مێژووی ئه‌و کارانه‌ی که هونه‌رمه‌ند جه‌سته‌ی خۆی وه‌ك ماتڕیالێك له ئیشه‌کانیاندا به‌کارهێناوه، هه‌وێنی بیر وئایدۆلۆژی کولتور و دیسپلینی جیاواز ده‌رده‌خات.به‌درێژای مێژوو فۆڕمی مرۆڤ له کاری هونه‌ریدا وێنه‌کێشراوه یانبه شێوه‌ی په‌یکه‌ر داتاشراوه یان هه‌ڵکۆڵراوه. به‌زۆری ئاماده‌یی فیگور یان جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌پێی پێویستییه‌کان، ویست ودهربڕینهکانی مرۆڤ هونه‌ر له کات و شوێنی جیاوازدا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. مێژووی تازه‌ی هونه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییه بنچینه‌ییانه پیشان ئه‌دات له دەركکردنی هونه‌رمه‌ند به جه‌سته‌ی مرۆڤ، نه‌ك ته‌نها وه‌ك فیگه‌ر یانن ناوه‌رۆك به‌ڵکو ته‌نانه‌ت وه‌ك کانڤاس و چوارچێوه یان ته‌خته‌ی نمایش و هتد.
هه‌رچه‌نده مرۆڤ هه‌میشه له‌به‌رده‌م یه‌کتریدا چالاکی و نواندنی کردووه جا له ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه بێت یان سرووت و داب و نه‌ریته‌کان ((ritual یان سه‌ما و که‌رنه‌ڤاڵه‌کان … هتد. به‌ڵام کاتێك هونه‌ر ئاماده‌یی ده‌بێت، جووڵه‌کان، نواندنه‌کان و چالاکییه‌کان به مانا و ئامانجی تایبه‌ت و جیاوازتر وه‌رده‌گیرێت. ئامانجی هونه‌رمه‌نده‌کان ئه‌وه بوو که به شێوازێک کاربکه‌ن زۆرێك له‌و فۆڕم، بیرۆکه و کۆنسێپتانه‌ی که هونه‌ری له‌سه‌ر بیناکراوه بهێننه‌وه ناو ژیان و خه‌ڵك. چیتر هونه‌ر ته‌نها له چوارچێوه‌ی تابلۆ، هۆڵه‌کان و گه‌له‌رییه‌کاندا نه‌مێننه‌وه و بۆ گروپێکی تایبه‌ت نه‌بێت. هونه‌رمه‌ندان به به‌کارهێنانی جه‌سته‌ی زیندوو پیرفۆڕمانسهکانیان ئه‌نجام ده‌دا، ماتڕیاڵی سه‌ره‌کی جه‌سته خۆیه‌تی جا له ڕێگه‌ی ڤیدیۆوه بێت یان فۆتۆ یان چالاکی زیندوو، ئه‌گه‌ڕان تا ئه‌وه بخه‌نه ڕوو که جه‌سته‌ی پیشاندراو و نمایشکار زمانی هه‌یه. ئه‌و زمانی جه‌سته‌ییه وه‌ك هه‌ر سیسته‌مێکی سیمانتیکی(١) تر ناجێگیره به به‌راورد به زمانی وشە یان سمبولیزمی بینراو، جه‌سته وه‌ك زمان، ساده، نه‌رم و خۆشنوده؛ له هه‌مان کاتدا ڕه‌ق و پڕ ئاستهنگیشه. به‌شێك له وتارێك یان جووڵه و زمانی جەستە تاڕاده‌یه‌ك ڕوون نییه، به‌هۆی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی جه‌سته‌وه زۆر شت ئه‌توانرێت ده‌رببڕێت ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ بێت یان نا.
به‌درێژایی سه‌د ساڵی ڕابردوو به‌به‌رده‌وامی ئه‌و ڕێگایانه‌ی که جه‌سته‌ی پێ وێناکراوه یان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه و خراونه‌ته ژێر پرسیاره‌وه: دوالیزمی ڕۆح و جه‌سته، که به جیاکردنه‌وه‌ی له‌ش و ڕۆح له تیۆریی پلاتۆن (ئه‌فلاتون)ه‌وه ده‌رباره‌ی مرۆڤ ده‌ست پێده‌کات. له سه‌ده‌ی پێشودا ورده ورده شی ده‌بۆوه و سه‌دای گفتوگۆ دژ و جیاوازه‌کانی بووه کاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر سه‌ده‌ی بیسته‌م له بواره‌کانی فه‌لسه‌فه، ده‌روونناسی، مرۆڤناسی، ده‌رمانسازی و زانست دا… هتد.
هه‌ر له سه‌ده‌ی پێشوودا، تێوریی سیگمۆند فرۆید ده‌رباره‌ی نائاگایی کاری کرده سه‌ر شێوازی تێگه‌یشتن و په‌یبردن به جه‌سته و هزر. نائاگایی هزر کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وته‌کان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك که مه‌رج نییە سەبژێکت ئاگادار بێت؛ یان ئه‌و ڕێگایانه‌ی گۆڕی بێت که په‌یوه‌ندی نێوان هزر و جه‌سته و هه‌ڵسوکه‌وت ئاماژه یان دەرک پێدەکەن.
هونه‌رمه‌ندانیش تیڕامان و توێژینه‌وه‌یان له ناجێگیری، چۆنییەتی، چه‌ندایه‌تی و کاتێتی جه‌سته‌دا کردووه. هونه‌ری مۆدیرن به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌یوه‌ست بووه به ڕه‌وش و جیاوازی فۆڕم و هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵک له کات و شوێنی جیاوازدا. نموونه‌ی سه‌رسوڕمانی پاپلۆ پیکاسۆبه هونه‌ری پێشه‌نگ یان سەرەتایی ((primitive که له زۆربه‌ی کاره‌کانیدا (بۆ نموونه: له ‘ژنە گه‌نجه‌کانی ئاڤينۆندا’، که له ساڵی 1907دا به زه‌یت کێشاویه‌تی) ده‌ره‌که‌وێت. هه‌ڵبه‌ت له‌و کاته‌دا به‌هۆی پیشاندانی وێنه‌ی نامۆی خه‌ڵك، کولتوری تر و
جیاواز به‌تایبه‌تی کولتوری وڵاتانی کۆڵۆنی، به‌گشتی تونییەتییهکی زۆر هه‌بوو بۆ زانین و ناساندنی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و کولتوره جیاوازانه. ئه‌م پشاندانهی کولتوری تری نامۆ به ڕۆژئاوا کاریگهرییەکی زۆر قووڵی کرده سه‌ر زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که خولیای ئه‌و داب و نه‌ریته جیاوازانه بوون یان گرنگیان ده‌دا به داب و نه‌ریتی خود که ڕه‌وشێکی هزری جیاواز له دۆخی ئاسایی بیر به‌رجه‌سته بکات: وه‌ك خه‌وبینین، شێتی یان سه‌رشێتی، وڕێنه، یان ئه‌زموونکردنی مردن و هه‌ستکردن به‌وه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدا بیت، ئه‌وانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ په‌یوەندیان به جه‌سته‌وه هه‌یه وه‌ك فۆڕم و ئۆرگان. تیۆریی سۆماتیکی (Somatic theory) و مرۆڤناسیش سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌پێز و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له‌بری ئه‌و واتایانه‌ی که له زمان و لۆژیکدا هه‌بوون ده‌رباره‌ی جه‌سته که له ڕاشنالیزمی ڕۆژئاوایدا به شیکردنه‌وه و تیۆری جیاواز کپکرابوو یان فه‌رامۆشکرابوو. له زۆربه‌ی ئه‌و کولتورانه‌ی تر که ڕۆژئاوایی نه‌بوون زۆر بایه‌خ نه‌ئه‌درا یان تیشك نهئهخرایه سه‌ر تاك وه‌ك چه‌ق یان سه‌نته‌ر یان خاڵێکی که‌ڵه‌که بوو، به‌ڵکو زیاتر بایه‌خدان بوو به تێگه‌یشتن له خود وه‌ك به‌شێك له به‌رده‌وامی کات، کۆمه‌ڵگه، ژینگه و گه‌ردوون. سرووت و نه‌ریتی ئێستێتیکی، نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه نامۆکان؛ وه‌ک به‌قوربانیکردنی مرۆڤ، خه‌ته‌نه‌کردن، سرووته سه‌ره‌تاییه‌کان، تاتۆ، نه‌خشاندنی فۆڕم یان وشە به ماتڕیاڵی جیاواز به سووتاندن و بڕین له‌سه‌ر پێست. هه‌روه‌ها سمین په‌نای بۆ ده‌برا، تا جه‌سته بگه‌یه‌نن به ئاستێکی تر و مه‌نزڵگه‌یه‌کی تر.
هه‌رچه‌نده ده‌رکه‌وتنی جه‌سته به‌ته‌واوی به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له کاری هونه‌ریدا له شه‌سته‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات. له کاتێکدا، به‌پێی زۆرێك له سه‌رچاوه و لێکۆڵه‌ره ڕۆژئاواییه‌کانی مێژووی هونه‌ر، سه‌ره‌تاکانی پێرفۆڕمانس و کارکردن به جه‌سته وه‌ک ماتڕیاڵێکی زیندوو ده‌گه‌ڕێته‌ه‌وه بۆ کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست؛ کە فیوچهریزمی ئیتالی و دادا به بناغه و ده‌ستپێك ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. هه‌ر له‌و کاتانه‌شه‌وه به چه‌نده‌ها هه‌نگاوی جیاواز و جۆراوجۆر له شوێن و کاتی جیاوازدا کارکراوه و ئاماده‌یی جه‌سته دوور له شێوازه باوه‌که‌ی گه‌شه‌ی سه‌ندووه. هه‌ر یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه له لێكۆڵینه‌وه جیاوازه‌کاندا و له مێژووی هونه‌ردا جێگه‌ی خۆیان گرتووه، وه‌ك باوهاوس ( Bauhaus)له ئه‌ڵمانیا و بلاك ماونهتهین کۆلیج (Black Mountain College) له ئه‌مریکا، … هتد. له کاتێکدا، پێرفۆڕمانس وه‌ك میدیه‌مێك بۆ کارکردن له ساڵی 1970وه دانی پێدانراوه؛ هه‌ر له‌و کاتانه‌دا که هونه‌ری کۆنسێپت (conceptual art) له‌سه‌ر ئایدیا نەک به‌رهه‌م له هونه‌ردا سوور بوو، هەروەها هونه‌رێك بێت که نه‌کڕدرێت و نه‌فرۆشرێت؛ پیرفۆڕمانس به‌ته‌واوی پڕاوپڕی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه بوو، چونکە به‌به‌رده‌وامی کاری له‌وه‌دا کردووه سنووره‌کانی نێوان هونه‌ر و ژیان کاڵ بکاته‌وه و بیسڕێته‌وه.
له ساڵه‌کانی 1910 و 1920دا هونه‌رمه‌ندانی دادا وه‌ك تریستان تزارا، کورت شویترز به چه‌ند پێرفۆڕمانس، تاکتیك و ڕێگای جیاوازکاریان کرد، که به‌و سه‌رده‌مه نامۆ، نه‌ناسراو و نه‌خوازراو بوو. ئەمەش به‌مه‌به‌ستی تێهه‌ڵکێشانی فیزیك، جه‌سته‌ی زیندوو و ڕاستی وه‌ك به‌ره‌نگارییه‌ك بۆ ده‌رخسته یان نه‌ریتی باوی هونه‌ر و هاتنهدهرەوه له چوارچێوه‌ی باوی مۆزه‌خانه‌کان، پایه، ستوون و دیواری دامه‌زراوه هونه‌ریه‌کان. داداکان کاره هونه‌ریه‌کانیان له‌و شوێنانه ده‌کرد که دروستتر، گونجاوتر، ڕاستهقینەتر(real)ونزیکتر بۆ کاره‌کانیان هه‌ژمار ده‌کرا وه‌ك: جاده، قاوه‌خانه‌کان، یانه‌ی شه‌وانه (کابارێت)، ڕۆژنامه‌کان … هتد. سوریالیزم که له داداوه په‌ره‌ی سه‌ندووه، پێچکردنی ده‌روونی ناساند که یارمه‌تی دا له به‌رچاوخستن و بڵاوبوونه‌وه‌ی تیۆریی فرۆید ده‌رباره‌ی سێکس، خه‌و و نائاگایی. خولیای سوریالیسته‌کان بۆ خه‌و و نائاگایی به‌ڕوونی به کاره‌کانیانه‌وه دیاره چ له وێنه‌کێشان و په‌یکه‌ر یان کرده‌وه، کرداره‌کانیان و ڕاگه‌یاندنه‌کانیان و مانیفێستهکانیان. ئه‌مه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها لێکۆڵینه‌وه له بواره‌کانی مرۆڤناسی و گه‌شه‌ی به‌رچاو له توێژینه‌وه‌ی ده‌روونی و فه‌لسه‌فی هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا.
کۆلاج، فۆتۆمۆنتاج، پێرفۆڕمانس، ئینستهلهیشن، کۆبوونه‌وه و ژینگه‌ی دادا و سوریالییه‌کان چوارچێوه و ڕووه ته‌خته‌که‌ی وێنه‌کێشانی شکاند و سه‌ره‌تای تێکه‌ڵبوون بوو به ژیانی ڕۆژانه.
له ئه‌وروپا یه‌که‌م جه‌نگی جیهانی کاریگه‌رییه‌کی بێئه‌ندازه‌ی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان هه‌بوو. له ساڵی 1918 هونه‌رمه‌ندی نه‌مساوی ئۆسکار شلیمهر له به‌ره‌کانی جه‌نگه‌وه ده‌نووسێت: ”میدیه‌می تازه‌ی هونه‌ری که زۆر ڕاسته‌وخۆتره: جه‌سته‌ی مرۆڤە”. پێوه‌ری مردن و کاولکاری، ئاماده‌یی جه‌سته‌ی زیندووی کردە جێی گرنگی پێدانێکی زۆر، لێره‌دا زاراوه یان تێرمی نه‌ژاد ((race، ڕه‌گه‌ز، جێنده‌ر و چینایهتیزاڵ بوون به‌سه‌ر پێوانه و بیر و بۆچونه‌کانی پێشوتردا که بابه‌تی کارکردن بوون، هه‌ڵوێست و ئاڕاسته‌کان ده‌رباره‌ی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌کی بنچینه‌یی گۆڕا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنی دووه‌م جه‌نگی جیهانی که بواری نه‌دا جیهان به کۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌که‌م پشوویه‌ك بدات و برینه‌کانیان ساڕ‌ێژ ببێت.
دوای کۆتایی دووه‌م جه‌نگی جیهانی، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاو و بناغه‌یی هه‌بوو. هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک مارسێل دوشامپ، جۆن که‌یج، ئالان کاپرۆو، ئیڤ کلاین؛ هه‌روه‌ها له ژاپۆن (یابان)یش هونه‌رمه‌ند کازووه شیراگاوه، گروپی گوتای(Gutai group) ئه‌و گهشهسهندنهیان به‌هه‌ند وه‌رگرت. ئەم هونەرمەندانە بوونه به‌شێکی گه‌وره له په‌ره‌پێدان به کارکردن به سپه‌یسێك که له ده‌ره‌وه‌ی گه‌له‌رییه‌کان بێت. ئەوان به دوای ئایدۆلۆژییه‌کی جێگره‌وه یان جیاوازدا ده‌گه‌ڕان تا کارێك ئه‌نجام بده‌ن که له پرۆسێس یان له به‌رده‌وامی دا بێت و هه‌مه‌لایه‌نانه لێی بڕوانن. واته له چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌کادیمی و زانستییه‌وه به پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه دەرك به کێشه‌کان بکه‌ن و کاری له‌سه‌ر بکه‌ن. بۆ ئه‌مه زۆربه‌ی کات یان پێرفۆڕمانسیان یان کردارنوێنییەك (action) یان دەکرد تاکو ئایدیاکانیان ده‌رببڕن. بۆ نموونه: له ئه‌مریکا، حاڵه‌تی ئاسۆیی ڕادیکاڵانه‌ی کارکردنی جاکسن پۆلۆك له‌گه‌ڵ کانڤاس له ستۆدیۆدا په‌یوه‌ندی جه‌سته‌ی به وێنه‌کێشانه‌وه گۆڕی، جووڵانی سهمائاسای جه‌سته‌ی به چوارده‌ور و ڕووته‌ختی کانڤاسه‌که‌دا به‌شێکی کاره‌که بوو و تهواوکهریشی بوو. نموونه‌یه‌کی تر هه‌پنین(happening) (ڕوودان) بوو که ئالان کاپرۆ و جیم داین سازیان ده‌کرد و ڕێکیان ده‌خست؛ به‌شێوه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی له بۆشاییدا کانڤاسیان به‌رجه‌سته‌ده‌کرد.
له ئه‌وروپاش ئیڤ کلاین مۆدێله‌کانی وه‌ك فڵچه به‌کارده‌هێنا که ئاڕاسته‌ی جووڵه‌کانی ده‌کردن وه‌ك ئه‌وه‌ی به جه‌سته‌یان وێنه بکێشێت. له ژاپۆنیش کازووه شیراگا به پێیەکانی وێنه‌ی له‌سه‌ر کانڤاسه‌که ده‌کێشا، یان جه‌سته‌ی به‌ته‌واوی به‌شێك بوو له کاره‌که‌ی وه‌ک تلدان و خولانه‌وه‌ی خۆی له‌ناو قوڕێکی خه‌ست و زۆردا.
کاریگه‌ری ئه‌و تاقیکردنه‌وه پزیشکییه به‌ربه‌ری و دڵڕه‌قانه‌ی له تاقیگه پزیشکییه‌کاندا ده‌کرا له ماوه‌ی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیدا، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کاندا له به‌ره‌کانی جه‌نگ یان له ئۆردوگا له‌ناوبه‌ره‌کاندا، بوونە هۆی پێکهێنانی ئهکشیۆنیستی ڤییه‌نا (Vinnes Actionists). زمانی ئەم ڕەوتە سومبولی کوشتارگه،ئه‌شکه‌نجه‌دان، نه‌شته‌رگه‌ری و قوربانیدان بوو، بۆیه به فۆڕمێکی توندوتیژی ڕاسته‌وخۆ و ڕادیکاڵی پێرفۆڕمانس ناسراوه. هونه‌رمه‌ندان جه‌سته‌ی خۆیان زۆر جار به‌ڕووتی و به‌شێوازێکی نائاسایی به‌کارده‌هێنا که به چاوی بینه‌ری ئه‌و کاته نامۆ و نه‌خوازراو بوو. به بوونی خوێن، گوو، میز، ڕشانه‌وه و سێکس له‌سه‌ر سته‌یج له نێوانیاندا؛ گوتنهر بروس، هیرمان نیش، ئۆتۆ مهول، ڤالی ئیکسپۆرت که توانای وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن له کاره‌کانیان بۆ زۆرێك قورس بوو. وه‌ك زۆرێك له بزووتنه‌وه یان جووڵانه‌وه هونه‌رییه‌کانی تر کاره‌کانیان به ئامانجی شکاندنی تابووه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، بۆرژوازی و سیسته‌می داموده‌زگاکان بووه، که له چوارچێوه‌ی فیلم، فۆتوگرافی، پێرفوڕمانس، هه‌پنین و بهستهیجکردن خۆی دهبینییەوه. هه‌ندێک جاریش کاره‌کانیان به نایاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌درا و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بونه‌وه و سزا ده‌دران. هه‌ستیاری وه‌رگرتنی کاری ئه‌کشیۆنیسته‌کان له‌وه‌دا بوو بۆ نموونه به‌به‌رده‌وامی ئه‌وه له بیردهکرا که ئه‌و جه‌سته بڕین، لێکردنه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کۆپرۆفیلیان (٢)(Coprophilia) به شانۆیی، یان به چیرۆك ئه‌کرا یاخود ئاماده ده‌کرا بۆ کامیرا.
بینه‌ران و ڕه‌خنه‌گران، هونه‌ری (بۆدی ئارت)، ئه‌م کارکردنه هونه‌رییه‌یان به جه‌سته‌ی هونه‌رمه‌ند به قیزه‌وه‌ن وه‌سف ده‌کرد، پێیان وابوو که ئه‌مه شێتی، خۆ ده‌رخستن، خۆنمایشکردن، لادان و گومڕاییکردنه له مێژووی هونه‌ردا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌کشیۆنیسته‌کان ئه‌توانرێت وه‌ك په‌رچه‌کرداری ڕاسته‌وخۆی بارودۆخی پاش جه‌نگ له نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا ببینرێن، کاره‌کانیان و شێوازی کارکردنیان کاری کرده سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی تر له ده‌وه‌وه‌ی نه‌مسا، که مه‌رج نییە به‌و شێوه توندڕه‌وییه بێت، به‌ڵام به هه‌مان گرنگی و گوڕوتینه‌وه کاردانه‌وی لای هونه‌رمه‌ندانی تر ده‌بینرێت. نموونه بۆ ئهوههنهرمهندانهی که هاوشانی ئه‌مان کاریان کردووه بۆ شکاندنی تابوو و به‌زاندنی سنووره‌کان وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مریکی؛ کارۆلی شنیمان، نام جون پاك، پاول مککارسی.
خاوه‌ندارێتی و بهموڵكکردن، بێمتمانه‌یی به تاك یان بکه‌ر، له کاری هونه‌رمه‌نده‌کانی فلوکسس (Fluxus)له ساڵانی شه‌ستاکاندا ڕه‌نگیدایه‌وه، له‌ناویاندا؛ های رێد سه‌نته (Hi Red Center)، جۆرج ماچیونس ویۆکۆ ئۆنۆ و زۆری تریش، به‌شدارییه نێوده‌وڵه‌تی و مانیفیستهکانیان هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه‌ی دۆشامپییانه له‌سه‌ر ئایدیا، ئاماژه و هه‌ڵسوکه‌وت نەک به‌رهه‌م و فۆڕمه دروست بووە بینراوه‌که. هونه‌رمه‌ندانی فلوکسس ڕکابه‌ری بینه‌رانیان ده‌کرد به فۆڕمه زۆر ساده و ڕۆژانه‌ییه‌کانیان وه‌ك، دروستکردنی زه‌ڵاته، شتنی ددان یان ده‌رچوون و جێهێشتنی شانۆ وه‌ك فۆڕمێکی هونه‌ر. له کاتێکدا لای هونه‌رمه‌ندانی تری وه‌ك: ئیڤ کلاین، پێرۆ مانزۆنی ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌کانی دوشامپ له دادادا زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو (بۆ نموونه تاشینی ئه‌ستێره له سه‌ریاندا)، چه‌ند کارێکی پێرفۆڕمانسیان کرد که زۆربه‌ی کات وایان ئه‌کرد که خه‌ڵك تێیدا به‌شدار بێت، واژۆیان له‌سه‌ر که‌لوپه‌ل (ئۆبجێکته‌کان) یان جه‌سته ده‌کرد تا گاڵته‌ئامێزانه پشتڕاستی خاوه‌ندارێتی بکه‌نه‌وه یان زیاتر دژانه تیشك بخه‌نه سه‌ر خود. هاوشێوه‌ی ئه‌مان له ئه‌مه‌ریکا بۆ نموونه: هونه‌رمه‌ندان کلاس ئۆلدنبێرگ و کارۆلی شنیمان ئیڤینتێك یان ههپنینێکیان ڕێکده‌خست که ڕاسته‌وخۆ بینه‌رانیان ده‌خسته ناو کاره هونهرییهکهوە، پاشان ئاڕاسته‌ی چۆنییەتی جووڵه‌ی به‌شداربوانیان ده‌کرد، وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌رێک پێگه‌یان دیاری ده‌کردن له پرۆسێسه‌که‌دا. له هه‌موو ئه‌مانه‌دا جه‌سته‌ی هونه‌رمه‌نده‌که سه‌نته‌ر و چالاکترین بوو. کاری هونه‌رمه‌ندان له‌گه‌ڵ جه‌سته به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی هونه‌رمه‌ند بوو وه‌ك تاکێکی هه‌ڵكه‌وتوو، پرسیارکردن بوو له په‌یوه‌ندی نێوان سەبژێکت وئۆبژێکت. بۆ نموونه کاره‌کانی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕازیلی لیگیان کلارك که زیاتر به‌رگێکی سرووتی یان نه‌ریتی چاره‌سه‌رییانه‌یه که ناکرێت ئه‌وه‌ی له‌به‌ری ئه‌کات له‌گه‌ڵ کرداره‌که‌ی یان ئه‌کشنه‌که‌ی جیا بکرێته‌وه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆی لێكۆڵینه‌وه‌كه، تكایه ژماره سێی (كو‌لتور مه‌گه‌زین) له‌كتێبخانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ستبهێنه ؛