Succès pour les « nouvelles » Rencontres Musicales d’Évian ! Publié dans Art & Musique

شوبەرت (کیژەکەو مردن) و چایکۆڤسکی ژمارە٢: موزیک بۆ گوێگرتن و بینین!


Loading

 

بۆردیۆن کواردێت (چوارینەی بۆردیۆن) دەمێکە لەگەڵ ڤیستیڤاڵی Rencontres Musicales d’Evian کاردەکەن . لەمانگی یولی ٢٠١٤  پارچە سەمفۆنی شوبەرت ( کیژەکە و مردن)، وە هەروەها (ئادانتێ کەنتابلە) چایکۆفسکی ژمارە ٢ یان نمایشکرد.

ئاوەها حەفتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی (چوارینەی بۆردیۆن) تێدەپەڕی و تاوەکو ئێستا بەباشترین  ئینسبلە و چوارینە دەژمیردرێت کە پارچ موزیکی بێتهۆڤن و مۆزرات و ستراڤنسکی و زۆریتر جارێکیتر لیبدەنەوە یان ڕاڤەبکەنەوە

کەناڵی فەڕەنسی ئەڵمانی Arte لەسەر ماڵپەڕی خۆیان ئەم دوو پارچە موزیکەی (چوارینەی بۆردێۆن) نیشانداوە ، بەهیواین ئیوەش چەند ساتێک لەگەڵ شوبەرت و چایکۆڤسکیدا بەسەر بەرن .

 

بۆ بینین و گوێگرتن کلیلک بکەرە سەر ئەم لینکە:

http://concert.arte.tv/de/rencontres-musicales-devian-borodin-quartett