دكتۆر شاكیری یه‌كێكه له‌دیارده ڕۆشنبیریه‌كانی ژیانی كولتوریمان، پیاوێكه هێشتا له‌ناخیدا بڕوایه‌كی پته‌و ڕه‌گاژۆ بووه به‌ڕزگاركردنی مرۆڤ له‌ده‌ست چه‌وسانه‌وه. پیاوێك له‌دكتۆریه‌وه بۆ خوتبه‌بێژییه‌كی فیلسۆفیگه‌رانه‌ی ناو خه‌ڵك، پیاوێك له‌سویده‌وه له‌نه‌وه‌دكه‌اندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و قۆناغ به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ ئازار‌و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا ژیاوه .
شاكیری پیاوێكی ته‌نهایه به‌ڵام ته‌نهایی وه‌های لێ نه‌كردووه مرۆڤێكی غه‌مبارو خه‌مۆك و بێ وره‌ی لێ ده‌ربچێت ، وه‌ك چۆن مۆدێلێك له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردی ئه‌م وێنه‌یه پڕ خه‌مۆكیه‌ی كردۆته سه‌ب كلوتور و كولتورۆچكه‌یه‌كی شیعری، نه‌خێر، ته‌نهایی شاكیری، ته‌نهایی خوێندنه‌وه و به‌شداریكردنی ڕۆژانه‌یه له‌ژیانی خه‌ڵكی، هه‌ر له‌به‌شداریكردنی له كۆڕه‌كاندا تاوه‌كو قسه‌كردنی بۆ خه‌ڵكی له‌سه‌ر جاده و باخچه‌كاندا، شاكیری مانایه‌كی دیكه‌ی به‌خشیووه به‌ته‌نهایی كه‌خۆی ناویناوه (خه‌ڵقكردن – داهێنان )
شاكیری هه‌میشه (پاڵه‌وانێك) له‌ڕۆحیدایه‌تی، پاڵه‌وانێك وزه‌ی پێده‌به‌خشێ له‌نێو خه‌ڵكدا بڕوابوون به‌ژیان و خه‌باتكردن و تێكۆشان و كوردایتی و ژندۆستی و ژینگه‌دۆستی و فه‌رهه‌نگدۆستی بانگه‌شه بكات.
به‌ڕای ئێمه وه‌ك (پڕۆژه‌ی كولتوری – كو‌لتور مه‌گه‌زین) كۆی كو‌لتور مانای بیناكردنێكی له‌سه‌رخۆی هۆشمه‌ندیه‌كه به‌رامبه‌ر به‌دونیا ، هۆشمه‌ندیه‌ك له‌سه‌رخۆ له نێو ده‌روونی خه‌ڵكدا به‌رامبه‌ر به‌ژیان گه‌شه‌ده‌كات، پاڵه‌وانه‌كانی ته‌نها نوسه‌ره‌كان نین، ته‌نها سیاسیه‌كان نین، ته‌نها ئه‌كتیڤیسته‌كان نین ، به‌ڵكو كه‌سانی وه‌ك دكتۆر شاكیرین، كاسبكاره شیرین و مرۆڤه قسه‌خۆشه‌كانی دونیای ئێمه‌ن و گۆرانبیژه میللی و مرۆڤه قسه‌خۆشه‌كانی ئێمه‌ن ، كه‌له‌دونیای دوور له‌چڵێسی و گه‌نده‌ڵی و ڕق له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له‌هه‌موو شوێنێكدا مرۆڤ به‌خته‌وه‌رده‌كه‌ن ..شاكیری پاڵه‌وانێكی ئه‌و كولتوره نه‌نوسراوه‌یه .
فه‌رموون له‌گه‌ڵ (دكتۆر شاكیری) كه‌چۆن وه‌ك (دیۆگینی سنۆپی و سوكرات) به‌بازاڕه‌كاندا ده‌سوڕێته‌وه چرایه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه ؛
كلیك بكه بۆ بینی؛ ریپۆڕتاژه‌كه‌ی KNN
http://www.knnc.net/Programme-Detail.aspx?TypeID=54&bernameID=11531
(پرۆژه‌ی كولتوری) ده‌ستخۆشی له‌هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر ( هه‌ردی عوسمان) و تیمه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌م كاره‌یان ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كه له‌و مرۆڤانه‌ی هه‌موو ڕۆژێك ده‌نوسن خه‌باتده‌كه‌ن بۆ ژیاندۆستی به‌ڵام به‌ده‌نگی به‌رز . پڕۆژه‌ی كولتوری ئه‌مجۆره كارانه له‌هه‌ر كه‌ناڵ و تیم و لایه‌نێكه‌وه بێت به‌و به‌ردانه تێده‌گات كه به‌شدار ده‌بێت له‌بیناكردنی باڵاخه‌نه‌یه‌ك بۆ كولتورێكی نوێ.