له‌نێو کتێبه نوێیه‌کانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مدا که بڕیاره به‌م نزیکانه ببرێن بۆ چاپخانه، بواری فه‌لسه‌فه له‌یاد نه‌کراوه… له‌ناویاندا سێ کتێبی فه‌یله‌سووفی ناسراوی ئه‌ڵمانی (پیته‌ر سڵۆته‌ردایک) هه‌ن، لەژێر ناوی (سڵۆتێردایک لەنێزیکەوە) که هه‌ردوو نووسه‌ر (به‌کر عه‌لی و ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین) وه‌ریانگێڕاوه و نووسیویانه… شایانی باسە پڕۆژەی لەمجۆرە بەفراوانی دەربارەی سلۆتەردایک بەزمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی بوونی نییە. لەوانەیە هۆکارەکەشی ئەم ڕوونکردنەوەی خوارەوە بێت لەلایەن نوسەران ئیسماعیل حەمەئەمین و بەکر عەلیەوە. ئاوەها لەپێشەکی کتێبی یەکەمدا هەردوو نوسەر باس لەزمانی فەلسەفی سڵۆتێردایک دەکەن:
(زمانی سڵۆتەردایک زمانی ئەدەبی باڵایە، ئەوەی بیەوێت لەو زمانە تێبگات، دەبێت وەک ئەو مرۆڤە موزیشنە وەها بێت، کە گوێچکەی موزیکی هەبێت، تۆنەکان، نەشازەکان، هەناسەی نێو ئامێرەکان لە یەکتری جودا بکاتەوە. ئاوەها ئایدیاکان، بیرکردنەوە لەپڕەکانی ئەم فه‌یله‌سووفەمان لە لاپەڕەیەکدا چەندەها ڕتیمی جۆراوجۆر وەردەگرێت، بە جۆرێک، لە لاپەڕەیەکدا چوار بیرۆکە یان جیهانبینیی نوێت پێشکەش دەکات. لە لایەکی دیکەوە، ئەوەی خوێندنەوەی (سڵۆتەردایک) قورس دەکات، ئەو حەزە سەیرەی ئەم پیاوەیە بۆ دۆزینەوەی (جیهان-Welt)، بەڵام نەک تەنها لە چەمکە هایدیگەرییەکەیەوە کە سەرسامیی خۆی پێی ناشارێتەوە، بەڵکو هەمیشە (لەجیهاندابوون) In-der-Welt-sein دەبێتە کێشەی دیکەی وەک (لەژینگەدابوون). )
له کتێبی “سڵۆته‌ردایک له نزیکه‌وه” کتێبی یه‌که‌م
سەرچاوە؛ پەیجی دەزگای سەردەم