ئامادیۆس مۆزارت: موزیکی کلاسیک بۆ گوێگرتن

Loading

ڕیکڤێم Requiem /Requiem موزیکی غەمباری مردن. ئەم ڕیکڤیمە دوانوسین و کۆمپۆزیسیۆنی ئامدیۆس مۆزراتە لە ١٧٩١ لەسەر جێگای سەرەمەرگ و نەخۆشیدا. مۆزارت بەنەخۆشی دوا ڕیکڤێمی خۆی نوسی و لەدوایدا مرد.

ئەم ڕیکڤێمە یەکێکە لەهەرە سەمفۆنیە جوانەکانی مۆزارت کەبەگەنجی مرد و لە ڤێنا لەگۆڕێکی بەکۆمەڵی هەژاراندا ناشتیان، تائێستاش کەس نازانێت لەکوێ نێژراوە، بەڵام موزیکی مۆزارت هەمیشە لەگەڵ ناوی کلاسیکدا ئامادەیە .

لەوانەیە زۆر کەم کەس هەبن لەوشەکانی ئەم ڕیکڤێمە تێبگات لەبەرئەوەی بەلاتینی دەگوترێت، بەڵام لەم موزیکەدا هەناسەکانی موسیقا خۆیان دەدوێن …

داواکاریەکی بچوکی کولتور مەگەزین لەتۆی ئازیز ئەوەیە گەر کرا ئەم موزیکە داگرە یان لەکاتی گوێگرتندا هێدفۆن بکەرە گوێت و بۆچەند خولەکێک هەناسەی قوڵ هەڵکێشە و گوێبگرە. گەر لەهەر ساتیکدا هەستت کرد دونیا قەرەباڵغێ کردوویت، ڕاوەستە و چەند خولەکێک چاوت بنوقێنە و گوی مۆزارت بگرە…

 

فەرموون لەگەڵ ڕکڤێمی دی ماینۆر لەلایەن مایستەر ؛ یۆهان ئیلیۆت گاردنەر .

The Requiem Mass in D minor (K. 626) by Wolfgang Amadeus Mozart

Requiem of Mozart – John Eliot Gardiner
Barbara Bonney, Soprano.