ئاگاداری سه‌د مه‌ترسیدارترین ژنی كۆمه‌ڵگه‌ی سویدی بن له ٢٠١٣ دا
وه‌رگێران و ئاماده‌كردنی له‌سویدیه‌وه
((ئاگاداری سه‌د مه‌ترسیدارترینی ژنی كۆمه‌ڵگه‌ی سویدی بن))، ئه‌مه‌ناونیشانی ئه‌و لینكه‌یه كه‌له(ماڵپه‌ڕی) فلاشباك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنه‌رانی لینكه‌كه لیستێكیان بۆ ناوی ئه‌و ژنانه دروستكردوه كه‌مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی سویدی و تێدا جۆره‌ها ناوه‌ناتۆره‌ی نه‌شیاو و نابه‌جێیان لێده‌نێن. تاوه‌كو 12-1-2013 ، ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌زیاد له62 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
كاتێك‌بابه‌تێكی له‌م جۆره‌مان به‌رچاوده‌كه‌وێت ڕاسته‌وخۆ خه‌یاڵمان ده‌چێت بۆئه‌وه‌ی، كه‌ڕه‌نگه ئه‌م ژنانه، پیاوكوژ و دز و جه‌رده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سویدی بن! به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ژنانه نه‌ك هه‌ر ژنی ئاسایی نین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و كه‌سایه‌تی سیاسی و شاره‌زا و پسپۆری بواری یاساین. زیاده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بڵێین ده‌شێت ئه‌م ژنانه‌له‌لیستی بژارده‌و (هه‌ڵاوێردی) كۆمه‌ڵگه‌ی سویدی بن، نه‌وه‌ك له‌لیستێكی له‌و شێوه‌یه‌دا ناویان ڕیزبه‌ندبكرێت. هه‌ربۆیه ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ڕق و كینه‌یه دژ به‌م ژنانه‌نه له‌ئینته‌رنێتدا جێگەی پرسیار و لیكۆڵینه‌وه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژنامه‌ی ((Göteborg posten- یۆتۆبۆری پۆست)) ڕێپۆرتاژیكی له‌م باره‌یه‌وه‌سازكردوه‌كه‌تیایدا ڕاوبۆچونی هه‌ندێك له‌و ژنانه‌و كه‌سانی تر ده‌خاته‌ڕوو. به‌پێی ئه‌م ڕێپورتاژه، تاكه‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت پیاو سڵ له‌م ژنانه‌بكاته‌وه و به‌مه‌ترسیداریان بزانێت ئه‌وه‌یه؛ كه‌ئه‌م ژنانه‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و ڕقیان له‌پیاوه،هه‌ر بۆیه‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی له‌ڕیزبه‌ندی لیسته‌كه‌دا به‌پله‌ی یانزه‌هه‌مین دێت، ڕۆژنامه‌نوس و پێشكه‌شكاری به‌رنامه (ناتالیا كازمیرشكایه) بێئاگایه له‌وه‌ی كه‌له‌لیستی فلاشباكدا ناوی هاتووه، به‌مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌مدراوه بۆ سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2013، بێگومان پێكه‌نینی دێت كاتێك گوێی له‌مه‌ده‌بێت.
ئه‌و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وه‌شتێكی پۆزه‌تیڤه به‌مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌مبده‌ن، ئه‌مه‌ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه‌من توانیومه به‌ر‌به‌ره‌كانیی جیهانبینی ئه‌و كه‌سانه‌بكه‌م، جیهانێك كه‌ئه‌وان نایه‌نه‌وێت جگه‌له‌بیروبۆچونی خۆیان سه‌دا و ده‌نگی هیچ جۆره بیروبۆچونێكی تر بیستن. پاش ١٠دە ساڵ كاركردن له‌بواره‌دا (ناتالیا) ڕاهاتوه‌به‌م جۆره‌ڕق و كینه له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه…ئه‌م جۆره‌كارانه‌دژ به‌ژنان هێدی هێدی به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ده‌چن، لانیكه‌م له‌وه‌دا كه‌په‌یوه‌سته به‌خودی خۆمه‌وه، چونكه‌له‌سه‌ره‌تای كاركردنمدا زۆر ئیمه‌یلی ڕقاوی و قێزه‌ونم به‌ده‌ستده‌گه‌یشت، ناوه‌ناتۆره‌ی ناشرینیان لێده‌نام، بۆ نمونه به( سۆزانی فێمینست ) بانگیانكردوم. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت كه‌ئه‌م قسانه‌به‌رتناكه‌ون و دڵگرانت ناكه‌ن، ئه‌و قسانه بۆمن وه‌ك ئه‌و دڵۆپه ئاوانه‌وایه كه‌هێواش هێواش به‌ردێك كونده‌كه‌ن. به‌ڕاستی هه‌ندێك جار وات لێدێت كه‌ناته‌وێت له‌سه‌ر بابه‌تێك بنوسیت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانیت دواجار چۆن وه‌ڵامده‌درێیته‌وه‌و چی ڕووده‌دات.
هه‌رچه‌نده‌ڕق و كینه‌به‌رامبه‌ر به‌ناتالیا له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه. بەڵام هێشتا ڕقێكی زۆر هه‌یه. كاتێك ژنێك ڕاوبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر بابه‌تێك له‌ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌كاته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌رده‌كات، ئه‌وا زۆربه‌ی جاره‌كان به‌ناشرینی وه‌ڵامده‌درێنه‌وه و به‌سۆزانی، بێئه‌قڵ، گه‌مژه و ناشرین یان فێمینیست وه‌سفده‌كرێت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه((كریستین ئالنێبرات)) توێژه‌ر له بواری جێنده‌ر له‌زانكۆی یۆتۆبۆری ده‌ڵێت: ده‌ربڕینی ڕق و كینه‌ی پیاو دژ به‌ژنان دیارده‌یه‌كی تازه‌نییه‌و به‌درێژایی مێژوو بینراوه‌و بیستراوه، به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی كه‌هه‌ر‌جاره و خۆی له‌فۆڕم و شێوازی جیاجیادا نواندووه. بۆ نمونه ئه‌و ژنانه‌ی خه‌بات و كۆششیان كردوه‌بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدان به‌ده‌ستبهێنن، به‌هه‌مان شێوه به‌ر ئه‌م هێرشه ڕقاویه‌كه‌وتوون. (كریستین) پێیوایه ؛ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بۆ ده‌ربڕینی ڕق و كینه‌ی پیاو دژ به‌ژنان شتێكه، كه‌تێگه‌شتن لێی هه‌روا ئاسان نییه بۆ گروپه‌كانی تری كۆمه‌ڵ، چونكه‌ئه‌مه بیروبۆچوونی گروپێكی كه‌مینه‌یه له‌پیاو كه‌ده‌یانه‌وێت ئه‌و كو‌لتوره كۆنه‌بپارێزن كه‌ده‌سه‌ڵات له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا دیاریده‌كات .
جێنس ئالستراند به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ته‌كنیكی ده‌ڵێت ئه‌م كێشه‌یه‌زۆر دوباره‌ده‌بێته‌وه، فلاشباكیش بۆ خۆی جێگه‌یه‌كی كلاسیكییه و‌بیرۆكه‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه‌خه‌ڵكی به‌ئازادی تیایده‌ڕا‌ی خۆی ده‌ربڕێت، سێرڤه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌له‌سوید نیه،له‌به‌رئه‌وه‌ناتوانرێت بدۆزرێته‌وه.فلاشباك هیچ جۆره‌زانیاریه‌ك ناداته‌پۆلیس، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی‌پۆلیس و یاسای ئه‌وان ته‌واو جیاوازه له‌یاسای سوید.
دیاره‌هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش ((ێوتۆبۆری پۆست)) هه‌وڵیداوه‌په‌یوه‌ندی به‌فلاشباكه‌وه بكات، وه‌لێ هه‌وڵه‌كانی بێ سوود بوون.
ژنه نوسه‌ر (كاترین وێنستام ) كه‌ناوی له‌لیسته‌كه‌دا هاتوه‌ده‌ڵێت: گه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕقیان لێمبێت،به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه، من شتێكی ڕاستم كردوه له‌ژیاندا، كه‌واته توانیومه په‌نجه بخه‌مه سه‌ر توندوتیژی پیاو به‌رامبه‌ر‌به‌ژنان، هه‌روه‌ها شتێك بڵێم و بنوسم كه‌ئه‌و كه‌سانه نا‌یانه‌وێت گوێبیستی بن . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتیشم لێكراوه‌تا ئێستا توانیوومه‌ئاگام له‌خۆم بێت و بمێنمه‌وه.
(ئه‌نجێلا بیوسانگ) به‌بیستنی ناوه‌كه‌ی له‌م لیسته‌دا، یادگاری تری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دێته‌وه‌یاد و ده‌ڵێت؛ ناخۆشترین قسه‌كه‌به‌ر گوێم كه‌وتبێت، وته‌ی كوڕێك بوو له‌ئینته‌رنێتدا به‌ناشرین و قێزه‌ون ناومی هێنابوو، به‌ڵام من ئه‌وه‌م باشه‌زۆر سه‌یری ئه‌و شتانه‌ناكه‌م كه‌پێم ده‌وترێن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌شه‌ره‌فیش بێت كه‌ناوم له‌و لیسته‌دا هاتبێت، چونكه ئه‌م ڕق و كینه‌یه دژ به‌و ژنانه‌یه كه‌بێده‌نگ نین له‌و توندوتیژیه‌ی پیاوان دژ به‌ژنان ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌نوس (ئیمێرنیتیا ) له‌یفدۆته‌ر ده‌ڵێت؛ بۆ من كه‌مێك قورسه‌ئه‌م لینكه‌ی فلاشباك بخه‌مه‌سه‌ر خۆم، به‌و مانایه‌ی بۆ من ئه‌وه قورستره كه‌یه‌كێك به‌شه‌خسی هه‌ڕه‌شه‌ت لێبكات، بۆ نمونه‌كاتێك كه‌له‌گفتوگۆیه‌كدا یه‌كێك‌هه‌ڕه‌شه‌م لێبیكات ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی هیچی پێ نیه‌بیڵێت. ئاسانتره خۆت له‌و لیسته‌دا ببینیته‌وه. من هه‌وڵده‌ده‌م به‌و شێوه‌یه‌بیبینم كه‌ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌به‌شێكه له‌و ستره‌كتوره‌ی كه‌هه‌یه و پێی وایه‌ژن له‌پیاو زیاتر ده‌كه‌وێته‌به‌ر تانه‌وته‌شه‌ر.
ڕۆژنامه‌نوس ((ئۆسا لیندبێری)) ته‌واو بێئاگایه‌له‌بوونی ئه‌م لیسته!!! ئه‌و ده‌ڵێت؛ لیستی چى؟ كوا ؟ شتی وام نه‌بیستوه!!! به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ گه‌ر وه‌ك نوسه‌رێك خۆت له‌قه‌ره‌ی هه‌ندێك بابه‌ت بده‌یت و هه‌ڵوێست وه‌رگریت، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بكه‌یت كه‌ڕقی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵده‌سێنیت و دواتریش له‌لیستی له‌و جۆره‌دا ناوی خۆشت ببینیت. هه‌رچه‌نده‌ئه‌و ڕقه زۆر ناخۆش‌و نابه‌جێیه، به‌ڵام ده‌بێت سنگفراوان بیت، چونكه‌من ڕۆژنامه‌نوسم و شتێك له‌ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌و خۆم بڕیار ده‌ده‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌رباره‌ی چ بابه‌تێك ده‌نوسم. به‌ڵام گه‌ر هاته‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، ئه‌وه‌یان ته‌واو جیاوازه‌و نایاساییه.
(كرۆنیكار سارا برینز) ده‌ڵێت؛ سه‌ری ساڵی پێش‌و ئیمه‌یلێكم به‌ده‌ستگه‌یشت، دیاره‌له‌كه‌سێكی‌نادیاره‌وه، كه‌تیدا نوسرابو …تۆ ده‌سته‌كانت به‌خوێن سوورن هه‌ی سارای نامرۆڤی و بێشه‌ره‌ف و ناشرین… به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م لیسته، هاوڕێیه‌كم پێیوتم كه منیش له‌لیستی فلاشباكدام و به‌یه‌كێك له‌ژنه‌مه‌ترسیداره‌كانی سوید له‌قه‌ڵه‌مدراوم.
دیاره‌ئه‌مه‌یه‌كه‌م جارم نییه، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێكی 25 ساڵ مه‌حكوم كرا ، ئه‌وپیاوه لیستێكی 1068 كه‌سیی تۆماركردبوو ،دژ به‌نازیست و سۆسیالیست ناوزه‌دیكردبوون، منیش یه‌كێك بوم له‌وانه. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌دواداچونه‌م بو بۆ بزوتنه‌وه‌ی نازیسته‌كان له‌شاری یۆتۆبۆری. زۆر جار ئیمه‌یلم به‌ده‌ستده‌گات كه تیایدا ده‌نوسرێت من ترسنۆك و بێهه‌ڵوێستم له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوێرم له‌سه‌ر په‌نابه‌ران ڕاستیه‌كان بڵێم و بنوسم ، به‌خه‌یاڵی ئه‌وان ده‌بێت من هه‌میشه لایه‌نگیریی نه‌ته‌وه‌یم پیشانده‌م بۆ ڕوونكردنه‌وه‌و ڕاڤه‌كردنی هه‌ر ئیش و ڕه‌فتارێك كه‌ده‌یكه‌م، ئه‌مه‌ش به‌دڵنییاییه‌وه‌له‌گه‌ڵ مۆڕاڵ و یاسای ڕۆژنامه‌وانیدا یه‌كناگرێته‌وه.
له‌دوای ئه‌و به‌دواداچونه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی ((Aftoonbladet- ئافتۆنبلادێت)) دا بۆ ماڵپه‌ڕه‌توندڕه‌وه‌كانی كردبوو، (ئۆسا لیندبێری) له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدا ده‌ژی. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا له‌سه‌ری بڵاوكرابوه‌وه‌ئه‌مه بوو:هه‌ی سۆزانی ناشرین، هیوادارین كه‌سێك لاقه‌تبكات و بتكوژێت..
هه‌ر دوێنێش له‌ڕۆژنامه‌ی ((metro – میترۆ)) دا (لیسا ماگنۆسۆن) نوسیویه‌تی؛ كه‌ئیمه‌یلێكی به‌ده‌ستگه‌یشتووه و تیایدا هاتووه…ده‌بێت لهسێداره‌بدرێیت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاگاداریه‌ك بۆ ڕاوبۆچوونه‌كان. سارا مه‌به‌ستیه‌تی‌بڵێت؛ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك‌هه‌یه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م خه‌ڵكی سوید كه‌په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر ڕه‌نگی پێست و ئایینه‌وه نییه. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دژ به‌هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه‌بیروڕایه‌كی جیاوازیان هه‌یه‌سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ، به‌ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌ناتوندوتیژی و یه‌كسانی مرۆڤه‌كان. ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه‌مرۆڤ ده‌یه‌وێت چی بڵێت و ده‌بێت چۆن بیڵێت. كاتی ئه‌وه‌هاتووه هه‌موو ڕقه‌شاراوه‌كان بخرێنه‌ڕوو ، ئێمه‌ئیشه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌كه‌لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و گفتوگۆ بكه‌ین.
ئه‌و پیاوانه‌كامانه‌ن كه‌ڕقیان له‌ژنه ؟
((ئیریك واڵفرێدسۆن)) وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ده‌زانێت، چونكه‌خۆی یه‌كێك بووه له‌و گروپه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ڕق و كینه‌ی خۆی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه دژ به‌ژنان ده‌ربڕیووه، ئه‌گه‌رچی(ئیریك ) خۆی به‌ڕقده‌ربڕێك له‌دژی ژنان نازانێت و زیاتر خۆی وه‌ك كۆڕگێڕێك ده‌بینێته‌وه. به‌ڕای واڵفرێدسۆن ئه‌و پیاوانه، ئه‌وانه‌ن كه‌ترسێكی گه‌وره‌یان له‌بونی هه‌ڵه هه‌یه، ترسیان له‌و گۆڕانه‌هه‌یه‌كه‌له‌ڕوی كو‌لتوری و جێنده‌رییه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ڕوده‌دات‌و هه‌ستده‌كه‌ن وه‌ك پیاوێك كه‌سایه‌تی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئیریك واڵفرێدسۆن وا وه‌سفی ئه‌و پیاوانه ده‌كات كه‌له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه داخراون وه‌ك دۆخه سۆزداریه‌كه‌شیان له‌دۆگمادا ده‌ژین. به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه‌له‌ڕێی نێته‌وه ده‌توانن هه‌ست به‌بوونی خۆیان بكه‌ن. ئه‌م كه‌سانه هه‌ستده‌كه‌ن به‌م ڕێگه‌یه ده‌بینرێن و ده‌بیسترێن، هه‌ر بۆیه توندیی و ڕه‌قی له‌ده‌ربڕینیاندا زیاده‌كات. ئه‌مانه پێیانوایه تاوەکو ڕه‌قتربن له‌ده‌ربڕیندا، زیاتر سەرنجی ئه‌وانی تر به‌لای خۆیاندا ڕاده‌كێشن. واڵفرێدسۆن دۆزێكی خۆی‌سه‌باره‌ت به‌م پیاوه ڕقاویانه‌هه‌یه و پێیوایه ئه‌مانه له‌قۆناغی گه‌وره‌بوونیاندا وێنه‌ی ژنێكی به‌هێزو به‌توانا له‌ژیانیاندا نه‌بووه!
(ئۆكه پۆڵشامه‌ریش) كه‌مامۆستای ده‌روونزانییه له زانكۆی (ئۆپسالا) هه‌مان ڕای هه‌یه و پێیوایه ئه‌م كه‌سانه ڕه‌نگه‌ئه‌وانه‌بن كه‌له‌ژیاندا دڵخۆش نین و هه‌موو گۆڕانێك نیگه‌رانیانده‌كات. ئه‌و گروپێكی تر ده‌ستنیشانده‌كات پێیوایه ڕه‌نگه‌ئه‌مانه‌كه‌سانێك بن كه‌هه‌ر خۆیان مه‌زاجیان باش نیه، یان كه‌سانێك بن كه‌خۆیان ڕقیان له‌خه‌ڵكێكی دیاریكراوه‌ڕقی خۆیان ئاڕاسته‌ی ئه‌اونه‌ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی وەها ده‌كات ئه‌م ڕقه له‌ئینته‌رنێتدا به‌م شێوه‌به‌رچاوه‌بڵاوبێته‌وه‌ئاشكرانه‌كردن و به‌نادیاری مانه‌وه‌ی ناوه‌كانه، ئه‌گه‌رچی هه‌تاوه‌كو مرۆڤ ناوی نادیار بێت، ئه‌وا ئه‌و ڕقه‌ش زیاد ده‌بێت. خه‌ڵكی هه‌ندێك شت به‌ناوی نادیاره‌وه ده‌كه‌ن كه‌هه‌رگیز به‌ناوی خۆیانه‌وه‌نایكه‌ن. به‌دڵنییایه‌وه كه‌سی ئاسایی له‌م ماڵپه‌ڕانه‌دا به‌رده‌وام نابێت، چونكه‌به‌س له‌ده‌ستدانی وزه‌یه‌و هیچیتر. ئۆكه‌پۆڵشمار ده‌ڵێت: ترسه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤگه‌لێكی كارامه‌مان له‌ده‌ستبچێت ته‌نها له‌ترسی ئه‌و هه‌مو ڕقه‌ی دوو چاریدێن.
ئه‌مه له‌سه‌رئاستی ڕه‌سمی به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ڕق و كینه‌ی پیاو دژ به‌ژنان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بۆ كه‌سانی ئاسایش ده‌بێته‌جێی پرسیار‌و ترس و دڵە ڕاوكێ . (جولیا و ناتاشا) دوو ژنن ته‌نها هه‌ڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بۆ ماركه‌ی جلوبه‌رگی H&M داوای ڕاگرتنی فرۆشتنی بلوسێكیان كردوه‌كه‌وێنه‌ی كه‌سێكی پێوه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی حوكمكراوه. هه‌ر له‌گه‌ڵ نوسینی ئه‌م كۆمێنته‌به‌هه‌زاره‌ها كۆمێنتی هه‌ڕه‌شاوی و ناوناتۆره‌ی ناشرین و سێكسی وقێزه‌ونیان له‌وه‌ڵامدا بۆ نوسراوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌ناڵی SVT1 سویدی به‌دواداچونێكی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه. چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ئه‌و ژنانه‌دا كردووه كه‌كه‌وتونه‌ته به‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه ڕقاوی و نامرۆڤانه‌یه. له‌و ڕێپۆرتاژه ته‌له‌فزێونیه‌دا ئه‌و ژنانه ئه‌و نامانه ده‌خوێننه‌وه كه‌به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، هه‌ڵبه‌ته زۆربه‌ی له‌كه‌سی نادیار‌و به‌ناوی نادیاره‌وه‌یه.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (ئه‌جێنده‌ئانا هێدنمو) له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت؛ من چه‌ند جار نامه‌ی هه‌ڕه‌شه كوشتنم به‌ده‌ست گه‌یشتووه، تێدا جۆره‌ها قسه‌ی ناشرینم پێوتراوه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی من له‌به‌رنامه‌كه‌مدا هه‌ندێ بابه‌ت ده‌ووروژێنم كه‌به‌ڕای ئه‌م كه‌سانه‌نابێت باسی لێوه‌بكرێت! تاوەکو جارێك ته‌له‌فونێكم بۆ كرا پێیانگووتم؛ گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌مشه‌و په‌خشبكرێت، دوا به‌دوای به‌رنامه‌كه‌ده‌تكوژین. به‌دڵنیایه‌وه هه‌میشه له‌ترسدا ده‌ژیت من تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ خۆم بوو باكم نه‌بو و، به‌ڵام له‌دوایه‌دا هه‌ڕه‌شه‌له‌مناڵه‌كانم ده‌كرا، له‌به‌رئه‌وه پێویست بو ئیجرائاتی ئه‌منی وه‌رگرم كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ خۆی كێشه‌یه.
(ئانا) ده‌ڵێت: هه‌ڵبه‌ته‌پیاویشمان هه‌یه ك كه‌وتۆته‌به‌ر ئه‌م هێرشه ڕقاویه، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ژن زیاتر هه‌راسان ده‌كرێت به‌ناوناتۆره‌ی سێكسی. به‌شێوه‌یه‌ك ئازارتده‌دات ده‌ترسێنێت كه‌به‌ڕێگادا ده‌ڕۆیت هه‌ستده‌كه‌یت یه‌كێك له‌و پیاوه ڕقاویانه ڕه‌نگه بێته‌سه‌ر ڕێت و په‌لامارتبدات و لاقه‌تبكات.
من لێره‌دا نه‌متوانی ناوه‌خنی ئه‌و نامانه‌بنوسمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جورئه‌ت و هێزی نوسینی ئه‌و قسانه‌م نییه. هێنده‌ی ئه‌و ژنانه توشی شۆك بووم وه‌ك جولیاو ناتاشا ئه‌ڵێم؛ ئه‌مانه‌چ جۆرێكن له‌مرۆڤ كه‌له‌ده‌ره‌وه هه‌ن و ڕێگە به‌خۆیان ده‌ده‌ن به‌و شێوه‌یه هه‌تكی كه‌رامه‌تی مرۆڤێكی تر بكه‌ن به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی بیریكردۆته‌وه به‌ئازادی ڕای خۆی ده‌ربڕێت.
(جولیا) ده‌ڵێت؛ ئه‌مه‌زۆر ترسناكه بۆ من ، چونكه‌هه‌مو ژیانم فێری ئه‌وه‌كراوم كه‌ئێمه له‌وڵاتێكی دیموكراتیدا ده‌ژین و مافى تاكه‌كان پارێزراوه، هه‌مومان یه‌كسانین،به‌به‌بێ جیاوازی ڕه‌نگ، ڕه‌گه‌ز،دین و نه‌ته‌وه‌هه‌مومان یه‌ك به‌هامان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌وام لێده‌كات بترسم له‌خۆم له‌و وڵاته‌ی كه‌تیایدا ئه‌ژیم، چونكه‌یه‌ك كه‌س و دوو كه‌س نین ئه‌مه‌زیاتر لەلای هه‌زار كه‌سه به‌و شێوه‌دڕندانه‌یه په‌لاماری من ده‌ده‌ن قسه‌م پێ ده‌ڵێن بێئه‌وه‌ی من هیچ شتێكم به‌رامبه‌ریان كردبێت؟! من ژنێكی سیاسی نیم داوای گۆڕینی یاسام نه‌كردوه، ئه‌م هه‌مو ڕقه‌له‌پای چی؟ ئێمه‌له‌ناو ئه‌م هه‌موو ڕقه‌دا ئه‌ژین و به‌خۆمان نازانین!
ئێمه‌ی ژنی كورد زۆر هه‌ڵه‌یه‌ن كه‌له‌هه‌موو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ئازادی ژنی ئه‌وروپی ده‌كه‌ین هه‌میشه به‌نمونه‌وڵاتێكی وه‌ك سوید ده‌هێنینه‌وه، من تێگه‌شتم كه‌ژنی ئه‌وروپی تا ئێستاش له‌هه‌وڵی ئازادبوونی خۆیدایه له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازی كە ئازاترو بوێرترن. ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ئه‌م كاره‌یان به‌رامبه‌ر كراوه ده‌رگا له‌خۆیان داناخه‌ن و واز له‌كاره‌كانیان ناهێنن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتیان لێده‌كه‌ن ناوناتۆره‌ی ناشرین و سێكسیان پێ ده‌ڵێن، به‌پێچه‌وانه‌وه بوێرانه‌دێنه‌سه‌ر ته‌له‌فزێون هه‌موو ئه‌و قسانه به‌ده‌نگی به‌رز ده‌خوێنه‌وه، تا ئه‌و كه‌سه ڕقاویانه‌گوێیان له‌سه‌دای خۆیان بێت. پێیان بڵێن؛ ئێوه‌كه‌له‌پشت شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانتان خۆتان شاردۆته‌وه به‌ناوی نادیار‌و نه‌ناسراوه په‌لامارمانده‌ده‌ن هیوای لاقه‌كردنمان ده‌خوازن، ڕه‌نگه بمانترسێنن و هه‌راسانمان بكه‌ن به‌ڵام بێ ده‌نگمان ناكه‌ن، ئێمه‌ئازادین!