ژیژاک: دیموکراتیەت فشەڵە!

Loading

 لەڕێکەوتی  06.05.2015 سلاڤۆی ژیژەی لە مۆزەخانەی سیگمۆند فرۆید بەبۆنەی ڤیستیڤاڵەکانی ڤییەناوە میوان بوو.. تیایدا لەکۆڕێکدا بابەتێکی سەبارەت بە سیستەمی کۆمەڵگای خۆرئاوایی پێشکەش کرد.. کە ڕەخنەبوو لە فرانکفۆرتییەکان کە فاشیزم لەڕێی دیالەکتیکی ڕۆشنگەرییەوە دەخوێننەوە.. لەوانە ئەدۆرنۆ و هۆرکهایمەر و مارکۆزە و هابەرماز… هەروەها ڕەخنەی لە سنوورەکانی ئازادی ئەوروپی گرت کەوا ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین هەموو شتێک ڕێگەپێدراوە بیکەین، بەڵام نازانین ئەوە چییە کە نایکەین!

 گواتیمالا: نمونەیەک لەدنیای نوێ./ فۆتۆگراف مارکۆس ببیل ڕیتەر
گواتیمالا: نمونەیەک لەدنیای نوێ./ فۆتۆگراف مارکۆس ببیل ڕیتەر

ئەو پێیوایە قەوارەی دیموکراسی بەوجۆرەی کە هەیە هێشتا فشەڵە، لێرەوە خۆی لە فیکری سلۆتەردایک نزیک دەکاتەوە و سەرباری ئەوەی میتۆدێکی جیاوازیان هەیە بەڵام پێیوایە ئێمە دەتوانین لە سلۆتەردایکەوە فێری ئەوە بین، کە لە ئێمە بۆ باسی کۆمەڵگای مولتی کولتی دەکەین، لەکاتێکدا ئەوان خۆیان لەخۆیان تێناگەن، بۆچی دەبێت من لێیان تێ بگەم.. بەڵام من تەنیا ئەوەم لەسەرە ڕێزیان لێ بگرم.. بەم جۆرە مەسەلەی نامۆبوون و ئاوێزاندن سەرهەڵدەداتەوە و ئەگەر مارکسیزم باش لەمە تێ نەگەیشت بێت، ئەوا بە پشت بەستن بە فرۆید و لاکان دەتوانین لێیان تێ بگەیەن.. ڤیدیۆکە نزیکەی دوو کاتژمێرە..

فەرموون  کلیک بکەن و کاتێکی خۆش لەگەڵ ژیژاک

http://www.iwm.at/read-listen-watch/video/slavoj-zizek/

سەرچاوە فەیسبوکی  بەکر عەلی