بێدەنگی پێش کارەساتەکان؛ گەلەری سەردەم وەک نمونە!

Last updated:

 31 جار خوێنراوه‌ته‌وه

گرنگ نییە ئەو شوێنە دەکرێت بە چی ؟ قاوەخانە، مخزن، رێستورانت، مارکێت. ئەوەی گرنگە ئیترشتێک نابێت ناوی گەلەری سەردەم بێت. دەبێت لێرەدا بپرسین؛ ئایا کێ بەرپرسیارە لە داخستنی گەلەری سەردەم ؟

ئایایە بەڕێزانی ئەندامی ئەنجومەنی دەزگای سەردەم یان هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی ئەم شارە. ئەوەی دەبینرێت لەم کێشەیەدا هاوسەنگیەک و تەبایەک و یەک ڕای ترسناک بەدیدەکرێت لەسەر داخستنی گەلەری سەردەم، پرسیارەکە ئەوەیە؛

  ئایا هەموویان بەشدارن لەم کارەساتە و دەستیان هەبووە لەکارەساتەکانی ڕابوردوو کە ڕوویانداوە؟

ناجی العلی ؛  من بیردەکەمەوە، کەواتە من هەم !
ناجی العلی ؛ من بیردەکەمەوە، کەواتە من هەم !

لەم شارە وە دەستیان دەبێت لەکارەساتانی داهاتوو کە هێشتا ڕووینەداوە، دیسانەوە پرسیار دەکەم بۆچی چۆن لەبەرچی؟

هونەر و کولتور لەو ئاستە نزمەدایە خۆی نمایشدەکات وەک شتێکی نامۆ و ناشرین دەبینرێت و بێ ئەهەمییەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، وەک ئەوە وابێت دوکانێک دابخەن، هەڵبژاردنی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی لەم شێوەیە تەنها یەک مانا دەبەخشێت ئەوەش، کە هەمووتان خۆشحاڵن بەداخستنی ئەم گەلەریە وە لە بەرژەوەندی هەمووتاندایە !

 تەواو

ئاتێلری شیوەکار  زاموا   لەنەوەدەکاندا، پێش گەڕانەوەی بۆ کوردستان ، کاتێک خوێندکاری ئاکادیمای هونەر بوو لەشاری دارمشتاد / ئەڵمانیا
ئاتێلری شیوەکار زاموا لەنەوەدەکاندا، پێش گەڕانەوەی بۆ کوردستان ، کاتێک خوێندکاری ئاکادیمای هونەر بوو لەشاری دارمشتاد / ئەڵمانیا

کولتور مەگەزین: هیوادارین دەزگای ئازیزمان ( دەزگای سەردەم)  وەڵامی پرسیارانە بداتەوە، کەبێگومان  خەمێکی گشتی کولتوریە . لەوانەیە لەنێو ئەم پاشەگەردانیە کولتوری و سیاسیەی کۆمەڵگەی کوردی پێوەی دەناڵێت، وەڵامنەدانەوەی دەسەڵاتێکی حکومی یان پارتێک بەسروشتی ئەو  گەندەڵی و بیروکراتیە وەربگرین کەنێوەندەکە هەڵگرێتی. بەڵام لەکاتێکدا هونەرمەندان ڕەخنەی جیدی و پرسیار لەدەزگایەکی کولتوری دەکەن و ئەوان فەرامۆشی دەکەن ئەمە دەبێتە جێگەی پرسیار !

هیواخوازین کەدەزگای سەردەم وەڵامی هونەرمەندان بداتەوە،  گومانمان لەوە نییە کەبەشێکی گەورەی ئەم قەیرانە داراییە لەچاوی کۆمەڵگەی داوە، کە دەزگاو گەلەریەکانێتی و میدیا حزبیەکانیش ڕۆژ بەڕۆژ دەوڵەمەندتر دەبن!