هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر – هونەر
گفتوگۆی ئاڤان عومەر لەمەڕ هونەری هاوچەرخ لەگەڵ شێرکۆ عەباس
لەم گفتوگۆیەدا لە پاڵ کارو ئەزموون و پرۆژە هونەریەکانی شێرکۆ عەباسدا، ئەوگۆڕانکاریانەی کە لەکوردستانی باشوور لە دەیەی نەوەدەکان و دووهەزارەکاندا لە ناو کایەی هونەری شێوەکاریدا دروستبوو، لە ڕوانگەو ئەزموونی شیرکۆ عەباسی هونەرمەندەوە، بە تایبەتی باسی لەسەر دەکرێت. هەڵبەت بەپێی کاتەکە هەندێک لایەنی ئەو پرۆژەو چالاکی و نمایشە هونەریانەی ئەو کاتە ڕەخنە دەگرێت ،ئەمەش هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکەیە:
-کەسی هونەرمەند کەسێکی ڕەخنەگرە.
-لە دەیەی نەوەدەکاندا لە کوردستان ڕووداوی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی گرنگ ڕوویاندا کە هونەر زۆر کەمی لەسەر گووتوە. شت زۆر ونە لەو نێوانەدا کە دەبوو هونەرمەند بە هونەرەکەی بیکردایە.
-کارکردن بە میدیەمی جیاواز لە کوردستانی باشوور لە هونەری هاوچەرخ دا دژ بە میدیەمی وێنەکێشان دروست بوو، چونکە میدیەمی وێنە کێشان زمانی نەمابوو، هیچی نەدەگووت و سوا بوو نەیدەتوانی ڕەخنەگرانە لە ناو کۆمەڵگەکەماندا کاربکات.
– لەو دوو دەیەیەدا لە کوردستان هەوڵ و کارکردنی هونەرمەندان بە ماتریاڵ و میدیەمی جیاواز زۆر تەندروستانە ئیشی دەکرد و گەشەی دەکرد لەگەڵ ئەوەی کە سەرچاوەی تێۆری زۆر نەبوو بەڵام کاریگەریەکی وای نەبوو چونکە زۆر لە ڕێگەی کارکردنەوە فیر دەبووین.
-هەمیشە پرۆسەیەکی گرنگ هەیە لە نێوان هونەرمەندو بینەرو کاری هونەریدا، ئیشی هونەر ئامانجەکەی ئەوەیە کە پرسیار دروستبکات، وابکات بیربکەیەتەوە.
-پرۆژەی فێمینیستی و ململانێکانی زۆر گرنگە، کارکردن لەسەری یارمەتیتدەدات کە ڕەخنەگرانە لە خۆت بڕوانیت و بتوانی ژینگەکەی خۆت ببینی.
-موزیک لە کوردستان زۆر بێلایەن ماوەتەوە….
ئەمە و زۆریتر فەرموون لەگەڵ چاوپێکەوتنەکەدا