ڕۆمانی (تابووتی خۆڵەمێش) یەکەم بەرهەمی چاپکراوی (دابان عه‌تار)ه و ڕۆمانێکە لە دوو توێی سه‌دو چل و یه‌ك لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە و ئێستا له‌كتێبخانه‌كاندا له‌به‌رده‌سته. ڕۆمانه‌كه لە سێ بەش پێکدێت، هه‌ر به‌شه‌ی وه‌ك نوسه‌ر خۆی بۆ (كو‌لتور مه‌گه‌زین) دواوه؛ به جۆرێك كاری له‌سه‌ركردووه. هه‌روه‌ها نوسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه میتۆده‌كانی وه‌ك (شه‌پۆڵی هۆش – سومبولیزم – ڕیالزمی نه‌ریتیڤانه) ی به‌كارهێناوه.
لێره‌دا وه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ساده (نه‌ك قووڵ) ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بڵێین؛ كه شه‌پۆلی هۆش له‌ناو ڕۆمانی ئینگلیزی‌دا له‌دایكبووه و ته‌كینكێكی گێڕانه‌وه‌یه، زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆماننوسی ئێرله‌ندی (جێمس جۆیس ١٨٨٢ – ١٩٤١ ) به‌تایبه‌ت له شاكاره گه‌وره‌كه‌ی (یولیسیس ١٩٢٢). هه‌روه‌ها خانمه ڕۆماننوسی بریتانی (فرجینیا ۆڵڤ ١٨٨٢ – ١٩٤١ ) به یه‌كێك له‌ڕابه‌ڕانی ئه‌م میتۆده (شه‌پۆلی هۆش) ده‌ژمێردرێت. بێگومان (مارسیل پرۆست ١٨٧١ – ١٩٢٢) ی نوسه‌ری فه‌ڕه‌نسیش به‌ڕای ڕه‌خنه‌گرانی بواری لیتراتور هه‌مان میتۆدی به‌كارهێناوه.
ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین، كه له‌ژێر كاریگه‌ری (سیگمۆند فرۆید) و سایكۆلۆژیای مۆدێرن، شه‌پۆلی هۆش وه‌ك میتۆد له سایكۆلۆژیه‌وه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر لیتراتور دانا. بۆ یه‌كمجاریش كه تێرمی (شه‌پۆلی هۆش) به‌كارهێنرا، له‌لایه‌ن خانمه ڕۆماننوسی ئینگلیزی (ماری سێن كلیه‌ر ١٨٦٣ -١٩٤٦) وه بوو. به‌ڵام له‌ناو به‌شێكی زۆری نۆڤلسته‌كاندا – زیاتر ناوی ( جۆیس) و ڕۆمانه‌كه‌ی (یۆلیسیس) ده‌هێنرێت. و له‌دوای ئه‌ویش (فریجینا ۆڵڤ).
دیاره نۆڤلستی ڕۆمانی (تابووتی خۆڵه‌مێش) پێیوایه كه له به‌شی یه‌كه‌مدا به‌تایبه‌ت، ئه‌زموونی خۆی له‌ناو ئه‌م ته‌كینكه‌دا (شه‌پۆلی هۆش) مه‌شق پێكردووه و هه‌روه‌ها ته‌كنیكه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ڕه‌مزیه‌ت (سومبۆلیزم) و گێڕانه‌وه‌ی ڕیالستانه‌ی به‌كارهێناوه، كه‌هه‌موو میتۆده‌كان له میتۆده گرنگ و پڕ ئه‌زموونه‌كانی دونیای ڕۆماننوسین.
دابان عه‌تار له‌باره‌ی ڕۆمانه‌كه‌یه‌وه بۆ كو‌لتور مه‌گه‌زین دواوه ده‌ڵێت؛
بۆ هەر بەشە و ئیشم لەسەر جۆرێک لە جۆرەکانی هونەری گێڕانەوە کردووە، ئەگەر وای دانێین بۆ نوسینی بەشی یەکەم و بۆ زیاتر ڕۆچوون لە دەروونی کاراکتەر و پیشاندانی ئەو بارە دەروونییەی ویستوومە وەک وێنای دۆخی کاراکتەر پیشانی بدەم، پێویستم بە شێوازی شەپۆلی هۆش ( stream of consciousness) بووە. دیاره نامەوێ زیاتر لەبارەی ئەو بەشەوە بڵێم، بەڵکو تەنیا دەمەوێ بڵێم ویستوومە کاراکتەرێک بە چەند نەخۆشیەکەوە دروستبکەم، ئەویش بە ناوهێنانی نەخۆشییەکان نا، بەڵکو وەک باوەڕم وایە وەک چۆن نەخۆش نیشانەکانی نەخۆشییەکەی بۆ پزیشک باسدەکات و لەسەر پزیشکەکەیە نەخۆشیەکە بەپێی ئەو نیشانانە بدۆزێتەوە، کاری گێڕانەوەی مۆدێرنیش پیشاندانە. ئەوە خوێنەر و ڕەخنەگرانن دەبێت خۆیان هۆکارەکانی ئەو نیشانانە بدۆزنەوە و کاراکتەر بە ناسراوی دووبارە لە خەیاڵیان داڕێژنەوە، یان خۆکردانە وێنەی ئەو کاراکتەرە لە خەیاڵدانیان دروست دەبێت.
بەشی دووەمی ڕۆمانەکە جیا لە بەشی یەکەم، زیاتر گێڕانەوەی ڕووداوە وەک شێوازی ڕیالیزمی گێڕانەوە، زیاتر بایەخم بە چنینی ڕووداو و چیرۆکەکانی ڕۆمانەکە داوە. بەشی سێیەم تێکەڵەیەکە لە هەردوو شێوازەکە بە زیادکردنی چەند کابووسێک، کە هێما( Symbol)ە ویستراوەکان بەهۆی ئەو شێوازە خەوئاسایە چنیووە و ویستوومە ئەو جیهانە ڕیالەی مەبەستمە بگوازمەوە بۆ جیهانێکی سیمبوولی لە نێو خەون(کابووس)ەکانی کاراکتەرە تێکشکاوەکەم.
لە کۆتاییدا دەمەوێ شتێکی دی وەک تێبینییەک بە خوێنەران بڵێم: لە بەشی یەکەمدا، و په‌راوێزێكی تێدایه كه ناوم ناوه (پەراوێزێکی سەخیف)…دیاره من لێره‌دا پێشنیاردەکەم ئەو خوێنەرانەی لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆمانەکەدا کێشەیان بۆ دروست نابێت با ئەو چەند پەڕەیە نەخوێننەوە. خۆ ئەگەر پەڕەکان بدڕێنن و وەک بەشێک لە ڕۆمانەکە نەیهێلن زۆر چاکە، هیوادارم ڕۆژێک دابێت بتوانم خۆم ئەو بەشە لە ڕۆمانەکەم دەربهێنم، بەڵام بۆ دۆخی ئێستای خوێنەر و ڕەخنەی کوردی بەباشم زانی تێیدابێت….
فه‌رموون له‌گه‌ڵ پێگه‌ی (دابان عه‌تار) له گۆڤاری (كو‌لتور مه‌گه‌زین) دا، كه‌چه‌ند چیرۆكێكی له‌خۆ گرتووه؛
http://cultureproject.org.uk/kurdish/author/dabanatar/