عه‌بدوسه‌لام بنعه‌بد عالی
وه‌رگێڕانی لەعەبیەوە : هاوار محه‌مه‌د
“بێجگه له لێكچوون هیچیتر نه‌بینیت و شته‌كان به یه‌كسانی ته‌ماشا بكه‌یت، بێگومان ئەمە نیشانه‌یه‌کە بۆ چاو کزیت “
ف. نیچه
نیچه ئه‌ركه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی خۆی و, بگره له تێڕوانینی ئه‌ودا ئه‌ركی فه‌لسه‌فه خۆیشی, وه‌ك قڵپكردنه‌وه‌ی ئه‌فلاتونیزم (پلاتۆنیزم Platonism) دیاری ده‌كات. ئه‌و پێی وایه ئه‌م قڵپكردنه‌وه‌یه واتا له‌نێوبردنی دوالیزمی جیهانی ماهییه‌ته‌كان و جیهانی ڕواڵه‌ته‌كان. هه‌ڵبه‌ت قڵپكردنه‌وه‌ی ئه‌فلاتونیزم ته‌نیا له‌سه‌ر نیچه ماڵ نییه، به‌ڵكو هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فلاتون هه‌وڵێكه هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌رستۆوه ده‌ستیپێكردووه و بگره له‌دایكبوونی ئه‌فلاتونیزم و قڵپكردنه‌وه‌شی له هه‌مان سه‌رده‌مدا بووه. ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م قڵپكردنه‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌رده‌می په‌یدابوونی ئه‌فلاتوونیزمه‌وه ده‌ستی پێكردبێت، ئه‌ی نیچه چ مانایه‌كی نوێ به‌م قڵپكردنه‌وه‌یه ده‌به‌خشێت؟
وا دیاره بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، به‌ر له دیاریكردنی سروشتی قڵپكردنه‌وه خۆی و به‌ر له هه‌ر شتێك، ده‌بێت ئه‌فلاتوونیزم كه ده‌مانه‌وێت قڵپی بكه‌ینه‌وه دیاری بكه‌ین. تۆ بڵێی ئه‌وه‌نده به‌س بێت كه بڵێین ئه‌فلاتونیزم ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه جیهانی واتاكان له جیهانی هه‌سته‌كان، نمونه‌كان [فۆرمه‌كان] له نوسخه‌كان، جیا ده‌كاته‌وه؟
خۆ دیاره چه‌مكی نمونه [فۆرم] لای ئه‌فلاتوون وه‌ك دۆلۆز ڕوونی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه نایه‌ته ناوه‌وه تا به‌رامبه‌ر جیهانی نوسخه‌كان بوه‌ستێته‌وه و له كۆدا له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بێت، ئه‌ركی نمونه له‌م به‌رامبه‌رگیریی و ناكۆكمه‌ندییه‌دا ناوه‌ستێت. نمونه بۆ ئه‌وه دێته ناوه‌وه تا نوسخه‌یه‌كی باش و تا ئاستێكی زۆر هاوشێوه‌ی ئه‌صله‌كه [ئۆرگیناڵه‌كه] له ناوه‌وه و ناوه‌ڕۆكدا ده‌ربهێنێت، واته ئایكۆنه‌كان و نوسخه كرچ و كاڵه‌كانیش دووربخاته‌وه، واته سیمولاكرا.
نوسخه-ئایكۆن وێنه‌یه‌كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره له یه‌ك ده‌چن، به‌ڵام سیمولاكرا وێنه‌یه‌كی نا-لێكچووه. ئایكۆن به‌نده له‌سه‌ر هاوشێوه‌یی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نموونه‌كه‌دا، به‌ڵام سیمولاكرا به‌نده له‌سه‌ر جیاوازبوون و نا-هاوشێوه‌یی. ئایكۆنه نموونه‌كه “دووباره” ده‌كاته‌وه، سیمولاكرا خیانه‌تی لێ ده‌كات.
به‌م مانایه ئه‌فلاتونیزم لێكجیاكردنه‌وه‌ی جیهانی واتاكان و جیهانی هه‌سته‌كان، نمونه‌كان و نوسخه‌كان نییه، به‌ڵكو وه‌ستانه له ئاستی نوسخه‌كان خۆیاندا و لێوردبوونه‌وه‌یان تا بزانین له چ لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییان به ئه‌سڵه‌كه‌وه هه‌یه و له چ لایه‌كیشه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی نییه؛ نوسخه‌گه‌لێك هه‌ن یه‌كسه‌ر له‌دوای نمونه‌كانه‌وه دێن و به‌ندن له‌سه‌ر ئه‌و نموونانه، ئه‌مه‌یش بواری هاوشێوه‌ییان به نمونه‌كان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت. ئینجا دوای ئه‌مانیش سیمولاكرا دێت كه به‌زۆریی نالێكچوویی و خه‌له‌ل تێیدا زه‌ق و دیاره و جه‌وهه‌ریشیان جۆرێك له نكوڵی و فریودانی تێدایه.نوسخه‌یه‌ك هه‌یه پشت به بنچینه‌كه ده‌به‌ستێت و نوسخه‌یه‌كیش هه‌یه ده‌كه‌وێته نێو خه‌ره‌ندی جیاوازییه‌وه، ئه‌فلاتونیزم هه‌وڵی مسۆگه‌ركردنی سه‌ركه‌وتنی نوسخه ئایكۆنییه‌كه‌یه به‌سه‌ر سیمولاكراكه‌دا. ئیدی ئه‌وكات دووانه‌ی نموونه/ نوسخه ته‌نیا خزمه‌ته به جیاكارییه‌كه‌ی یه‌كه‌م، واته ئایكۆنه/ سیمولاكرا. دووانه‌ی واتا/ نوسخه ئه‌و شته‌یه كه جیاكاریی ناوه‌كییانه‌ی هه‌ر دوو نوسخه‌كه دیاری ده‌كات و پێوه‌ری ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه‌مان ده‌خاته به‌رده‌ست: ئایكۆنه ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لێكچوونه‌وه ده‌بێته نوسخه‌یه‌كی باش و پته‌و كه به نمونه و واتا و وێنه‌وه هه‌یه‌تی، ئایكۆنه بۆیه وایه چونكه وێنه‌ی وێنه‌یه، وێنه‌یه‌كی دووهێنده‌یه، “یه‌كێتی و خودێتی و هاوشێوه‌یی نمونه‌كه له‌گه‌ڵ نوسخه‌كه، دۆخی نوسخه‌كه دیاری ده‌كات”.
هه‌ر شتێك نه‌چێته ژێر ڕكێفی یاسای هاوشێوه‌ییه‌وه، هه‌ر شتێك هاوشێوه‌یی به‌ره‌و نموونه‌كه كێشی نه‌كات ئه‌وا جیاوازه، ناكۆكه به یاسای لێكچوون. گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا سۆفستاییه، شه‌یتانێكی فێڵباز و ڕواڵه‌تییه.
كه‌واته له‌گه‌ڵ پلاتۆندا (platon) میتافیزیك ده‌خرێته هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌م پێیه‌ش جیاوازی ده‌خرێته ژێر باری هه‌یمه‌نه‌ی هاوشێوه‌یی و لێكچوونه‌وه. جیاوازی ناكرێت پێگه‌ی له هزردا هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌شه له‌گه‌ڵ سیمولاكرادا فڕی ده‌درێنه نێو چاڵێكی قووڵه‌وه.
بۆیه له‌م ڕوانگه‌وه‌یه ئێمه ناتوانین له دیوێكی پۆزه‌تیڤه‌وه سیمولاكرا له‌م دۆخه به‌رته‌سك و زیندانئاسایه‌یدا، له‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیاریكراوی تاك مانادا دیاری بكه‌ین. سیمولاكرا له نێو لۆژیكی میتافیزیكدا زیندانییه.
له‌به‌رئه‌وه سیمولاكرا چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، خاوه‌نی قوڵایی و مه‌ودای ئه‌وتۆیه كه زه‌حمه‌ته به ئاسانی تێكبشكێنرێن. له‌به‌رئه‌م تێكنه‌شكانه‌یشی ده‌بێته جێی گومان. خۆ ئه‌گه‌ر خاسیه‌تی ئایكۆنه لێكچوون بێت “ئه‌وا خاسیه‌تی سیمولاكرا لێكنه‌چوونه”.
سیمولاكرا خولیای گه‌مژه‌یی و نادیاریكراوی و به‌زاندنی مه‌عقولی هه‌یه، مه‌یلی له‌وه‌یه ببێته ئه‌وێكیتر. سیمولاكرا له نا-لێكچوون و سڕینه‌وه‌ی یه‌كسانی و له‌نێوبردنی دیاریكردنه‌وه گه‌شه ده‌كات. هه‌میشه یان زیاده‌ی هه‌یه یان كه‌می هه‌یه و هه‌رگیز یه‌كسان و هاوشێوه نابێت. خۆ ئه‌گه‌ر جۆرێك له هاوشێوه‌ییش بنوێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌مه وه‌همه نه‌ك بنه‌مایه‌كی ناوه‌كی. ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتونیزم ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه كه سنوورێك بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ی سیمولاكرا دابنێت، ئه‌ویش به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ لێكچوون و ڕاكێشانی بۆ نێو هاوشێوه‌یی. ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتونیزم هه‌وڵی بۆ ده‌دات بریتییه له‌فه‌رامۆشكردنی ئه‌و به‌شه‌ی كه یاخی ده‌بێت و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه دیاری ناكرێت، ئینجا هه‌ڵدانی بۆ نێو خه‌ره‌ندێكی قووڵ، خه‌ره‌ندی جیاوازی و دووباره نه‌بوونه‌وه.
به‌م جۆره ئه‌فلاتونیزم ئه‌و پانتاییه دیاری ده‌كات كه میتافیزیك به پانتایی خۆیی داده‌نێت، ئه‌م پانتاییه بواری ئه‌و نواندنه‌وه‌یه‌یه كه سیخناخه به نوسخه-ئایكۆن، ئه‌و نوسخانه‌ی كه به په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بابه‌تێكی به‌رچاودا دیاری ناكرێن، به‌ڵكو به‌هۆی په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌كه‌یانه‌وه به نموونه و بنچینه‌كه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
لێره‌دا ئه‌فلاتونیزم ته‌نیا ڕێبازێكی فه‌لسه‌فی نییه كه پێگه‌ی شوێنی و كاتی خۆی و شوێنكه‌وتووان و پێڕه‌وانی خۆیی هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌فلاتونیزم به ته‌واوی بونیادی میتافیزیكیشه.
پێشتر وتمان تێپه‌ڕاندنی میتافیزیك واتای ڕكابه‌ریكردنی ڕێبازێك به ڕێبازێكی تر، یان فه‌رامۆشكردنی جۆرێك له توێژینه‌وه و تێڕامان نییه و، واتای قڵپكردنه‌وه‌ی ئه‌فلاتونیزم و ڕه‌خنه‌گرتن له‌م یان له‌و خاڵی ئه‌فلاتوون و ڕه‌تكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو تێپه‌ڕاندنی میتافیزیك خۆیه‌تی، تێپه‌ڕاندن و “قڵپكردنه‌وه”ی بونیادی میتافیزیكه، ئه‌ی كه‌واته مه‌به‌ست له‌م قڵپكردنه‌وه‌یه چییه؟
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ئه‌فلاتونییه‌كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه په‌یوه‌ست نه‌بێت به جیاكاری له‌نێوان چییه‌تی و ڕواڵه‌تدا, له‌نێوان مه‌عقول و هه‌ستدا، له‌نێوان نمونه و نوسخه‌دا، ئه‌وا ئه‌م قڵپكردنه‌وه‌یه مانای قڵپكردنه‌وه‌ی ئه‌م دووالیزمانه و نرخاندنی ڕواڵه‌ته‌كان به‌سه‌ر چییه‌تییه‌كان، هه‌سته‌كییه‌كان به‌سه‌ر مه‌عقوله‌كاندا نییه، چونكه ته‌واوی ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه هه‌ر هه‌مووی له‌نێو جیهانی چه‌مك و نواندنه‌وه‌كاندا، له‌نێو جیهانی میتافیزیكدا ڕووده‌دات. به‌ڵام قڵپكردنه‌وه‌ی ئه‌فلاتونیزم ئامانجی ئه‌وه‌یه كتومت ئه‌م جیهانه بشێوێنیت. ئامانجی ئه‌وه‌یه زه‌بر له جیهانی شوناس و لێكچوون بدات، واته له‌و لۆژیكی شوناس و چه‌مكه‌ی كه له‌نێویدا ڕواڵه‌ت و ماهییه‌ت لێك جیا ده‌كرێنه‌وه و یه‌كێكیان له‌وی تریان به باشتر داده‌نرێت.
كه‌واته قڵپكردنه‌وه‌كه ده‌بێته وه‌ستان له‌به‌رده‌م نوسخه‌كه خۆیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌فلاتونیزمدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سیمولاكرا و دداننانه به مافه‌كه‌یدا به پاڵ ئایكۆنه‌وه، ئه‌م هه‌ڵگێڕانه‌وه‌یه ”نرخاندنی باڵاده‌ستی سیمولاكرا و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌یه”، نرخاندنی جیاوازی. دۆلۆز ده‌ڵێ: “با سه‌رنج له‌م دوو گوزاره‌یه بده‌ین (ته‌نیا لێكچوونه‌كانه كه جیاواز ده‌بن)/ (ته‌نیا جیاوازییه‌كانه كه لێك ده‌چن). مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه بۆ جیهان، به‌و پێیه‌ی گوزاره‌ی یه‌كه‌میان بانگمان ده‌كات بۆ ڕوانین له جیاوازییه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی هاوشێوه‌یی ولێكچوون یان شوناسی بنه‌ڕه‌تی. له كاتێكدا دووه‌میان، به پێچه‌وانه‌ی گوزاره‌ی یه‌كه‌م، بانگمان ده‌كات بۆ تێڕوانین له لێكچوون و بگره له شوناسیش وه‌ك به‌رهه‌می جیاوازی و فره‌ڕه‌نگیی بنه‌ڕه‌تی. گوزاره‌ی یه‌كه‌م جیهانی نوسخه و نواندنه‌وه‌كان دیاری ده‌كات و وه‌ك نوسخه له جیهان ده‌ڕوانێت، به‌ڵام گوزاره‌ی دووه‌میان به پێچه‌وانه‌وه، جیهانی سیمولاكرا پیشان ده‌دات و وا ته‌ماشای جیهان ده‌كات كه فانتازما و خەیاڵبۆکراوە (Phantasme)ـ و زۆر بایه‌خی نییه. له ڕوانگه‌ی دووه‌مه‌وه ئه‌و په‌راگه‌نده‌ییه‌ی سیمولاكرا له‌سه‌ری به‌نده زۆره یان كه‌مه، جاری وایش هه‌یه ته‌نیا جیاوازییه‌كی ساده زنجیره سه‌ره‌كییه‌كان لێك جیاده‌كاته‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌وه‌نده به‌سه ته‌ماشای لێكچوونی داهێنه‌رانه بكه‌ین له خۆیدا، بێ ئه‌وه‌ی گریمانه‌ی بوونى هیچ زاتییه‌تێكی بنه‌ڕه‌تیش بكه‌ین. ئیدی فره‌نگیی ده‌بێته یه‌كێتی پێوانه و ته‌باییه‌كه‌ی، ئه‌وكاتیش ناتوانین وه‌ك به‌رهه‌می ئه‌م جیاوازییه ناوه‌كییه له هاوشێوه‌یی بڕوانین”.
له دڵی ئه‌فلاتونیزمدا لێكچوون له جیاوازییه‌وه، خۆیی (زاتی) له بێگانه‌وه ده‌ست پێده‌كات. جیاوازه كه له گریمانه‌ی زاتیه‌ت و سوبێكت و یه‌كێتیی پێشوه‌خته‌وه له جیامه‌ندی و جیاوازی بڕوانین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێمان وابێت لێكچوون و یه‌كێتی له جیاوازییه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه، هه‌ر ئه‌م جیاوازییه‌شه دینامیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی بوونی شوناس و یه‌كێتی پێك ده‌هێنێت، مه‌به‌ستم دینامیه‌تی دووباره‌بوونه‌وه‌یه repetition. ڕوانگه‌ی یه‌كه‌م بڕوای به ئایدیای ئه‌سڵ [ئۆرگیناڵ] هه‌یه و جیهانیش به دووباره‌بوونه‌وه‌ی نوسخه‌ی ئه‌صل داده‌نێت، به‌ڵام دووه‌میان وا له واقیع و ماناكانی ده‌ڕوانێت كه دینامیه‌تێكه له چالاكییه‌وه كه‌وتۆته‌وه.
ڕوانگه‌ی یه‌كه‌م پێی وایه نمونه و واتا پێش دووباره‌بوونه‌وه ده‌كه‌ون، ڕوانگه‌ی دووه‌میان بڕوای وایه هه‌موو شوناسێك دووباره‌بوونه‌وه‌یه. تێڕوانینی یه‌كه‌م بڕوای به زه‌مانی ڕاسته‌هێڵی [كرۆنۆلۆژیا] هه‌یه، به‌ڵام دووه‌میان بڕوای به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی هه‌یه. یه‌كه‌میان وه‌ك نوسخه له جیهان ده‌ڕوانێت، دووه‌میان وه‌ك سیمولاكرا. به‌ڵام لێره‌دا سمولاكر ته‌نیا نوسخه‌یه‌كی شێواو نییه، به‌ڵكو “ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه تێیدا له‌ڕێگه‌ی جیاوازییه‌كان خۆیانه‌وه ناكۆك به ناكۆك ده‌گات”. بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه مانای لێكچوونێكی ئه‌صلیی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو لێكچوون “له به‌ره‌نجامی كار و چالاكی سیسته‌مه‌كه‌وه وه‌ك به‌رهۆ و به‌ركار، نه‌ك وه‌ك هۆ و مه‌رج، ده‌كه‌ونه‌وه”، بۆیه پێشتر وتمان سیمولاكرا ئه‌و ئاسته‌یه كه جیاوازییه‌كان له‌خۆیاندا ده‌رك ده‌كرێن “وه‌ك دوو زنجیره‌ی لێكجیاواز كه ئه‌و ئاسته له‌سه‌ریان به‌نده بێ ڕه‌چاوكردنی لێكچوون و بێ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌صل و سه‌رچاوه و نوسخه”.ئه‌وه‌تا لێره‌دا هه‌موو پله‌به‌ندییه‌ك ده‌سڕدرێته‌وه و ئیدی هیچ زنجیره‌یه‌ك فه‌زلی به‌سه‌ر یه‌كێكی تردا نییه. هیچ زنجیره‌یه‌كیش خاوه‌نی سیفه‌تی نموونه نییه. هه‌ر زنجیره‌یه‌ك له جیاوازییه‌كان پێك دێت، په‌یوه‌ندیشی به زنجیره‌كانی تره‌وه دیسان به كۆمه‌ڵێك جیاوازی سنووردار ده‌بێت. كه‌واته سیمولاكرا نوسخه‌یه‌كی شێواو و ڕزیو و خیانه‌تكار نییه، به‌ڵكو ده‌رخه‌ری هێزێكی پۆزه‌تیڤه كه به یه‌كجار وێنه‌ی ئه‌صلی و نوسخه نه‌فی ده‌كاته‌وه، له‌مه‌یش زیاتر نموونه و كۆپیش نه‌فی ده‌كاته‌وه.
فۆكۆ له وتارێكی گرنگیدا مانا و به‌كارهێنانه‌كانی سیمولاكرا ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:
– سمولاكراو وێنه‌یه‌كی بێ به‌هایه له به‌رامبه‌ر هه‌قیقه‌تێكی كرده‌ییدا.
– ئینجا سیمولاكراو واته نواندنه‌وه‌ی شتێكی تر (له‌و ڕووه‌وه كه ئه‌م شته خۆی ده‌داته ده‌ست یه‌كێكی تر و ده‌ركه‌وت ده‌كات و دوا به‌دوا دێت).
– ئینجا واته درۆیه‌ك كه وامان لێ ده‌كات نیشانه‌یه‌ك له جێی نیشانه‌یه‌كی تر دابنێین.
– دواجاریش واته هاتن و ده‌ركه‌وتنێكی هاوكاتی زات [ self] و ئه‌ویدیكه.
له‌م پێناسانه‌وه و له سه‌لماندنی جیهانی سیمولاكرا و قڵپكردنه‌وه‌ی ئه‌فلاتوونیزمه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ره‌نجامی ئۆنتۆلۆژی ده‌كه‌ونه‌وه، كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه:
– جیهانی سیمولاكرا جیهانێكی بێ سه‌نته‌ر و نا-یه‌كانگیر و بێ یه‌كێتییه، به‌ر له هه‌رشتێك جیهانی ئاوێنه‌كانه.
– ئینجا جیهانێكه بێ وێنه‌ی نموونه‌یی [ئۆگیناڵ، فۆرم، ئایدیا].
– جیهانی فره‌یی بێ پایانه، نه‌ك یه‌كێتی بێ پایان.
– جیهانی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و هاوشێوه‌كان doubles ـه به جۆرێك كه ئه‌ویتر له سوبێكتدا نیشته‌جێ ده‌بێت، ئه‌مه‌یش هیچ نییه جگه له دووری سوبێكت له خۆیه‌وه، ئه‌و دوورییه‌ی وای لێ ده‌كات، له جیاوازییه‌كه‌یدا لێكچووی ئه‌ویتر بێت.
– به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه جیهانی سیمولاكراو جیهانێكی مه‌حكومه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی. جیهانێكه كه شت ته‌نیا له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌نێویدا بوونی هه‌یه، ته‌نیا له‌و ڕووه‌ی كه نوسخه‌یه‌كه له نوسخه بێ پایانه‌كان، به‌ڵام نوسخه‌یه‌ك كه ئه‌صلێكی نییه. جیهانێكه شوناس مانای نییه ته‌نیا وه‌ك دووباره‌بوونه‌وه نه‌بێت. جیهانێكه له‌گه‌ڵ زه‌مانی میتافیزیكدا یه‌كتر نه‌فی ده‌كه‌نه‌وه و لێكدژه له‌گه‌ڵ ڕاسته‌هێڵ و پێشكه‌وتنی زه‌ماندا، به‌ڵكو گریمانه سه‌ره‌كییه‌كه سوڕان و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی.
كه‌واته جیهانی سیمولاكرا جیهانێكه كه كۆپیكردنه‌وه بنه‌ماكه‌یه‌تی و تێیدا شوناس ده‌بێته دووباره‌بوونه‌وه، جیهانێك كه هیچ شتێك تێیدا بوونی نییه ته‌نیا به گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت، هیچ شتێك تێیدا ئاماده‌یی نییه ته‌نیا به هاوشێوه و ئه‌لته‌رناتیڤه‌كانی نه‌بێت. سیمولاكرا جیهانێكه كه تێیدا زات ده‌رده‌په‌ڕێت و زاتییه‌ت داده‌ڕوخێت.
تێپه‌ڕاندنی میتافیزیك پێویستی به دووباره چاوخشاندنه‌وه‌یه به لۆژیكی شوناسدا، پێویستی به ڕوانینه له جێگیریی سوبێكت و بوونی ئه‌ویتر له سوبێكتدا وه‌ك دووری سوبێكت له خۆیه‌وه “ئه‌م دوورییه‌ی كه وا له‌ویتر ده‌كات، له جیاوازییه‌كه‌یدا هاوشێوه‌ی سوبێكت بێت، بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی جووت بێت”. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی كه جیهانی سیمولاكرامان بۆ ده‌سه‌لمێنێت بریتییه له دروستكردنی خه‌له‌ل له چه‌مكی سوبێكت خۆی و دادگاییكردنی فه‌لسه‌فه كۆجیتۆییه‌كان.
سه‌رچاوه:
عبدالسلام بنعبد العالی: أسس الفكر الفلسفی المعاصر- مجاوزه المیتافیزیقا، دار توبقال للنشر، الگبعه اڵاولی، المغرب، 1991، ص 99-105.
تێبینی کولتور مەگەزین؛ نوسەری ئەم بابەتە (عه‌بدوسه‌لام بنعه‌بد عالی) ناوی فەیلەسوفی گریکی پلاتۆن بەئەفلاطون / ئەفلاتوون نوسیووە، لەڕاستیدا یەکێک لەخەسڵەتە ناشرینەکانی وەرگێڕی عەرەبی لادانە لەدەق و لابردن و بەعەرەبکردنی ناوەکانە، بۆ نمونە ئۆدیسۆس دەکەن بەئۆدیب، یان یۆلیسیس دەکەن عۆلیس،دیارە ئەمە وەک شێواندنی ناوی کەسێک وەهایە. ئەمەش گرفتی زۆربەی وەرگێرە عەرەبی و فارسیەکانە.
لێرەوە وەرگێڕی کوردیش کەگەنجێکی عەرەبی زانە، ناوەکەی وەک خۆی وەرگێڕاوە، بەڵام ئێمە لەهەندێک شوێندا پلاتۆن Platonداناوە ، کەناوی تەواوەتی فەیلەسوفەکەیە.
دووهەم هەڵە کەنوسەرکە کردوویەتی ؛ الذات لەبەرامبەرەکەی Self داناوە ، کەلێرەدا دەبوایە سوبێکت Subject یان بەکوردی دەتوانین سوژە یان خود بەکاربهینن دابنایە، سێلڤ زیاتر کۆمەڵایەتی خۆیەتیە، کەسیە، سوبێکت خودە لەئەزموندا.