به‌مردنی باوكی، بۆیه به‌به‌رچاوی مامه‌كانیه‌وه بڕیاریدا ئه‌ویش له به‌ری دار هه‌ناره‌كه بخوات و به‌دوای باوكی‌دا بڕوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو كوڕه چه‌ندی خوارد به‌ڵام وه‌ك خۆی به‌ساغ وسه‌لامه‌تی مایه‌وه و هیچی به‌سه‌ر نه‌هات… كوڕه و مامه‌كانی كۆبونه‌وه تا له هۆكاره‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه، یه‌كێك له‌براكان گووتی: پێده‌چێت تۆ كوڕی براكه‌ی ئێمه نه‌بیت به‌ڵكو تۆش ناو قه‌ره‌جه‌كان هه‌ڵگیردرابیته‌وه! به‌ڵام برایه‌كی له‌و گه‌وره‌تر گووتی : به‌ڵام من ئه‌و ڕۆژه‌م له‌بیره كه برازاكه‌م له‌دایك بووه…
براكانی تر به‌گومان بوون بۆیه بڕیاریان دا بچن له براژنیان بپرسن، كه ئه‌و كات مامانی كردبوو به‌سه‌ر ژنی برا گه‌وره‌كه‌یانه‌وه. براژن چی ڕوویدابوو وه‌ك خۆی بۆی گێڕانه‌وه. براكان سه‌ریان سوڕما له‌وه‌ی برازاكه‌یان به خواردنی هه‌ناره‌كه نه‌مردووه، زۆر قسه‌یان كرد و بیریان كرده‌وه له‌كۆتایدا هه‌موویان هاتنه سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی براژنیان كاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م خزمه‌تكاره قه‌ره‌جه‌دا زینای كردوه و ئه‌م كوڕه‌ی بووه، ئه‌مه‌ش بێ ڕێزییه به‌رامبه‌ر یاساكانی ئه‌وان بۆیه بڕیاریاندا به‌به‌رچاوی ئاواییه‌كه‌وه ژنی برا گه‌وره‌كه‌یان بكوژن.
ئێواره‌ی دواتر له‌سه‌ر گرده‌ڵانێك وه‌ستان و خه‌ڵكیان له ده‌وری خۆیان كۆكرده‌وه. كوڕی براگه‌وره‌كه بۆ خه‌ڵكی باس كرد كه دایكی ساڵانێكی زوو ئه‌گه‌رچی پیاوی هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پیاوێكی تردا سێكسی كردووه و منی هێناوه‌ته دونیا، بۆیه له‌بارچاوی خه‌ڵكیدا كوشتی و خۆشی سه‌ریهه‌ڵگرت و هه‌رگیز جارێكیتركه‌س نه‌یبینییه‌وه.