زۆر لەگەنجە جوانەکانمان لێرەو لەوێ کەناڵی یوتوب و فەیسبوکەکانیان بەکاردێنن بۆ کاری جوان و ناساندنی دونیای موزیک لەڕێگەی وەرگێڕانی گۆرانیەکان بۆ کوردی. (شوان جەبار) یەکێکە لەم گەنجانەی چەندەها کاری جوانی (ئوستاز شەجریان) و (همایونی شجریان) وەڕگێڕاوە بۆ کوردی، کوردیەکی ڕەوان و جوان و زۆر بەجوانی لەسەر کەناڵەکەی خۆی دایناوە .
ئەمجۆرە کارانە دەروازەیەکی جوانە بۆ دروستکردنی ئەو پردە هونەریانە لەڕێگەی وەرگيڕان و ناساندنی موزیک بەخوێنەر و گوێگری کورد . لێرەوە ئەمانە سەربازە ونەکانن لێرەو لەوێ بەبيدەنگی کاری خۆیان دەکەن و گوڵەکان دەچێنن… کولتور مەگەزین ئەم کارەتان پێ دەناسێت؛