قورئان وەک موزیکی ئەشق؛ ئەڵا ئەشقە!

Loading

 

(شێخ ئەحمەد توینی) یەکێکە لەمەوال بێژەکان، ئەو موزیکژەن و گۆرایـبێژە سۆفیانەی لەڕۆحی باڵای موزیکەوە دەیانەوێت بەخودا بگەن. ئەم موزیکە لەمێژوی ئیسلامدا یەکێکە لەهونەرە باڵاکان کەلەتەنیشت موشەحاتی ئەندولسیەوە دەچێتە خانەی موزیکی سۆفیانەوە.

ئەم موزیکە تێگەیشتنە لەقورئان و ڕۆحی خواد و موحەمەد و ستایشی ڕووی پێغمبەری ئاخر زەمانە، وەک ڕۆحێکی پڕ جوانی.

ئەم موزیکە لایەنە ئیستاتیکەیە ڕۆحانیەکەی ئاینە، موزیکە تێگەیشتنە لەژیانی ڕۆحانی کەلەنێو قورئان و ئایندا هەڵگرێتی. لەهەمانکاتیشدا (شێخ ئەحمەد توینی) گۆرانی بۆ خودا و هەموو ئاینەکان گووتووە لەمیسر ، هەورەها ڕەمزێکە بۆ تێگەیشتن لە ڕۆحی ئاین وەک (کایەکەی ڕۆحی کەسی)  نێوان خالق و مەخلوق و سەرسامبوون بەخودا .

 

لەگۆرانی (خودا ئەشقە) دەڵێت :

ئەوە زەنگی دێرەکان لێدرا و خاچەکان جوڵانەوە

و لەدڵە خامۆشەکاندا دەدوێم و وشەیەکی لەگەڵدا دەگۆڕمەوە

قسە لەگەڵ ڕاهیبەکەم دەکەمەوە،

لەگەڵ ڕاهیبی ئەم دێرە، وشەیەک کەلەسەر هەموو زمانێکدایە.

من پرسیارە کۆنەکەم لێکرد مانای وشەی خودا

خودا تاک و تەنهایە و لەدڵمدا ئەشقە …

لەوەڵامدا گووتی ؛ ئەی زیرەک تێبگە من دەڵیم چی و لەمانا و ڕەمزی وشەکانم تێبگە!

ئەوە موسا و ئەوە عیسای مەسیح و هەموو پەیامبەران ،

هەموویان ڕێگەمان بۆ گەیشتن بە ڕەحمان  ڕۆشندەکەنەوە.

 

جۆگەکان درێژدەبنەوە بۆ باخەکان، چۆگەکان دەسوڕێنەوە بۆ نێو باخەکان

ئەی وەلد لەو کەلام و قسەیە تێبگە، لەڕەمزی وشەکە تێبگە!

هەمووان لەموسا و لەعیسا و پێغمبەرەکان کۆدەبنەوە

هەموویان یەک شتن و جیاوازی ناکەن و هەموویان ڕێگەکان  ڕۆشندەکەوە

بۆ ڕێگەی ڕەحمان و بۆ ڕیگەی خودا

تێبگە ئەی وەلد تێبگە …

کاتێک جۆگەکان دەسوڕێنەوە و دەسوڕێنەوە

ڕۆشنایی پەرشدەکەنەوە .

میمی میمی ..میمی

دەسوڕێنەوە و ڕۆشنایی پەرشدەکەنەوە

اللە اللە خۆشەویستیە ،

ئەشقە ، اللە ئەشقە

ئەڵا ئەشقە ، ئەڵا ئەشقە …

مەدەد یا مەدەد ..یامەدەد

…….

 

 

فەرموون لەگەڵ ئەم مۆزیکە ڕۆحانیە : گۆرانی خودا ئەشقە: