گریان و هه‌سنكه‌كانیم ئه‌بینى وئه‌و گریان و هه‌نسكانه ئاگرى له دڵم به‌رئه‌دا، به جۆرێك نه‌مئه‌توانى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر سه‌یرى رِووخسارى بكه‌م، فرمێسكه‌كانى به شێوه‌یه‌ك جۆگه‌یان به‌ستبوو به رِووخساریدا دیاربوو به‌ئاسانى ووشك ناكه‌ن. ئه‌و كچه مێردمنداڵه چاوه‌رِێى ئه‌وه‌نه‌بوو له بازارِێكى ئاوهادا دایكى لێوونببێت، چونكه به‌رده‌وام پێش هاتنیان بۆ بازارِ باوكى دایكى ئاگادار ده‌كرده‌وه له‌وه‌ى ئاگادارى بێت.
ئێواره‌یه‌كى فێنك بوو، خۆم و ئوتۆمبێله‌كه‌م به شه‌قامه‌كه‌دا پیاسه‌مان ده‌كرد، له ناكاو كچێكى مێردمنداڵى لاواز به گریانه‌وه هاته ناوه‌رِاستى شه‌قامه‌كه، له ناوه‌رِاستى شه‌قامه‌كه‌وه ده‌چووه ئه‌وبه‌ر، له‌وبه‌ره‌وه دواى كه‌مێك ده‌هاته‌وه، به شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌زانى چى بكات، له‌گه‌ڵ هه‌رهه‌نگاوێكیدا گریانه‌كانى خێراتر ده‌بوو، جار جار ووشه‌ى دایكه له زاریه‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه، من كه‌به‌و شه‌قامه‌دا رِه‌ت بووم و ئه‌و دیمه‌نه‌م بینیى زانیم ئه‌م منداڵه دایكى وون كردووه.
خۆر ماڵئاواى كردبوو، ژنێك چه‌ند عه‌لاگه‌یه‌كى به‌ده‌سته‌وه بوو، له ناوه‌رِاستى شه‌قامه‌كه‌وه ده‌چووه سه‌ره‌وه و پاش كه‌مێك ده‌هاته‌وه خواره‌وه، هێنده چوبوه سه‌ره‌وه و هاتبووه‌وه خواره‌وه هێز له گیانى برِابوو، ئه‌یویست بگرى، به‌ڵام هه‌ستێك له‌ناوه‌وه‌یدا پێیده‌گووت (هێشتا هیوا ماوه، به‌رگه بگره) له‌گه‌ڵ گه‌رِانه‌كانیدا ژنه‌كه ئه‌و ووتانه‌ى بیرده‌كه‌وته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ى پێیگووتوه، له ناكاو به‌بێ ویستى خۆى فرمێسك به شێوه‌یه‌ك هاته خواره‌وه به هیچ شتێك رِانه‌ده‌وه‌ستا، هاوارى ده‌كرد (كچه جوانه‌كه‌م، تاقانه‌كه‌ى من و باوكت، چیت لێهات؟)
له قه‌راغى جاده‌كه‌دا به بێ هیواییه‌كى زۆره‌وه سه‌رى داخستبوو ، ئه‌و وێنانه ده‌هاته كه‌له‌ى سه‌رییه‌وه كه ئه‌بێت ئه‌مشه‌و چى رِووبه‌رِووى ببێته‌وه؟ ئه‌بێت ئه‌مشه‌و له‌برى جێگا نه‌رم و شله‌كه‌ى له‌سه‌ر چى بنوێت؟
هه‌ندێكجار ده‌یووت (رِه‌نگه ئه‌مه یه‌كێك بێت له‌و چیرۆكه ترسناكانه‌ى كه تاكو ئێستا نه‌نوسراوه)
شه‌قامه‌كه تاریكتر بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆ وون نه‌بوایه ئه‌وا ده‌بوو ئێستا هاورِێكانى له كۆلآن جیبهێشتایه‌و برِۆشتایه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌لآم ئه‌مرِۆ له‌یه‌ك چركه‌دا هاوكێشه‌ى ژیانى گۆرِاو هیچ شتێك وه‌ك خۆى نه‌مایه‌وه،
تیشكى گڵۆپه‌كانى شه‌قامه‌كه له‌به‌ینى قۆڵى كچه‌نازداره‌كه‌وه ده‌هاته ژووره‌وه، له‌به‌ینى یه‌كێك له‌و درزانه‌وه سێبه‌رى كه‌سێك ده‌ركه‌وت! رِه‌نگه دایكى بێت، له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌یدا ووتى(دایكه…)
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه دایكى نه‌بوو، كۆمه‌لێك كورِى سه‌رسه‌رى سه‌رجاده‌كان بوون، بازنه‌یه‌كیان له چوارده‌ورى كچه‌نازداره‌كه درووستكردبوو، ئه‌و كچه یه‌كه‌مجارى بوو كورِى ئاوها ببینێت، هه‌رگیز له‌كۆڵانه‌كه‌ى ئه‌واندا كورِى له‌و شێوه‌یه‌ى تیادانه‌بوو، یه‌كێك چه‌قۆیه‌كى ده‌هێنا به ده‌ستیدا و پاش كه‌مێك به‌رزى ده‌كرده‌وه بۆ زمانى، یه‌كێكى تر كڵاوێكى له‌سه‌ردابوو له‌ناكاو كڵاوه‌كه‌ى داكه‌ند و برِێك پاره‌ى له گیرفانى كورِه‌كه‌ى ته‌نیشتى دزی و خستیه ناو كڵاوه‌كه‌یه‌وه‌و خستیه‌وه سه‌رى، له‌ناو هه‌موویاندا ته‌نیا كورِێكیان هیچى پێنه‌بوو، ئه‌ویش تفێكى خسته سه‌ر زه‌وییه‌كه‌و پاشان ووتى (كچى باش به‌م ناوه‌خته چى ده‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه؟)
ئه‌م به‌یانییه له‌گه‌ڵ هاتنمدا بۆ ئه‌م ته‌ویله‌یه هه‌ستم به شتێكى نامۆ كرد،به جۆرێك له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ته‌ویله‌كه كه‌مێك وه‌ستام و سه‌یرێكى ته‌واوى ته‌ویله‌كه‌م كرد، هه‌موو شتێك وه‌ك خۆى بوو، كه‌مێكى تر رِۆشتم و له‌سه‌ر یه‌كێك له‌فه‌رده (كا)كان چه‌ند دڵۆپه خوێنێكى ئاڵم بینیى، به خێراى رِۆشتم بۆلاى خوێنه‌كه‌و كاتێك سه‌رنجمدا بینیم له‌ولا فه‌رده‌كه‌وه دڵۆپه خوێنى تر به زه‌وییه‌كه‌دا نوساوه، به رِێگاى خوێنه‌كه‌دا رِۆشتم تا گه‌یشتمه سندووقێك، سندووقه‌كه‌م هه‌ڵدایه‌وه كچێكى مێردمنداڵى تیادا بوو، كه بلووسه سپی و پانتۆڵه شینه‌كه‌ى خوێن دایپۆشى بوو، قۆڵێكى كچه‌كه‌م گرت و هێنامه ده‌ره‌وه بینیم هه‌ردوو ده‌مى به په‌ت به‌ستراوه و كه‌م كه‌مه چاوه‌كانى ده‌كاته‌وه، چاوه‌كانیشى ته‌واو ته‌واو سوور ببوو.
جه‌نابى به‌رِێوبه‌ر، من ئه‌و ئێواره‌یه له‌كاتێكدا به‌دواى جلێكى گونجاو‌دا ده‌گه‌رِام بۆ كچه‌كه‌م چونكه حه‌زمنه‌ده‌كرد جل و به‌رگێكى بۆ بكرِم كه‌خۆى حه‌زى لێى نه‌بێت، به‌ڵام كاتێك با‌نگم كرد ده‌نگى له‌هیچ لایه‌كه‌وه نه‌بوو، نازانم چى لێهات! تكایه جه‌نابى به‌رِێوبه‌ر یارمه‌تیمان بده.
جه‌نابى به‌رِێوبه‌ر: زۆرباشه، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كم پێبڵى تاكو بتوانین به زووترین كات كچه‌كه‌ت بدۆزینه‌وه.
خێرا رِه‌سمێكى له گیرفانیدا ده‌رهێنا و ووتى: ئه‌مه‌یان كچه‌كه‌مه، ئه‌و ئێواره‌ى كه‌لێم وون بوو بلوسێكى سوور و پانتۆڵێكى رِه‌شى له‌به‌ردابوو.