١
دابه‌شبووینه سه‌ر دوو ده‌سته و هه‌ر ده‌سته‌مان چووینه کوخێکه‌وه . فه‌رمانده‌که‌مان گووتی :
” کاتژمێری پێنج و نیوهه‌موو کۆده‌بینه‌وه ” ئێمه‌ش له‌کاتی خۆیدا گه‌ڕاینه‌وه .
له‌و کوخه‌ی ئێمه‌ی لێبووین ژنێک له‌سه‌ر پارچه حه‌سیرێک ڕاکشابوو له‌ته‌نیشتیه‌وه پیره‌مێردێک له‌سه‌ر ئه‌رزه‌که هه‌ڵكورڕمابوو . که ئێمه‌ی دی، له‌قسه‌کردن وه‌ستا و هه‌ستایه سه‌رپێ تاوه‌كو به‌ره‌و لامان بێت . له‌وه ده‌چوو پێستی له‌شی به‌سه‌ر ئێسقانه‌کانیدا کشا بێت.
” به‌خێرهاتن، به‌رێزان به‌خێرهاتن ” ئه‌وه‌ی گوتوو ڕووی به‌ره‌و لای ژنه‌که وه‌رگێرا که هیچ جوڵه‌یه‌کی تیا نه‌بوو.
” نا‌بینیت میوانمان هه‌یه ؟ هه‌سته و خزمه‌تیان بکه ”
ژنه‌که، ژنێکی گه‌نج بوو، به‌بێده‌نگی هه‌ستا و به‌ره‌و گۆشه‌یه‌ک گه‌ڕایه‌وه دواوه، به ته‌ماشایه‌که‌وه که پڕی بوو له تۆقین له ئێمه‌ی ده‌ڕوانی و بوخچه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو .
پیره‌مێرده‌که ده‌سته‌کانی به‌رز کرده‌وه؛ ” ئێره ته‌واو بچکۆله‌یه، به‌ڵام به‌رێزان ماڵی خۆتانه، چا ده‌خۆنه‌وه ؟ ”
” شڵۆقی مه‌که ” من گووتم .
” پیره‌مێرد، هێزه‌که‌ت له کوێ خۆیان حه‌شار داوه ؟ ” هاوڕێکه‌م گووتی .
” هێز ؟ ”
” به‌ڵێ،هێزه‌که‌ت له کوێن ؟ ”
پیره‌مێرده‌که پێکه‌نی .
” پێت وایه نوکته‌ت بۆ ده‌که‌م ؟ ” هاورێکه‌م ئه‌وه‌ی گووتو ده‌مانچه‌که‌ی له کیفه‌که‌ی ده‌رهێنا و به‌ده‌ستیه‌وه گرت و پرسی ” له کوێن ؟ ”
” نه‌مان ” پیره‌مێرده‌که گووتی .
” هه‌ندێکیان له ژیاندا ماون، من بڕوات پێ ناکه‌م . پێـم وایه خـۆیان له دارستانه‌که‌دا حه‌شار داوه چاوه‌ڕێی ئێمه ده‌که‌ن بنووین ”
ژنه‌که ده‌نگێکی لێوه هات .
” چاوه‌ڕێی ئێمه ده‌که‌ن من ده‌توانم هه‌ست به‌وه بکه‌م ” هاوڕێکه‌م گووتی .
” مۆمێک داگیرسێنه، ده‌زانم تۆ ده‌ته‌وێت په‌نگێکمان پێــبده‌یت ”
” به‌ڵام …. ” پیره‌مێرده‌که ویستی شتێک بڵێت .
” پێمـگووتی مۆمێک داگیرسێنه . گوێت لێمـنییه ؟ ” هاوڕێکه‌م لوله‌ی ده‌مانچه‌که‌ی کرده پیره‌مێرده‌که .
ژنه‌که ده‌ستی کرده گریان و ده‌یویست هاوار بکات، به‌ڵام من ڕووم تێکرد و سه‌رێـکم بۆ ڕاوه‌شاند .
که مۆمه‌که داگیرسا، به‌ره‌و لای هاورێکه‌م جوڵام به چرپه پێمـگووت ” هێمنــبه، ئه‌وه‌ت له بیربێت ئێمه پاسه‌وانه‌کانمان هه‌موو لایه‌کیان ته‌نیووه . ئه‌گه‌ر شتێک ڕوو بدات ئه‌وان ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه . با سه‌رخه‌وێک بشکێنین،به درێژایی ئه‌مڕۆ ڕێگاوبانمان بڕیووه، به‌یانیش بۆ ئێمه هه‌روا ده‌بێت ”… به گومانه‌وه لێی ڕوانیم .
” ده‌توانیت حه‌سیره‌که به‌ریت بۆ خۆت ” من گووتم .
ڕوانییه ژنه‌که، که نه‌ده‌جوڵایه‌وه .
” وه‌ره ئێره ” ئه‌و گووتی .
ژنه‌که ده‌می کرده‌وه شتێک بڵێت، به‌ڵام هیچی بۆ نه‌گووترا ته‌نیا ترس و تۆقین ڕژابووه چاوه‌کانیه‌وه .
” تۆ که‌ڕیت ” پیره‌مێرده‌که گووتی . ژنه‌که هێزی دایه به‌ر قاچه‌کانی .
” نیشانمـبده ” هاوڕێکه‌م داوای کرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و بوخچه‌یه کرد که به‌ده‌ستی ژنه‌که‌وه بوو . ژنه‌که ده‌ستی کرده‌وه به گریان و چنگی تووند به بوخچه‌که‌وه گرتبوو. ئه‌و زلـله‌یه‌کی تێسره‌واند و بوخچه‌که‌ی له ده‌ستی ڕاپسکاند، ئه‌وه‌ی له بوخچه‌که‌دا بوو منداڵێکی شیره‌خۆره بوو .
” مردووه . ده‌زانێت ؟ ” ئه‌و گووتی .
پیره‌مێرده‌که هه‌ردوو شانی بێباکـانه جوڵاند . له‌و کاته‌دا من چوومه ده‌ره‌وه .
کاتێ هاتمه‌وه ژووره‌که هاوڕێکه‌م و ژنه‌که پێکه‌وه له‌سه‌ر حه‌سیره‌که پاڵکه‌وتبوون، پیره‌مێرده‌که‌ش دوور له وان له پاڵ دیواره‌که هه‌ڵگوڕمابوو، منیش له‌به‌ر ده‌رگاکه ڕاکشام و نووستم .
هێشتا تاریك بوو که به‌خه‌به‌رهاتم، گوێم له ده‌نگه ده‌نگێ بوو لای حه‌سیره‌که‌وه . که چاوم به تاریکاییه‌که ڕاهات، به‌ره‌و لای پیره‌مێرده‌که ڕوانیم هه‌ر له شوێنی خۆی مابوو . له ژن و هاوڕێکه‌م وورد ده‌بۆوه . چاوه‌کانم نوقاند.
به‌یانی ده‌رچووینه ده‌ره‌وه . کۆمه‌ڵێک بووین شوێن به‌زه‌یی بووین، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک بوو له شه‌ڕدا بووین و توانا و وبرستمان له‌به‌ربڕابوو. مێشووله به درێژایی ڕۆژ لێمان نه‌ده‌بووه و تیشکی خۆریش سوتاندبووینی، به خۆراکێکی زۆر که‌مه‌وه که ئیدی به‌شی نه‌ده‌کردین . ئه‌وانه‌ی که بریندار بووبوون، ده‌بوو خۆیان گوێیان بدایه به خۆیان . هه‌نـدێکیان نزیکی ئێواره که‌وتنه دواوه، هه‌ڵنه‌ده‌که‌وت جارێکی تر چاومان پێیان بکه‌وێته‌وه .
کاتێ کۆ بووینه‌وه فه‌رمانده‌که‌مان گووتی ” به گوێره‌ی لێکدانه‌وه‌ی خۆم پێم وایه ئێمه له نزیک شارۆچکه‌ی ( 0 ) وه بین . به‌خت یار بێت دوو سبه‌ی ده‌گه‌ینه ئه‌وێ . ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان ده‌کرێت بحه‌وێنه‌وه، من خۆم کاتژمێری یه‌که‌م پاسه‌وانی ده‌که‌م ”
له پڕێک هاورێکه‌م هاواریکرد ” من باوڕت پێناکه‌م فه‌رماندە، ئه‌وانه‌ی تۆ پێمان ده‌ڵێیت هه‌مووی درۆیه ”
به‌ره‌و لای ئه‌و ڕام کرد، خه‌ریکی ئه‌وه بوو ده‌مانچه‌که‌ی ده‌ربهێنێت، به‌رله‌وه‌ی من بگه‌مه سه‌ری ده‌نگی فیشه‌کێک هات و که‌وت . کاتێ پێـیـڕاگه‌یشتم ئه‌و گیانی ده‌رچوو بوو. فیشــه‌که‌که که‌لـله‌ی سه‌ری بڕیــبـــوو و چــوو بووه ناو مێشکیه‌وه .
چاوه‌ڕێم کرد تا هه‌موو لایه‌ک نوستن و ئیتر من هه‌ڵاتم .
کاتێک بۆم ده‌رکه‌وت ته‌واوێک لێیان دوورکه‌وتومه‌ته‌وه لایته‌که‌م داگیرساند . ناو دارستانه‌که پڕ بوو له ده‌نگدانه‌وه، له‌گه‌ڵ تێپەڕینی هه‌ر چرکه‌یه‌کدا چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆم بووم . که گه‌یشتمه‌وه ناو لادێکه به دوای کوخه‌که‌دا گه‌ڕام، له پێش ده‌رگا ئێستێکم کرد، گوێم له ده‌نگی ئاشنای پیره‌مێرده‌که بوو و به ده‌نگێکی نزم به زمانێک قسه‌ی ده‌کرد که من نه‌مئه‌توانی لــێی تێبگه‌م . چوومه ژوره‌وه .
” ئه‌وه کێیه ؟ ” پیره‌مێرده‌که به‌ده‌م ئاوڕدانه‌وه‌وە له منی پرسی .
ڕووی لایته‌که‌م کرده خۆم و ئه‌مجا پشتم تێکردن، ژنه‌که له‌سه‌ر حه‌سیره‌که ڕاکشا بوو بوخچه‌که‌ی به ده‌سته‌وه گرتبوو .
” ئه‌وه گه‌ڕایته‌وه ؟ ” ئه‌و پرسیاری کرد.
” بۆچی .. بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئایا ئه‌توانم شتێکت بۆ بکه‌م ” من گووتم .
” هیچ خواردنێکت هه‌یه ؟ ” ئه‌و پرسیاری کرد .
” نا .. به‌ڵام هه‌ندێک پاره‌م هه‌یه ” چه‌ند پارەیەکم ده‌رهێنا ” هه‌ر ئه‌وه شک ده‌به‌م ” تفێکی کرده‌وه سه‌ر ئه‌رزه‌که .
” ئه‌وه چی بۆ ئێمه ده‌کات ؟ ” پرسیاری کرد .
” نازانم ” من گووتم .
” که‌واته بچۆره‌وه بۆ لای ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی خۆت، تۆ نا‌توانیت هیچ خێرێکت بۆ ئێمه هه‌بێت ”
ئه‌وه‌ی گووت و پشتی کرده من . به‌سه‌ر ژنه‌که‌دا نوشتایه‌وه و به زمانه غه‌ریبه‌که‌ی خۆی که‌وته‌وه لاواندنه‌وه . به‌رله‌وه‌ی بچمه ده‌ره‌وه ماوه‌یه‌ک له‌وێدا وه‌ستام .
٢
له ده‌روه‌ی شارۆچکه‌ی ( 0 ) بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ نه‌خۆش وماندوو برسی، له‌ناو جه‌نگه‌ڵه‌کاندا جه‌وله‌مان ده‌کرد . له پڕ که‌وتینه که‌مینی هێزه‌کانی فیدڕاله‌وه و ته‌نیا چه‌ند که‌سێکمان توانیمان قوتار بین. ئێمه ئیستا بێ ئازووقه‌ین، ئه‌گه‌ر زۆر به خێرایی خۆراک و په‌ناگه په‌یا نه‌که‌ین ئه‌وا هه‌موو تیا ده‌چین. ده‌سته‌یه‌کمان بێ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی مابووینه‌وه، هیچ ڕێگایه‌کمان له‌به‌رده‌ما نه‌مابوو ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، که ئومێد بده‌ینه خۆمان. دوای ڕۆیشتنێکی دورودرێژ به پێ ته‌واو له په‌لوپۆ که‌وتبووین، نه‌شمانده‌توانی بنووین و له‌وه‌ش خراپتر کاتی شه‌وان بوو .
برینداره‌کانی ناومان که‌وتنه گازه‌نده و گلـه‌یی، له‌سه‌ره‌تــادا به شێنه‌یی و له سه‌رخۆ، به‌ڵام له شه‌ودا به‌ره‌و زیــادبوون ده‌ڕۆی به‌رز و پڕ هاوارتر. ئه‌وه‌ش ته‌نیا ده‌نگێک بوو که له ناو ئه‌و بێده‌نگیه قووڵه‌ی هێڵی ئیستیوادا ده‌هاته گوێمان .
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودوخه‌ی ئێمه‌ی تیا ئه‌ژیان به‌س نه‌بووبێ، هه‌زاران مێشوله هێرشیان هێنایه سه‌رمان. هه‌ڵـبه‌ت بۆنی خوێنی برینداره‌کانیان کردبوو. به‌یانی ڕۆژی چواره‌م زانیم که ده‌بوو شتێک بکه‌م . ته‌نیــا یه‌ک پیــاو هه‌بوو که متــمانه‌ی ته‌واوی پێبکه‌م ئه‌ویش دواین پیاو بوو که هه‌ندێک شاره‌زایی له جه‌نگ هه‌بێت. با‌نگم کرد؛
” یۆشا، ئێمه ده‌بێت به‌ره‌و ڕۆژ ئاوا بگه‌ڕێـینه‌وه، ڕوه‌و شارۆچکه‌ی ( 0 ) ” من گووتم .
ئه‌و سه‌رێکی ڕاوه‌شاند .
” له‌و باوڕه‌دای بتوانین به ڕۆژێک ئه‌وه بکه‌ین ”
” ته‌نیا به شێوه‌یه‌ک که خۆمان له بریندارەکان ڕزگار بکه‌ین ” ئه‌و گووتی .
کتومت له من تێگه‌یشت. جه‌نگ له هه‌موو هه‌ست و سۆزه‌کانی به تاڵکردبۆوه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆشمده‌ویست .
” کۆیان بکه‌ره‌وه و گوڵبژێرێکیان بکه ” من گووتم .
” ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌یکه‌م و دوایی ئه‌تبینم ” خۆی ئاماده کرد بۆ ڕۆیشتن به‌ڵام دوو دڵ بوو .
” هیچ کێشه‌یه‌ک هه‌یه ؟ ” من پرسیم .
” ڕێگام به خۆم ئه‌و کاره جێبه‌جێ بکه‌م، ئه‌وانه هاوشاری منن . هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وانیش خۆشتر ئه‌بێت ”
من ڕازیم . ئه‌وانه‌ی که ده‌بوو به جێ بمێنن چوار که‌س بوون، یه‌کێک له‌وانه کوڕێکی چوارده ساڵان بوو و گوللـه له
ڕانیه‌وه پێکابووی تووشی گانگرین هاتبوو. هه‌رچونێک بێت بێ ده‌واو ده‌رمان بۆ خۆی هه‌ر ده‌مرد .
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که مابوونه‌وه که‌وتمه ڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌سێک هیچی نه‌گووت، ده‌مزانی بیر له چی ده‌که‌نه‌وه .
به‌ڵام دڵنیاشبووم هه‌موو ئـارام بوون لەوەی که من ئـه‌و که‌سـه نه‌بووم ئه‌و بڕیاره‌مداوه .
ئه‌و شه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناو شارۆچکه‌که، بووین به دوو به‌شه‌وه و ڕوومان کرده ئه‌و ماڵانه‌ی که ده‌مانزانی ڕوومان لـێ ترش ناکه‌ن . هێزه‌کانی فیدڕاڵ له هه‌موو شوێنێک په‌رش و بڵاو بووبوونه‌وه . به‌ڵام ئێمه هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵیاندا تووشی هیچ ڕووبەڕووبوونه‌وه‌یه‌ک نه‌بین. ئه‌و ماڵـه‌ی تیا کۆبووینه‌وه ماڵــی پیره‌مێردێک بوو و کوڕه‌کـــانـی هـاوسه‌نگه‌ری ئێمه بوون و پێــیان خۆش بوو بمانبیـنن . له‌و کاته‌دا کچه‌که‌ی خزمه‌تی ده‌کردین زانیاری ته‌واوی ده‌رباره‌ی دابه‌شـبوون و جوڵه‌ی دوژمنی پێداین .
به‌یانی من یه‌که‌م که‌سێک بووم له خه‌و ڕابووم، تازه کازێوه که‌وتبوو، هه‌ستم به ژیانه‌وه ده‌کرد. له شوێنێک له قووڵایی ناخمه‌وه بیرۆکه‌یه‌ک له پڕجوڵاندمی و به پڕتاو به دوای (یۆشا) دا که‌وتمه گه‌ڕان. له گۆشه‌یه‌کی ژووری دانیشتنــه‌که له‌سه‌ر حه‌سیرێک ڕاکشابوو، قـوڕقـوڕاگـــه‌ی بـه پارچه ئـاسنێکی تـیژ هه‌ڵـدرابوو. جــۆڕاوگــــه‌ی خوێــن به گه‌ردن و لا ملـــــیه‌وه وشکبووبۆوه…
ده‌بێت کام له پیاوه‌کانی من ئه‌و کاره‌یان کردبێت ؟ تۆ بڵێـی هه‌ر هه‌موویـــان پێکه‌وه ئه‌و پـیلانه‌یـان داڕشتبێـت ؟ تۆ بڵێـــی ئه‌وه‌یان به‌ناوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی براکانیانه‌وه ئه‌نــجام دابێت ؟
٣
پاش شه‌ش مانگ شه‌ڕی سه‌خت و گران، شاری ( ن ) یان له یاخیبووان خاوێن کرده‌وه. مردن و نه‌خۆشی هێزوتوانای له‌به‌ر بڕیبوون و تاڕاده‌یه‌ک زه‌خیره‌شـیان هاتـبووه کزی. هـێزی فریاگوزاری به‌ڕێوه بوو بۆیان تا ئه‌وان بگــه‌ڕێنه‌وه سه‌ربازگه‌کانی خۆیان. ئه‌و گه‌شته‌ش شه‌ش ـسه‌د میلی ده‌خایاند. دواشه‌وی خۆیان له شاره‌که‌دا به ئاهه‌نگێرانه‌وه گوزه‌راند .
‘ ئولوه‌جۆ ‘ له یه‌ک دوو کاتژمێری سه‌ره‌تادا چه‌ند بیره‌یه‌كی خوارده‌وه. تا نزیـکی نـیوه شه‌و له مه‌یخانه‌یه‌که‌وه ده‌چوه مـه‌یخانه‌یه‌کی دی، تاوه‌کـو خۆی له یانه‌یـه‌کی شه‌وانه‌دا گرته‌وه له‌گه‌ڵ سێ هاورێی تریـدا خواردنـه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی سه‌ر مێزه‌که‌ی بانگ کرد و که‌وته سـه‌ما کردن…کات به‌و جۆره گوزه‌را تا له هۆش خۆی چــوو.
کاتێ به ئاگا هاته‌وه به‌یانی بوو و خۆی له‌سه‌ر جێگای نوستنی ژنێکی گه‌نج بینیه‌وه .
” ئێـمه له کوێـین ؟ ” ئه‌و پرسیاری کرد .
” له ژوره‌که‌ی منیت، چییه ده‌ڵێی له بیرت نه‌ماوه ؟ ”
” ئه‌و هه‌موو ڕێگه‌یه خۆت به پاڵ منت کێـش کرد بۆ ئێـره ؟ ”
” من چۆن ده‌توانم ، تــۆ به پێـی خۆت هاتی بۆ ئێره ؟ ”
سه‌ری گێژی ده‌خوارد . پانتۆڵه‌که‌ی بینی له پشتی ده‌رگاکه‌وه به بزمارێکه‌وه هه‌ڵواسرابوو .
” کوا پاره‌کانم ؟ ” داوای کرد و که‌وته گه‌ڕانی گیرفانه‌کانی .
” من ده‌ستم له پاره‌ی تۆ نه‌داوه ” ژنه‌که گووتی .
” تۆ درۆ ده‌که‌یت ” ئه‌و گووتی ” من ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌م خه‌رج نه‌کردووه ”
ژنه‌که شـانه‌کانی جوڵاند ” چۆنت پێ خۆشه بـاوابێت ” ئه‌وه‌ی گووت و که‌وته له‌به‌ر کردنی جله‌کانی .
کابرا توڕه بوو و شانی ژنه‌که‌ی گرت و زلـله‌یه‌کی تێـسره‌واند .
” تۆ درۆزنیت ” یه‌ک دوو جار دووباره‌ی کرده‌وه .
ژنه‌که ته‌ماشای کرد به بـێ ئـه‌وه‌ی بترسێت .
” تۆ ئیسـتا به‌خـته‌وه‌رنیـت ؟ ” ئـه‌وه‌ی گووت و چـووه ده‌رێ .
کاتێک ژنه‌که هـاته‌وه ژووره‌که په‌رداخێ چایی دایه ده‌سـتی پیاوه‌که و له‌سه‌ر پێخه‌فه‌که دانـیشت . به هۆی لێدانی زللـه‌که‌وه ده‌می ئازاری پێگـه‌یشتبوو و به‌ته‌واوی چاکه‌ی بۆ نه‌ده‌خورایه‌وه . به‌حاڵ لێواری په‌رداخه‌که ده‌گه‌یشته لێوه‌کانی .
له ده‌رگا درا و پیـره‌ژنێک هاتـه ژوره‌وه . قـاچێکی ده‌له‌نگی و گـۆچـانێـکی به‌ده‌سته‌وه گرتبــوو . کاتێک پیاوه‌که‌ی بیـنی گووتی؛ ” مــیوانت هه‌یه ؟ ”
” بـه‌ڵـێ دایـه ” پیره‌ژنــه‌که چـووه ده‌ره‌وه .
ئولوه‌جۆ پرسـی ” ئـه‌و له‌گه‌ڵت ده‌ژی ”
” بــه‌ڵێ ”
” پـێی بــڵێ با بگه‌ڕێـته‌وه، من ده‌بێـت بڕۆم ”
” ڕاوه‌سـته ” له پرێـکا ئه‌وه‌ی گووت و ده‌ستی پیاوه‌که‌ی گــرت ” ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵـت بـێم ”
” تۆ ده‌زانـیت من بۆ کوێ ده‌ڕۆم ؟ ”
” گوێـم لـێ بوو تۆ و هاوڕێکانت قسه‌تان ده‌کرد ” ئولوه‌جۆ پێـکه‌نی .
” چـــۆن ده‌تـوانم بتبــه‌م . ئـه‌ی چـی له دایـکت ده‌که‌یـت ؟ تـۆ شـێتـیت له (لاگۆس) چـی ده‌که‌یت، له‌وێ که‌ســێک شک ده‌به‌ی ”
” من گـه‌نجـم،ده‌زانم چـۆن خـۆم ده‌پارێزم . من نـاتوانم لـه‌وه زیــاتر لێـره هه‌ڵـبکه‌م . تـکات لـێده‌کـه‌م لەگەڵ خۆتم بەرە . ئه‌گـه‌ر لـێره بمـێنمـه‌وه نـازانم چـیـم لـێبه‌سه‌ر دێت . به‌ر لـه‌وه‌ی ئـه‌م شه‌ڕه ده‌ست پێبکــات من کـارێـکی باشــم هه‌بــوو وله‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌مدا له خــانویه‌کدا ده‌ژیـام . ئیسـتاش سه‌یــرم بکــه ” ژنــه‌که گووتی .
” بمـبه‌خشه . ئه‌وه کارێکـی ئاسان نیــه بۆ من . ئه‌گه‌ر منیـش ڕازی بم کۆمانداره‌که‌م ڕێـگه نادات . ئـه‌ی چـی له دایـکت ده‌که‌یـت ؟
ئـه‌و ژنێـكی به ته‌مه‌نه ” ئەو گووتی .
” دایکم ده‌یه‌وێـت لـێره بمـێنێتـه‌وه ” ژنه‌که گووتی .
” ده‌ته‌وێـت لــێره به‌جـێی بهێڵیــت ؟ ”
” بـێگومـان ” ژنـه‌که ئه‌وه‌ی گووت و بـه‌رده‌وام بوو ” به‌رگه‌ی سه‌فه‌ر ناگرێت ”
” ئه‌ی ئه‌و لێره چۆن بژی ؟ ”
” ئه‌و سه‌ری له گوێ قه‌بر ده‌له‌رزێ ” ژنه‌که گووتی .
کاتێ ڕوانینی پیاوه‌که‌ی بینی چۆن ته‌ماشای ده‌کات جارێکی دی گووتی ” که‌واته پێت وایه ئه‌وه خراپی منه، وانییه ؟ تۆ چی له ئازاره‌کانی من ده‌زانیت ؟ هیچ پرسێکیان به من کرد بۆ ئــه‌م شه‌ڕه . ها پێم بڵێ پرسیان کرد ؟ هه‌موو ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت ته‌نیا لوقمه‌ی ژیانه … ”
” داوای لـێبووردن ده‌که‌م ” پیاوه‌که چه‌ند جارێک دوباره‌ی کرده‌وه .
” ئیستا ئه‌وه‌ی درۆ ده‌کات تۆیـت ” ژنه‌کـه گووتی و درێژەی بە قسەکانی دا ” ئه‌گه‌ر تۆ به‌راستی ده‌ته‌وێت داوای لێ بووردنم لێ بکه‌یت ئه‌وایارمه‌تیم به ”
ژنه‌که وورده وورده ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خۆیــدا نامێنـێت و بۆ مـاوه‌یه‌ک هستریـانه مـامه‌ڵه ده‌کات . پیاوه‌که کراسه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ڕاده‌کاته ده‌ره‌وه . تا له شه‌قامه‌که‌ش دوورکه‌وته‌وه هه‌ر گوێی له ژنه‌که بوو بانگی ده‌کـرد. .
4
بڕوانه، ڕێگام به به ڕاشکاوانه پێت بڵیم : ئه‌و کابرایه‌کی به‌رباد نه‌بوو. به درێژایی سێ ساڵ که من وه‌ک جه‌نگاوه‌رێک ژیانم به‌سه‌ر برد گه‌لێک پیاوانی به‌ربادم بینیووه . بڕوام پێـبکه . ئه‌گه‌ر هه‌ندێکت له‌و شـتانه‌ت بۆ باس بکه‌م که پیاوه‌کانـی خۆمان کردوویانن، هه‌ر له ڕووی خۆم پێم ده‌ڵێیت درۆزن . ڕۆژێک به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وه ڕووبدات، ئه‌و ژیانی منی پاراست . ئه‌گه‌ر به خاتری ئه‌و نه‌بوایه ئه‌وا ئه‌مڕۆ من لێره نه‌ده‌بووم . تۆ پێت وایه من گاڵته ده‌که‌م ؟ ڕێگام به پێت بڵێم . ڕووداوه‌که به‌م جۆره بوو . ئێمه به‌ره‌و گوندی ( 0 ) ده‌چووینه پێشه‌وه و دنیا خه‌ریک بوو له تاریکیه‌وه ده‌ئاڵا و ئێمه‌ش برسی و ماندووبوون ئۆقره‌ی له‌به‌ر هه‌ڵگرتبووین . هه‌موو ئه‌وه‌ی که من ئاواتم پێده‌خواست ئه‌وه بوو بتوانم ڕابکشێم و که‌مێک چاو لێکبنێم، ته‌نانه‌ت له‌و لێره‌واره‌شدا . نه‌ک هه‌ر باکم به شه‌ڕ نه‌بوو به‌ڵکو گوێم به هیچ شتێک نه‌ده‌دا. ته‌نیا ئه‌مویست لێمگه‌ڕێن و وازم لێبهێنن، تۆ لێم تێده‌گه‌یت ؟
تا ئێره خراپ نییه، ئه‌وشه‌وه فه‌رمانده‌که‌مان فه‌رمانی دا ئه‌و گونده ته‌وق ده‌ین . ئێ، ئێمه چیمان له ده‌ست دێت ؟ ده‌بێت له قسه‌ی ده‌رنه‌چین چونکه فه‌رمان پشتگوێ نا‌خرێت ، با ئه‌و پیاوه ببینم که باسی له ڕێگا چاره‌ی تر ده‌کرد…وه‌ک بـۆم باس کردیـت، شه‌و ته‌واو داهاتبـــوو . من و ئه‌وو دوو پـیاوی تر پێــمانگووترا بکه‌وینــه به‌رده‌م و چاودێــری ڕێگاکه‌شمان که‌وتبووه ئه‌ستۆ، له پڕێکا گوللـه‌یه‌ک ته‌قی و من پێکرام. ئیتر تۆ بۆ خۆت ده‌زانی چی ڕوو ده‌دات ؟ئه‌و دوو پیاوه‌ی تر که له‌گه‌ڵمانبوون هه‌ڵاتن، ته‌نیا ئه‌وم له‌گه‌ڵ مایه‌وه . ئه‌و خۆی خسته به‌ر ده‌مـم و ده‌ستی کرد به ته‌قه‌كردن به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسـته‌یه‌ی گوللـه‌که‌ی لێـوه هـات. هاوارێـک بیستراو به دوایدا بێده‌نگی هات و کات تێپه‌ری . له پشت خۆمانه‌وه گوێمان له پیاوه‌کانی خۆمان بوو، که زۆر لێمانه‌وه دوور نه‌بوون .
دواین شتێک که ته‌واو لێی دڵنیام و به بیرم ماوه ئەو منی خسته سه‌ر شانی و ئیتر له هۆش خۆم چووم، کاتێك به‌ئاگا هاتمه‌وه له کوخێکدام و له‌سه‌ر حه‌سیرێک ڕاکشاوم . مۆمێــک له ته‌نیشتـمه‌وه ده‌گـڕا و ئه‌ویش خۆی به‌سه‌رما نوشتاند بـۆوه .
” هه‌ست به چی ده‌که‌یت ؟ ” ئه‌و لێمی پرسی .
” من باشم ” من پێم گووت .
” پێم خۆشه ” ئه‌وه‌ی گووت و ئه‌مجا به چرپەیەکەوە گووتی ” گوێـبگره، ئافره‌تێکم لێره بینی، خۆت ده‌زانیت چۆنه . ئه‌گه‌ر پێـتوایه خۆت به ته‌نیا لێره سه‌لامه‌ت ده‌بیت من ده‌رۆم و کاتژمێرێکم پێناچێت دێمه‌وه ”
” بڕۆ ” من پێمـگووت .
خه‌وم لێکه‌وت… ده‌نگێک له تاریکی شه‌ودا به‌ئاگای هێنامه‌وه . ئه‌وه ده‌نگی ئه‌و بوو، تازه گه‌ڕابۆوه .
به‌ر له‌وه‌ی هیچ بڵێم چاوه‌ڕێم کرد تا دا‌نیشێت .
” هه‌موو شتێک باشه ؟ ” من لێم پرسی .
” خراپ نییه ” ئه‌وه‌ی گووت و جگه‌ره‌یه‌کی داگیرساند. له شێوه‌ی قسه‌کانیدا هه‌ست به تارمایی شتێک ده‌کرا، به‌ڵام من زۆرم لێنه‌کرد، به تایبه‌تیش ئه‌وه شتێک نه‌بوو په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌بێت، به‌یانی که له خه‌و به ئاگا هاتم ئه‌و له‌وێ نه‌مابوو .
له‌ده‌ره‌وه گوێم له هه‌راو هوریایـه‌ک بوو . خه‌ڵک هاواریان ده‌کرد و ده‌یانقـیژاند. من نه‌مده‌توانی تێـیان بگه‌م ئه‌وانه چیـیان ده‌گووت، زۆرلاوازیـش بووم بـۆم نه‌ده‌کرا بچمه ده‌ره‌وه‌و گوێ هه‌ڵبخه‌م وبـزانم چی ده‌گوزه‌رێت . دره‌نگانێکی ئه‌و ڕۆژه فه‌رمانده‌که‌مان هات تا له حاڵم بپرسێت و پرسیاری ئه‌وه‌م لێکرد که چی روویداوه .
(( دوێنێ شه‌و لێره که‌سێک کوژراوه . کوژراوه‌که پیاوێکی خه‌ڵکی ئه‌م گونده‌یه . ژنی کوژراوه‌که‌ش ده‌ڵێت یه‌کێک له پیاوه‌کانی ئێمه ئه‌و کاره‌ی کردووه، گوایه ئه‌و ده‌توانێت بکوژه‌که بناسێته‌وه))
ئه‌و پێویست ناکات پێم بڵێ بکوژه‌که کێیه، من ده‌زانم کێ ئه‌و کاره‌ی کردووه .
” ده‌ته‌وێت چی له‌گه‌ڵ بکه‌یت ” من لێمـپرسی .
شانه‌کانی هه‌ڵته‌کاند و ئاوڕی دایه‌وه بۆ ڕۆیشتن . له‌و ساته‌دا من نیگه‌رانی دایگرتم بۆی . ده‌شبینم ئه‌و له چ گرفتێکدا بوو .
” گوێت هه‌ڵبخه بۆ خۆت گوێت لێده‌بێت ”ئه‌وه‌ی گوت و چووه ده‌ره‌وه .
چاوه‌رێم کرد،کاتژمێـرێک دواتر گوێـم له خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌که بوو، به‌دوای دا نیو ده‌رزه‌ن فیشه‌ک یه‌ک به دوای یه‌کــا ته‌قێنران . باشـه، ئه‌م جـۆره شه‌ڕانه پیاو ده‌گۆڕن. وه‌ک ده‌مبینیت من هه‌مان ئه‌و که‌سه نیـم که له‌وەو پێش به‌ر لـه‌وه‌ی ده‌ست ببه‌م بۆ ئه‌م پیشه نه‌گبه‌ته‌یه. من ئه‌و ڕۆژانه مناڵێک بووم، به‌ڵام تۆ هه‌نووکه شاهید به که جـارێکی تر هه‌رگــیز ئه‌وه دووباره ناکه‌مه‌وه . ده‌توانیت له‌وه‌دا بڕوام پێــــبکه‌یت .
5
منداڵه‌که له‌پشت چادرێکی کۆنه‌وه خۆی حه‌شاردا و چاودێری تێپه‌رینی سه‌ربازه‌کانی ده‌کرد که ده‌هاتنه ناو گونده‌که‌وه .که دواهه‌مین سه‌ربازیان تێپه‌ری، به‌ڕاکردن به لای گۆره‌پانه‌که‌دا هات و گه‌ڕایه‌وه ناو کوخه‌که .
” دایه ” منداڵه‌که به سه‌رسوڕمانه‌وه هاواریکرد .
ژنه‌که له‌سه‌ر ته‌پاخه‌که‌وه سه‌رێکی هه‌ڵبری که له‌به‌رده‌میدا به چیچکانه‌وه دانیشتبوو، منداڵێکی شیره‌خۆره‌شی به‌پشتیه‌وه گرێدابوو .
” وه‌ره‌وه نانه‌که‌ت بخۆ ” ژنه‌که گوتی .
” دایه سه‌ربازه‌کان هاتن ” منداڵه‌که گوتی .
” پێمگوتی دانیشه و نانه‌که‌ت بخۆ ” له‌وکاته‌دا منداڵه شیره‌خۆره‌که ده‌ستی کرد به گریان . ژنه‌که منداڵه ساواکه‌ی له پشتی شلـکرده‌وه و له‌سه‌ر ته‌ختی نوستنه‌که دانیشت و ده‌ستی کرد به شیردانی منداڵه‌که .
” که نانه‌که‌شت ته‌واو کرد نه‌تبینم بچیته ئه‌و ناوه بۆ یاریکردن ”
” باشه دایه گیان ”
” ئه‌وانه که‌سانێکی باش نین، هه‌رئه‌وان بـوون باوکــی تۆیان کوشت، ســڵ له کوشتنی ئێمه‌ش ناکه‌نه‌وه . ژماره‌یان چه‌ند بوو ”
” زۆربوون . سه‌د که‌س ده‌بوون هه‌ر هه‌مووشیان تفه‌نگیان پێـبوو ” منداڵه‌که گووتی .
” وا باشتره به هیچ جۆرێک نه‌چیته ده‌ره‌وه ” ژنه‌که گووتی .
” به‌ڵام ”
” به‌ڵامی ناوێت، به گوێم بکه، ده‌ته‌وێت بتكوژن ؟ نه‌تبیستووه منداڵی بچکۆله‌ی وه‌ک تۆ ده‌به‌نه ناو دارستانه‌که؟”
” با بیستومه دایه ”
ڕۆژ وورده وورده گه‌رمتر ده‌بوو و به جۆرێک ئیتر گه‌رما بەرگەی نەدەگیرا، له‌وکاته‌دا منداڵه‌که خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی کۆنی قوتابخانه بوو و گوێشی له هه‌راو قاقا و پێکه‌نینی سه‌ربازه‌کان بوو . پاش نیوه‌ڕۆیه‌کی که‌مێک دره‌نگ، دووان له سه‌ربازه‌کان هاتنه ژوره‌وه،یه‌کێکیان دانیشت و ئه‌وی دییان ده‌ستی کرد به‌گه‌ڕان به‌ناو ژووره‌که‌دا.گه‌ڕانی ژووره‌که کارێکی ئه‌وه‌نده گران نه‌بوو، ئیشی دوو چرکه بوو . ته‌ماشایه‌کی ژێر ته‌ختی نوستنه‌که‌ی کرد و ناو دۆڵابه‌که‌ی پشکنی . ئیدی له‌وه بترازێ شتێکی دی لێنـه‌بوو .
” هیچی لێـنیـه کاپتن ”
” مێرده‌که‌ت کوا؟ ” کاپتنه‌که له دایکه‌که‌ی پرسی
” مردووه ”
” چۆن ده‌زانیت ؟ ”
” پێیانگووتم ”
” کێ پێی گووتی ”
” ئه‌و هاوڕێیه‌ی که له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌مدا بووه ”
” ئه‌مه که‌ی ڕوویدا ؟ ”
” ئه‌وه شه‌ش مانگ ده‌بێت ”
” هیچ پیاوێک هه‌یه له دێکه‌دا مابێت ؟ ”
” ته‌نیا بریندار و په‌ککه‌وته‌کان ”
” ئه‌ی ئه‌وانی تر بۆ کوێ چوون ؟ ”
” هه‌موویان مردن ”
” من بڕوات پێـناکه‌م ” کاپتنه‌که گووتی .
منداڵه‌که ده‌یـبینی چۆن دایکی ترس دایپۆشیوه، بۆیه به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه و ڕقی له‌و ترسه‌ش ده‌بۆوه .
” به‌ڵام ئه‌وه ڕاسته ” ژنه‌که گووتی
” به‌ڵام ئێمه هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه که هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک لێره بینراون ”
” ئه‌وه‌ی پێی گووتون درۆی کردووه ”
” تۆ وا ده‌ڵێیت، به‌ڵام ئێمه له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه ئه‌و هه‌واڵانه‌مان پێگه‌یشتووه که خه‌ڵکانی خۆتانن ”
” ئه‌و هه‌واڵانه‌یان ته‌نیا بۆ ڕازی کردنی ئێوه هه‌ڵبه‌ستوه ”
کاپتنه‌که تاهێزی تیا بوو مسته‌کۆڵه‌یه‌کی کێشا به سه‌ریا، منداڵه‌که دایکی بینی چۆن له شوێنی خۆی به‌رزبۆوه . دواجار هه‌وڵی دا که دڵی دایکی بهێنێته‌وه شوێنی خۆی .
” ده‌زانیت ئێمه چی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا ده‌هێنین که درۆمان له‌گه‌ڵا ده‌که‌ن ” کاپتنه‌که هاواری کرد به‌سه‌ریا .
دایکه‌که سه‌ری خۆی داپۆشیـبوو، ده‌سته‌کانی به‌ملاولای سه‌ریه‌وه ده‌له‌رزین . منداڵه‌که هه‌ستی کرد کاپتنه‌که تێبینی ئه‌می کردووه .
” هێی تۆ له‌گه‌ڵ من دێیت ”
کاپتنه‌که ئه‌وه‌ی گووت و له شوێنی خۆی جوڵا. دایکی به‌په‌له خۆی گه‌یانده منداڵه‌که و به‌ره‌و خۆی ڕایکێشا .
” واز له‌و بهێنه،ئه‌وه منداڵه ” دایکه‌که پارێزگاری له منداڵه‌که ده‌کرد . کاپتنه‌که پێده‌که‌نی .
” تۆ له‌و باوڕه‌دایت ئێمه ئازاری ئه‌و منداڵه بده‌ین ” کاپتـنه‌که ئه‌وه‌ی گووت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وانی دی کرد که لــه‌و کاتـه‌وه وه‌ستابوون و تێبینیان ده‌کرد .
” ته‌نیا ده‌مه‌وێت هه‌ندێـک قسه‌ی له‌گه‌ڵا بکه‌م و هیچی دی ” کاپتنه‌که ئـه‌وه‌ی گووت و منــداڵه‌که‌ی برده ده‌ره‌وه . به ناو دێــکه‌داده‌یسوڕانده‌وه و به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش ته‌ماشای هه‌موو شتێکی ده‌کرد .
” ئه‌وه ژنانن که ئه‌و هه‌موو کێشانه‌یان بۆ ئه‌م دونیایه پێـکهێناوه ” کاپتنەکە گووتی ” ئێمه‌ی پیاوان ده‌زانین چۆن ڕاستی ده‌ڵێین و هه‌میشه‌ش ڕاستی ده‌پارێزین، وانییه ؟ ”
” به‌ڵێ گه‌وره‌م ”
” پێم مه‌ڵێ گه‌وره‌م، من ناوم بــابـــه‌یه، تۆ ناوت چییه ؟ ”
” کرستۆڤه‌ر ”
” باشه کرستۆڤه‌ر، ئـه‌ڵـێـم با وه‌ک دوو هاوڕێ قسه بکه‌ین . پیاو به‌رانبه‌ر پیاو، هــــا ؟ ”
کاپتنەکە وه‌ستا و ته‌ماشایه‌کی کرد‌و پێکه‌نی .
” ئیستا پێم بڵێ ڕاسته باوکت مردوه ؟ ”
” به‌ڵێ ”
” تۆ خۆت لاشه‌که‌یت بینی ”
” نا پێیانگوتـم ”
کاپتنه‌کـه هه‌ردوو ده‌ستی خسته سه‌ر شانی منداڵه‌که .
” ڕێگا مه‌ده ئه‌وه بێزارت بکات، من دڵنیام تۆ ئه‌و که‌سه‌یت که له‌م ژیانه‌دا ته‌مه‌نت درێژ ده‌بێت . ئه‌م جه‌نگه ناهه‌مواره هه‌موو پیلانه‌کانی ئێمه‌ی شێواندوه . له‌وانه‌یه کاتێک ئه‌م جه‌نگه کۆتایی بێت، هه‌وڵـبده‌م شتێکت بۆ بکه‌م تا لێره بچیته ده‌ره‌وه و داهاتوویه‌ک بۆ خۆت به‌ده‌ست بهێنیت له‌م دونیایه‌دا ” منداڵه‌که سه‌رێکی بۆ له‌قاند . ئه‌مـجا هه‌ردوکیان که‌وتنه پیاسه کردن . کاپتنه‌که به‌رده‌وام چاودێری منداڵه‌که‌ی ده‌کرد .
” چه‌ند له هێزه‌کانی ئێوه هه‌فته‌ی ڕابوردوو لێره بوون ؟ ” ئه‌و پرسیاره‌ی زۆر به کتوپڕی کرد و که‌وته نیگاکردنی دارستان و لێره‌واره دووره‌کان .
” سی که‌سێک ده‌بوون ” منداڵه‌که ئه‌وه‌ی به بێ بیرکردنه‌وه گووت . دوای ئه‌وه هه‌ستی کرد که‌وتۆته هه‌ڵه‌وه . کاپتنه‌که وه‌ستا و ته‌ماشای کرد، پێکه‌نین له‌سه‌ر ڕوخساری ونـبوو . منداڵه‌که هه‌ستی به ترس کرد .
” هه‌موو چه‌کدار بوون ؟ ”
” من …. من … ”
” وه‌ڵامم بده‌ره‌وه کوڕه ” هاواری کرد .
منداڵه‌که به تۆقینه‌وه سه‌ری داخست .
” هه‌ر هه‌موویان ؟ ”
” به‌ڵێ ”
6
ئه‌و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه جه‌ربه‌زه بوو . جه‌نگاوه‌ره‌کانی ئه‌و ڕێزێکی بێــپایانیان بۆی هه‌بوو. زۆرێکیش هه‌بوون له‌سه‌ر وشه‌یه‌کی ئه‌و ژیانیـان خستبووه مه‌ترسیـه‌وه . ته‌نیا فه‌رمـانده‌یه‌کـیش بوو که وه‌ک جه‌نگاوه‌ره‌کـانــی ده‌ژیا و خۆی لێــجیا نه‌ئه‌کردنه‌وه . ئه‌و هه‌قه‌شی دابوو به خۆی که هه‌میشه پێشڕه‌وی ده‌سته و تاقمی ده‌رچوونه‌کان بکات بۆ ناو خاکی دوژمن .
ڕۆژێک به‌بێئه‌وه‌ی که‌مین بنێته‌وه ڕێک وڕه‌وان خۆی کرد به‌ناو هێزه‌کانی فـیدڕاڵدا، ئه‌وان زیاتر له ئـێمه سه‌رسامی دایگرتبوون . ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه کرد، ووره‌ی ئێمه به‌رزبکاته‌وه، چـونکه ئه‌وان هـه‌م له ڕووی هێزه‌وه له ئێمه زیـاتر بـوون و هه‌م له‌رووی چـه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه . له زۆر جێگه‌شدا شه‌ڕی ده‌سته ویه‌خه که‌وته نێوانمانه‌وه . به‌ڵام ده‌زانم تازه تێـکه‌وتبـووین .
” با لێره هه‌ڵبێین ” له پێشدا هاواری بۆ من کرد و ئێمه‌ش هه‌موومان هه‌ڵاتین . خۆمان له ناو دارستانه‌که‌دا ونکردو ئاوڕمان بــۆدواوه نه‌دایه‌وه . کاتێک وه‌ستاین جلمان به‌به‌ره‌وه نه‌مابوو، خوێنیش له هه‌موو گیانمان ده‌چۆڕایه‌وه .
” با لێـره‌دا کـه‌مێک پشوو بده‌یـن ” ئه‌و گووتی .
” ده‌زانیـت ئـێمه له کوێـین ؟ ” من لێم پرســی
” پـێم وایه، به‌ڵام ته‌واو دڵـنیا نیم ”له‌ناو دره‌خته‌کانه‌وه ڕوانـیه ئاسمان، خۆر به‌ره‌و ڕۆژئــاوابوون ده‌چـوو .
” ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگایه بگرین بۆ ئێواره ده‌گه‌ینه گوندی ( 0 ) ” ئه‌وه‌ی گووت و ئاماژه‌ی بۆ لایه‌کی پێچه‌وانه کرد .
” بڕوا ناکه‌م هێزه‌کانی فیدڕاڵ پێش ئێمه بگه‌نه ئه‌وێ ”
” ته‌نیا ئێمه ڕزگارمان بووه ؟ ” من پرسیم
” پێـم وایه، له‌وه زیـاتر هیچـمان له ده‌ست نه‌ده‌هـات . من دڵنـیا بووم که له‌و ناوچه‌یه‌دان به‌ڵام هه‌ڵه‌م کرد له پێشـبینیکردنی شوێـن و جوڵـه‌یان . قه‌ت له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم بتوانن به‌و خێراییه بکه‌ونه خۆیان ”
” ئه‌وه شتێک نییه گله‌یی له خۆت بکه‌یت ” من گووتم .
” ده‌زانم .. ده‌زانم .. به‌ڵام من به‌رپرسیارم له ژیـانی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانـه و ئه‌وه‌ش زۆر ئازارم ده‌دات . ئه‌گه‌ر تۆزێـک ووریا بوینایە ئه‌وه ڕویــنه‌ئه‌دا ” ئه‌وه‌ی گووت و هه‌سـتا ” به‌هـه‌رحـاڵ باشتریـن شــتێک که ده‌بێت به‌یانی بیکه‌ین ئه‌وه‌یه که پیـاوانـی ئۆکۆفۆر بدۆزینه‌وه و بچینه پاڵیان تا فه‌رمانی تازه‌مان پێده‌گات ”
هه‌مـوو چالاکـیه‌کمان وه‌ستاند و جوڵـه‌مان که‌مکرده‌وه، تاوه‌کو که‌مێـک تینوتاومان به‌به‌ربێته‌وه، هه‌ندێـک جار که‌مێک وه‌ستان وبه‌خۆداچوونه‌وه پێویسته بۆ خۆده‌ربازکردن له فه‌وتان و پاشه‌گه‌ردانی. جارێکیان ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو قاچم له‌سه‌ر سووره مارێک دانێم، مێشووله‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێت که به‌هۆی ئاره‌قه و خوێنه‌وه له‌دووری چه‌ند مـیلێکه‌وه تێمان ده‌وروکان، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا خۆمان له داوێنی گونده‌که بینییه‌وه و به‌دزه دزه لێی نزیک که‌وتینه‌وه . ئه‌وه‌نده‌ی سه‌د هه‌نگاوێـکمان مابوو بگـه‌ینه ناو گونده‌که و خۆمان له ناو داره‌کانـدا مه‌ڵاسـدا . له‌وێدا لێی ڕاکشاین و چاوه‌ڕوانی تاریک که‌وتـن بووین . له‌و نزیکانه گوێمان له ژن و مناڵ و پیره‌مێرد بوو به ده‌نگی نزم ده‌دوان .
” ئه‌وه ئه‌و کوخه‌یه که شه‌و تیا ده‌مێنینه‌وه ” ئه‌وه‌ی گووتو به‌ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ کوخێکی نزیک خۆمان کرد .
” خاوه‌نه‌که‌ی کێـیه ؟ ”
” ماڵی ژنێکه من له منداڵـیه‌وه ئاشناییم له‌گه‌ڵـی هه‌یه، له کۆڵانێـکا پێکه‌وه گه‌وره بووین، هه‌ر لێره‌ش مێردی به پیاوێک کرد ”
” مێرده‌که‌ی ده‌ناسـیت ؟ ”
” به‌ڵێ ئه‌ویش یه‌کێکه له سه‌ربازه باشه‌کان ”
” ئیستا له کوێــیه ؟ ”
” کـێ ده‌زانێت له کوێـیه، له‌وانه‌یه ئیستا له جێگه‌یه‌ک له شه‌ڕدا بێت ”
له گیرفـانی کراسه‌که‌یـدا شخــارته‌یه‌ک و جـگه‌ره‌یه‌کی خـواروخێج بـووی ده‌رهێنا، دایگیرساند و به بێـده‌نگی که‌وتیـنه کێشانـی .
” به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه ده‌ست پێـبکات خه‌ریـکی چیـبوویت ؟ ”
” خوێنکاری زانـکۆ بووم ”
” تۆ به‌خته‌وه‌ر بوویت، وانـییه ؟ من که ته‌مه‌نم پانزه ساڵان بوو به‌خێوکردنی خـێزانه‌که‌مان که‌وتبووه ئه‌ستۆی من . شه‌ش خوشک و برام هه‌بوو . باوکم هه‌میشه سه‌رخۆش بوو و ڕۆژێک هه‌ر له خۆوه دیــار نه‌مـا و ئێمه‌ش هه‌موومان به‌وه به‌خته‌وه‌ر بووین ”
خۆر به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو،له‌وه ده‌چوو چه‌ند ساتێکی ترخۆره‌که به ته‌واوی له چاوان ونــبێت .
” خـێزانه‌که‌ت له کوێـن ؟ ” ئه‌و لـێمی پرسی .
” له لاگۆس، به راستی باوکم ئاقڵی کرد کاتێک بینی بارودۆخه‌که به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چـێت مـاڵ و مـنداڵـی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و شوێنێکـی دور له جه‌نگی بردن ”
” ئـه‌ی بۆ تۆ له‌گه‌ڵـیان نه‌چـوویت ؟ ” شانێکم بۆ هـه‌ڵتـه‌کاند .
” نازانم،به‌ڕاستی ئه‌وه شتێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نـییه بتوانم هه‌ر وا به ساده‌یی باسی لێـوه بکه‌م . من له‌و ڕۆژانه‌دا زۆر شاعیرانه بیرم ده‌کرده‌وه .من بـڕوام به‌وه هـه‌بوو له پـێناوی بیڕو بـاوڕه‌که‌مدا تێــبکۆشم ”
” ئه‌ی ئیستا ؟ ”
” ئیستا له هیـچ شتێک دڵنـیا نیم، قورسه بتوانیت بــڕوا به هیـچ شتێـک بهـێنیت, ئه‌وه‌نـده مـه‌رگ و نه‌هــامه‌تیم بیـنی وام لێهاتووه، گومــان له هـه‌مـوو شتێک بکـه‌م ” ئه‌و پێـکه‌نی .
” ده‌زانــیت کێـشه‌ی تۆ چــیه ؟ ” ئـه‌و گـووتی .
” چــیه ؟ ”
” تــۆ زۆر بــیر ده‌کـــه‌یته‌وه، ژیـان بـۆ تـۆ هه‌میشه هه‌مه‌ڕه‌نـگ بووه . به‌ڵام بۆ من وا نه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ی بـۆم کرابێت هه‌وڵمــداوه خــۆم له مردن ڕزگــار بـکه‌م ”
تاریکـی به خێرایی باڵی به‌سه‌ر دونیادا کێـشا و لێره‌و له‌وێ ئـه‌ستێره‌کــان به ئـاسمانه‌وه ده‌دره‌وشـانه‌وه .
” جـه‌نگ شـتێکی سه‌یره ” ئـه‌و گووتـی .
” مه‌به‌ستت چـیه ؟ ”
” ئه‌گه‌ر ئه‌م شــه‌ره نه‌بـوایه من و تـۆ یه‌کترمــان نه‌ده‌ناسی ”
” له‌وانه‌یـه یه‌کـترمان بناسیـایه، کـێ ده‌زانـێت . له‌ڕاســتیـا جیـهان شوێنـێکـی زۆر ترسـناکـه، هـه‌ندێك جـار ئه‌گـه‌ر زۆر بیـــری لێـبکه‌مه‌وه زۆر قورسه باوڕ به خۆم بهێـنم که هـه‌موو ئـه‌مانه‌ی ڕووده‌ده‌ن ڕاسـتیـبن . لێـم تێـده‌گه‌یــت ؟ شـته‌کان هه‌مــوو وه‌ک خه‌ونــێک دێـنه پێـش چاو یان وه‌ک نوکـته‌یه‌کی ناخۆش . ئۆمــێدێک نییه . مـن نــاتوانم ته‌واو گوزارشـت له شـته‌کان بکـه‌م به‌ڵام تـێـده‌گـه‌یت من به چـی گه‌یشـتووم ؟ ”
من ئه‌و شـتانه‌م به جـۆرێـک گووت که شـه‌رمم له‌و هـه‌ڵـچوونه‌ی خـۆم ده‌کرد .
” من پـێم گووتیت تۆ زۆر بیر ده‌کـه‌یته‌وه ” ئه‌وه‌ی گووت و پێـکه‌نی .
دنیا به ته‌واوی تاریکی کردبــوو، چاوه‌ڕوانی ئـه‌وه‌مان ده‌کرد مانگ ده‌رکه‌وێت و که‌مێک به‌رچاوی خۆمان ببینین.
” هه‌موو خێزانه‌که‌م مردن ” له ناکاوێک ئه‌وه‌ی گووت، له‌وه ده‌چوو کاتێکی زۆر تێــپه‌ڕی بێت.
” جێـگای داخـه ”
” به هـیوا بوون بچـن سه‌ردانی شاره‌که‌ی دایـکم بکه‌ن، پاسه‌که ته‌قـیه‌وه و که‌سیان لێ ـده‌ربـاز نه‌بوون . مـن چـه‌ند مانگێک دوای ئه‌وه به‌هه‌واڵـه‌که‌م زانی ”
” جـێگای داخه ” جـارێکی تر دووباره‌م کرده‌وه .
دوای کاتژمێـرێک بڕیارمان دا بجـوڵێـین، که چووینه ناو دێـکه‌وه گوێمان له چـه‌ند ده‌نگـێک بوو به‌ڵام که‌سمان نه‌بـینی . گه‌یـشتینه کوخه‌که و به خێرایی چووینه ژوره‌وه .
” ئه‌وه کێـــیه ؟ ” ده‌نگی ئافره‌تێک هاته گوێمان بانگـی کردین .
” ئـه‌وه منـم، (چـایک) چـه‌ند هاوڕێـیه‌کیشم له‌گه‌ڵـه ”
” چاوه‌ڕێ بکه‌ن ” ژنـه‌که گووتی .
گوێـم له خشه خشی جلوبه‌رگ بوو،ئـه‌مجا تاڵه شـخارته‌یه‌کی داگیرسـاند .
” دانیشن ” ژنه‌که ئه‌وه‌ی گووت و ئاماژه‌ی بۆ دوو کورسی کرد . له‌ژێر ڕۆشـنایی مۆمه‌که‌دا بینیم ژنه‌که جاحێله، سه‌ری ڕووت بوو، عه‌زییه‌کی خوری ناسکی ناوماڵی له‌به‌ردابوو…په‌رده‌کانی داکشـانه‌وه و هه‌ندێک نان و که‌ره‌ی له‌به‌رده‌م داناین و به‌ره‌و لای ته‌ختی نوستنه‌که ڕویشت و دانیشـت. کاتێک له نان خواردن بوویـنه‌وه ژنه‌که گووتی ” ده‌نگێـک هه‌یه گوایه هـێزه‌کانی فیـدڕال به‌یانی بگه‌نه ئێره ”
” بۆ خۆشمان ئه‌و هه‌واڵه‌مان هه‌یه ” ئه‌و گووتی و بەردەوام بوو ” هه‌رماوه‌ی دوانزه کاتژمێرێک ده‌بێ و نابێ ئه‌وانمان به جێـهێشت . خه‌می ئه‌وانت نه‌بێت، باسی خۆتم بۆ بکه … تۆ چونیت ؟ ”
” ئـۆبی كوژرا، ئاگات لێیـه ؟ ”
” نا .. ئاگام لێـنییه، ئه‌مه که‌ی ڕوویــدا ؟ ”
” شه‌ش مانگ ده‌بێت، سوپاس بۆ خوا به‌ر له‌وه‌ی بمرێت توانی کوڕه‌که‌ی ببینێــت ”
تاوه‌كو ئه‌و کاته هه‌ستم به بوونی منداڵ نه‌کردبوو، ڕوانیم منداڵه‌که له‌سه‌ر پێـخه‌فه‌که‌یه .
” لێره باش مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن ؟ ”
” زیاد له‌وه‌ی که خۆم چاوه‌ڕێم ده‌کرد، من شووم به یه‌کێک له کوڕه‌کانی ئێره کردووه به‌ڵام من یه‌کێک نیم له‌وان ”
” خه‌ڵکی لای خۆمانیت ” ئه‌وه‌ی گووتو سه‌ری بادا.
” زۆر باش بوو مـۆمه‌که‌م داگیرساند تا سه‌رنجـی که‌س ڕانــه‌کێشـێت ” ژنه‌که ئه‌وه‌ی گــووت و هه‌ستا له‌ژێر ته‌ختی نوستنه‌که و حه‌سیرێکی ده‌رهێناو دایه ده‌ستم .
” ده‌توانیت به‌وه هه‌ڵبکه‌یت ” ژنه‌که لێمی پرسی .
” سوپاس ” من گووتم .
له‌گۆشه‌یه‌کی کوخه‌که‌دا ڕامخست و له‌سه‌ری ڕاکشام، هه‌ستم به خۆم کرد که چه‌ند خه‌سته و ماندووم . من پێشتر خه‌وم زۆر قورس و گران بوو به‌ڵام شه‌ڕ وای لێکردم خه‌وم سووک بێت، هێشتا تاریک بوو چپـه‌چـپێك له‌لای ته‌ختی نوستنه‌که‌وه به ئاگای هێنامه‌وه .
” من له مردن ده‌ترسم ” ئه‌و وایگووت .
” که کاتی خۆی هات ده‌بێت هه‌موومان بمرین ” ژنه‌که گووتی
” من ئه‌و ئیمانه‌ی تۆم نییه، من چیدی بڕوام به خوا نییه ”
” تۆ به‌ده‌ست فشاره‌وه ده‌ناڵێنـیت، خۆشت نازانیت چــی ده‌ڵێــیت، هه‌وڵــبده بنویت . به‌یانی باشتر ده‌بیت ”
”به‌یانی باش نابێت،هه‌روه‌کــو خۆی وایه،ڕۆژ له دوای ڕۆژ ”
خـه‌مگینیـیه‌کی قووڵ له ده‌نگــیا بوو،من پێشـتر چه‌ند جارێکی تر هه‌سـتم به هه‌مان خه‌مگیــنی کردبــوو . له هـه‌موو حاڵه‌ته‌کــاندا وه‌ک ئه‌وه وایه تارمـایی مـه‌رگ بێــت. به‌ڵام له‌وه ده‌چـێت هه‌ر که‌سێک له‌و بار و دۆخه‌دا بژی تووشــی خه‌مسـاردی ده‌بێت، مـناڵـه‌که جوڵایه‌وه‌و ده‌ستی کرد به گریــان.
{ ڕاوه‌سته ده‌بێـت شیری بده‌مێ }. جموجۆڵـێک له ژووره‌که‌دا دروست بوو، ئه‌مجا گوێم له نوزانه‌وه‌یه‌کی کورت و چاوچنۆکانه بوو.
” ئۆبـی پیاوێکی به‌هـیز بوو بۆیه شووت پێـکـرد،مــن لاواز بووم ” ئه‌و گووتی .
” نــا هه‌ق نــییه وا به خۆت بڵــێیت، تۆش ئینســانیت ” ئـاگام لـێـبوو هه‌ستا . ئـه‌مجا گوێم لــێـبوو گریـا .
” وه‌ره ” ژنه‌کــه بانگی کرد و گووتی : ”وه‌ره ”
ورده ورده کات به‌ره‌و بێــده‌نگـی ده‌چوو، مــن ده‌متوانی شـێوه‌یان بکــه‌م، هــه‌رسـێکیان لــه‌سـه‌ر ته‌خـتی نوسـتنه‌که بوون . ژنـه‌کـه‌دانیـشـتبوو،پشـــتی کردبووه دیواره‌که . مــنداڵـه ساواکـه مه‌مـکـێکی ده‌مژی و پیــاوه‌که‌ش ئه‌وه‌که‌ی تر . گوێــم له گریانی ژنــه‌کـه بوو به هــێمنی به‌ڵام له پــیاوه‌که زیـاتر ده‌یتوانی ددان به خۆیدا بـگرێـت . دوای ئـه‌وه خـه‌وم لێــکه‌وته‌وه .
7
مـن چــیم پـێـده‌کرێت ؟ . ئه‌وان پێنج که‌سن و هه‌مـووشیـان چه‌کدارن، منیش ته‌نیا خۆم و ئه‌و، برسی و ماندوو و لێـکه‌وته‌م . ئێمه هه‌ردووکمان له‌ژێــر ڕه‌حـمه‌تی ئه‌وانـداین، ئه‌وانیش بۆ خۆیان ئه‌وه باش ده‌زانن . من هه‌رچۆنێک بێت ده‌تـوانم به‌ره‌نگـاری یه‌کێکیان ببمه‌وه، ئه‌وه‌ش هیچ هونه‌رێکی تیا نیـیه. خۆت ده‌توانیت به‌دڵنیـاییه‌وه ئه‌وه ببیـنیت، ته‌نیـا له هه‌قیقـه‌ته‌که بڕوانه و تــۆ پـێم بڵـێ له‌وکاتانه‌دا ده‌بێت چیــبکرێت ؟
هه‌ر یه‌ک جووڵــه بکه‌م بێ چه‌ندوچوون هه‌لاهه‌لام ده‌که‌ن، ئه‌وه‌شم باش ده‌زانی که دوانیان زۆر بێـده‌ماخ بوون ده‌کرا گوللـه‌یه‌کم پــێوه بنێـن و ساردم بکه‌نه‌وه . کـێ پـێــی ده‌زانێـت ؟. به‌وه‌ش ته‌نیا ده‌بـــمه شـه‌هیــدێکی تری (بایــفـرن) یه‌کێک زیــــاتر باشـتر .
مه‌سه‌لـه‌که به‌و جۆره بوو،له نیوه‌ی شه‌ودا شاره‌که‌مـان که‌وتـه به‌رهێرش، سه‌ربـازه‌کـانی ئێـمه هه‌ڵاتـن و ته‌نیا خه‌ڵـکانی بێـچه‌ک ماینه‌وه . کێـشیان کردینه ناو ئوتێلێکــه‌وه، به‌دڵنیـاییه‌وه گوێم له پڕوپـاگـه‌نده‌کانیان بوو و له به‌ڵێـنه‌کانیان که جینـۆسایـدمان ناکه‌ن . به‌ڵام کـێ باوڕیـان پێـده‌کات ؟ سه‌ربازه نه‌یجیرییـه‌کان کێـوی بوون . ڕێـگه‌م به بۆت باس بکه‌م . کێـشه‌که به‌ره‌و خراپتر چوو کاتێک شه‌رابی خورمایان دۆزییـه‌وه تا توانیان خواردیانه‌وه، به‌که‌سیشان نه‌ده‌گووت به ته‌مان چــیـبکه‌ن..من هــه‌ڵاتم، به‌ره‌و دارسـتان و لێره‌واره‌کان هه‌ڵاتم،تـاتوانیم ڕامــکرد، ڕامــکرد تا له‌هۆش خۆم چووم . نزیکی به‌ره‌به‌یانی خه‌وملێكه‌و‌ت… کاتێ به ئاگا هاتم ئه‌و له‌سه‌ر زه‌وییه‌که له ته‌نیشتمه‌وه هه‌ڵتروشکا بوو .
” تۆ کێـیت ؟ چـۆن منت دۆزییه‌وه ؟ ” من له کچه‌که‌م پرسی
” من شوێـنت کـه‌وتم ” کچـه‌که گووتی .
” من ئاگام لێت نه‌بووه، بۆچـی بانگت نه‌کردم ؟ ” من پرسـیارم لێــکرد .
” حه‌زم نه‌کـرد بترســێنم، به‌هه‌رحاڵ له‌وانه بوو تۆ پێت بگـوتمایه بگه‌ڕێوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من ئافره‌تم ” ئه‌و گووتی .
” تۆ خه‌ڵـکی کوێیت ؟ ” من لێـم پرسـی .
” من خه‌ڵـکی لای ئــێوه نیم ” ئه‌و گووتی : ” من خه‌ڵکی شـاری ( ن ) م، دوای ئه‌وه‌ی که لێـدراین من و خێـزانه‌که‌م لـه‌گـه‌ڵ خه‌ڵکانێکی تر ده‌رباز بووین ”
” خێـزانه‌که‌ت ئێسـتا له کوێـن ؟ ”
” ئه‌وان له دواوه جێـمان، نه‌یانویــست له‌گـه‌ڵـم بێـن . ئه‌وان گووتیان له ڕاکـردن ماندوو بووین ” ئه‌و گووتی .
که‌وتـینـه‌وه ڕێ، من ده‌مزانی ئه‌گه‌ر شوێن ئاڕاسته‌ی خۆره‌که بکه‌وین، ده‌مه‌وه و ئێواره ده‌گه‌ینه سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كــی، له‌وێشه‌وه ده‌توانـین درێـژه به‌سه‌فه‌ره‌که‌مـان بده‌یـن، تاوه‌كو ده‌گـه‌ینه پایته‌ختـی تازه . ئه‌گه‌ر ده‌ستوبــرد بکه‌ین ئه‌وا ته‌نیـا پێنـج ڕۆژ ده‌خـایه‌نێـت …به‌درێـژایی ئـه‌و ڕۆژه بـه‌رده‌وام بووین له ڕۆیشـتن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـا به‌ختـه‌وه‌ر بووین که وه‌رزی باران بارین دواکـه‌وتـبوو، ده‌نــا ڕویشـتن کارێکی وا سانا نه‌ئه‌بوو، به‌بێ بوونی داسیش که له هه‌ندێک جێگه به‌کارمان ده‌هات بۆ پاکردنه‌وه‌ی ڕێـگاکه له گـژوگـیا ئه‌وا کاتێکی سـه‌ختمان ده‌گـوزه‌راند …من ئـه‌وه‌م به‌لاوه سه‌یر بوو که ئه‌و چۆن ده‌یتوانی له‌گـه‌ڵ پێــی من ده‌رچـێت،لـه‌گـه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گله‌ییـه‌ک یان ده‌رده دڵێـک چیـیه له ده‌می نه‌هاتـه ده‌ر. بێـزاربوونم له‌بـوونی ئـه‌و له‌گه‌ڵم وورده وورده ئه‌گۆڕا بۆ به‌زه‌یی و ئه‌مجا له به‌زه‌ییـه‌وه ده‌بوو به‌سه‌رسـامبوون پێی. دواجاریش شانازیم به‌وه‌وه ده‌کـرد که هـاوسه‌فه‌رێـکم له‌گه‌ڵه . پێـش ئه‌وه‌ی تاریك دابێت داوام لێکـرد ڕاوه‌سـتین، شـوێنێکی خاوێنمان دۆزییه‌وه که نیـوه مایڵێک له ڕێگـاکه‌وه دوور بوو.
” ئه‌ندامانی خاچـی سوور ئه‌م ڕێگایه به‌کارده‌هێـنن . به‌خته‌وه‌ر ده‌بین ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ تووشی لۆرییه‌کی ئه‌وان بین ” من گووتم .
” ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانـه‌بوو ”
” ئه‌وه ده‌بێت سواڵ بـکه‌ین، نزیکه‌ی بیـست مـیلێک لێره‌وه گوندێک هه‌یه،ئـه‌وان ده‌ست نانێـن به ڕوومانه‌وه ”
ده‌ستمان کرد به دار‌و چـیلکه کۆکردنه‌وه،کاتێک ئه‌وه‌نده‌مان کۆکرده‌وه که به‌شـمان بـکات، ئاگـرێـکم کرده‌وه . هیوام خواست هیچ هێز و تاقـمێک له‌م نزیکانه‌وه نه‌بن . له‌وه‌ش زیاتر ده‌ترسام ئاژه‌ڵـی کێوی هێرشـمان بهێـننه سه‌ر . من ده‌تـوانـم له دوره‌وه گوێم له که‌متیار بێت، له‌گـه‌ڵ ئه‌وه‌شا ده‌مـزانی که ڕه‌نگه بۆنی ئێمه به‌ره‌و ئێره‌یان ڕابکێشـێت، دوایـن جگه‌ره که پێـم مابوو کێشـام، به‌ڵام له‌سه‌ر سکی برسی كێشـام، وای لێـکردم هه‌ست به گێـژ بوون بکـه‌م .
” ناوت چـییه ” من له‌وم پرسـی .
” جێرتی ”
” تۆ کرستیانیت ”
” به‌ڵـێ ”
” من بڕوام به خوای پـیاوه سپییه‌کان نییه ” من گووتم .
ئـه‌و هیچ وه‌ڵامێکی نه‌دامه‌وه . له نزیک ئاگره‌که‌وه هه‌ڵتروشکاو که‌وته ته‌ماشاکردنی ئاگره‌که .
” ته‌مه‌نت چه‌نده ؟ ” من لێم پرسی .
” هه‌ژده ” ئه‌و گووتی .
شـه‌مشه‌مه کوێره له‌سه‌روو سه‌رییه‌وه ده‌فرین که له‌ناو شینایی ئاسماندا ڕه‌شـیان ده‌کرده‌وه .
” به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ست پێـبکات خه‌ریکی چیـبووی ؟ ” من لێم پرسی .
چه‌ند پارچه دارێکی هه‌ڵدایه ناو ئاگره‌که‌وه . داره‌کان ده‌ستیان کرد به قرچه قرچ و بڵێسه‌کانی ئاگره‌که ڕوخساریان ڕۆشن کرده‌وه .
” هیچ … ئێمه ته‌نیا خێزانێکی جووتیاری هه‌ژاربووین . یاریده‌ی دایکم ئه‌دا له به‌ڕێوه‌بردنی ماڵـدا ” ئه‌و وتی .
ده‌ستم ده‌رهێناو باسکیم گرت.
” وه‌ره له‌گه‌ڵ من بنـوو ” ئـه‌وه‌م گـووت و ئه‌ویش به قسه‌ی کردم . باوه‌شم کرد و تونـد گوشیم به خۆمه‌وه . ده‌ستـمان کـرد به‌خۆشه‌ویستی . ئه‌و هێشـتا کچ بوو ،ئه‌و شه‌وه پچر پچر خه‌ومان لێکه‌وت . ناوه ناوه ئه‌و هه‌ڵده‌ستا و ئاگـره‌که‌ی خۆش ده‌کرده‌وه، مێشوله‌کان وایان لێده‌کردین خه‌و نه‌چێته چاومان، به‌لای گوێچکه‌ماندا ده‌هات و ده‌چوون و گیزه‌گیزیان له پێستی خۆمانی ده‌بردینه ده‌ره‌وه . کاتێک خۆرهه‌ڵات جارێکی تر هه‌ستاینه‌وه. ڕۆیشتنمان سووکتر بوو بـه‌ڵام ده‌بوو به ترس و ئاگایی زیـاتره‌وه تێپـه‌رین. ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ لۆرییه‌کمان به‌دیــکرد،خۆمان له‌ناو داره‌کاندا شارده‌وه . کاتێک لۆرییه‌که به لاماندا تێـپه‌ڕی بینیم جه‌نگاوه‌ره‌کانی خۆمان بوون . گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر ڕێگاکه تا ته‌ماشای لۆرییه‌کانی تر بکه‌ین. من دڵنیا بووم ئه‌وان ده‌چـن بۆ پایته‌خت . به‌ڵکو له‌سه‌ر ڕێگای خۆیـانه‌وه ئێمه‌ش هه‌ڵبگرن .
لۆریـیه‌که‌ی دواوه که نزیک کـه‌وته‌وه ده‌سـتم بۆ ڕاوه‌شـاند . ئه‌وه‌نـده‌ی نـه‌برد سه‌ربازێـکی نایجیری بازی دایه خواره‌وه . به‌وه‌شا زانیم من زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چووم . ئیتر بۆ خۆت ده‌زانیـت کاتێک بانگهـێشتم کردنه خـواره‌وه ئیتر ده‌روویه‌ک نه‌ما بۆ هه‌ڵاتن .ئێمه که‌وتینه ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌وانه‌وه . ئێمه‌یان ڕاکێشـایه پشته‌وه‌ی لۆرییه‌که و یه‌ک له‌دوای یه‌ک سواری کچـه‌که بوون . ناچاریشیان کردم ته‌ماشایان بکه‌م . کچـه‌که هاواری ئه‌کـرد و په‌لامـاری ئه‌دان و لێـیان ده‌پاڕایه‌وه بـه‌ڵام به‌رانبه‌ر ئه‌وان چــی پێـده‌کـرا ؟
ڕێـگام به پێـت بڵێم مــن خۆم که‌ڕ کـرد له‌به‌رانبه‌ر ئه‌شـکه‌نجه‌دانی ئـه‌و، هـیچم نه‌کرد، له‌وه‌ش خراپتر که سه‌رۆکی بانده‌که کاری خۆی ته‌واو کرد ته‌ماشـای کردم و پێـکه‌نی. به‌ڵـێ پێم پێـکه‌نی، منیش له‌دوایـه‌وه پێـکه‌نیم . ده‌زانم ئـه‌و به‌وه ڕیسوای کردم . وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم بڵی ” ته‌ماشا بکه من ده‌توانم له حزووری خۆتا چـی به ژنه‌که‌ت بکه‌م و تۆش هیچـت پێـناکرێت ”
منیش پێـم گووت ” چـیت ده‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وا بیـکـه، ده‌بـێت ئه‌و بۆ من چی بێت ؟ ئـه‌و به‌ته‌نـیا ئافره‌تێـکه، به‌ڵام توخوا ڕزگارم بکه ” ئه‌و زانی من بیر له چـی ده‌که‌مه‌وه، له‌وه زیاتر ریسـوای کردم . من لای ئـه‌و ڕێزی سه‌گێـکیشـم نه‌بوو . کاتێک له کاری خۆیان ته‌واو بوون ئه‌وان ڕۆیشـتن و له‌وێـدا به جێـیان هێشـتین .
ئیستا من له‌تۆ ده‌پرسـم : ئایا تۆش هه‌رهه‌مان شتت نه‌دەکرد ؟ ئایا که‌سێکی تر هـه‌یه بیر له شـتێـکی جیاوازتر بکاته‌وه ؟
ته‌نیا که‌سانی گه‌مـژه هه‌وڵ ده‌دات ڕایـان بگـرێـت، بۆ سـاتێـک خۆت بخـه‌ره شوێـنی منـو بیـری لێـبـکه‌ره‌وه .
ئـه‌وه سـاته‌وه‌خـتی جـه‌نگ بوو، هه‌سـتوسۆزی ئینـسانی لـه‌وێـدا کاری خۆی ناکات، له‌هه‌ژدە مانگی داهاتوودا به ته‌واوی له بیرم چۆوه . کاتێـک تۆ هـه‌وڵـده‌ده‌یت خۆت ده‌رباز بکـه‌یت هه‌مـوو شـتێکت له بیـر ده‌چێـته‌وه، تـه‌نـیا ئه‌وه نه‌بێـت که له‌سـاتی حـازردا دووچـاری ده‌بیت . به‌ڵام ئه‌و هـه‌سته بۆ ناو داهاتوو درێـژ نابێته‌وه، ئه‌مڕو بێ یان سـبه‌ینێ هه‌ر ده‌بێت کۆتایی پێـبێت .
من ئیـستا خـه‌ون به‌و کـچه‌وه ده‌بینم، ته‌نـیا ئه‌و نه‌بێت بیر له هـیچ شتـێكی تر ناکه‌مه‌وه . ئه‌و سـاته‌م بیر ده‌که‌وێـته‌وه که من چـۆن به‌رووی سه‌ربازه‌کانه‌وه ده‌خه‌نیمه‌وه و چـی به مێـشکمدا گوزه‌ری ده‌کرد . ورده ورده هه‌موو شتێکم ونـکرد . ژنان چیـدی ڕامناکێـشن بۆ لای خـۆیان . من نه‌مـئه‌توانی گرنگی به هیـچ بده‌م ته‌نانه‌ت به کاره‌که‌شـم . ژیان به‌لای منه‌وه زۆر بێـبایه‌خ بووه . پاڕانه‌وه‌ش بۆ ژیان و خۆ ده‌ربـاز کردن چـیدی که‌ڵـکی نـییه و جۆرێـکه له کات کوشـتن . ئیستا ده‌زانم وا باشـتر بوو بۆ من له‌و کاته‌دا بمردمایـه . ژیــان زۆر بێــکه‌ڵک بووه . تێــم ده‌گــه‌یت ده‌ڵــێم چــی ؟
ته‌واو
————–
په‌راوێز :
– شه‌ری ناوخۆی نه‌یجیریا،له هه‌ندێک شوێنا پێیـده‌ڵێن شه‌ری بایــفـرن که له‌ساڵی 1967 تا 1970 خایاندی .
– پیه‌رس : نوسه‌رێکی ئازادی خوازی نه‌یجیرییه، زۆربه‌ی ژیانی له لاگۆس به‌سه‌ربردووه . گه‌لێک کتێبی نوسیووه، له‌وانه؛ له وڵاتی باوکـدا،سه‌فه‌رێـکی نه‌یجیرییانه،وه‌فاداری و کۆمه‌ڵێک چیرۆکی تر،به‌چه‌ند میل ده‌گه‌یته بابلیۆن ؟
ئه‌م چیرۆکه له‌م کتێبه‌وه وه‌رگیراوه :
Africa Rhapsody published by Doubleday
(inc. A division of Bantam Doubleday Dell Publishing Group, 10036 )
1540 Broadway, New York