لەخۆتان نەپرسی بۆچی شێرکۆ بێکەس پشگیری ئەم گەلەریەی دەکرد؟

Loading

مردنی شێرکۆ بێکەس و ئاوابوونی دەزگای سەردەم

دەزگای سەردەم هەڵدەستێت بە داخستنی گەلەری سەردەم لە ژێر بیانووی جۆراو جۆردا کەدوورە لەمەبەستە ڕاستیەکەی کە بۆ دەبێت ئەم گەلەرییە دابخرێت، ئەنچومەنی بەڕێزی دەزگای سەردەم هەموویان کۆ دەنگن لە سەر ئەم بڕیارە.

لەدوای مردنی شێرکۆ بێکەسەوە گەلەرییەکە پشت و پەنای نەما بە تاقانە مایەوە لە ناو ئەم دەزگاییە ، هەموومان دەمانزانی کە کارەساتەکان بەڕێوەن بۆ ئەم گەلەرییە، دەبێت چ مەبەستێ لەپشت ئەم بڕیارەوە هەبێت ؟!

بیرۆکەکەی کێ بێت کە وا خەمساردانە بیردەکاتەوە و ئەکتیڤترین بەش لەم دەزگاییە شەلەل پێبهێنێت، بە چ هەستکردن و بەرپرسیارێتی یەوە ئەم تاوانە دەرهەق بەدەزگاکە و شارەکە دەکەن ؟
بە دیوێکی ترەوە ئایا ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێز ئاگادارن؟

چی لە گەلەری سەردەم دەگوزەرێت؟

ئاگاداری چالاکی و ئەکتیڤێتی ئەم گەلەرییەن، لە کاتی کردنەوەی پێشانگاکاندا هەمووتان لەوێ ئامادەبوون، دەزانن چ هونەرمەندێک لەوێ نمایشی کردووە و دەیکات، ئاگاتان لە مێژووی ئەم گەلەریەیە، زانیاری دروستان هەیە دەربارەی هونەری شێوەکاری و ڕەوتی هونەر، ئاگاداری کۆری ڕەخنەیی و تیوری ئەم گەلەرییەن، ئاگاداری ئەو کەسە دڵسۆزانن لە کاتی نمایشدا سپۆنسەریان کردووە، ئاگاداری پیوەندیەکانی گەلەرین بە ناوەوە دەرەوەی هەرێمەوە، وە چی کردووە؟

پێش ئەوەی بڕیاری داخستن بدەن پرسیارتان لە کێ کرد ڕاوێژتان بە کێ کرد؟

لەخۆتان نەپرسی بۆچی شێرکۆ بێکەس پشگیری ئەم گەلەریەی دەکرد؟

لە خۆتان نە پرسیوە بە داخستنی ئەم گەلەرییە دەزگاکەتان بەرەو ئاوابوون دەڕوات و نامێنێت؟